قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 3 weeks, 2 days ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 4 months ago
- بوت الإعلانات: 🔚 @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // 🔚: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 2 weeks, 1 day ago
السلام عليكم ورحمة الله وبركاته ?**
تقبل الله منا ومنكم صالح الأعمال وكل عام وأنتم بخير وبصحة وعافية وأمان وإيمان
وفقنا الله جميعا لطاعته ومرضاته ، ووفقنا جميعا لما يحب ويرضى ، وأدام عليكم الصحة والعافية ، ووفقكم لخيري الدنيا والآخرة.
اللَّهمَّ صلِّ وسلِّم وبارك على من بالصَّلاةِ عليهِ تُحطُّ الأوزار ، وتُنال منازل الأبرار، ورحمة العزيز الغفار.
جەژنتان پیرۆزبێت
الله اكبر الله اكبر الله اكبر
الله اكبر كبيرا والحمدلله كثيرا وسبحان الله بكرة واصيلا
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت، خودا ڕۆژوو و عیبادەتی و تاعەت و حەجی هەمووان بە چەندقات قبووڵ بکات و هەردەم لە جەژندا بن ، موبارەکدار و بەرەکەتدار بن.
الحمدللە رب العالمین ?**
**ئەم ڕێگا دوورە
مەنزڵی زۆرە
ئاوی قوڵە**
ئەم ڕێگای (ئیسلام)ە بریتییە لە نەخشاندنی مەعریفەت بە وێنەی هاتوچۆی بەردەوامی هەنگ لە نێوان گوڵ و شانەدا.. خاوێنکردنەوەی دڵ لە ئەغیار.. بەرگرتن لە مەیلە سروشتییەکانی نەفس.. کرانەوەی بەردەوام بە ڕووی ڕۆحانییەتدا.. بەسەربردنی تەمەن لە شوێنکەوتنی سوننتەکانی حەزرەتی موحەممەد ﷺ.. وازهێنان لە داخوازییەکانی خود لە بەرامبەر داواکارییەکانی خودای مەزن ﷻ.. قەبووڵکردنی پەیوەندی بە خوداوە وەک گەورەترین پایە، و هەستکردن بە ئامادەبوونی ئەو.
پابەندبوون بە فەرمانپێکراوەکان و واز هێنان لە قەدەغەکراوەکان هۆکاری چوونە بەهەشتن.
لە جابرەوە ڕەزامەندی خودای لێبێت ، دەفەرمووێت : پیاوێک پرسیاری پێغەمبەری خودا ( ﷺ ) کرد : وتی : ئەگەر نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدەم ، ڕەمەزان بە ڕۆژوو بم ، حەڵاڵی خودا بە حەڵاڵ دابنێم ، حەرامی بە حەرام دابنێم ( خۆم لە حەرامکراوەکان بە دوور بگرم) ، ئەچمە بەهەشت ؟ پێغەمبەری خودا ( ﷺ ) فەرمووی : بەڵێ.
سەرچاوە :
صحيح المسلم ( ١٨/١٥ )
پابەندبوون بە سنوورەکانی شەرع ، بە ئەنجامدان یان بە وازهێنان.
لە ئەبو سەعلەبەی خوشەنییەوە ڕەزامەندی خودای لێبێت ، دەفەرمووێت : پێغەمبەری خودا ( ﷺ ) فەرموویەتی : خودا فەرز گەلێکی لەسەرتان فەرز کردوە لە دەستی مەدەن ، چەند سنوورێکی بۆ دەست نیشان کردوون مەیانبەزێنن ، شت گەلێکی دیکەی لەسەر حەرامکردون دەستی بۆ مەبەن ، لە سۆنگەی ڕەحم و بەزەیی خۆیەوە لە بارەی هەندێک شت بێ هەڵوێست بووە ، وەنەبێت لەبیری کردبێت ، ئێوەش لێی هەڵمەکۆڵن و بە شوێنیاندا مەگەڕێن.
سەرچاوە :
سنن الدارقطني ( ٤/١٨٤ )
تەقوا و ڕەوشتی جوان
لە ئەبو زەڕ و موعازی کوڕی جەبەلەوە ، ڕەزامەندی خودایان لێبێت ، دەفەرموون : پێغەمبەری خودا ( ﷺ ) فەرموویەتی : لە هەر شوێنێک بوویت تەقوای خودا بکە ، لە دوای هەر خراپەیەک چاکەیەک بکە,دەیسڕێتەوە ، بە ڕەوشت و ڕەفتاری جوان لەگەڵ خەڵک تێکەڵاوی بکە.
سەرچاوە:
سنن الترمذي/ ژمارە ( ١٩٨٧ )
لە ئامۆژگارییەکانی پێغەمبەری خودا ( ﷺ ) بریتییە لە وازهێنان لە توڕەبوون.
لە ئەبو هورەیرەوە ڕەزامەندی خودای لێبێت دەفەرمووێت : پیاوێک بە پێغەمبەری خودای ( ﷺ ) وت : ئامۆژگاریم بکە ، فەرمووی ( ﷺ ) : توڕەمەبە ، بەردەوام داوای ئامۆژگاری دەکرد و دووبارەی دەکردەوە ، هەر ئەیفەرموو ( ﷺ ) : توڕەمەبە.
سەرچاوە:
•صحيح البخاري/ فەرموودەی ژمارە ( ٦١١٦ )
•باخی عاریفان
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 3 weeks, 2 days ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 4 months ago
- بوت الإعلانات: 🔚 @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // 🔚: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 2 weeks, 1 day ago