🌻گوڵ باجی🌻

Description
دەتوانی هەموو گوڵەکان هەڵوەرێنی، بەڵام پێش هاتنی بەهارت پێ ناگیرێ.
@gull_baji_nigar
We recommend to visit

✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]

- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧

╰) ایران موزیک♪ (╯

"ما بهتریـن‌ها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"


تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94

فرشتــه‌ی موسیقی💙"
- موسیقی تَپیت و نت‌ها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .

#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
‌‌‌•• 🎧🖤📀🔐••

1 year, 6 months ago

🌻@gull_baji_nigar

سۆفیی گۆشەی خانەقا بووم، ئێستە پیری مەیکەدەم
زاهیدی خەڵوەتنشین بووم، ئێستە مەست و مەیزەدەم

سەروی ئازادیش لەبار و دڵگەش و بەرزە، بەڵام
گیانەکەم! من شێت و شەیدای لار و لەنجەی ئەم قەدەم

جیلوەیی جوانی لە هەرچیدا هەبێ خۆشم دەوێ
ڕۆژێ کوشتەی مینیژۆپ و ڕۆژێ گیرۆدەی شەدەم

هەر یەکەی بۆ خۆی دەجوولێنێتەوە هەستی دەروون
زەردەپەڕ، کاروانکوژە، تاریک و ڕوونی سوبحدەم

ئاسمانی ساو و دەریای مەند و تارمایی چیا
سێوی لاسوور و بەهێی زەرد و هەناری گوڵ بەدەم

کێ وەکوو من سارد و گەرمی ڕۆژگاری چێشتووە؟
گا لە دەشتی گەرمەسێر و، گا لە کوێستانی گەدەم!

وەک شەپۆڵی زێی خوڕەم ساتێ هەدادانم نییە
گێژ دەخۆم، پێچێ دەدەم، من ڕۆڵە کوردی ئەم سەدەم

ڕێگە سەخت و پڕ لە کەند و لەند و هەڵدێرە و گەوە
هەر دەبێ ببزووم، دەبێ بکشێم، وچانی لێ نەدەم

سێبەری مەرگم لە پێشدایە و بەرەو مەنزڵ دەڕۆم
ناخی گۆڕی تەنگە جێگام، هەر تل ئاسا بێ قەدەم

من بەرەو ئاسۆ، بەرەو ڕووناکی باڵم گرتووە
چۆن بەرەو تاریکی دەخشێم، پاڵ وەشەیتانی دەدەم!

کانیی ڕوونم دی بەلێشاوی بەهار شلوێ نەبوو
بەفری گەورەم دی چیای گرت و بەتاوێ بۆ قەدەم

ژینی کورتم دی پڕاوپڕ بوو لە شانازی و شەرەف
عومری زۆرم دی کە دوایی هات بەڕیسوایی و نەدەم

ئاگری سینەم بڵێسەی دێ و وڵات ڕۆشن دەکا
ئەو دەمەی خۆم وەک دڵۆپێک دەچمە نێو دەریای عەدەم
🌻@gull_baji_nigar
“مامۆستا هێمن”

1 year, 6 months ago

شەوانم پڕ لە تۆ بوون و بە بێ تۆم
دەسووتێ مانگی چاوانم وەکوو مۆم

وەها دەگرێ یەخەی دڵ ئارەزووی تۆ
هەموو هەر تۆم و بێزارم لە ڕووی خۆم

🌻@gull_baji_nigar
«ژاڵە_سەفی_یاری»

1 year, 6 months ago

"خۆشەویستم
تۆ بە درۆ هەموو شتێکت پێ وتم
من بەڕاستی بۆیان ژیام
تۆ باسی فرمێسکت ئەکرد
من ئەگریام
تۆ باسی ئاگرت ئەکرد
من ئەسووتام
تۆ باسی ژوانت ئەکرد
من لە ڕێگاکەت ئەوەستام
بەس لە ڕۆشتنا وا نەبووم
تۆ ڕۆیشتی و من تەنیا مام.

🌻@gull_baji_nigar
"ڕەنج سەنگاوی"

1 year, 9 months ago

شەو باش،
من ناوم کراسی ژنانەیە
ئەوەی نیشتمان پێی شەرمە بیکاتە بەری خۆی، منم!
ئەم مێژووە نێرە، ئەم نیشتمانی سمێڵە
تەنها جارێ منی نەکردە بەر هەتاوێ،
بەر جۆگە ئاوی، بەر شووشە گوڵاوێ،
ئەوانەی منیان لەبەر کرد: گسک بوون و مەنجەڵ بوون و تەنەکەی خۆڵ.
ئەوانەی منیان کردە بەر بەژنی درێژی غەریبی و بەژنی تەنیایی و ئازار بوو!
ئەوانەی منی پێ بەخشین
هەر بێدەنگی و قفڵ و تێڵا و شریخەکانی قامچی و جلوبەرگی دەردەدار بوون.
من ناوم کراسی ژنانەیە!
ئەوی ئاگای لە من نەبێ و گوێی لە هاواری من نەبێ،
گوێچکەی تەپی نیشتمانە
من مێینەم، من سەراپا هەموو جەستەم لە گوناه و پرسیاری ڕووتی حەرام پێکهاتووە!
لە یەکەم ڕۆژی بوونمەوە بەردی ڕەجم لە قوماتمەوە پێچراوە و نیشتمان تفم لێ ئەکات!
?@gull_baji_nigar
«شێرکۆ بێکەس»

1 year, 9 months ago

بەیانە و نمنمی هەستت لەکۆیە
لە سۆی سرتەی سڵاوت دڵ بەسۆیە
بەیانیت باش دە خەو لادە لە چاوت
چ خێرە خۆری مەیلت وا نەدۆیە؟

?@gull_baji_nigar

«شەیدا مەحموودی شنۆ»

1 year, 9 months ago

مەرج نیە ئەوەی خۆشت ئەوێت!
هەموو ڕۆژێک بیبینی
من خودام خۆشەوێت! لێ هەرگیز نەمدیوە ..

?❤️

1 year, 12 months ago

?هۆزان دینۆ
?@gull_baji_nigar

?♥️

1 year, 12 months ago

ئەگەر ڕەنجیدە بووی قوربان، لە وێرانەی دڵی تەنگم
وەرە سەر مەنزەرەی چاوم، تەماشای مەوجی دەریا که
?@gull_baji_nigar
“وەفایی”

2 years ago

پێش تۆ ناسین...
مناڵێکی خۆ پەرەست بووم
وام ئەزانی ئاسمانی پان دەراوێکە
تەنیا بۆ من هەڵدراوە!
زەوی دوڕگەی دوای تۆفانە
جگە لە من هیچ کەسێکی تیا نەماوە
ئەوینی تۆ لە پڕ هات
و شوورە و قەڵامی خاپوور کرد
ڕەنگەکانی هەموو گۆڕی
یاساکانی ژێر و ژوور کرد
وای کرد
دنیا بۆ تەنیاییم وەک قەفەس بێ
فێری کردم
شەوان نیو سەرینم بەس بێ
?@gull_baji_nigar
پەشێو

We recommend to visit

✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]

- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧

╰) ایران موزیک♪ (╯

"ما بهتریـن‌ها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"


تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94

فرشتــه‌ی موسیقی💙"
- موسیقی تَپیت و نت‌ها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .

#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
‌‌‌•• 🎧🖤📀🔐••