❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago
إنَّ الرجلَ يذنبُ الذنبَ فما ينساه وما يزال متخوفاً منه حتى يدخلَهُ الجَنة 🌱
ـ پیاوی واهەیە تاوانێڪی ئەنجامداوە بەڵام هەرلی دەترسێ لەبیری ماوە تاوەڪو ئەوڪاتەی دەخرێتە بەهەشتەوە .
@sardamidajal
الحسن البصري رحمه الله
[«الزهد لأحمد»(1604)]
فەرمووی: چیتان دەوێت؟؟
ئێمەش وتمان: بابەتی دەججال سەرقاڵی کردوین!!
ئەویش فەرمووی: ئەوەی کە لێتان دەترسم لە دەججال ئەوەیە، ئەگەر دەرچوو من لەناوتان بووم ئەوە ترستان نیە چونکە من لەگەڵتانم و من بەڵگەم بەسەریەوە، بەڵام ئەگەر دەرچوو من لەناوتان نەمابوم ئەوە هەرکەسە خۆی بەڵگەیە بەسەر خۆیەوە، دەبێت خۆی ڕزگار بکات، الله تعالاش بەڵگەیە بۆ هەموو موسوڵمانێكەوە، ((واتا: دەست گرتن بەکتێبەکەی الله دەبێتە پارێزەرو قەڵغان بۆ تاکی موسوڵمان))،
پاشان فەرمووی: ئەو گەنجێکی خڕیلەیە، چاوێکی دەڵێی پوکاوەتەوە، لە عبدالعزای کوڕی قەطن دەچێت، هەرکەسێك لەئێوە گەیشت پێی با ئایەتەکانی یەکەمی سورەتی الکەهفی بەسەردا بخوێنێت،
پاشان فەرمووی: ئەو لە نێوان شام وعیڕاقدا دەردەچێت، ((بەپێی نەخشەی ئەوکاتەی شام وعیڕاق نێوان شام و عیراق ئەکاتە کوردستانی باشور))!!! ((بەپێی فەرمودەکان: لە خوڕاسانەوە دەردەکەوێت بەڵام لە کوردستان ئیعلانی خوایەتی خۆی دەکات))!!!
هەربۆیە پێغەمبەر علیە الصلاة والسلام دەفەرموێت: بە ڕاست وچەپدا دەگەڕێت، بەڵام ئێوە ئەی بەندەکانی الله خۆڕاگربن.. ((واتا: کاتێك دەڵێت من خوام فریو نەخۆن بە قسەکانی بڕوا نەکەن)) .
پاشان دەڵێت وتمان: یارسول الله چەند دەمێنێتەوە لەسەر زەوی ؟؟
فەرمووی: چل ڕۆژ، ڕۆژێکیان وەکوو ساڵێك وایە، ڕۆژێکیان وەکوو مانگێك وایە، ڕۆژێکیشیان وەکوو هەفتەیەك وایە، باقی ڕۆژەکانی دیکەی وەکوو ڕۆژی ئێوەیە،
وتمان: یارسول الله ئەو ڕۆژەی کە وەکوو ساڵێك وایە هەر نوێژی یەك ڕۆژ بکەین؟؟
فەرمووی: نەخێر، بەڵکو خۆتان مەزەندەی بکەن بەپێی درێژی ڕۆژەکە!!
وتمان: یارسول الله ئەی درێژی فیتنەکەی چەندە؟؟
فەرمووی: وەکوو بارانێك وایە بە باوە ببارێت!! ئەدات بەسەر قەومێکدا بانگەوازیان دەکات وئیمانی پێ دەهێنن و وەڵامی دەدەنەوە، ئەویش لەبەرامبەردا بارانیان بۆ دەبارێنێت و زەویان بۆ پڕ دەکات لە دەغڵ ودان و دەوڵەمەندیان دەکات .
پاشان دەچێتە لای قەومێکی دیکە و بانگەوازیان دەکات، بەڵام بەدەنگی بانگەوازەکەیەوە ناچن، ئەویش وازیان لێ دەهێنێت و تووشی برسێتی و قات وقڕی دەبن،
((واتا: ئەگەر پشت لە دین و بەرنامەی الله بکەیت و دوای دین و بەرنامەی ئەو بکەویت نان و خواردن و پارە وپوڵت پێ دەدات، بەڵام ئەگەر دەست بگریت بە دینەکەتەوە و دوای نەکەویت ئەوە تووشی برسێتی و هەژاری و قات وقڕیت دەکات)) .
هەروەها بەلای هەر شوێنێکی کاولەوە دەڕوات گەنجینە و خەزێنەکانی دەردەکات و دوای دەکەون وەکوو شاری هەنگ، ((واتا: هەموو خێرو بێری سەر زەوی لە دەستی ئەو دەبێت))،
یەکێکی دیکە لە فیتنەکانی: بانگ لە گەنجێکی قەڵەو دەکات و دەیکات بە دوو لەتەوە، پاشان چاکی دەکاتەوە و گەنجەکە پێدەکەنێت!
پاشان پێغەمبەر علیە الصلاة والسلام فەرمووی: لەئان وساتی ئەو فیتنانەیدا ، الله تعالی مەسیحی کوڕی مەریەم دەنێرێت، لە ئاسمانەوە دادەبەزێت لەلای مەنارە سپیەکە لە ڕۆژهەڵاتی شاری دیمەشق، کراسێکی زەردی لەبەردایە، دەستی لەسەر باڵی دوو فریشتە داناوە، ئەگەر سەری نەوی بکات ئاوی لێ ئەتکێ، ئەگەر بەرزیشی بکاتەوە وەکوو مرواری تکەی ئاوەکان بەرز دەبێتەوە،
هەر کافرێك بۆنی هەناسەی بکات دەمرێت، کاتێکیش دادەبەزێت دوای دەججال دەکەوێت هەتا دەگاتە دەرگای لود لەوێ دەیکوژێت . ((دەرگای لود نزیکەی سی کیلۆمەتر لەشاری قودسەوە دوورە)) لەو شوێنە دەججال دەکوژرێت و فیتنەکانی بۆ هەتا هەتا کۆتایی دێت .......
بەمەش فیتنەی دەججال کۆتایی دێت ، پاشان عیسای کوڕی مەریەم و لەشکری موسوڵمانان، جەنگی جولەکە و دەوڵەتی ئیسڕائیل دەکەن !!!
پشتیوان بە الله لە بەشەکانی داهاتوو باس لەو جەنگە و جەنگی یأجوج ومأجوج دەکەین و پاشان وەفاتی عیسا علیە الصلاة والسلام و کۆتایی هاتنی موسوڵمانان !!!
شوێنی دەرکەوتن و کۆتایی هاتنی دەججال لەکوێیە و چۆنە ؟؟!!!
بەپێی فەرمودەکانی پێغەمبەری ئازیزمان علیە الصلاة والسلام دەججال لە خۆرهەڵاتی دورگەی عەرەبی و لە خوڕاسانەوە دەردەکەوێت، بەدیاریکراویش لە ئەصبەهان !!!
بێگومان خوراسانیش لە ئێستادا ئێران و بەشێك لە ئەفغانستانە، ئەصبەهانیش شارێکە لە ئێران!! لەئێستاشدا پێی دەوترێت (ئەسفەهان) لەم شارەش جولەکەیەکی زۆر نیشتەجێن کە لە جولەکەکانی ئێرانن !!!
هەربۆیە پێغەمبەر علیە الصلاة والسلام دەفەرموێت: ((عن أبي بكر الصديق رضي الله عنه قال: حدّثنا رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: الدَّجَّالُ يَخْرُجُ مِنْ أَرْضٍ بِالْمَشْرِقِ يُقَالُ لَهَا خُرَاسَانُ)) .
واتا: دەججال لە خاکێك لە ڕۆژهەڵات دەردەکەوێت پێی دەوترێت خوراسان .
یان دەفەرموێت: ((عن أنس رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: يَخْرُجُ الدَّجَّالُ مِنْ يَهُودِيَّةِ أَصْبَهَانَ مَعَهُ سَبْعُونَ أَلْفًا مِنْ الْيَهُودِ عَلَيْهِمْ التِّيجَانُ)) .
واتا: دەججال لەناو جولەکەکانی ئەسبەهان دەردەکەوێت، حەفتا هەزاریش لەو جولەکانە لەگەڵیدان کە هەموویان تاجی پاشایان لەسەرە !!
بەڵێ دەججال لە خوراسان ولە شاری ئەسفەهان دەردەکەوێت بەڵام لەوێ وەکوو پێغەمبەر عیسای کوڕی مەریەم خۆی دەناسێنێت، دواتر دێتە کوردستان لەوێ ئیعلانی خوایەتی دەکات !!!
لەوانەیە پرسیارێکتان لا دروست ببێت: کە ئایا چۆن و بۆچی دێتە کوردستان ؟؟!!!
