Infinite Entertainment, Zero Cost: Get Your Free Books, Music, and Videos Today!

Rahim Luqmani

Description
پێوەندی: https://t.me/rluqmani
Advertising
We recommend to visit

• 𝐎'𝐳𝐛𝐞𝐤𝐢𝐬𝐭𝐨𝐧𝐧𝐢𝐧𝐠 𝐞𝐧𝐠 𝐚𝐪l𝐥𝐢 𝐢𝐧𝐬𝐨𝐧𝐥𝐚𝐫𝐢 💚
• 𝐎𝐝𝐝𝐢𝐲𝐥𝐢𝐤𝐝𝐚𝐧 𝐦𝐮𝐤𝐚𝐦𝐦𝐚𝐥𝐥𝐢𝐤 𝐬𝐚𝐫𝐢 𝐛𝐢𝐳 𝐛𝐢𝐥𝐚𝐧 𝐛𝐨'𝐥𝐢𝐧𝐠🤗

📈 Reklama xizmati: @reklamaland

Last updated 1 month, 2 weeks ago

نقل الإخبار السياسية - الرياضية - الفنية - وكافة الإخبار الخاصة بالعراق
عدم التطرق لاي طائفية
عدم التطرق لأي امور دينية ومذهبية ونقاشاتها
العراق يجمعنا بالحب والسلام 🇮🇶
للتواصل عبر الخاص
@Thartharnews_bot

Last updated 1 month ago

Al Madina FM Syria 101,5 FM
www.almadinafm.com

Last updated 1 month, 3 weeks ago

1 month ago

هونەرمەندی گۆڕغەریب...!

خەمی ئەمڕۆ بەبا ناچێ، خەمیتر دێتە سەربارم
بە هەر بارێ ژیان دەڕوا، بە سەد باران کەسەربام
بە با چوو ژینی ناژینم، لە بەندی خاکی شیرینم
بە کۆچی غوربەتێ تاڵتر دەبینم دەرد و ئازارم
وەکوو ڕەوگەی نەیارانە بەهەشتی دڵ کەچی خۆشم
تەرەی یار و وڵات و گۆڕغەریبی بێ کەس و کارم
گوڵی سۆزی هونەرمەندم بە ئەشقی خاکەوە ژاکان
کوان یارانی هاوسۆزم؟ جیهان کەی دێ بە هاوارم؟
چ ژینێکە لە سای خاک و ئەوینی خۆم نەبم دڵشاد!
هەتاکەی بەندی ئازار بم، بە سازی خەم بکەم زارم؟
هەموو تاوانی پاوانیم، ئەوینی زێد و ئازیزە
نەیارانم خودان ماڵ و منیش نامۆی دەر و شارم!

ڕەحیم لوقمانی

https://t.me/rahimluqmani

1 month, 2 weeks ago

نە شمشێری ئایین‌ڕەنگی خەڵیفەکان
نە شاڵاوی خوێن و جەنگی پاشا و سوڵتان
نەیانتوانی ڕەنگی ژیان و ڕەمزەکانمان مەرگپۆش کەن!
چونکە ئێمە لە سەنگەری سێ وشەوە،
هێماکانی بوونی خۆمان پاراستووە
بە سێ وشەی سادەی پیرۆز:
ڕەنگی شادی، ڕەشبەڵەک و گڕی نەورۆز
........
چەندی ویستیان نەیانتوانی
لە گەنکاوی بیری خۆیان
ڕەنگی ژن و ڕەمزی عەشق و ژینای جوانیم بشارنەوە
چونکە ئێمە بە سێ وشەی سادەی پیرۆز
گوڵی دڵمان ئەدەین لە سینگی بێدەنگی جیهان
هەر سێ وشەی پڕ لە شادی: ژن و ژیان و ...
.........
چەندی ویستیان بۆیان نەکرا
بزەی خۆری خۆزگەکانمان، ڕەش بێتەوە
ئەستێرەکانی مێژوومان بکوژێننەوە
زامەکانی باڵای خۆمان بیر چێتەوە
چونکە ئێمە بە سێ وشەی شادی و خەم و خۆشەویستی
ڕەمزەکانی خۆمان هەرگیز لەبیر ناکەین بە هیچ شێوە:
یەک پێشەوا، دوو چوار چرا،
سێهەمیان دەی خاکەلێوە

ڕ - لوقمانی

https://t.me/rahimluqmani

1 month, 3 weeks ago
کوردستان پۆشای بەرگی بەهاری

کوردستان پۆشای بەرگی بەهاری
چیام هەڵیکرد شنەی ڕزگــاری
ئاگر لە سینگی وڵاتم نووسی:
نەورۆز پیرۆز بێ لە کوردەواری

https://t.me/rahimluqmani

2 months ago
لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا

لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
لە کانگای نەوت و ئاییندا
لە ئاخێزگەی خەنجەر و خوێن و نەفریندا
وڵاتی لەتکراوی من ناوی ژنە
بۆیە هەموو ئاکارێکی ئاڵ و واڵای باڵای جوانی
باخی چۆپی و میوەی شیرینی زمانی
شنەی ئاڵای قژەکانی پەرێشانی
لێم حەرامە و پاوانە بۆم!

هەر وەک ڕووگەی نیشتمانم
ژوانگەی ئازیزم تەلبەندە و
بسکی حەزی سیاپۆشە و
سێوی مێخەکبەندی تابۆ !
هەناری دڵ، خوێن دەڵێنە و
هاواری زامی بێدەنگیی، تاوانە بۆم!

لە ڕۆژهەڵاتی ئاییندا
لە کانگای دین و دەستووری خوێنیندا
خۆشەویستی، تاوانترین گوڵی سۆزە و
ناهێڵن بیدەم لە بسکی پەرێشانی نیشتمانم
ئازادی، شووشەی شکاوی شەرابە و
بادەی حەرام کراوی مافی ژن!
ناهێڵن پڕ جامی ئەوین، بێتە سەر زاری ژیانم!
هەڵفڕینی هاواریشم هێڵی سوورە و
وشەکانم لە قەفەسدا دەجریوێنن!

لە ڕۆژهەڵاتی خوێنیندا
پیرەداری ڕیشەداری زمانی من، تەنیا و تەنیا
میوەی جوانی و شادی و ئەوین بەرهەم دێنێ
بەڵام زامی زاری ئەوان،
لەگەڵ نەفرەت من دەدوێنێ
بۆیە دەڵێم: نەفرەت لەوەی،
لە باخانی نیشتمانی خانمانم
گوڵەکانی، ژن و ژیان و ئازادیم دەژاکێنێ‌...!

ڕەحیم لوقمانی
https://t.me/rahimluqmani

2 months ago
دەڵێن ژنان ڕۆژیان هەیە!

دەڵێن ژنان ڕۆژیان هەیە!
ئاخر ئەوان، هەموو ڕۆژەکانی ماڵ و
جیهانی بەندی ڕووبەند و
بەقەد باڵای ئاڵای درۆی دەسەڵاتان،
کراسی ڕەنگاوڕەنگی شوعاریان هەیە!
ئاخر ئەوان، نیوەی ئێمە! و
میوەی یاساکانی جەنگەڵ،
ترازووی لاسەنگی داد و
قاقای هەمیشەی شەلاق و
کارتی سووری تەڵاقی سامداریان هەیە

دەڵێن ژنان ڕۆژیان هەیە!
ئاخر لێرە، لەم ڕۆژهەڵاتە نەوتینە
لە سای سەری سامی سەرانی سەرسەری!
دایم تەنافی دادگەری و
چەپۆکی سەرپۆشی مەرگ و
ئاگری هاواریان هەیە

ژنان نەک ڕۆژ، سەرپاکی ساڵ،
فەرمانبەریی سەدان پەیامبەری نێر و
ژیان بە دابی مەرگستان
ڕۆژگار بە دەستووری شەوگاریان هەیە
دەڵێن ژنان ڕۆژیان هەیە...!

ڕحیم لوقمانی
https://t.me/rahimluqmani

2 months, 3 weeks ago

'شەفیعی کەدکەنی' ڕۆحی ئەم غەزەلەی لە سەعدی وەرگرتووە،
منیش گیانی کوردانەم بە بەردا کردووە، پێشکەشە بە تۆ و هەموو ئاشقان.

ئەی مێهرەبانترین گوڵ بە ڕامووسانی باران
چاوی گەشی هەساران لە چاوگی دەم بناران
ئاوێنەکەی نیگاکەت وەسڵی بەیان و بەستێن
تاو تاوەکەی بزەت چون ڕۆژی هەسارە باران
دەی بێرەوە لە تاسەت بێدەنگیی ئەشقیاییم،
هاواری خستە ناخی بەردی چیا و زناران
ئەی جۆگە ڕامەبوورێ، ڕاوەستە سای گوڵانە
ئەم دەرفەتانە ناکام چوو لە دەستی هەزاران
گەرچی بە رۆژگاران، ئەشقێ لە دڵ دەنیشێ
دەرناکرێ لە دڵدا سەر پاکی ڕۆژگاران
بێگانەیی هەتا کەی! پارێزێ بەس‌کە ئازیز
لەم ئاشقەی پەشیمان، سەر ئێلی شەرمەزاران
پێشی مە زۆر کەسی تر بۆ نەخشی یادگارێ
دیواری ژینیان کرد پڕ نەخش و پڕ نیگاران
ئەم سۆزی ئەشقە پاشی خۆت و منیش دەمێنێ
تا لە زەمەندا مابێ ئاوازی با و باران
و: ڕەحیم لوقمانی

شفیعی کدکنی:
ای مهربانتر از برگ در بوسەهای باران
بیداری ستارە در چشم جویباران
آیینەی نگاهت پیوند صبح و ساحل
لبخند گاه گاهت، صبح ستارە باران
بازآ کە در هوایت خاموشی جنونم
فریادها برانگیخت از سنگ کوهساران
ای جویبار جاری زین سایە برگ مگریز
کاین گونە فرصت از کف دادند بی شماران
گفتی: بە روزگاری مهری نشستە گفتم:
بیرون نمی توان کرد حتی بە روزگاران
بیگانگی زحد رفت ای آشنا مـپرهـیز
زین عاشق پشیمان، سر خیل شرمساران
پیش از من و تو بسیار بودند و نقش بستند
دیوار زندگی را زین گونە یــادگــاران
وین نغمەی محبت بعد از من و تو ماند
تا در زمانە باقیست آواز بـاد و بـاران

https://t.me/rahimluqmani

3 months ago

.
گوڵزاری شێعر و ئەدەبی کوردی

چەند هۆنراوەی شاعیری پایە بەرزی گەلەکەمان مامۆستای مەزن و بەڕێز، مامۆستای خامە ڕەنگینی خۆش خوان "ڕەحیم لوقمانی" بە دەنگی خۆیان.

ئامادەکاری و پێشکەش کردنی کاناڵی ژیانەوەی زانایی.

@kherade2
@fateh55

3 months, 1 week ago

ئەمشەو ئاسمان،
هەسارەی خەو نەکشایە سەر چاوی لێڵی
چونکە ویستیان چەند ئەستێرەی ورشەداری لێ بستێنن
ئەمشەو دەریا،
دڵۆپێک خەو نەتکایە ناو چاوی شینی
چونکە ویستیان چەند شەپۆلی شەیدای مانگی لێ بستێنن
ئەمشە لەگەڵ چڵەی چاوی چۆم و چیا
ئاونگی خەو نەکەوتە سەر چاوی لووتکە و جۆلانەی با
چونکە ویستیان ورەی شاخ و هاژە لە با داگیر بکەن
ئەمشەو لە هیچ گوڵخانەیەک، پەپوولەی خەو
نەنیشتە سەر چاوی تەڕی گوڵی دڵی گوڵدانی ژن
چونکە ویستیان ڕەنگی جوانی و بزی گوڵان وشک بکەن
دیسان ئەمشەو، چاوی خودا
وەک هەمیشە باری خەم و خەو دایدەگرێ
چونکە لە ژێر ناوی ئەودا
هیچ تاوانێک نەما نەکرێ!

ــ نەکەرۆز ــ

https://t.me/rahimluqmani

3 months, 2 weeks ago

بەر لەوەی کە پەنجەی گزنگ
پڵتۆک بدا لە دەلاقەی خەمۆکی شار
دێوی شەوی ڕیش درێژی خەفەخانێ
دەرکەی شانۆی گوڕستانمان دەکاتەوە
هەموو ڕۆژێ فستیواڵی سووری مەرگ و شین چڕینە!
شایەری مەرگ، بەزمی گەرمە و ئێمەش بەکوڵ
لە نەزمی گەڕیانی گریان و
لە ڕێژنەی شاباشی گەوهەری چاواندا ئازادین!
سینگی سووری خاتوونەکەی نیشتمانم
هەموو شەوێ گوڵبارانی دڵ‌هەناری هەڵوەرینە
ئێمەش وەک خاک، تەرمی کەنین لە کۆڵماندا و
لە خەمپۆشیی و سەمای ژیاندا ئازادین!
هەموو ڕۆژێ،
لە دووی پارووی وشەی برسیی شێعری ژیان
لە فەرهەنگی زبڵدان و ڕەنگی خەماندا ئازادین!

وا بێدەنگیی، بە قاقاوە پێمان دەڵێ:
گەرەکتانە، لە سەر ڕانی ئازادیدا
بە ئاهەنگی شادمانی و ئەوین بژین؟
دەبێ لاشەی گەندی یاسا لە گۆڕ بنێن
یان لە بەندی سیاسەتی
خوێن و خەم و گریان بژین!

ــ نەکەرۆز ــ

https://t.me/rahimluqmani

5 months ago

من شێعرەوانی لاسارم!
چون تا ئێستا لە باخستانی شێعرمدا
هەر پێوەندی شەتڵی وشە و دڕکی خەمم
لە نێو سینگی بەردەڵانی تەنیاییدا،
بە ئەسری سۆز ڕسکاندووە!
هەوری تەمەن، ڕێژنەی مەراق و هاواری
لە سەر پرژی زەردی وشەم باراندووە
چی سەرنجی باخی شێعرستانم ئەدەم
یەکسەر بژاری حەسرەت و دڕکستانی سیاسەتە!
داری غەزەلێکم نەدی، ئەوین لانی لێ دانابێ
زاری غەزەلێکم نەدی،
تامی شیرینی ماچێکی لە دەمدا بێ

لە بەر دڕکی زامستانی وتەکانم،
هەمووی تۆزاوی و ڕووشاڵ و خوێناوییە
گۆنای وشە و دەست و پلی ڕستەکان و
قاچ و قولی شنەی خەیاڵ...

بەڵام ئێستا لەم شەوگارەی نیشتماندا
بزەی هەتاو، شۆڵەی شێعری ژیانەوەم پێ دەبەخشێ
ئێستە ئیتر باڵی وشەم تەنیا بۆ سەر جوانی دەفڕێ
ئیتر پەپوولەی هۆنراوەم لە سای گوڵدا وچان دەگرێ
چون شاپەڕی ڕازی ڕۆزێک چاوەڕوانە
بە ئاونگی هەوری ناخی شێعری تازەم
تاسەباریی گوڵ بشکێنێت
تۆزی بەرپێ و لێوی وشکی گوڵدانی تەلبەندی ئەوین
چاوەڕوانە، بە شەونمی چاوی شینی ئەم شێعرانە
تینوویەتی دڵ بشکێنێت
ئیتر دەبێ شەتڵی وشەم،
بە ئاونگی ئەوینی گوڵ پێوەند بکەم
چونکە لە سای داری حەزی بەرزی یادی،
دوو بەرهەمی شکۆمەندم پێ دەبەخشێ
یەک ژیان و دوو ئازادی...

ڕەحیم لوقمانی

https://t.me/rahimluqmani

We recommend to visit

• 𝐎'𝐳𝐛𝐞𝐤𝐢𝐬𝐭𝐨𝐧𝐧𝐢𝐧𝐠 𝐞𝐧𝐠 𝐚𝐪l𝐥𝐢 𝐢𝐧𝐬𝐨𝐧𝐥𝐚𝐫𝐢 💚
• 𝐎𝐝𝐝𝐢𝐲𝐥𝐢𝐤𝐝𝐚𝐧 𝐦𝐮𝐤𝐚𝐦𝐦𝐚𝐥𝐥𝐢𝐤 𝐬𝐚𝐫𝐢 𝐛𝐢𝐳 𝐛𝐢𝐥𝐚𝐧 𝐛𝐨'𝐥𝐢𝐧𝐠🤗

📈 Reklama xizmati: @reklamaland

Last updated 1 month, 2 weeks ago

نقل الإخبار السياسية - الرياضية - الفنية - وكافة الإخبار الخاصة بالعراق
عدم التطرق لاي طائفية
عدم التطرق لأي امور دينية ومذهبية ونقاشاتها
العراق يجمعنا بالحب والسلام 🇮🇶
للتواصل عبر الخاص
@Thartharnews_bot

Last updated 1 month ago

Al Madina FM Syria 101,5 FM
www.almadinafm.com

Last updated 1 month, 3 weeks ago