?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
لە ئینستاگرام بینەری بن.
https://www.instagram.com/reel/C_qli22ICdk/?igsh=MWlldGJ3OG9jbnFtbQ==
کەس وەکو من تۆ ناناسێ
کەس نازانێ؛ ئازارێکی و پێت گرتووە
قیژەیەکی کوێرەوەبووی،
دەیان ژانت لەنێو خۆتدا کپ کردووە
چەند شەو خەوت داکەندووە و
لەنێو دەستم گرمۆڵە بووی!
تاکو دەمی خۆرهەڵاتن تاریکیم لێ داتەکاندووی
چەند شەو بۆ شیعرێکی تۆسن
بەرائەتم لێ خواستووی!
کەس وەکو من تۆ ناناسێ
کەس وەک من گوێی بۆ نەگرتووی
ئای مێروولەی بەر غەزەب و نەفرینی خوا
ئەو باڵانە بۆ کوێت دەبەن؟
کەس نازانێ..
کەس نازانێ و منیش هەر وا!
-------
شێخە ڕەسوڵ
نارین: ”نەنێ، تخوا بزانە فورات کووی وەرام دەداتەوە.“
نەنە: ”ئەوە گوێم داوەتێ. مسەبایەکم لێ بگرە، ئێستا قسەی فوراتێشت لۆ ڕادەگۆزم.
ئەها ئەوە فورات وە قسە هاتەوە: ئای دەچڵە گیان، تۆ باسی دۆخی دژواری شەڕێم بۆ دەکەی.. ئەی خۆزگا بە خۆزگای خوا دەتزانی چەندە چەندە دژوارترە بێدەنگ و ئارام وەمێنی! ئای بریا دەتزانی بایی و نرخی ئەو هێمنایی و ئارامییە چەند گران لەسەر مەمانان کەوتووە.. تۆ نازانیت چەندەم دژواری و بژواری دیون، چەندەم شەڕ و جەنگ ئازمیون هەتاوەکینێ ئەو دڵە بێعارەم لێ دامەزراوە..
...
نەنە لە قسان بۆوە. نارین هەتا ئەو وەختی لێوی گشت کردبوون کە ئەوجار لە نەنەی پرسی: ”نەنێ، بە توو کێهانیان ڕاست دەکات؟“
نەنە: پێت دەڵێم بەس نەچی لەو لای بسووڕێیەوە، بە دەجلەی بڵێیەوە.
نارین: هیچی پێی ناڵێم. بەڵێن بێت.
نەنە: ئەمن لای فوراتم. پێم وایه فورات ڕاست دەکات.
چێترە نەرمونیان و میهرەبان بیت تا ئەوەی هەموو دەمێ ئاگری تۆڵە و تووڕەیی تۆ بسووتێنێت.
بە ئارامی مانەوە زۆر سەخت و دژوارە. لە خۆی گرانتر نییە.
|وەرگیراوە لە لاپەڕەی زیاد ئەسعەد
چ ما نەیکەم؟!
پێیان گوتم:
شین بە!، شین بووم
پان بە!، پان بووم
خڕ بە، خڕ بووم
خاو بە، خاو بووم
دڕ بە، دڕ بووم
بقیڕێنە، قیڕڕڕڕڕڕڕ...قیڕاندم
کڕ بە، کڕ بووم!
هێشتا بەس نییە!؟
ئەم نمایشە هێڵنجاوەرە کۆتایی نەهات؟
شەڕەزڕتانێی هابیل و قابیل هەر نەبڕایەوە؟
پەردەی وەهمکرد لەسەر عەورەتیان
تڵیشی نەبرد؟ هەڵنەدرایەوە؟
گوێتان لێیە؟!
کرچوهۆڕی گازەرام دێ!
تا کەی پشتم،
گۆڕەپانی قارەمان و قەیتەران بێ؟
لە کۆزەوە مڕەی گورگ و مڵچەی خوێن دێ،
هەتا کەنگێ
گوێم لە زرمەی شەڕەقۆچی دوو بەران بێ؟
"عهبدوڵا پهشێو"
- love letter 1995.
"I will always dedicate a piece of my mind, a part of my heart and section of my soul to the endless possibilities of all we could have been."
0:37
This is a simple song, gonna write it for a friend
My shirt is inside out, I'm messy with the pen
He met Margaret on our rooftop, she was wearing white
And he was like, "I might be in trouble"
He had flashes of the good life
He was like, "Should I jump off this building now or do it on the double?"
لە کۆتاییدا خەو لە هەموویان باشتر دەرچوو.
-مەحموود دەروێش
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago