نقل الإخبار السياسية - الرياضية - الفنية - وكافة الإخبار الخاصة بالعراق
عدم التطرق لاي طائفية
عدم التطرق لأي امور دينية ومذهبية ونقاشاتها
العراق يجمعنا بالحب والسلام 🇮🇶
للتواصل عبر الخاص بقيادة ادمن ثرثار
@Thartharnews_bot
Last updated 4 weeks, 1 day ago
Al Madina FM Syria 101,5 FM
www.almadinafm.com
Last updated 3 weeks, 1 day ago
شێعر و خوێندنەوەی: ڕەحیم لوقمانی
تار: پارسا کەریمی
تۆمارگەی: ستۆدیۆ هارمۆنیک
بە تانوپۆی ڕەنگاوڕەنگی وشە و خەیاڵ
گەر قەسیدەی ملوانکەیەک،
بهۆنمەوە و بیکەمە مل ئایینێک یان حیزبێکەوە
لە ئەنجامدا ئەو قەسیدە، موریدێکی کەللەڕەقە و
تەنیا سپی و ڕەش دەبینێ، نەک ڕەنگیتر
لە ئاکامدا دیکتاتۆرێکی لاسارە و
تەنیا دەنگی خۆی دەبیستێ، نەک دەنگیتر
گەر دروشمی ڕەنگاوڕەنگی سیاسەتێک
بە گوڵبەندی وردی وشەم، بکەم بە بەرگ
بۆ جوانترین خانمە شێعری باڵابەرزم
لە ئاکامدا، لەپاش دوو جار لەبەرکردن
گوڵەکانی کاڵ دەبنەوە و مۆدی کراس بەسەر دەچێ و
پەشیمانی باڵای شێعرم خەمپۆش دەکات
بەڵام ئەگەر، بە ئاونگی هەوری خولیا و گزنگی چاو
ناسکترین پەلکەزێڕینەی هۆنراوە بگرمەوە و
گیرەی خەیاڵ بە دەستی دڵ
بیدا لە بەر یەخەی بزەی ژنێکی جوان
لە ئاکامدا ئەم شێعرمە سەوز دەبێ و دەژیێتەوە
ئاڵایەکی هەرمانییە و ڕەنگ ناگۆڕێ
هەتا شنەی ئەوین مابێ،
لە لووتکەی حیزبی جوانیدا دەشنێتەوە.
ڕەحیم لوقمانی
https://t.me/rahimluqmani
من ئێستاکە
ئایینێکی تازەم هەیە و
ڕووگەیەکیش بۆ ئەوینم
دینێک کە وا
دەمی شمشێر، گوتاری ئازارم نادا
سێبەری ترس، قژی بیرم داناپۆشێ
ئەقڵی تفەنگ، پەلاماری کۆتری هاوارم نادا
پەیامهێنی ئەم ئایینەم
ژن و ئەوین و جوانییە
ڕێگای ژیانە و ئازادیم
ڕووگەی پیرۆزی تازەشم
خاکی پاکی کۆبانییە
نەکەرۆز
https://t.me/rahimluqmani
بە داخەوە ئەم بەرنامە هەڵوەشایەوە....!
تۆژینەوەی ژێنی هەندێ ئاژەڵ دەکرا
لە تاقیگەی ژێنناسینی زلهێزاندا
لە تیمساحدا، دڕندەیی و بێ بەزەیی
لە کەرگەدەندا، ملهوڕی و لاسارییەکەی
فێڵەبازیی لە ڕێویدا،
چاوچنۆکیی کەمتیار و کەرایەتیی لە کەراندا
لە ئەنجامدا ژێنەکانیان تێکەڵ کرد و
گیاندارێکی بەڵاجەوی و ترسناکیان لێ دروست کرد
سامناکترین بەڵای جیهان
کوشندەتر، قات و قڕ، لە شەڕ و شۆر
دەعبایەکی زۆر دڕندە و بێ بەزەیی
خەڵک ناویان نا دیکتاتۆر!
(نەکەرۆز)
وەرگێڕانێک لە غەزەلێکی حافز
(این چه شوریست که در دور قمر میبینم
همه آفاق پر از فتنه و شر میبینم )
چ ئاژاوە و شەڕوشۆرە، زەمانم چی لەسەردایە؟
جیهان بۆ ناتەبا و بەرگی شەڕاشۆیی لەبەردایە؟
بە ئاواتی دەمێکن گەل، بە ئارامی بژین تاوێ
بەڵام هەر ڕۆژی وێرانتر، دەڵێی ڕیشەی لە دەردایە
نەزان و کەر لەسەر تەختن، گوڵ و شەکراو لەبەریانە
بەشی زانا لە زووخاوی خەم و خوێنی جگەردایە
ئەسپ پشتی بریندارە و لە ژێر باری گراندایە
کەچی ملوانکی زێڕینە، لە ساز و نازی کەردایە
کچان هەندێ لەگەڵ دایک، لە جەنگ و دەمقڕەی ژینن
کوڕیش هەندێ بە نابابی، بەدیی بابی لەسەردایە
برا و باسی برایی چوو، نە کەس ڕەحمی بە کەس ماوە
ئومێدی باب و منداڵی لە باخی بێ سەمەردایە!
وتەی "حافز" بە دڵ بگرە و بڕۆ چاکەت لە چاوا بێ
کە پەندی من هەموو گەوهەر لە بەرزایی هونەردایە
و: ڕ ـ لوقمانی
ئەوانەی بە گەز و مقەستی ئایینیان
کراسی تاریکیی و ماتەمیان بۆ باڵای ژیان کرد
ڕووبەندی کۆیلەتی و حەسرەتیان بۆ چاوی ژنان کرد
ئەوانەی بە ئەقڵی ژەنگاویی و بە نووکی شمشێریان
یاسایان بۆ ملی ئازادی و بەرزگی باوەڕیان نووسیوە
هەمووی هەر پیاوان بوون
ئەوانەی قەفەسی قانوونیان
بۆ وشەی جیاوازی باڵدار و
بۆ باڵی وشیاریی دروست کرد
ئەوانەی بەرهەمی ویرووسی ئاکاریان
باهۆزی شێتانەی ڕەفتاریان,
وەرهەمی وێرانیی و گریانە
هەمووی هەر لە جنسی پیاوانن
ئەوانەی وا هەردەم بە ئەقڵی جەنگەڵیی و
ئاگری لاساریی و هەوەسی دڕندەی دەستەڵات
دەسووتێن، دەژاکێن، وێرانی وێرانن،
ئەوانەن کە وانەی دڵسۆزیی و هەناسەی ئەوینیان،
سێبەری ئارامیی و شاباڵی خەیاڵمان پێ ئەدەن
ئەوانەی گەهەری وجوود و
باوەشی ژیان و فەرهەنگی ئازادی،
بە ئێمە و ئاژەڵ و جیهانیش دەبەخشن
هەمووی هەر ژنانن.
ڕ ــ لوقمانی
https://t.me/rahimluqmani
وا مەزانن باڵندەکان زۆر کڵۆڵن
ئەوان هیچ کات لە هەراسەی خوداکانی باخ ناترسن
هەموو ڕۆژێ بە دەندووکی شێعری تازە،
کەللەی پووشی داهۆڵەکان هەڵدەکۆڵن
مەلی وشەم، باڵندەکانی خۆش دەوێ
چونکە لەگەڵ دەزگیرانیان،
لە سەر زەنگی کلیساوە، لە سەر شانی منارەوە،
هەموو ڕۆژێ، ژوانی دڵداری دەبەستن
هەڵۆی شێعرم،
لە هەندێ ئاژەڵی دوو پێ زۆر تووڕەیە
چون بۆ دنیا و ژیانی خۆیان بێ دەربەستن
بە پووشاڵی مێشکی بەتاڵ
داوەڵی زل ساز دەکەن و
وەکوو خودا دەیپەرەستن!
(نەکەرۆز)
هاسکی خەڵکی ئێرە نییە
ئەو لە ڕازی چیامان و
لە ئاوازی چۆم و کانیی ئێرە ناگات
لە هەنگوینی بزەی نیگا و گەزۆی گوتارمان نازانێ
خاوەنەکەی، بانگی فارسیی بە گوێچکەیدا چەپاندووە
چاوی پڕیە لە ترووسکەی پێکەنین و
ورشەی پەشمی بریسکەی دێ لە ڕەنگی ژین
ئاڵای کلکی مەستی ئاهەنگی سەمایە
بۆ دووانی سەگی خۆمان فیزی نایە!
ناهێڵێ سەگ، عەتری بەر ئێخەی ملبەند و
بۆنی بن کلکی هەڵمژن!
خانمۆڵەی خاوەنی دەڵێ:
هاسکی سەگ نا، نیوەی گیان و تاجی سەرمە
لە بژاردەی کاندیداشدا، دەنگی من هەر هاسکی بووە
لە شەقامدا، وەفادارترین ڕێبەرمە
بە ماساژی مێهرەبانی و شامپۆی ئەمریکی دەیشۆرم
بە پەنجەی ناز سیشواری نازی دەکێشم
هاسکی دوکتوری تایبەت و
دەوا و دەرمان و خۆراکی ئورووپایین
ـ ئای خۆزگە من هاسکی بوایەم! (هەژارێک وەهای وت)
هاسکی هاوڕێم لە ڕەفتار و لە هاوار و زمانی خۆی
هیچ دەستوور و هێڵی سووری بەربەست نییە
هاسکی پاشای بێ دەربەستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
ئەو بۆ کێشە و خەمی ژیان دەربەست نییە
هاسکی: جۆرێک سەگی باکووری ڕووسیایە
ڕ ــ لوقمانی
https://t.me/rahimluqmani
عەداڵەت!
لە سەر دەروازەی دادگای شاردا،
ڕەمزی عەداڵەت،
وەك نامەیەكی هەڵچڕاوم دی
لە تای ترازوو
لانەی شێواو و
لاشەی كۆترێكی سەربڕاوم دی!
نقل الإخبار السياسية - الرياضية - الفنية - وكافة الإخبار الخاصة بالعراق
عدم التطرق لاي طائفية
عدم التطرق لأي امور دينية ومذهبية ونقاشاتها
العراق يجمعنا بالحب والسلام 🇮🇶
للتواصل عبر الخاص بقيادة ادمن ثرثار
@Thartharnews_bot
Last updated 4 weeks, 1 day ago
Al Madina FM Syria 101,5 FM
www.almadinafm.com
Last updated 3 weeks, 1 day ago