?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago
**لە سەرەتای ڕەمەزاندا دوو پارچە خورمامان کڕی ، لە ماڵەوە لەگەڵ خێزانمدا تاقیمان کردەوە ، تامی دانەیەکیمان پێ خۆشتربوو لەوی تر ، وتم ئەمە بەشی ئەم مانگی ڕەمەزانەمان دەکات .
بەم دوایانە ماڵێکی موسڵمان بوونە دراوسێمان ، خورمایان نەبوو ، تەنها لەو فرۆشگایانەش بوونی هەیە کە خواردنی حەڵاڵیان هەیە لە ئێمەشەوە دوورە ، بۆیە بڕیارماندا پارچەیەک لەخورماکانییان بدەینێ ، خێزانەکەم ویستی ئەو پارچەیان بداتێ کە زۆر حەزمان پێی نەبوو ، دەستیم گرت و ئەو پارچەم بۆ دانان کە حەزمان لێی بوو ، وتی ئاخر زۆر حەزم لێیەتی وتم :
"لَن تَنَالُوا۟ ٱلْبِرَّ حَتَّىٰ تُنفِقُوا۟ مِمَّا تُحِبُّونَ "
ئێوه ههرگیز به خێر و چاکه ناگهن ، تا لەوە نەبەخشن کە خۆشتان دهوێت .
وتی : ڕاست دەفەرمویت دوای دوو ڕۆژ چووین بۆ نوێژی تەراویح پێشنوێژەکە خورمای دابەش دەکرد دوو پارچەی دا بەخێزانم خورمای قەسب بوو ، کە لە کۆریادا بوونی نییه .
وتم : ئەمە لە بری ئەوە بوو ، ڕازیت ؟
بە پێکەنینەوە سەری لەقاند و وتی بەڵێ . ئەمە کەمێکە هاتمەوە بۆ ماڵ هاوڕێیەکم لە بەردەرگا ئۆتۆمبێلەکەی وەستان بوو بانگی کردم و پیرۆزبایی مانگی ڕەمەزانی لێکردم و سندوقێکێ گەورەی پێدام و ڕۆیشت لە ماڵەوە کردمەوە کارتۆنێک خورمای تێدابوو لەو جۆرەی کە حەزمان لێیبوو ، بە خێزانم وت : ئەمەش لە بری ئەوە ڕازی بوویت ؟ وتی : ڕازی بووم ، سوێند بەخودا ڕازی بووم .
" وَٱللَّهُ يُضَٰعِفُ لِمَن يَشَآء "
واتە : خودا لهمهش زیاتری دهکات بۆ ههر کهسێک که خۆی بیهوێت .
وەرگێڕانی : ئەیاد فەهمی
.**
**پاداشتی ئەو كەسەی قەرز وەرناگرێتەوە....!
عَنْ أَبِي قَتَادَةَ قَالَ سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ ﷺ يَقُولُ :
"مَنْ سَرَّهُ أَنْ يُنْجِيَهُ اللهُ مِنْ كُرَبِ يَوْمِ الْقِيَامَةِ، فَلْيُنَفِّسْ عَنْ مُعْسِرٍ، أَوْ يَضَعْ عَنْهُ"
( رواه مسلم ١٥٦٣)
هەر كەسێك پێی خۆشە خوای گەورە لە ناخۆشی و ناڕەحەتی یەكانی رۆژی قیامەت ڕزگای بكات ، ئەوا بامۆڵەتی زیاتر بەقەرزار بدات یان لێی وەرنەگرێتەوە.
..**
**ئــافـرەتـەکـان خـۆیـان دانـاپـۆشـن:
لــەجـێـگـای قـوڕئـان لـەبـەر کـردن
گـۆرانـی لـەبـەر ئـەکـەن
لـەجـێـگـای نـوێـژ"
ئـەڕواتـە جـێـگـای خـۆشـی و شـادی
هـیـچـم نـیـە بـیـڵـێـم بـۆ ئـەو بـەنـاو مـوسـڵـمـانـانـە...!**
**پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:
"إِنَّ الشَّيطٰانَ لَيَجرِي مِنِ ابنِ آدَمَ مَجرَى الدَّمِ فَضَّيِّقُوا مَجٰارِيَهُ بِالجُوعِ""بخاري١٨٩٧-٣٠٣٩"
(مسلم٤٠٤١)
"شەیتان لە جەستەی مرۆڤدا ، بە هەرکوێ خوێن بڕوا ئەویش ئەڕوات، کەوایە ئێوە بە برسیەتی ڕێی پێبگرن**.
**چی ئەلێت ئەگەر لەچاوی خۆی ئەترسا بدا لە شتێک و ببێتە خۆی زیان پێ گەیاندبی
ماشآءَ اللهُ لا قُوّةَ إلاّ باللهِ) اللهُمّ بارِك عَلَيه
ئەوەى خواى گەورە ویستى ببێت دەبێ و هێزو توانایەك نى یە مەگەر بەخواوە . خوایە فەڕو بەرەكەت تێ بخە.
بۆبەشی یەڪەمی بروانە ئایەتی ٣٩سورەتی الڪهف بۆ بەشی دووەمیش پێغەمبەری خوا ️ ﷴ ﷺ فەرموویەتی:ئەگەر یەکێک لەئێوە شتێک لەبراکەی یان لەخۆی و یان لەمال و سامانیدا بینی کە سەرسامی کردبوو بەلایەوە سەیربوو با بپارێتەوە بۆی بەبەرەکەت چونکە چاو ڕاست و ڕەوایە مسند احمد٤/٤٤٧وأبن ماجە،ومالک وصحیحە الأبانی فی صحیح الجامع١/٢١٢وانظر تحقیق زاد المعاد للأرناووط٤/١٧٠
ئەگەر لەچاوی یەکێک ترسایت
سوڕەتى (الفلق) و (الناس) بخوێنە.
رواە الترمذی والنسائی وابن ماجە عن أبی سعید الخدری حدیث حسن انظر الاذکار للنوی ص ٢٨٣
ئەگەر کەسێک چاو لێیدا
چاو پیسەكە دەست نوێژ بگرێت و پاشان ئاوى دەست نوێژەكە بكەن بەسەر ئەو كەسەدا كە چاو لێ ى داوەو خۆى پێ بشوات.
ابی داود ٤/٩ بإسناد صحیح علی الشرط البخاری ومسلم عن عائشە(رضی اللە عنها)وزاد المعاد ٤/١٦٣ انظر الأذکار للنوی ص ٢٨٣**
لە شەو ڕۆژی هەینی سەڵاوات لەبیر مەکەن لەسەر پێغەمبەری خودا
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَآلِ مُحَمَّدٍ
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months ago