?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 1 week ago
Last updated 2 months, 2 weeks ago
هەوڵیدا "گەورەترین تاوان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا" ئاشکرا بکات
بەڵام لەلایەن ئەمریکا و دەوڵەتی قووڵ" تیرۆر کرا .
#Øutlawism_шпага
📌 تۆڕی زانیاری | Update
زانیاری | هۆشیاری | هەواڵگری | پەرەپێدان | پاراستن | بەرهەڵستی
🔰تۆڕی زانیاری و هۆشیاری کوردی:
پیشەمان ئاراستەیە بۆ ڕێگای ڕاستیخوازی و ئامانجمان مانەوەیە بە هۆشمەندی و پاراستنە بۆ کۆمەڵگای کوردی باڵا.
🔰لەم لینکەوە لەگەڵمان بن:
✅ https://t.me/addlist/ZMA0UR16Exo0YzFi
☎️ بۆ پەیوەندی | Contact :
☎️ https://t.me/Outlawist_bot
🔒تۆڕی زانیاری بەشێکە لە باڵی هەواڵگری و زانیاری و هۆشیاری شینکاف.
لە ڕاداری زەمین لەرزە لای من هیچ پیشان نادات بەردەوام زەمین لەرزە تازەکان نیشان دەدات هی سلێمانی و عێراقی تێدا نیە ؟
شتێکی نامۆیە
لە ڕابردودا اھلی عیلم ڕا جیاوازییان ھەبوو دەربارەی قەحتانی کە ئایا کەسایەتیەکی حەقیقیە؟!
ئەمەش بەھۆی جیاوازیەکی زۆر لەو سیفاتانەدا کە لە ڕیوایەتەکاندا دەربارەی قەحتانی ھاتوون،چونکە سەرجەم سیفاتەکان بەسەر کەسێکدا جێبەجێ نابن و ناکرێت قەحتانی پێش محمدی مەھدی دەرکەوێت و بکوژرێت و لە پاش محمدی مەھدیش دەرکەوێت و دەسەڵات بگرێتەدەست،بەڵام بە تێپەڕینی کات واقع ڕونیکردەوە کە قەحتانی نازناوە بۆ چەند کەسایەتیەک نەک بەتەنھا کەسێک
بۆیە دەڵێین سوفیانیش نازناوە بۆ چەند کەسێک نەک بەتەنھا کەسێک،وە سوفیانیەکانی سەردەمی محمدی چەند کەسێکن لەوانە:
-سوفیانی عێراق
-سوفیانی شام
-سوفیانی مصر
-سوفیانی جەزیرەی عەرەبی
والله اعلم و اعلا
سوفیانی کێیە؟
سوفیانی نازناوی کەسێکی زاڵم و خوێنڕێژە کە دەوترێ ناوی عوسمان بن ناصر العنبسية لە ئێستادا کەسێک لە ناو هێزەکانی ئوردن فەرماندەیە بەو ناوە
زۆرن ئەو ڕیوایەتانەی کە باس لە سوفیانی دەکەن،وە زۆربەی ھەرەزۆری ئەو ڕیوایەتانەی ووشەی (سوفیانی) تێدا ھاتووە سەنەدەکانیان بە زەعیف دانراون،بەڵام بەبێ بوونی ووشەی (سوفیانی)،باسەکە لە سەحیحی موسلیم و بوخاریدا ھاتووە.
لە باسی سوفیانیدا خاڵی بەستەرەوەی نێوان ئەو ڕیوایەتانەی سەنەدەکانیان بە زەعیف دانراون لەگەڵ ئەو ڕیوایەتانەی سەنەدەکەیان بە سەحیح دانراون بریتیە لەو سوپایەی کە بەڕێدەکەوێت بۆ دژایەتی کردنی ئەو کەسەی کە پەنای گرتووە بە ماڵی خودا(مەھدی)،وە پێش گەیشتنی بە مەککە لە بیابانی مەدینەدا ڕۆدەچێت.
واتە لە فەرموودە سەحیحەکاندا باسی ڕوداوەکە ھاتووە بەڵام بەبێ بونی ووشەی سوفیانی تیایدا،بەڵام لە ڕیوایەتە زەعیفەکان و ئەثەرەکاندا بەشێوەیەکی فراوانتر باسی ڕوداوەکە دەکات و تیایدا ھاتووە:ئەو کەسەی سوپاکە ئاڕاستە دەکات بۆ لەناوبردنی پێشەوا مەھدی،لە نەوەی ابو سوفیانە و پێی دەوترێت سوفیانی و سیفاتە شەخصی و زەمانی و مەکانیەکانیشی تێدا ئاشکرا کراوە،تەنانەت لە ھەندێک لە ڕیوایەتەکاندا ناوی ڕاستەقینەی سوفیانیشی تێدا ھاتووە.
ما رواه الحاكم عن أبي هريرة قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: يخرج رجل يقال له السفياني في عمق دمشق، وعامة من يتبعه من كلب، فيقتل حتى يبقر بطون النساء أو يقتل الصبيان، فتجمع لهم قيس فيقتلها.... ويخرج رجل من أهل بيتي في الحرة فيبلغ السفياني فيبعث إليه جنداً من جنده فيهزمهم، فيسير إليه السفياني بمن معه حتى إذا صار ببيداء من الأرض خسف بهم، فلا ينجو منهم إلا المخبر عنهم. قال الحاكم صحيح الإسناد على شرط الشيخين، قال الذهبي في التلخيص: على شرط البخاري ومسلم.
کاتێک سەرنجی ڕیوایەتەکان دەدەیت دەبینیت باسی سوفیانی لەو ڕیوایەتانەدا ھاتووە کە باس لە ڕوداوەکانی جەزیرەی عەرەبی دەکات بەھەمان شێوە لەو ڕیوایەتانەشدا ھاتووە کە باس لە ڕوداوەکانی شام و مصر و عێراق دەکات،وە ھەروەک چۆن سیفاتە مەکانیەکان جیاوازن لەیەکتر،بەھەمان شێوە سیفاتە شەخصی و زەمانیەکانی سوفیانی ناوچەیەک جیاوازە لە سوفیانی ناوچەیەکی تر
وە بەھۆی بونی جیاوازیەکی زۆر لە سیفاتەکانی سوفیانی ناوچەیەک لە سوفیانی ناوچەیەکی تر،ناگونجێت ھەموو ئەو وەسفانە بەسەر کەسێکدا جێبەجێ ببێت بەمەش بونی وەھا کەسایەتیەک لە واقعدا دەکات بە مەحاڵ
کەوایە ئەم جیاوازیە لە سیفاتەکاندا ئاماژەیە بۆ فرەیی سوفیانیەکان،واتە ئەو سوفیانیەی لە ڕیوایەتەکاندا باسی ھاتووە تەنھا ئەو کەسە نیە کە سوپایەک دەنێرێت بۆ دژایەتی کردنی پێشەوا مەھدی و لە ڕێگادا سوپاکەی ڕۆدەچێت،بەڵکو ووشەی سوفیانی نازناوە بۆ سەرکردەی ستەمکار.
