ڪچـه‌نـووسـەر??!

Description
<خۆزگە بەو کوڕه‌ی کچیک بۆی بۆتە نـووسەر?️?>
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago

1 year, 11 months ago

منت لە بیر چوو?..

1 year, 11 months ago

ھەر چەندە کات بەسەر ببەین ھەر چەندە
پەیوەندیێکی دوور و درێژمان ھەبێت کاتێک
جیا ئەبینەوە بەو شێوەیە دێیتەوە یادم کە بۆ
کۆتا جار قسەت لەگەڵم کردو رەفتارت کرد
ھەر بۆیە کردوومە بە عادەت لە ھیچ رۆیشتنێکمدا
ماڵئاوای ناکەم گلەیی ناکەم قسە ناکەم
تەنھا بریار ئەدەم و ئەرۆم بۆ ئەوەی
ھیچ جارێکیتر نەیەمەوە یادی
?**..!

??‌ڪچـه‌نـووسـەر?‎**

1 year, 11 months ago

اون روز نزدیکه?..

1 year, 11 months ago

من هیچ کات بەرگەی دووری تۆم نەگرتووە..
ئێستاش کە نیت بەهەمان جۆر بەرگەی ناگرم
بەلام لەگەڵی ڕاهاتووم، ئێستا ئازارەکانیشت
جوانە و خۆشم دەوێت، دوای جیابوونەوە
ویستم بێزارت بکەم بتگەڕێنمەوە بەلام..
شکستم هێنا، لە کۆتایدا مافی ژیانی خۆتم پێدا
سەرەڕای ئەوەی عەشقت شتی زۆری لە
ژیان فێر کردم، هێشتاش لە یادم نەکردوویت..
هەموو ئەو ڕۆژانەم لە یادە پێکەوەبووین
یەکەم وێنە، یەکەم نامە...
هەموو ئەو ئازارانەم لە یادە که لە
نەبوونی تۆ چەشتم و بیرم کردی
هەموو ئەو ناڕەحەتیانەم لە یادە که
ئەتووت بەجێتدێلم و نەدەڕۆشتی،
دەزانم زۆرم ئازار داویت و دەشزانم زۆرم هەڵە کردووە
بەلام هیچیان ناگەن بەوەی رێگەمان جیابێتەوە
لەدەست دانی تۆ شۆکێکی گەورە بوو لە ژیانی من
هیچ ئاسای نەبوو بۆیە تا ئێستاش بە
بۆشاییەکی گەورە ژیان دەگوزەرێنم،
ماوەیەکی زۆرە لە نەبوونیت ئازار دەچێژم
هێشتا ئەو خۆشەویستییە ماوە بۆت دەرببڕم
دەتوانم بلێم باشم بەلام هێشتا
هەر لە بیر و خەیاڵی من دای
?**..!

??‌ڪچـه‌نـووسـەر?‎**

2 years ago

پوش و پەڵاش?..

2 years ago

دوێنێ کچێکی گەڕەکەکەمان، کەوتە سەرەمەرگ
بردیانە نەخۆشخانەکەی ناوەڕاستی شار
دکتۆرەکان پێش مردنی، نەرمە هەوڵی
ڕزگارکردنیان ئەدا، ئۆکسجینیان پێدا
دەرزیان لێدا،ئاویان لێ هەڵبەست
بەڵام هەر مرد،من دەمزانی..
یەک تۆز خۆشەویستی لە جیاتی ئۆکسجین
یەک باوەشی میهرەبانی لەجیاتی دەرزی
یەک تۆز ئازادی لەجیاتی ئاو
ئەوه دەیژیاندەوە،وەلێ کەسێک نەبوو پێی بدات
?**..!

??‌ڪچـه‌نـووسـەر?‎**

2 years ago

عاشِق نَبودی دِلِت هُری بِریزِه?..

2 years ago

تاوەکو ئێستا بریاری ئەوەم نەداوە
کە بچمە نێو ئەو پەیوەندیە ئەفسوناویە
بەڵام.. گەر رۆژێک بێت و هەنگاو بەرەو ئەو
شەقامی ئەشقە بنێم،بە جۆرێک میهرەبان دەبم
کە جگە لە باوەشی من هیچ شوێنێکی تر
ئارامگەت نەبێ،بەجۆرێ خۆشم دەوێت کە
باکت بە خۆشەویستی هیچ کەسێکی تر نەبێ
بە جۆرێ ئاشقت دەبم هەموو عەشقی دونیا
لەبەر چاوەکانت رەش ببێ
نەک تەنیا خۆشەویست
هەندێ جار دەبم بە هاوڕێت
هەندێ جاریش دایک،بەجۆرێک گرینگی دەدەم
ئەفسانەکان زیندوو دەکەمەوە
بەڵام هەموو ئەوانە تەنیا بۆ یەک کەس
بۆیە هەرگیز بە هەدەری نادەم هەستەکانم...
هەستەکانم جوانن،پاکن،بۆیە لە کۆتایدا
هەمووی بۆ کەسێکی پاکە
?**..!

??‌ڪچـه‌نـووسـەر?‎**

2 years ago

من کەس جێناهێڵم?..!

2 years ago

دەست هەڵـگرە!!
زیاتر لە جارێک نامەی ئەحواڵ پرسین بۆ کەس مەنێرە
پێویست ناکا هەموو سەری سەعاتێ
چاودێری پڕۆفایـلی بکەیت بزانیت چی پۆست ئەکات!
بە ڕەسمە جوانەکانی ئاشق مەبە
مەڵێ وانیە ئەها سەیریکە چەن پاکە
تۆ چوزانی ؟
ڕەسم ڕۆحی لەبەر هەبوایە خراپیەکانی پێ ئەوتی
بەسە ! تۆش خاوەن کەسـایەتیت
دامەنیشـە نامەی کۆنی بخوێنیـتەوە
پڕۆفایل ڕەش مەکە،پۆستی غەمبارانە مەکە
تەنھا بۆ ئەوەی ئەو نامە بنێرێت و بڵێ چی بوە !
بڕوا بە من بکە ئەمانە تۆ هیچـتر ئەکات،لێ گەڕێ
چی لە قسمەت جوانتر هەیە
ئەگەر خودا نوسـیبێتی زوو بێ یان نزیک
لەسەر یەک ڕێگا ئەڕۆن
ئەگەریش نەیـنوسیبـێت ، پێی ناگەی ناا
سەرەتا باوەڕ بە خۆت بھێنە کە خودایەک هەیە
ئەگەر بزانێ ئەو بۆتۆ باشەیە دڵت ناشـکێنێ!
بەڵام گەر شایەنی تۆ نەبێ ناچارە دڵ بشکێ
تۆش مرۆڤی شایەنی ئەوەی کەسێک هەبێت
وەک خۆت خۆشی بوێی و ئاگای لێت بێت و
بـتپارێزێ و خەمت بـخوات
کەسێک دڵخۆشت بکات و لەگەڵت بێت
نەک تۆ خەم بخۆی و ئەو بێ خەبەر بێت
فرمێسکت بسڕە،ئەو شایەنی ئەوە نیە ..
خودا لەبیرکردنی داناوە
کاتی داناوە،هەربۆیە بەپێی کات لەبیری ئەکەی
زەحمەتە ئەزانم بەڵام ئازار باشترە لەوەی
کەسێک بەچاوی کەمتر لە خۆت سەیرت بکات
?**..!

??‌ڪچـه‌نـووسـەر?‎**

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago