م.ئاران

Description
@MameAran :بۆ پێوەندی
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 9 months, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 9 months, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 1 year, 5 months ago

9 Monate, 3 Wochen her

خوێندنەوەی غەزەلێکی وەفایی

https://t.me/M_Aran

9 Monate, 4 Wochen her
10 Monate, 1 Woche her
11 Monate, 2 Wochen her

تیغی تیژی خەنجەرێکە و خۆش لەسەر سینەم چەقیوە
زوقمی زستانێکی ساردە و تا دەروون ڕێگەی بڕیوە

کۆتەڵێکم مات و بێدەنگ من لەسەر ڕێگەی غەریبی
تەرزەبارانی هەزارمەرگە و بەسەر دڵدا وەریوە

خۆ تەبیعەت لێرە لاڵە ناگەڕێ هەرگیز زمانی
باری سەر زارم قسەی ئیشقە و لەسەر لێوم مەییوە

چەشنی داوەڵ نێژراین ئێمە لە مەزرای قاقڕی ژین
پۆلەباڵندەی بزە و شادی لە دنیامان ڕەویوە

لێرە مردن پەنجەرە و شێعر و بزە و باوەش بەجارێ
لەم وڵاتە تازە کێ ساوای سبەینێی هەڵگووشیوە

بووینە گەپجاڕی زەمانە ساز کراین بۆ تیروتانە
بێ وەتەن، بێ ماڵ و حاڵ، هێلانەوازین و پەڕیوە

دەربەدەر بووم من لە شاری، بێخەبەر ئێوە لە شادی
هەڵوەدایی، بێنەوایی تەونی ئێمەی خۆ تەنیوە

بای خەزان هەوری خەمی هێنا بەرەو ئاسمانی سینە
گشت گەڵا و بەرگی بەهاری لەو دڵەی من داڕنیوە

ویشکەسوێیە دەشتی تینووی ئیشق و ئازادی عەزیزم
شەتڵی شلکی ئارەزووم لێرە بەری خۆزگەی نەدیوە

#م_ئاران

https://t.me/chamochya

12 Monate her

خوێندنەوەی غەزەلی ڕۆژێکی بڵێی بێیت و ...

لەلایەن هاوڕێم مەنسوور سوڵتانی ئازەر

https://t.me/M_Aran

1 Jahr her
**باخێک بوو خەمی چاوەنواڕی کوشتی

**باخێک بوو خەمی چاوەنواڕی کوشتی
تیشکێک بوو خەیاڵات و تراوکە  مشتی

ئەو چرکە دەمانەی بە تەمەن ناوی دەبەن
ساویرێ لە دیداری ئەتۆ بوو گشتی**https://t.me/M_Aran

1 Jahr, 2 Monate her

**نوقمەسار

بمدوێنە هەتا ئەوین ئاوێتەم بێت
ئێستام
بەڕووی حوزوور و مەزنایەتیدا پێ بکەنێت
ڕێگای هەزاران ساڵەی خۆشەویستیم
بە نیگایەک پێ ببڕە
پەنجەکانت بکە
ئاڵقەی ئەبەدی ئازادیم
ئەوسا
وانەی جوانیم
لەبن ساباتی بسکەکانتدا
بۆ دابدە و
پێم دەورە بکەوە
ئایەتی ماچ و
کابەی مەمکەکانت و
بۆ هەمیشە
بمنوێنە
لەناو ئاوێنەی هەسێڵێکدا
کە نوقمەساری
گوڵە سپی و سوورەکانی
داوێنی کراسەکەی تۆیە**#م_ئاران

https://t.me/M_Aran

1 Jahr, 5 Monate her

من ئەو وێرانەیەم ئێستەش بە یادت ئاوەدانە

سەمای مەرگم لە فرمێسکی نەڕەخساودا وەخوێنه...

?م. ئاران
@truopkirezgari

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 9 months, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 9 months, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 1 year, 5 months ago