قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago
گەورەیی هاوەڵان: فەرموودەی سێزدە
? پێشەوا زوبەیری کوڕی عەوام ?
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
{ إِنَّ لِكُلِّ نَبِيٍّ حَوَارِيًّا ، وَإِنَّ حَوَارِيَّ الزُّبَيْرُ بْنُ الْعَوَّامِ } مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ
واتای فەرموودەکە { بەڕاستی بۆ هەموو پێغەمبەرێک هاوەڵێکی تایبەت و سەرخەر هەیە، وە بەڕاستی هاوەڵی تایبەت و سەرخەری من زوبەیری کوڕی عەوامە }
واتای وشەکان
إِنَّ : بەڕاستی، بێگومان
لِكُلِّ : بۆ هەموو
نَبِيٍّ : پێغەمبەرێک
حَوَارِيًّا : سەرخەر، تایبەت
وَإِنَّ : وە بەڕاستی و بێگومان
حَوَارِيَّ : سەرخەری من و تایبەتی من
الزُّبَيْرُ بْنُ الْعَوَّامِ : زوبەیری کوڕی عەوامە
➖➖➖➖➖➖➖➖
چەند سوودێک لەم فەرموودەیەدا
١– ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر فەزڵ و گەورەیی زوبەیری کوڕی عەوام
٢– هەموو پێغەمبەرێک کەسێکی وا تایبەت و سەرخەریان هەبووە
٣– چ فەزڵێکی گەورەیە لەناو هەموو هاوەڵان زوبەیری کوڕی عەوام تایبەت و سەرخەری پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بێت
✍? باوكى يوسف
گەورەیی هاوەڵان: سەعدی کوڕی ئەبو وەقاص
عَنْ عَلِيٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ { مَا سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جَمَعَ أَبَوَيْهِ لِأَحَدٍ إِلَّا لِسَعْدِ بْنِ مَالِكٍ ؛ فَإِنِّي سَمِعْتُهُ يَقُولُ يَوْمَ أُحُدٍ : يَا سَعْدُ، ارْمِ فِدَاكَ أَبِي وَأُمِّي } مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ
واتای فەرموودەکە: لە عەلی ــیەوە اللَّە تَعالَی لێی ڕازی بێت فەرموویەتی { گوێم لە پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نەبووە دایک و باوکی کۆبکاتەوە بۆ هیچ کەسێک جگە لە سەعدی کوڕی مالیک نەبێت، جا بێگومان من گوێم لە پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بوو لەڕۆژی جەنگی ئوحود دەیفەرموو: ئەی سەعد، ڕم بهاوێژە بەفیدای تۆ بن باوکم و دایکم }
واتای وشەکان
مَا سَمِعْتُ : گوێم لێ نەبووە، نەمبیستووە
النَّبِيَّ : لە پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
جَمَعَ : کۆبکاتەوە، خۆی جَمَعَ کاری ڕابردووە و بەواتای کۆیکردەوە دێت
أَبَوَيْهِ : باوک و دایکی، ئەو هائە بۆ وشەی النَّبِيَّ دەگەڕێتەوە
لِأَحَدٍ : بۆ کەسێک، بۆ هیچ کەسێک
إِلَّا : تەنها، جگە، بێجگە
لِسَعْدِ بْنِ مَالِكٍ : بۆ سەعدی کوڕی مالیک نەبێت
فَإِنِّي : جا بەڕاستی من
سَمِعْتُهُ : گوێم لە پێغەمبەر بوو، ئەو هائە بۆ النَّبِيّ دەگەڕێتەوە
يَقُولُ : دەیفەرموو
يَوْمَ أُحُدٍ : لە ڕۆژی ئوحود، لە جەنگی ئوحود
يَا سَعْدُ : ئەی سەعد
ارْمِ : بهاوێژە، ڕم بهاوێژە
فِدَاكَ : فیدای تۆ بن، فیدات بێت
أَبِي : باوکم
وَأُمِّي : وە دایکم
➖➖➖➖➖➖➖➖
چەند سوودێک لەم فەرموودەیەدا
١–
٢–
٣–
✍? باوکی هاجەرە
گەورەیی هاوەڵان: فەرموودەی یازدەم
? گەورەیی أَبُو عُبَيْدَةَ بْنُ الْجَرَّاح ?
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
{ لِكُلِّ أُمَّةٍ أَمِينٌ، وَأَمِينُ هَذِهِ الْأُمَّةِ أَبُو عُبَيْدَةَ بْنُ الْجَرَّاحِ } مُتَّفَقٌ عَليه
واتای فەرموودەکە { بۆ هەموو ئوممەتێک ئەمین و دەستپاکێک هەیە، وە ئەمین و دەستپاکی ئەو ئوممەتەی من ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەڕڕاحە }
واتای وشەکان
لِكُلِّ : بۆ هەموو
أُمَّةٍ : ئوممەتێک
أَمِينٌ : ئەمینێک، دەستپاکێک ( هەیە )
وَأَمِينُ : وە ئەمین و دەستپاکی
هَذِهِ الْأُمَّةِ : ئەو ئوممەتە
أَبُو عُبَيْدَةَ بْنُ الْجَرَّاحِ : ئەبو عوبەیدەی کوڕی جەرڕاحە
➖➖➖➖➖➖➖➖➖
چەند سوودێک لەم فەرموودەیەدا
١– ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر گەورەیی پێشەوا عوبەیدەی کوڕی جەرڕاح
٢– چ فەزڵێکی گەورەیە لەناو هەموو ئوممەت ئەبوو عوبەیدە تایبەت کراوە بە ئەمین و دەستپاکی ئەو ئوممەتە
٣–وەک چۆن ئەو ئوممەتە ئەمین و دەستپاکێکی تایبەتی هەبووە ئوممەتەکانی تریش بەهەمان شێوە هەیان بووە
✍? باوکی هاجەرە
گەورەیی هاوەڵان: فەرموودەی حەوتەم
? فاطيمەی کچی رَسُولُ اللَّه ?
قالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
{ فَاطِمَةُ بَضْعَةٌ مِنِّي، فَمَنْ أَغْضَبَهَا أَغْضَبَنِي } مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ
واتای فەرموودەکە // پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی { فاتیمە پارچەیەکە لەمن بۆیە هەر کەسێک فاتیمەی توڕە کرد ئەوە منی توڕە کردووه }
واتاى وشەكان
فَاطِمَةُ = فاتیمەی کچی پێغەمبەر
بَضْعَةٌ = بەشێکە ، پارچەیەکە، پارچە گۆشتێکە، دەخوێنرێتەوە بَضْعَةٌ ، بِضْعَةٌ، بُضْعَةٌ
مِنِّي = لەمن
فَمَنْ = جا هەرکەسێک
أَغْضَبَهَا = فاتیمە توڕە بکات، ئەو هائە دەگەڕێتەوە بۆ فَاطِمَةُ
أَغْضَبَنِي = منی توڕە کردووە، پێغەمبەری توڕەکردووە صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
➖➖➖➖➖➖➖➖
چەند سوودێک لەم فەرموودەیەدا
١– ئەم فەرموودەیە ئەو پەڕی ڕێز و گەورەیی فاطیمەی تێدایە بەشێوەیەک پارچەیەکە لە پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
٢– فَمَنْ أَغْضَبَهَا أَغْضَبَنِي، السهيلي ئەمە دەکاتە بەڵگە لەسەر ئەوەی هەرکەسێک جوێن بدات بە فاطيمە کافر دەبێت
٣– ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە بۆ ئەوەی باوک لەسەر کچەکەی بە وەڵام بێت لەوکاتەی کچەکەی شتێکی پێ ناخۆشە بە تایبەت بەرامبەر پیاوەکەی
٤– هۆکاری ئەو فەرموودەیە ئەوەبوو پێشەوا عەلی ویستی کچی ئەبو جەهل بەسەر فاطيمەی کچی پێغەمبەر بێنێت
٥– لەم فەرموودەیەدا ئەو پەڕی سۆزو خۆشەویستی باوکایەتی تێدایە بەرامبەر بە مناڵەکانی
✍? باوکی هاجەرە
گەورەیی هاوەڵان: فەرموودەی شەشەم
? گەورەیی دایکمان عائیشە ?
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
{ كَمَلَ مِنَ الرِّجَالِ كَثِيرٌ، وَلَمْ يَكْمُلْ مِنَ النِّسَاءِ إِلَّا آسِيَةُ امْرَأَةُ فِرْعَوْنَ وَمَرْيَمُ بِنْتُ عِمْرَانَ، وَإِنَّ فَضْلَ عَائِشَةَ عَلَى النِّسَاءِ كَفَضْلِ الثَّرِيدِ عَلَى سَائِرِ الطَّعَامِ } مُتَّفَقٌ عَليه
واتای فەرموودەکە { زۆرێک لە پیاوان تەواو و کامل بوونە، لە ئافرەتان دا کامل و تەواویان نییە جگە لە مەریەمی کچی عیمران و ئاسیەی خێزانی فیرعەون، وە بێگومان فەزڵ و گەورەیی عائیشە بەسەر ئافرەتان دا وەکوو فەزڵی شلەی بەگۆشت و نان وایە بەسەر باقی خواردنەکان دا }
واتای وشەکان
كَمَلَ : کامل بووە، تەواوبووە، كَمَلَ چەند لوغەیەکی تێدایە كَمَلَ كَمُلَ كَمِلَ، بەڵام كَمِلَ زۆر کەم بەکاردێت مِنَ الرِّجَالِ : لە پیاواندا كَثِيرٌ : زۆرێک وَلَمْ يَكْمُلْ : کامل نەبووە، تەواو نەبووە مِنَ النِّسَاءِ : لە ئافرەتان إِلَّا : جگە، بێجگە آسِيَةُ امْرَأَةُ فِرْعَوْنَ : ئاسیەی خێزانی فیرعەون مَرْيَمُ بِنْتُ عِمْرَانَ : مەریەمی کچی عیمران ( دایکی عیسا علیە السلام )
وَإِنَّ فَضْلَ : وە بێگومان فەزڵ و گەورەیی و ڕێزی عَائِشَةَ : عائیشە عَلَى النِّسَاءِ : بەسەر ئافرەتان كَفَضْلِ : وەک فەزڵ و گەورەیی الثَّرِيدِ : ثەریدە ، لە نان وگۆشت وشلە پێکهاتووە، وەک تەشریبە گەر نانی تێبکوشی لەگەڵی عَلَى : لەسەر سَائِرِ الطَّعَامِ : باقی و ماوەی خواردنەکان سَائِرِ : باقی ، ماوە
➖➖➖➖➖➖➖➖
چەند سوودێک لەم فەرموودەیەدا
١– لەم فەرموودەیەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت جۆری نێرینە گەورەتر و بەڕێزترە لە نەوع و جۆری مێیینە، چونکە زۆرێک لە پیاوان کامل و تەواون لە عەقڵ و هەموو کردەوە چاکەکان دا بۆ نموونە پێغەمبەرمان بەڵام لە ئافرەتان دا زۆر کەم هەنە کامل و تەواوبن لە عەقڵ و لە هەموو کردەوە چاکەکان دا
٢– لەم فەرموودەیەدا گەورەیی ئاسیەی خێزانی فیرعەون بەدیار دەکەوێت( لە گەورەیی ئاسیەی ئەوەبوو کوشتنی هەڵبژارد بەسەر موڵک و خۆشی دونیادا، وە سزای دونیای هەڵبژارد بۆ چوونە بەهەشتێکی پر خۆشی و نیعمەت )
٣– ئەم فەرموودەیە گەورەیی مەریەمەی دایکی عیسای تێدایە، مەریەم باشترین ئافرەتی دونیایە، زانایان جیاوازن لەسەر ئەوەی ئایا مەریەم پێغەمبەر بووە یان نا
٤– وە لەم فەرموودەیەدا گەورەیی دایە عائیشەی تێدایە بەسەر ئافرەتان دا وەک چۆن تەشریب فەزڵی هەیە بەسەر خواردنەکان دا ، ئەو جۆرە خواردنە باشترین خواردن بوو لەو کات دا
✍? باوکی هاجەرە
ئەگەر اللَّە تَعالَی ویستی لەسەر بێت و سەلامەت بووین تا ڕۆژی شەممە ئەوە دەست دەکەین بە ڕێکخستن و کردنەوە کوردی ئەم کتابە{ چل فەرموودە لەسەر گەورەیی و فەزڵی چل هاوەڵ و صەحابە }
الأَرْبَعُونَ الحَلَقَاتُ القُرْآنِيَّة : 0⃣*4⃣ *کۆتایی
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
{ مَا أَكَلَ أَحَدٌ طَعَامًا قَطُّ خَيْرًا مِنْ أَنْ يَأْكُلَ مِنْ عَمَلِ يَدِهِ، وَإِنَّ نَبِيَّ اللَّهِ دَاوُدَ عَلَيْهِ السَّلَامُ كَانَ يَأْكُلُ مِنْ عَمَلِ يَدِهِ } رواه البخاري
واتای فەرموودەکە { هیچ یەکێک خواردنێکی نەخواردووە هەرگیز باشتربێت لەوەی دەیخوات لە کارکردنی دەستی خۆی، وە بێگومان پێغەمبەری الله داود علیە السلام، خواردنی کاری دەستی خۆی دەخوارد "کە ئاسنگەری بوو }
واتای وشەکان
مَا أَكَلَ : نەیخواردووە
أَحَدٌ : یەکێک، کەسێک
طَعَامًا : خواردنێک
قَطُّ : هەرگیز
خَيْرًا : باشتر
مِنْ أَنْ يَأْكُلَ : لەوەی دەیخوات
مِنْ عَمَلِ يَدِهِ : لە کارکردنی دەستی خۆی
وَإِنَّ نَبِيَّ اللَّهِ : وە بێگومان پێغەمبەری اللَّه
دَاوُدَ عَلَيْهِ السَّلَامُ : داود علیە السلام
يَأْكُلُ : دەیخوارد
مِنْ عَمَلِ يَدِهِ : لە کارکردنی دەستی خۆی
سوپاس بۆ اللَّە تَعالَی کۆتایی هات لە
٢/ذو القعدة/١٤٤٤ هـ
٢٠٢٣/٥/٢١ م
شەوی دووشەممە
✍? باوکی هاجەرە
الأَرْبَعُونَ الحَلَقَاتُ القُرْآنِيَّة : 9⃣*3⃣***
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ
{ أَرْبَعٌ مَنْ كُنَّ فِيهِ كَانَ مُنَافِقًا خَالِصًا، وَمَنْ كَانَتْ فِيهِ خَلَّةٌ مِنْهُنَّ كَانَتْ فِيهِ خَلَّةٌ مِنْ نِفَاقٍ حَتَّى يَدَعَهَا، إِذَا حَدَّثَ كَذَبَ، وَإِذَا عَاهَدَ غَدَرَ، وَإِذَا وَعَدَ أَخْلَفَ، وَإِذَا خَاصَمَ فَجَرَ } مُتَّفَقٌ عَليه
واتای فەرموودەکە { چوار سیفەت هەیە هەر کەسێک تێیدا بێت ئەوە دووڕووێکی تەواوە، وە هەر کەسێک دانەیەک یان سیفەتێکی لەو چوار سیفاتەی تێدابێت، ئەوە بەشێک لە دووڕوویی و نیفاقی تێدایە تائەوکاتەی وازی لێدەهێنێت، ئەگەر قسە بکات درۆ دەکات، وە ئەگەر پەیمانێک ببەستێت غەدر دەکات و هەڵیدەوەشێنێتەوە، وە ئەگەر بەڵێن بدات سەرپێچی دەکات، وە ئەگەر توشی کێشە و دەمەقاڵێ بوو لەحەق لا دەدات و قسەی خراپ دەکات }
واتای وشەکان
أَرْبَعٌ : چوار( سیفەت و ڕەوشت هەنە )
مَنْ كُنَّ فِيهِ : هەرکەسێک ئەو چوارەی تێدابوو
فِيهِ : ئەو هائە دەگەڕێتەوە بۆ مَنْ
كَانَ مُنَافِقًا خَالِصًا : ئەوە دووڕوێکی تەواوە
وَمَنْ كَانَتْ فِيهِ خَلَّةٌ : وە ئەگەر کەسێک ڕەوشتێکی تێدابوو، جەمع و کۆی خَلَّةٌ بریتییە لە خِلال
مِنْهُنَّ : لەو چوار سیفەت و ڕەوشتە، هُنَّ دەگەڕێتەوە بۆ أَرْبَعٌ
كَانَتْ فِيهِ : ئەوە تیایەتی ئەو کەسە، ئەو هائە دەگەڕێتەوە بۆ مَنْ
خَلَّةٌ : سیفەتێک، ڕەوشتێک، خەسڵەتێک
مِنْ نِفَاقٍ : لە دوڕوویی
حَتَّى : هەتاوەکو
يَدَعَهَا : وازی لێ دەهێنێ، تاوەکو واز لەم سیفەتە دەهێنێت، ئەو هائە دەگەڕێتەوە بۆ خَلَّةٌ
إِذَا حَدَّثَ كَذَبَ : ئەگەر قسەی کرد درۆ دەکات
