القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75
Last updated 1 year, 3 months ago
القناة الرسمية لشبكة ملازمنا كل مايحتاجه الطالب.
((ملاحظة : لايوجد لدينا اي حساب تواصل على تلكرام ولا نقوم بنشر اعلانات في القناة))
Last updated 2 days, 5 hours ago
الحمد لله الذي بِنِعْمَتِهِ تتم الصالحات :
دەست خۆشی لەم بەڕێزانە دەکەین کە دوای فەزڵی خوای گەورە لەم دوو ڕۆژە توانیان لە خزمەت • ئەم دوو ئایەتە پیرۆزە بن • خوای گەورە پاداشتان بداتەوە بە باشترین پاداشت ،لە الله داواکارم بکاتە مایە بەرز بوونەوەتان لە دونیا و قیامەت دا و بەردەوامی تان پێ ببەخشێت .
چۆن توانیتان لە ڕۆژێکدا یەک ئایەت لەبەر بکەن ،بەم شێوازەش دەتوانن لە هەموو ساڵەکەدا لەسەر ئەم ویردە بەردەوام و بن و ببن بە یەکێک لە هەڵگرانی قورئان .
« دووبارە سەرفرازی دونیا و قیامەت بن »
بەڕێوبەری کەناڵ✍️
دەست خۆشی لەم بەڕێزانە دەکەین کە
الحمد لله واجبەکەیان نارد و توانیان لەبەر بکەن لە ماوەی« 24 »کاتژمێر .
ئەم ئایەتەی کۆتایی سوڕەتی البقرة لەبەر بکەن و بەردەوام بن و ئەم فەزڵە گەورەیە لە دەست خۆتان نەدەن .
جزاکم الله خیرا .
ئادمـین
سورة البقرة - اية 286
لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۚ لَهَا مَا كَسَبَتۡ وَعَلَيۡهَا مَا ٱكۡتَسَبَتۡۗ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذۡنَآ إِن نَّسِينَآ أَوۡ أَخۡطَأۡنَاۚ رَبَّنَا وَلَا تَحۡمِلۡ عَلَيۡنَآ إِصۡرٗا كَمَا حَمَلۡتَهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِنَاۚ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلۡنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِۦۖ وَٱعۡفُ عَنَّا وَٱغۡفِرۡ لَنَا وَٱرۡحَمۡنَآۚ أَنتَ مَوۡلَىٰنَا فَٱنصُرۡنَا عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ
[لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا] خوای گەورە ئەرك ناخاتە سەرشانی هیچ كەسێك تەنها بەگوێرەی توانای خۆی نەبێ [لَهَا مَا كَسَبَتْ] هەر كەسێك هەر كردەوەیەك بكات لە چاكە ئەوە ئەجرو پاداشتی خۆی دەست ئەكەوێ [وَعَلَيْهَا مَا اكْتَسَبَتْ] وە هەر تاوانێكیش بكات لە خراپە بەهەمان شێوە سزای خۆی وەرئەگرێت [رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذْنَا إِنْ نَسِينَا أَوْ أَخْطَأْنَا] ئەی پەروەردگار هەر شتێك كە لەبیرمان كرد یان بەهەڵە كردمان تۆ لێمان مەگرە وە سزامان مەدە لەسەری, كە لە صحیح موسلیم هاتووە خوای گەورە فەرمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) 200 - (126)) واتە: بەڵێ ئەوە وام كرد هەر شتێك بە لەبیرچوون بێت یان بەهەڵەبێت موحاسەبەتان ناكەم و لۆمەتان ناكەم لەسەری و سزاتان نادەم [رَبَّنَا وَلَا تَحْمِلْ عَلَيْنَا إِصْرًا كَمَا حَمَلْتَهُ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِنَا] ئەی پەروەردگار هیچ باری قورس و گران مەخەرە سەرشانمان هەروەكو چۆن خستە سەرشانی ئەو كەسانەی پێش ئێمە لە بەنی ئیسرائیل كە ئەوان بۆ تەوبەكەیان ئەبوایە یەكتریان بكوشتایە، وە شوێنێك كە پیسی بەر بكەوتایە ئەبوایە بیانبڕیایەو فڕێیان بدایە بە شۆرین پاك نەئەبۆوە، وە چەندەها باری قورس و گرانی تر كە خۆیان ئەیانخستە سەرشانی خۆیان, ئەی پەروەردگار ئەو بارە قورس و گرانانە مەخەرە سەرشانی ئێمە, دیسان خوای گەورە فەرمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) 200 - (126)) بەڵێ ئەوە هیچ بارێكی قورس و گران ناخەمە سەرشانتان [رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلْنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِ] وە ئەی پەروەردگار هەر شتێك كە لە تواناماندا نەبوو مەیخەرە سەرشانمان وە داوامان لێ مەكە، خوای گەورە فەرمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) 200 - (126)) [وَاعْفُ عَنَّا] وە خوای گەورە لە تاوانەكانمان ببورە ئەوەى لە نێوان ئێمەو تۆدایە بەوەی بیسڕیتەوە [وَاغْفِرْ لَنَا] وە لێمان خۆشبەو تاوانەكانمان بۆ داپۆشە ئەوەى لە نێوان ئێمەو بەندەكانتدایە ئابڕومان مەبە [وَارْحَمْنَا] وە ڕەحم و بەزەییت پێماندا بێتەوە بۆ داهاتوومان [أَنْتَ مَوْلَانَا] هەر تۆ سەرخەرو یارمەتیدەرو پشتیوان و گەورەو پەرستراوی ئێمەی [فَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (286)] وە خوایە سەرمان بخە بەسەر كافران و بێباوەڕاندا, خوای گەورە لە هەموویدا فەرمووی: (قَدْ فَعَلْتُ) ((مسلم) 200 - (126)) ئەو داوایانەی كە كردتان هەموویم قبوڵ كرد, كە ئەم دوو ئایەتەی كۆتایی سوورەتی بەقەرە سوننەتە مرۆڤ شەوان پێش خەوتن بیانخوێنێت, وە لە كەنزێكى ژێر عەرشى پەروەردگار بە پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم بەخشراوە.
پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: (الْآيَتَانِ مِنْ آخِرِ سُورَةِ الْبَقَرَةِ مَنْ قَرَأَهُمَا فِي لَيْلَةٍ كَفَتَاهُ) رواه البخاري ومسلم.
واتە: ئەم دوو ئایەتەى كۆتایى سورەتى بەقەرە هەركەسێك شەوان بخوێنێت ئەوا بەسێتى، واتە: لە هەموو خراپەیەك دەیپارێزێت.
تا بەیانی کاتژمێر 5ی عەسر دەتوانن ئایەتی دووەم بنێرم بۆ ئەم بۆتەی خوارەوە⬇️
• البدايات للكل والثبات للصادقين •
[ ئامۆژگاری ئەندامێکی کەناڵ ]
السلام علیکم ورحمە اللە وبرکاتە ::
بە ڕاستی من وەکو مامۆستا و تا ئیستاش قوتابیەکی لە بەرکردنی قورئانم، بە ڕاستی
هەر کە سێک ئامانج و هیواو ئاواتیکی هەبێت دەبێت لەم ڕێگایە توشی ئاستە نگ و بەربەستەکانی ڕۆژگار بیت و بتوانی بۆ بە دەستهێنانی خە ونەکەت ڕووبەڕوویان ببیتەوە .
بێگومان لەبەرکردنی قورئان بۆ هەر کەسێک سەرەتا دەست پێدەکات خە ونێکی دوورو درێژی هەیە و دەیەوێت هە موو قورئان لەبەر بکات ،دە بێت بە هێز بیت وبەردەوام بیت ، ئیمان و نیەتت نوێ بکەیەوە ،ئە گینا شە پۆلەکانی ژیان و نە فس وشە یطانی دوژمن دەتخنکێنن و ناتوانی بەردەوام بی
ئە زموونی خۆمتان بۆ باس دەکەم تا ببێت بە هیوایەک بۆتان ؛من ئافرەتێک بوم منداڵی بچووک و ئەرک و بە رپرسیارە تی ژیان لە لایەک و لەولاوە کاتیک دەمویست حیفظەكەم بخوێنم لای خۆم یان ماموستاكەم نوتقم دەگیراو و هە ناسە تەنگ دەبووم نە مدەتوانی یەک پیتیش دەرببڕم هە تا استعاذه نه ده هاته سه ر زمانم ئەو كات ۷ جزءم له به ر بوو .
به لام كۆڵم نەداو به ردەوام بوم به دوعاو گوێگرتن له ڕوقیەی شەرعی خوای گەوره شیفای دام و بەردەوام بوم الحمدالله ئیستا له كۆتاییه كانی لەبەركردنم به ویستی خوا ئەمساڵ خه ونەكه دەگاتە کۆتاییەکان ،دوا وتەم بۆ هەموو کە سێک ئەوانەی دە گەن بە کۆتاییەکان زیرەکترین نین بەڵکو ڕاستگۆترینن .
بارك الله فيكن و ادامکن الله خوشکەکەم .
[ سکاڵای خراپ بوونی حیفزەکەی بۆ لای مامۆستاکەی بردووە ]
سکاڵام برد بۆ لای وەکیع بەهۆی خراپ بوونی حیفزەکەم, جا ڕێنمایی کردم کە واز لە تاوانەکان بێنم وە هەواڵی پێدام کە زانست ڕوناکیيه وە ڕوناکی خوای گەورە نادرێت بە كەسی سەرپێچی کار و ڕێنمایی ناکرێت .
شَكَوتُ إِلى وَكِيعٍ سوءَ حِفظي
فَأرشَدني إِلى تَركِ المَعاصي
وأخبرني بِأنَّ العلمَ نورٌ
ونورُ اللّهِ لا يُهدى لِعاصي .
I complained to Wakee about my poor memory ،So guide me to abandon sins
And he told me that knowledge is light
The light of Allah is not guided to the disobedient .
الإمام الشافعي✍️
[ بنچینەیەکی تری لەبەرکردنی قورئان ]
« **ضرورة وجود العزيمة الصادقة »
•واتـا :: پێویستیەتی بوونی عەزیمەتێکی ڕاستگۆیانە لەکاتی لەبەرکردنی قورئان دا** •
چۆن ئەم عەزیمەتە بە دەست بێنم؟
١- سەیرکردنی گەورەیی قورئان لە لایان لەبەرکەری قورئانەوە .
٢- پلە و پایەی خاوەنەکەی لای خوای گەورە .
٣- بە گەورە دانانی ئەم هەموو پاداشتە لە لایان خوای گەورەوە بۆ حافزی قورئان و ئەوەی دەیخوێنێتەوە و ئەوەی گوێ داری دەکات .
بەم خاڵانە دەتوانن ئەم عەزیمەتە لای خۆتان بنیات بنێن و لەسەری بەردەوام بن کە بەڕاستی هۆکارێکە بۆ ئەوەی سارد نەبیتەوە لەسەر لەبەرکردنەکەت .
پشت بە الله ببەستن و بەردەوام بن .
[ چەند گەورەیە کەلامەکەی پەروەردگار خۆشبەختی بۆ ئەوەی لە سینەی دایە ] خواى پەروەردگار لە كتێبە پیرۆزەكەیدا وەصفى ئەو كەسانەمان بۆ دەكات كە قورئانیان لەناو دڵەكانیاندا پاراستووە و لەبەریان كردووە . هەروەك دەفەرموێت:- بَلْ هُوَ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ فِي صُدُورِ…
الطريقة الأسهل لحفظ
• القرآن الكريم •
الشيخ:محمد بن صالح العثيمين
«رحمه الله»
خوێندنەوەی سورەتی« الکهف »لە یاد نەکەن ،نوری نێوان دوو جومعەیە .
«اللهم صل علی محمد وعلی آل محمد »
القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75
Last updated 1 year, 3 months ago
القناة الرسمية لشبكة ملازمنا كل مايحتاجه الطالب.
((ملاحظة : لايوجد لدينا اي حساب تواصل على تلكرام ولا نقوم بنشر اعلانات في القناة))
Last updated 2 days, 5 hours ago