لە فەرمودەیەکی درێژ کە ئیمامی موسلم لە صەحیحدا هێناویەتی، النواس بن سمعان الله لێی ڕازی بێت دەیگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خواوە علیە الصلاة والسلام کە ئەمە بەشێك لە فەرمودەکەیە دەفەرموێت :
((ذَكَرَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عليه وَسَلَّمَ الدَّجَّالَ ذَاتَ غَدَاةٍ، فَخَفَّضَ فيه وَرَفَّعَ، حتَّى ظَنَنَّاهُ في طَائِفَةِ النَّخْلِ، فَلَمَّا رُحْنَا إِلَيْهِ عَرَفَ ذلكَ فِينَا، فَقالَ: ما شَأْنُكُمْ؟ قُلْنَا: يا رَسُولَ اللهِ، ذَكَرْتَ الدَّجَّالَ غَدَاةً، فَخَفَّضْتَ فيه وَرَفَّعْتَ، حتَّى ظَنَنَّاهُ في طَائِفَةِ النَّخْلِ، فَقالَ: غَيْرُ الدَّجَّالِ أَخْوَفُنِي علَيْكُم، إنْ يَخْرُجْ وَأَنَا فِيكُمْ، فأنَا حَجِيجُهُ دُونَكُمْ، وإنْ يَخْرُجْ وَلَسْتُ فِيكُمْ، فَامْرُؤٌ حَجِيجُ نَفْسِهِ، وَاللَّهُ خَلِيفَتي علَى كُلِّ مُسْلِمٍ، إنَّه شَابٌّ قَطَطٌ، عَيْنُهُ طَافِئَةٌ، كَأَنِّي أُشَبِّهُهُ بعَبْدِ العُزَّى بنِ قَطَنٍ، فمَن أَدْرَكَهُ مِنكُمْ، فَلْيَقْرَأْ عليه فَوَاتِحَ سُورَةِ الكَهْفِ، إنَّه خَارِجٌ خَلَّةً بيْنَ الشَّأْمِ وَالْعِرَاقِ، فَعَاثَ يَمِينًا وَعَاثَ شِمَالًا، يا عِبَادَ اللهِ فَاثْبُتُوا. قُلْنَا: يا رَسُولَ اللهِ، وَما لَبْثُهُ في الأرْضِ؟ قالَ: أَرْبَعُونَ يَوْمًا؛ يَوْمٌ كَسَنَةٍ، وَيَوْمٌ كَشَهْرٍ، وَيَوْمٌ كَجُمُعَةٍ، وَسَائِرُ أَيَّامِهِ كَأَيَّامِكُمْ قُلْنَا: يا رَسُولَ اللهِ، فَذلكَ اليَوْمُ الذي كَسَنَةٍ، أَتَكْفِينَا فيه صَلَاةُ يَومٍ؟ قالَ: لَا، اقْدُرُوا له قَدْرَهُ، قُلْنَا: يا رَسُولَ اللهِ، وَما إِسْرَاعُهُ في الأرْضِ؟ قالَ: كَالْغَيْثِ اسْتَدْبَرَتْهُ الرِّيحُ، فَيَأْتي علَى القَوْمِ فَيَدْعُوهُمْ، فيُؤْمِنُونَ به وَيَسْتَجِيبُونَ له، فَيَأْمُرُ السَّمَاءَ فَتُمْطِرُ، وَالأرْضَ فَتُنْبِتُ، فَتَرُوحُ عليهم سَارِحَتُهُمْ أَطْوَلَ ما كَانَتْ ذُرًا، وَأَسْبَغَهُ ضُرُوعًا، وَأَمَدَّهُ خَوَاصِرَ، ثُمَّ يَأْتي القَوْمَ، فَيَدْعُوهُمْ، فَيَرُدُّونَ عليه قَوْلَهُ، فَيَنْصَرِفُ عنْهمْ، فيُصْبِحُونَ مُمْحِلِينَ ليسَ بأَيْدِيهِمْ شَيءٌ مِن أَمْوَالِهِمْ، وَيَمُرُّ بالخَرِبَةِ، فيَقولُ لَهَا: أَخْرِجِي كُنُوزَكِ، فَتَتْبَعُهُ كُنُوزُهَا كَيَعَاسِيبِ النَّحْلِ، ثُمَّ يَدْعُو رَجُلًا مُمْتَلِئًا شَبَابًا، فَيَضْرِبُهُ بالسَّيْفِ فَيَقْطَعُهُ جَزْلَتَيْنِ رَمْيَةَ الغَرَضِ، ثُمَّ يَدْعُوهُ فيُقْبِلُ وَيَتَهَلَّلُ وَجْهُهُ، يَضْحَكُ. فَبيْنَما هو كَذلكَ إِذْ بَعَثَ اللَّهُ المَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ، فَيَنْزِلُ عِنْدَ المَنَارَةِ البَيْضَاءِ شَرْقِيَّ دِمَشْقَ، بيْنَ مَهْرُودَتَيْنِ، وَاضِعًا كَفَّيْهِ علَى أَجْنِحَةِ مَلَكَيْنِ، إِذَا طَأْطَأَ رَأْسَهُ قَطَرَ، وإذَا رَفَعَهُ تَحَدَّرَ منه جُمَانٌ كَاللُّؤْلُؤِ، فلا يَحِلُّ لِكَافِرٍ يَجِدُ رِيحَ نَفَسِهِ إِلَّا مَاتَ، وَنَفَسُهُ يَنْتَهِي حَيْثُ يَنْتَهِي طَرْفُهُ، فَيَطْلُبُهُ حتَّى يُدْرِكَهُ ببَابِ لُدٍّ، فَيَقْتُلُهُ،)) .
واتا : جارێکیان پێغەمبەری خوا علیە الصلاة والسلام باسی دەججالی بۆ دەکردین، دەنگی بەرز ونزم دەکردەوە، بەجۆرێك تێگەشتین کە دەججال لەنزیکی ئێمە دایە و لەناو دارخورماکانە،،،،کاتێك دەوریمان چۆڵ کرد، بەڵام هەندێکمان گەڕاینەوە بۆلای، ئەویش هەستی کرد کە شتێك لە دڵماندایە!!
ئایا ماوەی جەنگی الملحمة الکبری هەتا دەرکەوتنی دەججال چەند ساڵه ؟؟؟
لەبەشی پێشووی بابەتەکەمان باسی کۆتایی جەنگی ((الملحمة الکبری)) و فەتح کردنی ((قوستەنتینیه)، شاری استانبوڵ مان کرد ،
بەپێی هەموو ئەو فەرمودانەی کە پێغەمبەرمان علیە الصلاة والسلام فەرمویەتی و باسی ئەو زنجیرە فیتنەیەمان بۆدەکات، بەم ڕیزبەندیە هاتوە:
لە سەرەتادا جەنگێکی گەورە لەنێوان ڕۆم و موسوڵمانان دروست دەبێت، کە بە جەنگی (الملحمة الکبری) ناسراوە، هەروەکوو لە بەشەکانی پێشوو بە درێژی باسمان کرد بە سەرکەوتنی موسوڵمانان تەواو دەبێت .
پاشان هێزو لەشکری موسوڵمانان بەرەو شاری استانبوڵ بەڕێ دەکەون و ئەو شارەش فەتح دەکەن، بەڵام بەبێ جەنگ و کوشتار!! بەڵکو بە تەسبیح و تەکبیر .
دوابەدوای ئەوەش دەججالی درۆزن دەردەکەوێت لە خوڕاسانەوە بەرەو شام دێت!! بەمەش یەکەم نیشانە لە نیشانە گەورەکانی کۆتایی دونیا دەردەکەوێت .
ماوەتەوە بڵێین ئایا ماوەی نێوانی جەنگی (الملحمة الکبری) وفەتح کردنی شاری استانبوڵ ودەرکەوتنی دەججال چەنده ؟؟
لە فەرمودەیەك کە ئیسنادەکەی حەسەنە ئیمامی احمد و أبو داوود و ئیمامی تورمذی و ابن ماجە و حاکم ڕیوایەتیان کردوە، لە موعاذی کوڕی جەبەل الله لێی ڕازی بێت دەڵێت، پێغەمبەری خوا علیە الصلاة والسلام فەرمووی: ((الملحمة الکبری وفتح القسطنطینیة وخروج الدجال في سبعة أشهر))،
واتا: جەنگی الملحمة الکبری وکردنەوەی شاری استانبوڵ و دەرکەوتنی دەججال لە حەوت مانگدا ڕوودەدەن !!!
بەڵام لە فەرمودەیەکی دیکە کە ئیسنادەکەی لەنێوان صەحیح و حەسەنە ئیمامی احمد و أبو داوود و ابن ماجە ڕیوایەتیان کردوە، لە عبدالله ی کوڕی بسر الله لێی ڕازی بێت دەڵێت، پێغەمبەری خوا علیە الصلاة والسلام فەرمووی: ((بین الملحمة وفتح المدینة ست سنین ویخرج المسیح الدجال في السابعة)) .
واتا: لە نێوان جەنگی الملحمة و فەتح کردنی شار(کە مەبەست لێی شاری استانبوڵ)ه، شەش ساڵە، وە لە حەوتەمین ساڵ مەسیحی دەججال دەردەکەوێت .
أبو داوود دەفەرموێت ئەم فەرمودەیەیان صەحیح تر و ڕاستترە لەوەی پێشو، هەروەها دەفەرموێت هیچ جیاوازی و ئیختیلافێکیش نیە لەنێوان ئەو دوو فەرمودەیە !!! چۆن ؟؟
لە فەرمودەی یەکەمیان کە دەفەرموێت: حەوت مانگ مەبەست لێی > لە تەواو بوونی جەنگەکەوە هەتا دەرکەوتنی دەججال حەوت مانگە، واتا: حەوت مانگ دوای تەواو بوونی جەنگەکە دەججال دەردەکەوێت !!!
لە فەرمودەی دوەمیشیان کە دەفەرموێت: حەوت ساڵ مەبەست لێی > لە دەستپێکردنی جەنگەکەوە هەتا دەرکەوتنی دەججال حەوت ساڵ دەخایەنێت.
هەروەها لە ڕیوایەتێکی دیکە کە هەر ابو داوود دەیگێڕێتەوە دەفەرموێت: ((ان بین فتح القسطنطینیة وخروج الدجال سبع سنین)) ئەم ڕیوایەتە ضەعیفە .
واتا: لەنێوان فەتحی شاری استانبوڵ و دەرکەوتنی دەججال حەوت ساڵه !!
بەگشتی هەموو فەرمودە و ڕیوایەتەکان باس لەوە دەکەن کە نێوانی ئەو سێ ڕوداوە گەورەیە تەنها حەوت ساڵە .
بە پشتیوانی الله تعالی لە بەشەکانی داهاتوو باس لە دەججال و فیتنەی دەججال دەکەین کە بە گەورەترین فیتنە دادەنرێت بەدرێژایی مێژووی دونیا . لەگەڵمان بن .
@sardamidajal
کۆتایی جەنگی الملحمة الکبری و فەتح کردنی شاری(قوستەنتینیە) استانبوڵ بە ڕووی موسوڵمانان!!!!
لەبەشی پێشودا باسی جەنگە گەورەکەی نێوان ڕۆم و موسوڵمانانمان کرد کە بە جەنگی (الملحمة الکبری) ناسراوە،
بێگومان بەپێی فەرمودەکان ساحە و گۆڕەپانی ئەو جەنگە لە ناوچەی شامە، بە دیاریکراویش لە سوریایە، کە لە چەندین فەرمودەو باس کراوە، سوپای ڕۆم لەناوچەی ئەعماق و دابق هێزەکانیان جێگیر دەکەن!!
بەپێی فەرمودەکان هێزی موسوڵمانانیش لەو کاتەدا لە ناوچەی غوطەی شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا جێگیر دەبن!! هەروەکوو لەم فەرمودەیەدا هاتوە :
: پێغەمبەر علیە الصلاة والسلام فەرمووی: قەڵا و شوێنی موسوڵمانان لە ڕۆژی جەنگی مەلحەمە لە غۆطەیە لە شارێك پێی دەڵێن دیمەشق، کە یەکێکە لە چاکترین شارەکانی شام .
مەعلومی هەموو لایەکە لە ئێستادا غۆطە گەڕەکێکی گەورەی شاری دەیمەشقی پایتەختی سوریایە!!
هەروەها بەپێی فەرمودەکان باسی ئەوەشمان کرد کە دوابەدوای جەنگەکە دەججالی درۆزن بەشەخسی دەردەکەوێت!! ئیتر جەنگ لەنێوان موسوڵمانان و دەججال و سوپاکەی دەست پێ دەکات!! ئەوەشمان لەیاد نەچێت کە سوپای موسوڵمانان بە سەرۆکایەتی مەهدیە!!
فەرمودەش لەسەر ئەم جەنگ و کوشتارەی ڕۆم و موسوڵمانان زۆرن لەنێوان صەحیح و حەسەن و زەعیف، بەڵام بەگشتی بابەتەکە ثابت بوە بەصەحیحی، یەکێكیشە لەو فیتنە و ڕوداوگەلانەی ئاخری زەمان، لەو فەرمودانەش
ڕۆم سوپایەك دەنێرێت بۆسەر والیەکی موسوڵمانان ناوی وەکو ناوی من وایە، ((کە زانایان دەڵێن مەهدیە))، کوشتار دەکەن لە شوێنێك پێی دەوترێت العماق((الأعماق)) بەشێکی موسوڵمانان دەکوژرێت، پاشان ڕۆژێکی دیکە دەجەنگن، لەو جەنگەشیان بەشێکی تریش لە موسوڵمانان دەکوژرێن، دواتر لە سێیەم جەنگدا ڕۆم دەدۆڕێت و موسوڵمانان سەردەکەون، ئیتر موسوڵمانان پێشڕەوی دەکەن هەتا دەگەنە قوستەنتینیە (استانبوڵ)، لەو کاتەدا کە خەریکی دابەشکردنی دەستکەوتن، هاوارێك بەرز دەبێتەوە و دەڵێ دەججال دەرکەوتوە و والەناوکەس و کارو نەوەکانتانە .
کەواتە لە پاش سەرکەوتنی موسوڵمانان بەسەر ڕۆمدا لەو جەنگە گەورەیە، ئیتر سوپای موسوڵمانان پێشڕەوی دەکەن، هەتا دەگەن بە استانبوڵ، ئەو شارەش دەکرێتەوە بەڕووی موسوڵمانان و دەبێت بە بەشێك لە خاکی ئیسلام، دوابەدوای ئەو ڕووداوە گەورەیە، دەججال دەردەکەوێت، ئیتر سوپای موسوڵمانان دەگەڕێنەوە بۆ ڕووبەڕوبونەوەی دەججال!!
ماوەتەوە بڵێین ئایا شاری استانبوڵ چۆن دەکەوێتە دەستی موسووڵمانان و دەبێت بە بەشێك لە دەوڵەتی ئیسلام؟؟ ئایا جەنگی تیا دەکرێت یان نا؟؟
شاری استانبوڵ بەپێی هەموو فەرمودەکان جەنگ و کوشتاری تێدا ناکرێت بەڵکو بە تەکبیر و تەسبیح و تەهلیل دەکرێتەوە بەڕووی موسوڵمانان، چۆن ؟؟
: پێغەمبەر علیە الصلاة والسلام فەرمویەتی: موسوڵمانان کاتێك دادەبەزن بۆ ئەو شارەی کە لایەکی لەسەر بەحرە و لایەکی دیکەی وشکانیە، بەچەك شەڕ ناکەن و تیریش تێناگرن، بەڵکو دەڵێن لاأله الاالله والله أکبرلایەکی دەکەوێت، بۆ جاری دووەم دەڵێن لاأله الاالله والله أکبر لایەکی دیکەی دەکەوێت، بۆسێیەم جاریش دەڵێن لاأله الاالله والله أکبر ئەکرێتەوە و دەچنە ناو شارەکە .
هەروەها پێغەمبەر علیە الصلاة والسلام لە فەرمودەیەکی دیکە دەفەرموێت: پاشان سوپایەك لە چاکترین موسوڵمانەکانی حیجاز بۆیان دێن کە لە لۆمەی هیچ لۆمەکارێك ناترسن، هەتا الله تعالی لەسەر دەستی ئەوان استانبوڵ دەکاتەوە بەڕووی موسوڵمانان بە تەسبیح و تەکبیر .
ماوەتەوە بڵێین ماوەی نێوانی ئەم جەنگانە چەندە؟؟ جەنگی مەلحەمە(الملحمة الکبری) لە دەستپێکردنی هەتا کۆتایی، پاشان کردنەوەی شاری استانبوڵ، پاشان دەرکەوتنی دەججال، ئایا نێوانی ئەم جەنگ و ڕووداوانە چەند ساڵە؟؟ ان شاء الله لە بەشەکانی داهاتوو باسی دەکەین،
بێگومان ئەمە لەکاتێکیشدایە لە سعودیە شۆڕشێکی گەورە بەرپابوە ، بشێویەکی زۆر دروست بوە و ئیمامی مەهدیش دەرکەوتوە !!!! هەروەکو پێغەمبەری خوا علیە الصلاة والسلام دەفەرموێت: ((يَقْتَتِلُ عِنْدَ كَنْزِكُمْ ثَلَاثَةٌ ، كُلُّهُمْ ابْنُ خَلِيفَةٍ ، ثُمَّ لَا يَصِيرُ إِلَى وَاحِدٍ مِنْهُمْ ، ثُمَّ تَطْلُعُ الرَّايَاتُ السُّودُ مِنْ قِبَلِ الْمَشْرِقِ فَيَقْتُلُونَكُمْ قَتْلًا لَمْ يُقْتَلْهُ قَوْمٌ، ثُمَّ ذَكَرَ شَيْئًا لَا أَحْفَظُهُ! فَقَالَ: فَإِذَا رَأَيْتُمُوهُ فَبَايِعُوهُ وَلَوْ حَبْوًا عَلَى الثَّلْجِ ، فَإِنَّهُ خَلِيفَةُ اللَّهِ الْمَهْدِيُّ)) .
ان شاء الله لەبەشەکانی داهاتوو باس لە ((دەرکەوتنی مەهدی))، ((الملحمة الکبری)) سەرەتای سەرکەوتنی ئیسلام و دەرکەوتنی نیشانە گەورەکانی قیامەت دەکەین.
@sardamidajal
**ئایە دژی {دەججال} بجەنگین؟
لەم بەشەدا تیشک دەخەینە سەر ئەوەی چی بکەین کە دەججال هات ئایە ڕووبەڕووی ببینەوە و بجەنگین؟
(من سمِع بالدَّجَّالِ فلينْأَ عنه ، فواللهِ إنَّ الرَّجلَ ليأتيه وهو يحسَبُ أنَّه مؤمنٌ فيتبعُه ممَّا يبعثُ به من الشُّبهاتِ)
(رواه أبو داود)
ئەمر فەرموودەیەکە لەبارەی دەججالەوە کەوا رسول الله صلى الله عليه وسلم پێمان دەڵێت: هەرکاتێک گوێتان لێبوو دەججال دەرچوو خۆتانی لێ بپارێزن و لێی دووربگرن واباشترە ،لەبەرئەوەی دەفەرمووێت سوێند بە الله پیاو دەچێتە لای بەحساب ئیمانداریشە تا بچێت ڕووبەڕووی ببێتەوە،کەچی ئیمانی پێدێنێت و شوێنی دەکەوێت،لەبەر ئەو هەموو شبهات (گومان) و فێڵەی پێی نیشان دەدات،کەواتە باشترین کار بۆ ئیماندار ئەوەیە لە بەشەکانی پێشودا باسمان کردووە،بریتییە لە خۆپارێزی و ڕاکردن لێی، نەچێت بچێت بڵێت ڕووبەڕووی دەبمەوە چونکە ناتوانرێت الله هێزی زۆری پێداوە.
تەنها دوو کەس ڕووبەڕووی دەبنەوە،لە چەندین فەرموودەدا هاتووە کە یەکێکیان گەنجێکە، کەوا رسول الله صلى الله عليه وسلم دە فەرمووێت: بۆی دەردەچێت کە ئەم کەسەش لەباشترینەکان و هەڵبژێردراوانی زەویە لەم کاتەدا، دەچێت پێی دەڵێت تۆ دەججال_کوێری بەو سیفەتە و ڕوونکردنەوانەی کەوا رسول الله صلّى الله عليه وسلم پێی وتووین ،
-دەججالیش بە دەورووبەری دەڵێت: ئایە گەر ئەمە بکوژم و زیندوویی بکەمەوە بڕوام پێدەکەن زیاتر.
-ئەوانیش دەڵێن: بەڵێ.ئینجا شەقی دەکات و لەناو هەردوو پارچەی هاتووچۆ دەکات وپێی دەڵێت چاک ببەوە،دووبارە کە زیندووی دەکاتەوە،هەمان قسەی پێدەڵێت بەوەی تۆ دەججال_کوێرێت الخ، ئینجا دەججال دەیگرێت و فڕێی دەداتە نێو ئاگر دەفەرمووێت ئەوە بەهەشتێکە.
ئەمە پووختەی فەرموودەیە، هەروەها دووەمیانعيسا_عليه_سلام کەوا دەیکوژێت**@sardamidajal
ئەبو_هورەیرە (الله لێ ڕازی بێت)دەڵێت:پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم )فەرمووی:-ئەو شارەتان بیستووە کە لایەکی وشکانی ولایەکی لەدەریادایە، ووتیان:بەڵی ئەی پێغەمبەری (الله) فەرمووی:-(قیامەت هەڵناستێت تاوەکو حەفتا هەزار کەس لەنەوەی (ئیسحاق) لەشکرکێشی بۆ دەکەن،کاتێک کە بۆی دێن دادەبەزن نە بەچەک جەنگ دەکەن نو نە تیر دەتەقێنن،بەڵکو دەڵێن :(لا اله الا الله والله أكبر)لایەکی یر دەگرێت. (ثور) دەڵێت:-من وا دەزانم کە فەرمووی ئەو لایەی کە لە دەریادایە.پاشان دووبارە دەڵێن:-(لا اله الا الله والله أكبر)ئەو لاکەی تریشی دەگیرێت،پاشان دووبارە بۆ جاری سێهەم_دەڵێن**:-(لا اله الا الله والله أكبر)ڕێگەیان بۆ چۆڵ دەکرێت دەچنە ناویەوە دەکەونە کۆکردنەوەی دەستکەوت لەکاتێکدا کە خەریکی دابەشکردنی دەستکەوتەکان دەبن،هاوارێکیان پێدەکات
ودەڵێت:- دەججال_دەرچوو، ئیتر هەموو شتێک وازلێدێنن و دەگەڕێنەوە.@sardamidajal
صحيح مسلم كتاب ?** (الفتن وأشراط الساعة)
**شوێنی دەرچوون وسەرخەرانی “دەججال”
لەم بەشەدا باسی یەکەم شوێن کە دەججال لێوە دەردەچێت و یەکەم گەل و قەوم کێن دوای دەججال دەکەون. ئینجا لەبەرئەوەی هەموو فەرموودەکان بە نص وسەرچاوەوە نەقث دەکەم باذن الله تعالى.یەکەم:-لەلایەنی قەوم: شوێنکەوتە:-
یەکەم گەل و قەوم لە فەرموودەکاندا هاتبێت (جوولەکەن) وەک ئەم فەرموودە کە لە (صحيح)ى "موسيلم" دا هاتووە. لە کتێبی (الفتن والملاحم).