نمونەی سوفیانی وەک نمونەی فیرعەون وایە
فیرعەون لە میصری کۆندا نازناو بووە بۆ پادشای ووڵات،بەڵام کاتێک فیرعەونی سەردەمی پێغەمبەر موسی(ع.س) بەھۆی ستەم و زوڵم و زۆرەکەیەوە لەلایەن خوداوە سەرزەنیشت کرا،لەوکاتەوە نازناوی فیرعەون کە وێنەی پادشای ووڵاتی دەنواند،گۆڕدرا بۆ وێنەی کەسێک کە دەسەڵاتێکی فراوانی ستەمکارانەی سیاسی و دارایی و سەربازی ھەبێت.وە زۆرجار لەسەردەمی ئێستایشماندا کەسێک خاوەنی ئەو سیفاتانەبێت نازناوی فیرعەونی دەدرێتە پاڵ
بەھەمان شێوە سوفیانیش نازناوە بۆ سەرکردەیەک کە بەماوەیەکی کەم پێش محمدی مەھدی دەردەکەوێت و لە نەوەی ابو سوفیانە و دژایەتی و ستەم بەرامبەر بە بنەماڵەی پێغەمبەر(ص) دەکات و بەتایبەتیش پێشەوا مەھدی
بەھۆی ئەو ستەم و زۆرداریەی ئەو کەسە ئەنجامی دەدات و لە نەوەی ابو سفیانە، ووشەی سوفیانی وێنەی کەسێکی ستەمکاری وەرگرت،وە ئەم نازناوە دراوەتەپاڵ چەند دەسەڵایدارێک کە لە ئاخیر زەماندا لە چەند کات و ناوچەیەکی جیاوازدا دەردەکەون،وە مەرج نیە سەرجەم سوفیانیەکان لەڕوی نەسەبەوە بگەڕێنەوە سەر ابو سفیان.
لە مێژووی موسوڵماناندا یەكەم كەس کە نازناوی سوفیانی درایەپاڵ (یەزیدی کوڕی معاویەی ابي سفیان) بوو کە لەساڵی (٦٠ی کۆچی) لەدوای باوکی لە دەوڵەتی ئومەویدا دەسەڵاتی گرتەدەست و لەسەر دەستی سوپاکەی ئەودا، پێشەوا حسین و چەند ھاوەڵێکی پێغەمبەر ﷺ شەھید کران.
فرەیی سوفیانیەکان ھاوشێوەی فرەیی قەحتانیەکانە.
لە ڕیوایەتەکاندا باس لە چەند کەسێک دەکات کە بە قەحتانی ناویان ھاتووە لەوانە:
-قەحتانیەک کە پێش محمدی مەھدی دەردەکەوێت و وا گومان دەبرێت کە مەھدیبێت و پاشان دەکوژرێت(مەبەست لێی محمد عبدالله قەحتانیە لە ڕوداوی جوھەیماندا)
-قەحتانیەک کە بە دارعەساکەی دەستی خەڵکی دەداتەبەر
-قەحتانیەک کە لەگەڵ پێشەوا مەھدیدایە
-قەحتانیەک کە لەدوای محمدی مھدی دەسەڵات دەگرێتەدەست و لە پیاوچاکانە
خوێندنەوەیەکی ورد و خێرایی ڕووداوەکانی سوریا.
ئەمەی لە سوریا ڕودەدات بریتیە لە قۆناغی سێیەم لە گۆڕانکاریەکان لە پاکێچی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا کە بە سەرپەرشتی وڵاتانی زلهێز و هەرێمی دەکرێت قۆناغی یەکەم لە فەڵستین بوو و قۆناغی دووەم بە لوبنان و ئێستا قۆناغی سێیەمە لە سوریا کە بریتیە لە گۆڕینی تەرازووی هێز لە بەرژەوەندی چەند وڵاتێك و دواتر قۆناغەکانی تر وڵاتانی عێراق و ئوردنیش دەگرێتەوە بەڵام کاتەکەی دیار نیە ئەوەی هەیە ئەم قۆناغە زۆر ئاڵۆز دەبێت لە ناوچەی جزیرە و ڕوباری فوڕات جەنگێکی خوێناوی ڕودەدات لە نێوان هێزە کوردییەکان و تورکی مەغۆل و چەتەکانی سەر بە تورکیا ، هەروەها هێزێکی دیکە دێتە سوریا لە ئاڕاستەی ڕۆژهەڵات ئەوانیش جەنگێکی خوێناوی دەکەن دواتر جەنگەکە فراوان دەبێت بۆ ناو تورکیا،هەموو ئەم شتانە بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بە سەرپەرشتی جوولەکە و بە ڕابەری ئەمریکا و ووڵاتانی ڕۆژئاوا ، لە بەرامبەردا پاکێچی ناوەڕاستی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا هەیە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و چین و وڵاتانی تر.
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 1 week ago
Last updated 2 months, 2 weeks ago