وَإِذَا عَاهَدَ غَدَرَ : ئەگەر پەیمانی بەست غەدر دەکات، پەیمان هەڵدەوەشێنێتەوە، وازی لێ دەهێنێت، بۆ نمونە بەکەسێک دەڵێت: ( ئەگەر فڵان کارم بۆ بکەیت من لێت خۆش دەبم، بەڵام دواتریش لێی خۆش نابێت )
وَإِذَا وَعَدَ أَخْلَفَ : ئەگەر بەڵێنی دا سەرپێچی دەکات، جێ بەجێی ناکات، دەیشکێنێت
وَإِذَا خَاصَمَ فَجَرَ : ئەگەر تووشی کێشە بوو لەحەق و ڕاستی لا دەدات( لێرە مەبەست لەوەیە ئەگەر توشی ناکۆکی بوو جنێو دەدات و قسەی ناشرین و نابەجێ و بوختان دەکات )
✍? باوکی هاجەرە
بُشْرَى الأَمِين: فەرموودەی هەشتەم
التَّشَهُد فِي الصَّلَاةِ: خوێندنی تەحیات لە نوێژدا
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : كُنَّا إِذَا كُنَّا مَعَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِي الصَّلَاةِ ، قُلْنَا : السَّلَامُ عَلَى اللهِ مِنْ عِبَادِهِ ، السَّلَامُ عَلَى فُلَانٍ وَفُلَانٍ ، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ { لَا تَقُولُوا السَّلَامُ عَلَى اللهِ ، فَإِنَّ اللهَ هُوَ السَّلَامُ ، وَلَكِنْ قُولُوا: التَّحِيَّاتُ لِلهِ ، وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ ، السَّلَامُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ ، السَّلَامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللهِ الصَّالِحِينَ ، فَإِنَّكُمْ إِذَا قُلْتُمْ ، أَصَابَ كُلَّ عَبْدٍ فِي السَّمَاءِ أَوْ بَيْنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ ، ثُمَّ يَتَخَيَّرُ مِنَ الدُّعَاءِ أَعْجَبَهُ إِلَيْهِ فَيَدْعُو }
تخریج الحدیث: الإمام أحمد (4101) البخاري (835) مسلم (402) أبو داود (968) الترمذي (289) النسائي (1298) ابن ماجه (899)
التَّشَهُد فِي الصَّلَاةِ: خوێندنی تەحیات لە نوێژدا
واتای فەرموودەکە // لە عَبْدُ اللَّەی کوڕی مەسعودەوە اللَّە تَعالَی لێی ڕازی بێت فەرموویەتی: ئێمە لەگەڵ پێغەمبەردا بووین صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لەوکاتەی لەناو نوێژدا بووین، دەمان وت: سەلام لەسەر اللَّە بێت لەلایەن بەندەکانییەوە، سەلام لەسەر فلان و فلان بێت، پێغەمبەر صلَّى اللَّهُ عَليْهِ وَسلَّمَ فەرمووی{ مەڵێن سەلام لەسەر اللَّە بێت، بێگومان اللَّە خۆی سەلامە، بەڵام بڵێن: التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ، والصَّلَواتُ والطَّيِّبَاتُ، سەلام و ڕەحمەت و بەرەکاتی اللَّە لەسەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، سەلام لەسەر ئێمە بێت وە لەسەر بەندە چاکەکانی اللَّە بێت، بێگومان ئەگەر وتتان ( السَّلَامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللهِ الصَّالِحِينَ ) ئەوە( سەلامەکە )یان بەرکەوتووە هەموو بەندەکانی ئاسمان یان ئەو بەندانەی لەنێوانی ئاسمان و زەویی دا هەن ، شایەدی دەدەم کە هیچ پەرستراوێک نیە بەحەق و ڕاستی جگە لە اللَّە ، وە شایەدی دەدەم کە موحەممەد بەندەو نێردراوی اللَّە تَعالَی یە ، لە پاشان ئەو دوعا و پاڕانەوەیە هەڵدەبژێرێت کە پێی خۆش و سەرسامە جا دەپارێتەوە و دوعا دەکات }
واتای وشەکان
كُنَّا : ئێمە بووین
إِذَا : ئەگەر
كُنَّا : بووین
مَعَ النَّبِيِّ : لەگەڵ پێغەمبەر
فِي الصَّلَاةِ : لەناو نوێژ دا
قُلْنَا : دەمانوت
السَّلَامُ عَلَى اللَّە : سەلام لەسەر اللَّە
مِنْ : لە
عِبَادِهِ : بەندەکانی اللَّە
السَّلَامُ عَلَى فُلَانٍ وَفُلَانٍ : سەلام لەسەر فڵان و فڵان بێت
فَقَالَ : جا فەرمووی
النَّبِيُّ : پێغەمبەر
لَا تَقُولُوا : مەڵێن
السَّلَامُ عَلَى اللَّهِ : سەلام لەسەر اللَّه بێت
فَإِنَّ : جا بێگومان
اللَّهَ هُوَ السَّلَامُ : اللَّه خۆی سەلامە
لَكِنْ : بەڵام
قُولُوا : بڵێن
التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ : ڕێز و گەورەیی و موڵک و دەسەڵات و مانەوە بۆ اللَّە تَعالَی یە، تَحِيَّات کۆی تَحِيَّةیە
وَالصَّلَوَاتُ : پێنج نوێژەکان ، یان پێنج نوێژەکان بە سوننەتەوە ، یان نوێژ و دوعاکان
وَالطَّيِّبَاتُ : وتەو کردەوە چاک و پاکەکان
السَّلَامُ : سەلام
عَلَيْكَ : لەسەر تۆ
أَيُّهَا النَّبِيُّ : ئەی پێغەمبەر
وَرَحْمَةُ اللَّهِ : و ڕەحمەت و بەزەیی اللَّە
وَبَرَكَاتُهُ : وە بەرەکاتی اللَّه ، بَرَكَات کۆی بَرَکَة یە ، بَرَکَة واتا گەشەکردن و زیادبوون، وە وتراوە بَرَکَة کۆ کەرەوەی هەموو خێرێکە
السَّلَامُ عَلَيْنَا : سەلام لەسەر ئێمە
وَعَلَى : وە لەسەر
عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ : بەندە چاکەکانی الله
عِبَادِ : بەندەکان، عِبَاد کۆی (عَبْد)ە، عَبْد واتا بەندە
الصَّالِحِينَ : چاکەکاران
فَإِنَّكُمْ : جا بێگومان ئێوە
إِذَا : ئەگەر
قُلْتُمْ : وتتان، گۆتتان
أَصَابَ : بەری کەوتوە (ئەو دوعا و بەڕەکەتە)
كُلُّ : هەموو
عَبْدٍ : بەندەیەک
فِي : لە
السَّمَاءِ : ئاسمان
أَوْ : یان
بَيْنَ : نیوان
السَّمَاء وَالْأَرْضِ : ئاسمان و زەوی
أَشْهَدُ : شایەدی ئەدەم، دان دەنێم
لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ : هیچ پەرستراوێکی حەق و ڕاستی نیە جگە لە الله
وَأَشْهَدُ : وە شایەدی ئەدەم
أَنَّ : بێگومان
مُحَمَّدًا : پێغەمبەر محمد
عَبْدُهُ : بەندەی اللَّه ـیە
وَرَسُولُهُ : وە نێردراوی اللَّه ــیە
ثُمَّ : له پاشان
يَتَخَيَّرُ : هەڵیدەبژێرێت
مِنَ الدُّعَاءِ : لە دوعا و پاڕانەوە
أَعْجَبَهُ : خۆشەویست ترین دوعا، ئەو هائە بۆ دوعا دەگەڕێتەوە
إِلَيْهِ : لەلای
فَيَدْعُو : جا دەپاڕێتەوە ، دوعا دەکات
✍? باوکی هاجەرە
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago