طَرِيقُ نسَاءِالسَّلَفْ

Description
أنَّ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وَسَلَّمَ، قالَ: إنَّ أَقَلَّ سَاكِنِي الجَنَّةِ النِّسَاءُ.«رواە مسلم:٢٧٣٨»
واتە: کەمترینی ئەهلی بەهەشت ئافرەتانن.
«باپێشبڕکێ بکەین تالەوکەمینەیە بین »
We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 5 months, 2 weeks ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 6 months, 3 weeks ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 7 months, 1 week ago

5 months, 2 weeks ago

عن حبان بن أبي جبلة:إن نساء أهل الدنيا من دخل منهنّ الجنة، فُضِّلن على الحور العين بما عملن في الدنيا.

لە حبان ـی کوڕی أبي جبلة ـەوە دەڵێت: هەر ئافرەتێك لە ئافرەتەکانی دونیا هەر کە چووە بەهەشتەوە، ئەوە فەزڵیان زیاترە بەسەر حۆریەکانی بەهەشتەوە بەوەی کە کردوویانە لە دونیادا.

📚«الزهد لابن المبارك ١١٧٤»

سەیرکەن خوشکانم حاڵی ئافرەت چۆنە لەبەهەشتدا ، بۆچی خۆت بێبەش ئەکەی لەو فەزڵ و گەورەییە ، خۆت شارەزا بکە لەعلومی شەرعی دەست بگرە بەقورئان و سونەت بەفەهمی پێشینانی ئومەت و شوێن ئاثارەکانیان بکەوە بۆئەوەی سەرفرازی دونیاو قیامەت بیت، بەتەنها عەباو نیقاب بێ عەقیدەی سەلیم ڕزگارت ناکات لەدۆزەخ ، دونیا ماوەیێکی کەمەو بۆکەس نەماوەتەوە تا بۆئێمە بمێنێت، عەقڵ و ژیریتان بخەنە کار ، چی سەرفرازی دونیاو قیامەتی تێدایە دەستی پێوە بگرە .... بەئومێدی ڕزگاربوون و سەرفرازبوون.....

اللهم إني أسألك الجنة وما قرب إليها من قول وعمل، وأعوذ بك من النار وما قرب إليها من قول وعمل .

5 months, 3 weeks ago

قال الإمام الشافعيُّ:وبلغنا أنه كَانَ يُقَالُ: إنَّ الدُّعَاءَ يُستَجَابُ فِي خَمسِ لَيَالٍ: في لَيلَةِ الجُمُعَةِ، ولَيلَةِ الأضحَى، ولَيلَةِ الفِطرِ، وأولِ لَيلَةٍ مِن رَجَبٍ، ولَيلَةِ النِّصفِ مِن شَعبَان.
قَالَ الشَّافِعِيُّ: وَأَنَا أَسْتَحِبُّ كُلَّ مَا حُكِيَتْ فِي هَذِهِ اللَّيَالِيِ مِنْ غَيْرِ أَنْ يَكُونَ فَرْضًا.

ئیمامی شافعی دەڵێت: پێمان گەیشتووە کە دەیانوت: دوعا لە پێنج شەو وەردەگیرێ: لە شەوی جومعەدا، شەوی جەژنی قوربان، وە شەوی جەژنی ڕەمەزان، وە یەکەم شەو لە مانگی ڕەجەب، وە شەوی نیوەی مانگی شەعبان.
ئیمامی شافعی دەفەرموێت : وە من هەموو ئەو شتانەم پێ خۆشە کە له بارەی ئەم شەوانەوە گێڕدراوەتەوە لە غەیری ئەوەی کە فەرز بێت .

📚«كتاب الأمُّ للشافعي :٢٦٤/١».

١٥/ شَعبَان /١٤٤٦هـ

5 months, 3 weeks ago

بسم الله الرحمن الرحیم

کەناڵەکەمان بڵاو بکەنەوە موسڵمانان ٳن شاء الله ئەگەر تەمەن باقی بێت و الله یارمەتی دەرمان بێت لەدوای مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە دەست دەکەین بە وەرگێڕانی کتابی:
(السنة لأبي بکر الخلال).

https://t.me/alsunaxalal

8 months ago

قال الضحاك سمعت بلال بن سعد یقول : عباد الرحمن .
يقال لأحدنا تريد أن تموت؟
فيقول لا.
فيقال له: لم؟
فيقول: حتى أتوب وأعمل صالحاً.
فيقال له: اعمل.
فيقول: سوف أعمل..
فلا يحب أن يموت
ولا يحب أن يعمل،
فيؤخر عمل الله تعالى
ولا يؤخر عمل الدنيا!

ضحاک ئەفەرمووێ : گوێم لە بلال بن سعد بوو ئەیفەرموو :
ئێمەی بەندەی️ اللّٰه
کاتێ لێمان ئەپرسن : ئامادەی مردنی ؟
دەڵێ : نەخێر .
کاتێ لە هۆکار ئەپرسی .
ئەڵێ : تاوەکو تۆبە بکەم و کاروکردەوەی چاک بکەم.
ئینجا مۆڵەتی بدەرێ تا عیبادەت بکا .
دەڵێ : دوایی دەیکەم ،
نە حەز بە مردن دەکا ،
نە عیبادەتەکەش دەکا ،
حەزی لێیە کار و فەرمانی️ اللّٰه دوابخا ،
و نایەوێ ️ اللّٰه کاری ئەو دوابخا و حەزی لە مردن و جێهێشتنی دونیاش نییه .

?«البيهقي في الزهد الكبير : ٥١٠»

8 months ago

=
کردەوە دەکات، ھەتاوەکو ئەوەی کە نێوان ئەو و بەھەشت ھیچ نامێنێتەوە تەنھا بە ئەندازەی قۆڵێك نەبێت، جا ئەوەی کە لەسەری نوسراوە پێشی دەکەوێت و بە کردەوەی ئەھلی ئاگر کردەوە دەکات و دەچێتە ناویەوە.

?«رواە البخاري :٣٢٠٨ ومسلم :٦٨١٦»

لەباربردنی ئەم کۆرپەیە حەرامە، بەڵام چونکە نەبووتە ئینسان و ڕوحی نییە وەهەروەها لەناو بردنی ڕازی نەبوونە بەقەدەری️ اللّٰه تعالی و ڕازی نەبوون به ویستی ️ اللّٰه تعالی کاتێ بڕیاری منداڵی داوە بۆیان ، بۆیە هەندێک لە زانایان بۆ ئەوە دەچن، کە لەبەر زەرورەتی پاراستنی گیانی دایک، دروستە لەباربەرێت، کاتێ کۆمەڵە پزیشکێکی پسپۆڕ و شارەزا و جێی باوەڕی، بڕیار بدەن کە مانەوەی کۆرپەکە ترسناکێکی گەورەیە لەسەر ژیانی دایکی (تەنها ئەم حاڵەتە).

دووەم : کۆرپە پاش (٤مانگ = ١٢١ رۆژ و زیاتر) خاوەن ڕوحە وەکو هەر ئینسانێک، بڕیاری لەباربردنی تاوانی کوشتنە! زۆرجار ئەبیستین دکتۆرەکان به ئافرەتەکان ئەڵێن ئەو کۆرپەیه ناتەواوە یان کەم ئەندامە وا لەدایکەکە دەکەن بڕیارێکی یەک لایی کەرەوە بدات یان ئەم کۆرپەلەیه لەناو ببەن یان بیهێننە سەر دونیا کەئەمە قەتڵێکی ڕوون و ئاشکراو ئەنقەستە هیچ کەسێک بۆی نیە نەفسێك لەناو بەرێ جگە له️ اللّٰه تعالی ئەومنداڵە بەهەر جۆرێک بێتە دونیاوە دایکو باوک و پزیشکەکان بۆیان نیه لەناوی بەرن چاوەڕێ ئەبن تا ️ اللّٰه تعالی ئامانەتەکەی خۆی ئەباتەوە چونکە زۆرینەیان دوای لەدایک بوون وەفات ئەکەن ، وەزۆرجاریش له پشکنینەکان هەڵە دەکرێ گوایه ئەم منداڵە ناتەواوە پێویستە لەناو ببردرێ بەڵام کاتێ لەدایک بووە هیچ کێشەی نەبووە ئەوەش بۆمان دەرەکەوێ زۆرجار قسەکانی دکتۆر سەنەد نیه بەڵکو قەدەری️ اللّٰه و ویستی ️ اللّٰه لەپێشترە ، زۆر دایکو باوک هەن بیستومە لێیان کەمنداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەبووە وتویانە لەوەتەی لەدایک بووە بەرەکەتی هێناوە بۆئەم ماڵە ،یان چاومان ڕۆشن بووە پێی ئەمە جگە لەوەی کەدایکو باوکەکان ئەجرێکیان زۆر بۆ دەنوسرێت لەقیامەت بەبه خێوکردنی ئەم منداڵانە پاداشتی گەورەیان بۆ هەیه لە ڕۆژی دوایی بۆیە هیچ پاساوێك نیه بۆلەناوبردنی کۆرپەلە به بیانوی ئەوە کەم ئەندامە دڵنیابە ئەوەی️ اللّٰه تعالی بۆ تۆ هەڵدەبژێرێت، باشترە لەوەی تۆ بۆ خۆت هەڵدەبژێریت.

سێیەم :زۆر جار نموونەی زیندووم بینیوە هەندێ لە ئافرەتان️ اللّٰه تعالی هیدایەتیان بدات کە کاتێ دووگیانە حەزناکات بیهێنێتە دونیاوە جا بەهەر هۆکارێك بێت بەئەنقەست کۆمەڵێ شت دەکات تا منداڵەکەی ناوسکی لەبار ببات بەخواردنی خواردنی خراپ یان ژەهر یان خۆفڕێدانە خوارەوەیان لەشوێنی بەرز إلی أخر ....
ئەمە تەنها خۆ هەڵەتاندنە ﴿يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَهُوَ خَادِعُهُمْ﴾ ئەیانەوێ ️ اللّٰه تعالی بخەڵەتێنن بەڵام ️اللّٰه تعالی خەڵەتێنەرو تەفرەدەرى ئەوانە فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌یان پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌.
ئەم کارانەش ئەچێتە بابی قەتلی عمدەنەوە کوشتنی بەئەنقەست کەیەکێکە لەتاوانەگەورەکان پەنا دەگرین بە️ اللّٰه تعالی هیدایەتی خوشکانمان بدات بەرچاو ڕۆشنیان بکات بەرامبەر دینەکەیان و حوکمەکانی و ترسان له سزاکانی ناوی وەپێویستە بزانن منداڵ یەکێکە لەنیعمەتەکانی ️ اللّٰه تعالی ئەگەر بەجوانی و لەسەر ڕێبازی قورئان و سوننەت پەروەردەی بکەی ئەبێتە صدقه جاریه بۆدایکو باوکی کاتێ وەفات دەکەن دوعایان بۆدەکات و خێرو خێراتیان بۆدەکەن وەپێویستە بیربکەنەوه کە هەزاران کەس هەن ️ اللّٰه تعالی تاقی کردونەتەوە بەنەبوونی منداڵ و بێ بەشن لەم نیعمەته بۆیە قەدری ئەو نیعمەتە بگرە کە️ اللّٰه تعالی پێت دەبەخشێت و سوپاسی ️ اللّٰه تعالی بکات له سەری و ناشوکری و کوفری نیعمەت مەکەن .

8 months ago

ئایا حوکمی لە باربردنى منداڵ چیە؟ چ کاتێک دروستە منداڵ لەبار ببرێ؟ وە زەرەر و زیانەکانى چین؟

حوکمی منداڵ لە باربردن -الاجهاض-
ئەم بابەتە لە دوو ڕوویەوە باس دەکەین:

ڕووى یەکەمیان: بنەمای منداڵ لەباربردن لە ڕووی بیروباوەر:

بنەمای ئەم کارە تاوانێکی دژە بۆ بنەماکانی ئیسلام، لەچەندین ڕوویەوە لەوانە:

یەکەم : کارەکە تاوانە، تاوانەکەش کوشتن(قتل)!. بیر لە وەڵامێک بکەرەوە بۆ️ اللّٰه تعالی لە ڕۆژی قیامەتدا کە پرسیارت لێدەکات: بۆچی بەندەکەی منت کوشت، بەچ تاوانێك کوشتت ﴿بِأَيِّ ذَنبٍ قُتِلَتْ﴾ و بە دیارییەکەی من ڕازی نەبوویت؟

دووەم : کارەکە دژە بە ئیمان بە قەدەر، و دەربڕینی ناڕازیبوونە بەرامبەر قەدەری️ اللّٰه تعالی بزانە️ اللّٰه تعالی ویستی لەسەر ئەوەیە دیاریێکت پێ ببەخشێ، تۆش بەم کارە ڕەتی دەکەیەوە !!..

سێیەم : کارەکە دژە بۆ خۆشەویستی پێغەمبەرمان ﷺ ، کە هانی موسڵمانان دەدات زۆر منداڵیان هەبێت، تاوەکو ئومەتەکەی لە هەموو ئومەتێک زیاتر بێت لە ڕۆژی قیامەتدا، بۆیە بزانە ئەگەر بتەوێ کارێکی وا بکەیت، ئەوا دژایەتی دەکەی بۆ خوشەویستی پێغەمبەرەکەت محمد ﷺ!!..

چوارەم : ئەگەر تۆ تەنها ئینسانی، بزانە کارەکە نا ئینسانییە! لەگەڵ فیترەتی پاک ناگونجێت.

پێنجەم : کارەکە ئەگەر بە بیانووی هەژاری بکرێت یان نەبوونی توانای پەروەردە کردن، یان مانوبوونێکی زۆری ژیانی ڕۆژانە..هتد.

ئەوا با دایک و باوکەکە بزانن کە:

- ڕزقی منداڵەکەیان لە گەڵ منداڵەکە لە دایک دەبێت.

- ئەگەر خەمی پەروەردەکرنیشیانە، پەروەردەکردن لە ئیسلامدا نانی حەڵاڵ و دوعا کردنە کە صاڵح بێت.

- ماندووبونی کاتی دووگیانیش، بە بیرکردنەوە بە پاداشتی قیامەت (احتساب) و زۆری زیکر کردنی️ اللّٰه ئاسان دەکرێت.
ئەم زیکرەش خۆئامادەکردنێکی پێویستە بۆ وەرگرتنی دیاری خودا کە منداڵێکە لە دونیادا و پاش مردنت دوعات بۆ دەکات، و پاداشتێکی زۆرە لە قیامەتدا.

شەشەم : پێویستە دایک و باوک بزانن کە پەروەردگار کۆرپەکەیان ڕێزدار کردووە، بە ڕادەیەک، ڕوکنی ڕۆژوو گرتنی لەسەر دایک هەڵگرتووە ئەگەر زیانی هەبێ بۆ ژیانی کۆرپەکە.
کەواتە چۆن ناحەزی شتێک دەکەن کە لای ️ اللّٰه ڕێزدار بێت!؟.
بەڵکو پێغەمبەرمان ﷺ، سزادانی ژنێکی دووگیانی دواخستووە تاوەکو منداڵەکەی دادەنێت واتە ئەوکاتەی حوکمی ڕەجمی لەسەرە سزاکەی لەسەر لادەچێت لەوکاتەی سکی هەیە تامنداڵەکە لەشیر ئەبێتەوە و دووساڵی خۆی تەواو دەکات ، وەکو ڕێزلێنان بۆ منداڵەکە هەر چەندە ناشەرعی بووە(حديث الغامدية).

ئەم فەرمودەیەش چەند سودێکی لێ وەردەگیرێت لەوانە:
- پێغەمبەرمان ﷺ پێی نەفەرمووە ئایا کۆرپەکە بووەتە ١٢٠ ڕۆژ یان نە. هاتا بێڵین، پێش ١٢٠ رۆژ ڕوحی نەهاتەبەر، بۆی هەیە لە باربەرێت.
- ناشەرعیەتی کۆرپەکە شەرعیەت بە کوشتنی نادات.
- منداڵە ناشەرعییەکە تاوانی دایکی هەڵناگرێت، پێویستە وەکو هەر منداڵێک بژێت.
ئەی چۆن دەبێ بیر بەوە بکەینەوە کە منداڵە شەرعیەکانمان لەبار ببەین، و دیاری ️ اللّٰه تعالی ڕەتبکەینەوە؟!!

حەوتەم : با ئەو دایک و باوکەی بیر لەم کارە دەکەنەوە، لە️ اللّٰه بترسن، چونکە سزای️ اللّٰه بۆ تاوانبار لە جۆری تاوانەکەی تاوانبارە(العقوبة من جنس العمل)، لەوانەیە تاوانی منداڵ لەباربردن، ببێتە هۆکاری سزادانیان لە دونیادا، بە مردنی منداڵەکانیان (️ اللّٰه تعالی سەلامەتیان کات).

هەشتەم : چەندین دایک بڕیاری لە باربردنی کۆرپەی خۆیان داوە، بەڵام لە دواییدا؛ هاتوونەتەوە هۆش خۆیان و بەسەر ویست هەوەسی خۆیاندا سەرکەوتوون، و خودا منداڵێکیانى پێ بەخشیوە، کە بووەتە مایەی بەختەوەری ژیانیان لە هەموو خوشک و براکانی زیاتر.
کەواتە دڵنیابە ئەوەی️ اللّٰه تعالی بۆ تۆ هەڵدەبژێرێت، باشترە لەوەی تۆ بۆ خۆت هەڵدەبژێرێ.

ڕووى دووەمیان: حوکمی شەرعی منداڵ لەبار خۆبردن.

زانایانان لە چەندین ڕوویەوە دەڕوانە کێشەی کۆرپە لەباربردن لەوانە:

یەکەم : کۆرپە پێش بگاتە (٤مانگ= ١٢٠ڕۆژ) کە هێشتان ڕوحی نییە.
عبد️اللّٰه رضي️ اللّٰه عنه وتی : رسول اللّٰه ﷺ کە ڕاستگۆی باوەڕپێکراوە، بۆی باسکردین :
ھەر یەکێك لە ئێوە دروستکردنەکەی کۆدەبێتەوە واتە دڵۆپە ئاوێك لە چل ڕۆژدا لە سکی دایکیدا، پاشان بە ھەمان شێوە [واتە چل ڕۆژی دیکە] دەبێت بە خوێنێکی مەیوو، پاشان بەھەمان شێوە دەبێت بە پارچە گۆشتێك،ئینجا️ اللّٰه فریشتەیەك دەنێرێت و فووی پێدا دەکات و ڕۆح دەکات بەبەریدا، پاشان فەرمان بە فریشتەکە دەکرێت بە چوار شت : ڕزقەکەی بنوسە، وە کردەوەکەی، و ئەجەلەکەی، وە ئاخۆ بەد بەخت دەبێت یان بەختەوەر، سوێند بەوەی کە ھیچ پەرستراوێك نییە شایەنی پەرستن بێت بە حەق جگە لەو یەكێك لە ئێوە بە کردەوەی ئەھلی ئاگر کردەوە دەکات، ھەتاوەکو ئەوەی کە لە نێوان ئەو و ئاگر ھیچ نامێنێتەوە تەنیا بە ئەندازەی قۆڵێك نەبێت، جا ئەوەی کە لەسەری نوسراوە پێشی دەکەوێت، بە کردەوەی ئەهلی بەهەشت کردەوە دەکات و دەچێتە ناویەوە، وە یەكێك لە ئێوە بە کردەوەی ئەھلی بەھەشت
=

8 months, 1 week ago

هەوڵدە ناسراوبی لای ئەهلی ئاسمان نەک زەوی

حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ فُضَيْلٍ، عَنْ عَاصِمٍ، عَنْ أَبِي عُثْمَانَ، عَن سَلْمَانَ، قَالَ: إذا كان العبد يذكر الله في السراء ويحمده في الرخاء، فأصابه ضر فدعا الله قالت الملائكة: صوت معروف من امرئ ضعيف فيشفعون له، وإن كان لا يذكر الله في السراء، ولايحمده في الرخاء، فأصابه ضر فدعا الله تعالى قالت الملائكة: صوت منكر فلم يشفعوا له.

هاوەڵی بەڕێز سەلمانی فارسی رضي الله عنه فەرموویەتی: ئەگەر بەندە زیکر و یادی پەروەردگار بكات لە خۆشیدا، وە سوپاس و حەمدی کرد لە ناخۆشیدا، جا ئەگەر توشی ناڕەحەتی بوو دوعای كرد و لە پەروەردگار پاڕایەوە مەلائیکەت دەڵێن: دەنگێكی ناسراوە لەلایەن كەسێكی لاوازەوە و شەفاعەت و تكای بۆ دەكەن، وە ئەگەر بەندە ذكر و یادی پەروەردگار نەكات لە خۆشیدا، وە سوپاس و حەمدی پەروەردگار نەكات لە خۆشیدا، ئەوا كاتێك تووشی ناڕەحەتی بوو دوعای كرد و لە پەروەردگار پاڕایەوە ئەوا مەلائیکەت دەڵێن: دەنگێكی نەناسراوە وە شەفاعەتی بۆ ناكەن.

«المصنف ابن أبي شيبة٣٧٣٩٠ »

8 months, 2 weeks ago

••✉️
لا بـــٲس..
أن نترك أشياءً نُحـــبها لأجل الـــجنّة ..

کێشە نیە
واز لە شتانێک بهێنین کەخۆشمان ئەوێ
لەپێناو بەهەشت..

https://t.me/nissausalaf99

8 months, 2 weeks ago

فەزڵی نوێژی چێشتەنگاو[الضحی]

وَحَدَّثَنِي عَنْ مَالِكٍ عَنْ زَيْدِ بْنِ أَسْلَمَ عَنْ عَائِشَةَ أَنَّهَا كَانَتْ تُصَلِّي الضُّحَى ثَمَانِيَ رَكَعَاتٍ ثُمَّ تَقُولُ لَوْ نُشِرَ لِي أَبَوَايَ مَا تَرَكْتُهُنَّ .

عائشة هەشت ڕکعات نوێژی چێشتەنگاوی ئەکرد و پاشان ئەیوت ئەگەر دایک و باوکم بۆ زیندوو بکرێتەوە وازیان لێ ناهێنم - واتە لە نوێژەکان - .

?«موطأ لمالک بن انس : ٣٦٨»

عَنْ أَبِيهِ، عَنْ خَلَّاد بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ، عَنْ سَعِيدِ بْنِ جُبَيْرٍ، وَمُجَاهِدٍ قَالَا: مَنْ صَلَّى الضُّحَى ثَمَانِ رَكَعَاتٍ كُتِبَ مِنَ الْأَوَّابِينَ ﴿إِنَّهُ كَانَ لِلْأَوَّابِينَ غَفُورًا﴾.

سەعیدی کوڕی جوبەیر و موجاهید فەرموویانە: هەر کەسێک هەشت رکعات نوێژی چێشتەنگاو بکات ئەوا لە تەوبەکاران ئەنوسرێت: ﴿إِنَّهُ كَانَ لِلْأَوَّابِينَ غَفُورًا﴾.

?«المصنف عبد الرزاق : ٤٨٧٦ »
﹍﹍﹍
١- كاتەکەی لەدوای خۆرهەڵاتن بەئەندازەی رمحێک دەست پێ دەکات (واتە چارەگێك دوای دەرکەوتنی خۆر) هەتا پێش گەییشتنی خۆر بەناوەڕاستی ئاسمانەوە (واتە ١٠ دەقە یان ١٥ دەقە پێش بانگی نیوەرۆ).

٢- باشترین کاتی ئەوکاتەیە کە خۆر زۆر گەرم دەبێت (کە دەکاتە ٢ سعات پێش بانگی نیوەرۆ) و️اللّٰه أعلم .

٣ -ژمارەی رکەعەتەکانی له ٢ رکاعەت هەتا ٨ رکاعەت دەکرێت رکاعەتەکانییش دوو دوو بەجیا ئەکرێن .

٤- فەزڵەکەی وەکو ئەوە وایە سەدەقەت بەرامبەر هەرئەندامێك لە ئەندامەکانی لاشەت کردبێت.
وە بە نوێژی تەوبەکاران ناسراوە.

8 months, 3 weeks ago

رسول️ اللّٰه ﷺ ئەفەرمووێت :ئەی گەنجینە پەیوەست بن بە هاوسەرگیریەوە، چونکە ئەوە چاو زیاتر ئەگرێتەوە، وە داوێن زیاتر ئەپارێزێت، وە هەریەکێکیش لە ئێوە نەیتوانی هاوسەرگیری بکات با پەیوەست بێت بە ڕۆژووگرتنەوە، چونکە ڕۆژوو ئارەزووی جیماع کەم ئەکاتەوە .

?« جامع الترمذي : کتاب النکاح»

بەدیلی ئەو کەسە چیه کەتوانای زەواجکردنی نیه؟

بەدیلی زەواج نەکردن ئەگەر توانای نەبوولەڕووی مادی و معنوی پێغەمبەر️ ﷺ ئەفەرموێت :ڕۆژوو گرتنە ڕۆژوو شەهوەتی ئینسان کپ دەکاتەوە برسیەتی لاشە برسیەتی شەهوەت کپ دەکاتەوە ، کەواتە هیچ بیانویەك نیە بۆ ئەنجام دانی ئەو شتانەی کە️ اللّٰه تعالی حەڕامی کردووە ، کەسی واهەیە داوای ئافرەت ئەکات بۆزەواج و قسەی لەگەڵ دەکات لەکاتێکا توانای نیەلەڕووی مادی و معنوی لەئەنجامدا توشی چاتی حەڕام و هۆگربوون ئەبن و یان ئافرەتان ئەبەستنەوە بەخۆیان ناهێڵن زەواج بکەن و کۆمەڵێ بەڵێن ودرۆی بۆدەکات تاڕازی دەکات خۆیی لێ نزیک ئەکاتەوە ، ئامۆژگاریم بۆ هەموو کچان بۆئەڵێم کچان چونکە ئەوان قوربانی یەکەمن هەرگیز خۆیان نەبەستنەوە بەهیچ کەسێکەوە تەنها ئەیەوێ بەکارت بهێنێ بۆ مەرامە گڵاوەکانی خۆی ، ئەگەر نەوەستن لەم کارە ئەوا فەسادی لەسەر زەوی بڵاو دەکەنەوە لەهەردوو ڕەگەز ئەگەر توانای زەواجتان نیه لە اللّٰه بترسن دەست بگرن بەفەرموودەی پێغەمبەر ﷺ و دوور بکەوننەوە لەحەڕام کراوەکان و نەزەر و چاتی حەڕام و صبر بگرێت و دوعا بکات و بەڕۆژوو ببێت تائەوکاتەی ️ اللّٰه تعالی دەرووی خێری لێدەکاتەوە بە ئافرەتێکی صالحة یان پیاوێکی صالح .

https://t.me/nissausalaf99

We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 5 months, 2 weeks ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 6 months, 3 weeks ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 7 months, 1 week ago