عَن أنس بن مالك رَضِيَ الله عَنه أنَّ النَّبيَّ صلَّى اللهُ عليه وسلَّم قال: ((يَتْبَعُ الدَّجَّالَ مِن يَهودِ أَصْبَهانَ سَبْعونَ ألفًا عليهم الطَّيالِسةُ).
عن أنس بن مالك قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم (يخرج الدجال من يهودية أصبهان معه سبعون ألفا من اليهود عليهم التيجان) ) ‘١
١-(رواە أحمد ) (٥٥/٢١) وحسنە المحققون في طبعة مؤسسة الرسالةواته:- شوێنی دەججال دەکەون هەفتا هەزار جولەکەی (ئەصفەهان) کەوا عەببایان لەبەردایە یان جببە لە هەندێک ڕیوایەتی تردا بەچەندەها شێوەی تر هاتووە.کەواتە یەکەم قەوم و گەل جولەکەن ئایا پێتان سەیر نییە جوولەکە چی دەکات لە ئیران؟!
ئینجا دواتر گەلانی تری وەک چین وڕووس وتورک و ڕووی تێدەکەن،والله أعلم چونکە دەموچاویان ئاوا وەسف کراوە.دووەم :- لە ڕووی شوێنەوە:
یەکەم شوێن (دەججال) لێوەی دەردەچێت زەوییەکە پێی دەڵێن ( خراسان) و هەموومان دەزانین ئێرانە واتە یەکەم هەنگاوی (دەججال) لە ئێرانەوە لە خراسان و شوێنکەوتەکانی لەسەرەتادا یهودی (ئەسفهانن).
وعن أبي بكر الصديق رضي الله عنه قال :- حدثنا رسول الله صلى الله عليه وسلم قال (الدجال يخرج من أرض بالمشرق يقال لها خراسان ،يتبعه أقوام كأن وجوههم المجان المطرقة) '٢واتە شێوەی ئەوانەی دوایی دەکەون وەک قەڵغانی ڕووپۆکراو وایە.لەهەندێک ڕیوایەتدا (حمر وجوە) واتەدەموچاویان سوورە کە ئەمەش دەلالەتە لەوەی ناوچەکە بەدەورووبەریەوە وەک چین_مەنگۆلی_تورک_وان. والله أعلم.
وعن عائشه رضي الله عنها قال أن النبي صلى الله عليه وسلم قال (وإنه يخرج في يهودية أصبهان) ٣
١-تەنیا_بۆ_ڕوونکردنەوە:-ئێران واتە حوکمی جولەکە یەکەم دامەزرێنەری و بڵاوکردنەوەی فکری ڕەفری ڕافزی شیعەگەری لەلایان کەسێکی جوولەکە بوو بەناوی (عبدالله بن سبء)
٢-رواه الترمذى (٢٢٣٧) وقال حديث غريب.
٣-(رواە أحمد ) (١٥/٤١) وحسنە المحققون في طبعة مؤسسة الرسالة
يقول الحافظ إبن الكثير رحمه الله تعالى:-
(يكون بدء ظهوره من أصبهان ،من حارة يقال لها: اليهودية " انتهى ")
بەکورتی لەناو نێوەندی جولەکەنشێندا دەردەکەوێت!دووەم لە فەرموودەیەکی تری صحيحى "موسليم" دا هاتووه کەوا (خارج خله بين العراق والشام) ئەمە تەنیا یەکجار هاتووە.
عن النواس بن سمعان يرفعه:- (إنه خارج خله بين الشام والعراق ،فعاث يمينا وعاث شمالا، يا عباد الله فاثبتوا). والخلة ما بين البلدين.وەک لە زۆرترین فەرموودەدا هاتووە یەکەم شوێن (خراسانە) و دواتر ڕوو لەشوێنەکانی تر دەردەکەوێت والله اعلم ،سەر ڕێگای کوردستانیش دەبێت،لەوانەشە لێرەوە ئامادەکاری بۆ بکرێت ئاگاداربن دەججال هەموو زەوی دەکات جگە لە مککە_و_مەدینە، والله تعالى أعلم.**@sardamidajal
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 4 weeks ago