ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 month, 1 week ago
Last updated 1 month, 2 weeks ago
⭐️حوکمی تێکەڵاوی لەنێوان دوو ڕەگەزەکە
(نوسینی: شێخ عبدالعزیز الطریفی)
1- ناساندنی کتێب و جیاوازی لەگەڵ کتێبی حیجاب.
2- ڕێگریکردن لە ئاساییبوونەوەی باطل لەناو خەڵکی ئەرکی کەسی موصلیحە + فیتنەی ئافرەت بۆ پیاو و پێشەکیەک بۆ بەڵگەکان لە قورئان.
3- بەڵگەکانی ناجایزبوونی تێکەڵاوی لای قەومانی پێشوو.
4- جیاوازی شل دەستگرتن بە دین و توند دەستگرتن بە دین.
5- بەڵگەی زانایان لەسەر حوکمی اختلاط.
6- ژینگەی پێغەمبەری ﷺ و قانونەکانی بۆ اختلاط لە دەوڵەتی مەدەنی بەپێی فەرموودەکانی.
7- ئەوەی ناسخ لە مەنسوخ جیا ناکاتەوە، تیاچووە و خەڵکیش لەناودەبات!
8- وەڵامی گومانەکان و فەرموودەکانی دەکرێنە بەڵگە لەسەر تێکەڵاوی.
?الحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات
?سوپاس بۆ خوای پەروەردگار توانیمان جیهانی سوڕەتەکان بەکۆتابهێنین (بەشێوازی دیزاین) کە دەستمان پێکردبوو لە 10\3\2024 یەکەم شەوی ڕەمەزان لە مەدینەی پیرۆز.
?ئێستا بەشێوازی pdf جیهانی هەموو سوڕەتەکان بەردەستە لە (الفاتحة تا الناس).
✅ ئامانجی سوڕەت: لەم بەشەدا باسدەکرێ سوڕەتەکە دەیەوێ چ پەیامێک بگەیەنێت و لەدەوری چ بابەتێک دەسوڕێتەوە بەشێوازێکی سەرەکی.
✅ ناوەکانی سوڕەت: لەم بەشەدا ناوەکانی سوڕەتەکە باسدەکرێت، ناوە تەوقیفیەکانی (خودا و پێغەمبەر) ناویان ناون، یان ناوە ئیجتیهادیەکانی (هاوەڵان و زانایان) ناویان ناون.
✅ مەککی و مەدەنی: تێیدا باسدەکرێت سوڕەتەکە پێشی هیجرەت دابەزیوە و مەککیە، یان دوای هیجرەت دابەزیوە و مەدەنیە.
✅پەیوەندی سوڕەت لەگەڵ پێشی: تێیدا پەیوەندی سوڕەتەکە لەگەڵ پێشی باسدەکرێت بەشێوازێکی گشتی لەڕووی بابەتەوە، یان پەیوەندی ئایەتی کۆتا و سەرەتای هەردوو سوڕەت، یان بە شێوازی دەستپێکردنیان.
✅ تایبەتمەندیەکانی سوڕەت: تێیدا باسدەکرێ سوڕەتەکە لە چ بەشێکی قورئانە، و چ تایبەتمەندیەکی هەیە جیای دەکاتەوە لە سوڕەتەکانی تر، یان هاوبەشە لەگەڵ سوڕەتەکانی تر، یان چ پلەو پایەیەکی هەیە بەپێی فەرموودەکان.
✅ بابەتەکانی سوڕەت: تێیدا سوڕەتەکە بەپێی ئایەتەکان دەکرێتە چەند بەشێک و ناونیشانێکی بۆ دادەنرێت (کە ئەم بەشە زۆر بەسوودە بۆ لەبەرکارانی قورئان).
??
کە دەڵێین 2025 واتە لە پێشانگای سلێمانی بەردەست نابن بەداخەوە و هێشتان تەبعیش نەکراون...
7 یاسای قورئانی (ناوی گۆڕدرا- هەندێک پێداچوونەوەی ماوە).
دوو دانەکەی تریش تۆزەکی ماوە تەواوبیت و سەرەتای 2025 تەواودەبن(واتە نزیکی مانگەکی تر)، بەڵام تەبعەکەی هەرسێکیان نازانم دەکەوتە کەی، چونکە کاری تەبع تۆزەک قورسە و داوا دەکەین پەروەردگار لەسەرمان ئاسان بکات.
هاوکات جیهانی سوڕەتەکان ان شاء الله بەزمانی فارسیش بەردەستدەبیت بۆ ئەوانەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتن.
ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 month, 1 week ago
Last updated 1 month, 2 weeks ago