?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
خۆڕازاندنەوەی پیاوان بە ئاڵتون بەهەرشێوەیەك بێت
«أبوموسی»ی «الأشعري» لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم دەیگێرێتەوە كە فەرموویەتی: « أُحِلَّ لِإِنَاثِ أُمَّتِي الْحَرِيرُ وَالذَّهَبُ وَحُرِّمَ عَلَى ذُكُورِهَا ». رواه الإمام أحمد 4/393 انظر صحيح الجامع 207 واتە: « حەریرو ئاڵتون حەڵاڵ كراون بۆ ئافرەتانی ئوممەتم، بەڵام لەسەر پیاوان حەرام كراوە »
لە بازاڕو فرۆشگاكانی ئەمڕۆدا شتانێكی زۆر دەبینرێ لە ئاڵتون دروست كراون بە عیاری جیاواز جیاواز بۆ پیاوان وەكو كاتژمێرو چاویلكەو پێنوسو زنجیرو مەدالیا، یان ڕوپۆشو زاخاوكراون بە ئاڵتون.
وەلەو شتە خراپو نادروستانەی كە لەم ڕۆژگارەدا كراوە بە خەڵاتی پێشبڕكێو ئاگاداری بۆ دەكرێ، بریتی یە لە كاتژمێری ئاڵتونی پیاوان .
«عبدالله»ی كوڕی«عباس» خوای لێ ڕازی بێ دەفەرموێ: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم موستیلەیەكی ئاڵتونی لە دەستی پیاوێكدا بینیو دەریهێناو فڕێی دا فەرمووی: « يَعْمِدُ أَحَدُكُمْ إِلَى جَمْرَةٍ مِنْ نَارٍ فَيَجْعَلُهَا فِى يَدِهِ» واتە: « ئەوە چیە هەریەك لە ئێوە پارچە ئاگرێك هەڵدەگرێو لە دەستی خۆی دەكات !! ».
دوای ئەوەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ڕۆیشت، بە پیاوەكەیان ووت موستیلەكەت هەڵگرەو بۆ شتێكی تر سودی لێوەرگرە.ئەویش وتی :
نەخێر سوێند بەخوا هەرگیز هەڵی ناگرمەوە لەكاتێكدا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فڕێی دابێت. رواه مسلم 3/1655 .
د. شێخ صاڵح عصیمی ـ خودای گەورە بیپارێزێت ـ دەفەرموێت .
▫️ئەگەر گەردەلولی فیتنە هەڵیکرد ، وە گومان و ئارەزووەکان سوڕایەوەو پەنگی خواردەوە ئەوا ئیمانەکەتان بپارێزن وە بیپارێزن لەلێکدانەوەی کەسێک خەیاڵدەکات و بە فکرو بیرو بۆچوونی خۆی باسی شەرع دەکات وە بیپارێزن لە کەسێک دەیگۆڕێت و تانەی لێدەدات ، چونکە دۆڕاندن و لەدەستدانی ئەوە زۆر گەورەیە وە با ئەوە ببێتە مایەی ئەوەی دینەکەتان بپارێزن جگە لە پاراستنی شتێکی تر ؛ لەبەر ئەوەی هەندێک کەس بایەکی توندو سەخت هەڵبکات ماڵ و موڵکیان دەپارێزن ، لەبەرئەوە ئێوە بیپارێزن لە بەڵاو موسیبەت بائەوە ماڵ و موڵکی پێوە بڕوات وە خۆتان لەوە سەلامەت و پارێزراو بکەن .
✍[ الثلاثاء ۱٦ ذي الحجة ۱٤٤٤]
.
.
هیچ شتێك نادۆزیتەوە کە..!!
دڵنەوایی بێت بۆ دڵت ، حەسانەوە بێت بۆ ماندوویەتیت ، پێزانین بێت بۆ کردەوەکانت ، پوختەکار بێت بۆ کارەکانت ، پاککەرەوە بێت بۆ نەفست ، تێگەشتوو بێت لە هەستەکانت ، بیرخەرەوە بێت بۆ ڕێگاکەت ، ئارامی بێت بۆ ناڕەحەتییەکانت ، ڕێنیشاندەر بێت بۆ ڕێگاکەت ، لابەر بێت بۆ ئازارەکانت ، جێگیرکار بێت بۆ ئیمانەکەت..
وەك قوڕئان..
اللهم ارفعنا بالقرآن وانفعنا بالقرآن وعلمنا القرآن.
ئەی پەیامبەر ، بە هاوسەرانت و کچەکانت و ئافرەتانی ئیماندار بڵێ با عاباکانیان بدەن بە سەریاندا بەشێوەیەک تەواوی جەستەیان داپۆشێت هەر ئا بەمە پاکێتیان کامڵ دەبێت لەبارترین پۆشاکە تا دووچاری ئازار نەبن.
كُلُّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ (المدثر (٣٨)
ههموو كهسێك له ڕههن و له بارمتهدایه بههۆی كردهوهكانی خۆی له ڕۆژی قیامهتدا تهنها كردهوه چاكهكانی ئازادی ئهكات.
.
.
[ گەرمی هاوین دۆزەخمان بیرەخاتەوە ]
بەڕێزان ئینسان کە گەرمای هاوینە بینێ ئاگری دۆزەخی بیرەکەوێتەوە ، وە قیامەتی بیرەکەوێتەوە ، وە ئەو ناڕحەتیانەی کەوا لەدوای مردنی بەڕێی دێ ئەوانەی بیرەکەوێتەوە ئەگەر ئینسان ئاقڵ و ژیر و دانابێ.
وەکو هەندێک لەسەلەف ئەفەرموون : « عەجیبمان لەخەڵکانێک دێ خۆیان لەگەرمای هاوینە پارێزن لەدونیا بەڵام خۆی لەتاوانەکان ناپارێزێ لە گەرمای دۆزەخ و لە قیامەت و لە دۆزەخا»
خوای گەورە پەنامان بدا خۆی لەتاوانەکان ناپارێزێ کە ئەبێتە مایەی پاراستنی ئەبێتە سێبەر بۆی لەگەرمای دۆزەخ لە ناڕحەتیەکانی قیامەت خۆی ناپارێزێت، بۆیە گەرمی ئاگری دۆزەخمان بیرەخاتەوە وە ناڕحەتیەکانی دواڕۆژمان بیرەخاتەوە ئەبێت ببێتە مایەی ئەوەی کەوا خۆمانی بۆئامادەبکەین، چونکە پێغەمبەری خوا صەڵات و سەلامی خوای لەسەربێ، ئەفەرموێ :
ئاگر سکاڵای هێنا بۆ لای پەروەردگار تبارک وتعالی وتی پەروەردگارا « ٲکل بعض بعضا » هەندێکی هەندێکمی خواردم بۆیە پەروەردیگاریش ئیزنی پێدا کەوا دوو نەفەس بدا نەفەسێک لەهاوین نەفەسێکیش لەزستان، بۆیە پێغەمبەری خوا صەڵات و سەلامی خوای لەسەر بێ ئەفەرمووێ : «توندترین ساردی کە هەستی پێئەکەن هی ئەوەیە وەتوندترین گەرمیش کەهەستی پێئەکەین هی ئەوەیە».
[متفق علیە ]
[ مامۆستا علی خان ... کورتە وتــار ...]
شکست بەشێکە لە ژیان، ئەگەر شکست نەهێنیت، فێرنابیت، ئەگەر فێرنەبیت هەرگیز ناگۆڕێت.
الفشل هو جزء من الحياة ، إذا لم تفشل ، فلن تتعلم ، إذا لم تتعلم فلن تتغير أبدًا.
??✨
**ژیان ماندوومان دەكات
و یادی خودا ئاسودەمان دەكات
?♥️✨.**
صوت الأم في البيت أعظم نعمة..!
دەنگی دایك لەماڵ گەورەترین نیعمەتە..!
??❤️
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago