❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago
🔴 بڕیار درا بە دواخستنی پارەیی خوێندنی پاڕالێل و ئێواران
🔷 بڕیارەکە لەکات و ساتێکی هەڵە درا دەبوایە پێش پارەدان ئەو بڕیارەیان دابوایە چونکە زۆربەی قوتابیان پارەی قیستی یەکەمی داوە لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە هۆبەی دارایی تا قوتابی قیستی یەکەم نەدات ئەسڵەن مامەڵەکەیان بۆ بەڕێ نەدەکرد ئێستا سودی ئەو بڕیارە چیبوو 🫠
ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکەینەوە کە لە ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتووەتەوە و ئەوانەی دەرچووی ساڵانی پێشووترن و دەیانەوەێت درێژە بە خوێندنی زانکۆ بدەن، ئێستا دەتوانن ڕاستەوخۆ داواکاری پێشکەشی ئەم بەشانەی خوارەوە بکەن:
١. فاکەڵتیی پەروەردە:
بەشی زمانی کوردی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
بەشی زمانی عەرەبی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
بەشی پەروەردە و دەروونزانی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
بەشی پەروەردەی ئاینی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
بەشی جوگرافیا (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
بەشی مێژوو (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
٢. فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیى وزانستە وەرزشییەکان، خوێندنی (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران):
بەشی پەروەردەی وەرزش (زانکۆلاین، پارالێل، ئێواران)
بەشی زانستى وەرزش بۆ تەندروستى و بەجێهێنان (زانکۆلاین، پارالێل)
٣. فاکەڵتیی زانستەمرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان:
بەشی کارگێڕی کار (ئێواران)
تێبینی:
١. ئەو خوازیارانەی کە وشەی بەکارهێنەر و کۆدی زانکۆلاینیان هەیە دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتیی زانکۆی کۆیە بکەن.
٢. ئەو خوازیارانەی کە ساڵانی پێشوو پۆلی دوازدەی ئامادەییان تەواوکردووە و کۆدی زانکۆلاینیان نییە، ئەوە دەبێت بۆردی نمرەکانی پۆلی دوازدەیان لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی شارەکانیان وەرگرن و بیبەن بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان لە پارێزگاکانیان بە مەبەستی ڕاستاندن و وەرگرتنی کۆدی زانکۆلاین.
٣. خوازیاران دەتوانن لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤وە تاکو ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی زانکۆی کۆیە فۆرمی ئەو بەشە وەربگرن کە خوازیارین.
٤. دوای ئەو وادەیەی سەرەوە هیچ داواکارییەک وەرناگیرێت و هیچ فۆرمێک وەرناگیرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی تۆماری گشتی زانکۆی کۆیە
ئاگاداری...
فۆڕمی خوێندن لە زانکۆی هەڵەبجە دابەش دەکرێت
بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ـی بنەڕەتی کە خوازیارن لە بەشەکانی (ڕاگەیاندن، مێژوو، جوگرافیا، بنەماکانی ئایین، گەشتوگوزار) بخوێنن.
دەتوانن لە ڕێکەوتی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییەوە سەردانی تۆماری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی ڕاستەوخۆ بۆ خوێندن لەو بەشانەی سەرەوە.
ناونیشان : هەڵەبجە ، بنارێ عەبابەیلێ ـ کەمپی زانکۆی هەڵەبجە ـ بینای کۆلێجى زانستە مرۆڤایەتیەکان-زانکۆى هەڵەبجە
زانکۆی سلێمانی کۆلێژی شەریعە فۆڕمی ڕاستەوخۆ دابەش دەکات
سەیری کۆمێنت بکەن...
بۆ ئەو فێرخوازە بەڕێزانەی تاکو ئێستا هەلی وەرگرتنیان لەزانکۆ بۆ نەڕەخساوە، یاخود لەهیچ کۆلێج و پەیمانگایەک وەرنەگیراون و ئارەزومەندن لە یەکێک لە بەشەکانی کۆلێجی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سليمانی درێژە بە خوێندن بدەن. لهئێستادا فۆڕمى وهرگرتنى راستهوخۆ لهكۆلێجى زانسته ئیسلامییهكانى زانكۆى سلێمانى دابهش دهكرێت بهمهبهستى وهرگرتن له قۆناغى یهكهمى ههر پێنج بهشى زانستى كۆلێجمان، ( شهریعه، بنهماكان، پهرورهدهى ئاین، خوێندنى ئیسلامیى-بەیانیان-ئێواران) بۆ دەرچوانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی بەشەکانی (زانستی، وێژەیی، خوێندنی ئیسلامی).
دواکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری:
رۆژی یەکشەممە، بەرواری 17 / 11 / 2024، کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ.
خوازیاران دهتوانن:
راستەوخۆ سەردانی یەکەی تۆماری کۆلێجمان بکەن لە کەمپی ناوشاری سلێمانی بۆ وەرگرتنی فۆڕم و پێدانی زانیاری،
یان لهرێگهى ئهم فۆڕمهى خوارهوه وبەئیمەیڵێکی کەسی (شخصي) راستهوخۆ داواكارى پێشكهش بكهن:
لینکی فۆڕم
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLScARfyHLdT6Os2TOL_ObruLyyQeghcQHecTHdY1yYXkJrlkNA/viewform
فۆڕمى پێشكهشكردن
بۆ ههر پرسیارو زانیاریهكیتر، تكایه پهیوهندى بهم ژمارانهى خوارهوه بكهن:
07725236340
07716815135
بۆ بەرچاو روونی خوێندکارانی تازە وەرگیراو لەزانکۆی گەرمیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) ....
کاتێک دێنە زانکۆ یەکمجار پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی یاسایی زانکۆ لە بینای سەرۆکایەتی زانکۆ بکەن بۆ مەسەلەی کەفالەت کردن. پاشان لەچی کۆلێژێک وەرگیراوە دەچێتە لای ئەو لیژنەیەی کە لەکۆلێژەکەیەو مامەڵەکانی تەواو دەکات ( ئەوانەی لەکۆلێژەکانی خانەقین وەرگیراون دەبێت راستەوخۆ بچن بۆ ئەوێ). دوای تەواو کردنی مامەڵەکەو پێشکەشکردنی بەلیژنەکە ئەگەر خوێندکارەکە دەیەوێت شوێن گۆڕین بکات پێویستە بچێتە لای سەرۆکی ئەو بەشەی لێی وەرگیراوەو رەزامەندی سەرۆکی بەش بهێنێت بۆ بەرپرسی تۆماری کۆلێژەکە و داوای شوێن گۆڕین بکات لەرێگەی سیستەمەوە، چونکە هەموو کارێکی شوێن گۆڕین دەبێت لەڕیگەی سیستەمەوە ئەنجام بدرێت. پاشان کە بەرپرسی تۆمارەکە داواکاری خوێندکارەکەی ئەپلۆدی ناو سیستەمەکە کرد راستەوخۆ دێتە تۆماری گشتی زانکۆ، تۆماری گشتی زانکۆش دەینێرێت بۆ ئەو بەش و کۆلێج و زانکۆییەی کە خوێندکارەکە داوای کردووە.
تێبینی: مەرج نییە هەموو داواکارییەکی شوێن گۆڕین پەسەند بکڕیت.
٢- خوێندکار خۆی ئەتوانێت لەرێگەی وشەی بەکارهێنەرو وشەی تێپەڕی تایبەت بەخۆی سیستەمی زانکۆلاین بکاتەوەو نمرەکەی خۆی تاقیبکاتەوە کە لەچی بەش و کۆلێج و زانکۆیەکی دیکە وەردەگیرێت ونمرەکەی گونجاوە بۆی. ئەمە بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە داوای شوێن گۆڕین دەکەن.
لەگەڵ ڕیزدا
بەڕێوەبەرایتی تۆماری گشتی زانکۆی گەرمیان
زانکۆی سلێمانی
ئاگاداری خوێندکارانی وەرگیراو لەکۆلێجەکەمان دەکەین کە لەماوەی هەفتەیەکدا و لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠-١١-٢٠٢٤ سەردانی کۆلێج بکەن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکانیان.
هەنگاوی یەکەم:
لەڕێگەی ئەم لینکەوە فۆڕمی زانیاری خوێندکار پڕبکەرەوە و دواتر فایلێک دەگەڕێتەوە بۆ ئیمەیڵەکەت پیویستە پرنتی بکەیت و لای موختاری گەڕەک مۆری بکەیت لەو شوێنەی بۆی دیاریکراوە.
https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSeVFrXMihn9zlBov1u7JprzvsG_5EceRVHdR8A1d9Px34ze2w/viewform
هەنگاوی دووەم:
پێویستە سەرجەم پیداویستیەکانی خۆتۆمارکردن ئامادە بکەیت سەیری وێنەکان بکە بۆ زانینی پیداویستیەکانی خۆتۆمارکردن و بەلێننامەو و کەفالەت.
هەنگاوی سێهەم : ئەم پێداویستیانە ئامادەبکە :
تێبینی: ئەو خوێندکارانەی لە قوتابخانەکانیان داوای پشتگیری زانکۆیان لێدەکەن،دەتوانن فەرمانی وەرگرتن و ئەو پەیجەی ناوی خۆتی تیایە پرنتی بکەیت و بیبەیت بۆ قوتابخانەکەت.
لیستی ناوی خوێندکارانی بەیانیان?
https://drive.google.com/drive/folders/1W3v9c2IThKStgR4oWVrKFsS0HEnXz636
لیستی ناوی خوێندکارانی ئێواران?
https://drive.google.com/drive/folders/1D1sDh1F-VquImeJ6AMdF0EPcV0-IRD_I
فۆرمی دەستەبەری دارایی?
https://drive.google.com/file/d/1WGVTZu0ly-D9tqKrS7Du8YUhBHcYeoEL/view?usp=drivesdk
فۆڕمی بەڵێننامە? .
https://drive.google.com/file/d/1WKW0YWv6j1qcGKtWuEAyJuDnmtGNO5kU/view?usp=drivesdk
تێبینى:
- کاتى دەوامکردنى بەیانیان:ڕۆژانی یەکشەممە تاوەکو پێنج شەممە لە کاتژمێر 9 تاوەکو 1 نیوەڕۆیە و تەنها مامەڵەى بەیانیان وەردەگیرێت.
-
- کاتى دەوامکردنى ئێواران: ڕۆژانی یەکشەممە تاوەکو چوارشەممە لە کاتژمێر 3 تاوەکو 5:30 ئێوارەیە و تەنها لەو کاتەدا مامەڵەى ئێواران وەردەگیرێت.
موژدە
ھەلێکی تر بۆ دەرچوانی ١٢ئامادەیی
ئەوانەی ناویان لە ھیچ بەشێک نەگەڕاوەتەوە یان ئەو بەشەی بۆیان هاتوەتەوە بەدڵیان نییە، ئەوا بەشی (سیستەمی بەڕێوەبردنی زانیاری (IT) لە کۆلێجی تەکنیکی کفری/زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان) کورسی بەتاڵ بۆ وەرگرتنی خوێندکاران ڕادەگەیەنێت.
ئەم هەلە بۆ ماوەیەکی کاتییە و دەتوانن سەردانی کۆلێجمان بکەن یان پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن:
+964 770 225 5773
کەمترین کۆنمرە:
زانکۆلاین (67.500)
پارالێل (57.89)
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago