شابەیتی کوردی

Description
ماڵێک بۆ شێعر و ئەدەبیاتی کوردی

پەیوەندی بە بەڕێوەبەری کاناڵ:
@Kamil_kasnazani
We recommend to visit

کانال فیلم

Last updated 1 year, 4 months ago

‌( اَلـفـبای تِکنولژے وَ ترفَنـد ) ‌

‌آمـوزش ، تـرفـند ، ابـزار‌ ‌‌ ‌

‌‌??? : @mobsec_ads

??? : @sudosup_bot

Last updated 4 months ago

2 months, 1 week ago

سەڵا- مەلا محەممەد ڕەبیعی - موناجاتنامه‌ی مەلا محەممەد ڕەبیعی

2 months, 1 week ago
[@shabeytikurdi](https://t.me/shabeytikurdi) ***🌙***

@shabeytikurdi 🌙
ــــــــــــــــــــ
وەرزی لێزمەی هەوری ئێحسان
مەرحەبا

ئەی بەهاری نووری قورئان
مەرحەبا
ـــــــــــــــ
#ماتەم
مامۆستا مەلا جەماڵی ڕەسووڵی
ــــــــــــــ
@shabeytikurdi 🌙

2 months, 1 week ago
[@shabeytikurdi](https://t.me/shabeytikurdi) ***🪻***

@shabeytikurdi 🪻
ـــــــــــــــ
ئەی میوانداری بەڕەحم و ڕەحمەت
میوانی سفرەی، ڕەمەزانی تۆم

عومرێ هەر تەنیا بۆ سفرەی تەن بوو
وا پەشیمانی عومری بەفیڕۆم
ـــــــــــــــــ
شاعیر: #کاک_ئەحمەد_موفتی‌زادە
وێنە: #توانا
ــــــــــــ
@shabeytikurdi 🪻

4 months, 3 weeks ago

کەی عیلاجی دەردەکەم وەک بووعەلی سینا ئەکەی
چاوی نابینا بە گەردی دامەنت بینا ئەکەی

ئەم هەموو حوسنە لە تۆدا کۆیە من وا تێ ئەگەم
نازی زیبایی بەسەر کۆگایی پەروینا ئەکەی

شانە بۆ ئارایشی گێسوو تەکانی دا، وتم
حەبسی پۆلی دڵ لە حەڵقەی زولفی موشکینا ئەکەی

تێغی بێباکی وجوودت ڕیشەیی جەرگی بڕیم
عاقیبەت دەفنم لە کفنی سووری خوێنینا ئەکەی

خۆزگە بەو ڕۆژە لەسەر قەبرم ئەوێسی یەک نەفەس
تەعزیەی مەرگم لەگەڵ تەکفین و تەڵقینا ئەکەی

«زاریا» هۆشت ببێ گەر سادقی لەم عیشقەدا
سەرفی عومری خۆ لە شەوقی سەرو و نەسرینا ئەکەی

شێعر: #مامۆستا_عەبدولکەرم_سائێب
#_زاری ( ۱۹۰۵ - ۱۹۸۲)

خوێندنەوە: #ئومید_موقەددەس

•┈┈•??•┈┈•
@goli_narges
•┈┈•??•┈┈•

4 months, 3 weeks ago

@shabeytikurdi ?
ــــــــــــــــــــ
بابەتێ لەسەر #ئێوارەی_پاییز
مامۆستا #هێمن
نووسین: #حیسامەددین_خاکپوور
ـــــــــــــــــــ آنتاگونيسم هستی شناسی تاريکی در برابر امکان هستی بديع و روشن
ـــــــــــــــــــ
وتارێ بە زمانی فارسی لە ڕوانگەی چەپی سپینۆزاییە لەسەر ئیمکانی ھاتنی بابەتی نوێ و داھاتووی ڕوون بۆ مرۆڤی کورد
ــــــــــــــــــــ
@shabeytikurdi ?

4 months, 3 weeks ago

بەڕێز و هێژا کاکە ماجید مەردوخ، كۆ بەرهەمی مامۆستا هەژاری چاپ و بڵاو كردەوە

@shabeytikurdi ???

6 months, 4 weeks ago
[@shabeytikurdi](https://t.me/shabeytikurdi) ***?***

@shabeytikurdi ?
ـــــــــــــــ
اجرام که ساکنان این ایوانند
اسباب تردد خردمندانند
هان تاسر رشته خرد گم نکنی
کانان که مدبرند سرگردانند

???

ئەستێرە و مانگ و ڕۆژ لە عاسمانانن
ھۆی گێچەڵ و مشتومڕی زانایانن
چین و چ دەکەن؟ کێوە دەچن؟ چۆن ھاتن؟
خۆشیان وەکوو من نەزان و سەرگەردانن
ـــــــــــــ
شاعر: #خەیام
وەرگێڕ: #هەژار
خەت: #ڕەحمان_نەجاڕی
ــــــــــــــــ
@shabeytikurdi ?

6 months, 4 weeks ago
[@shabeytikurdi](https://t.me/shabeytikurdi) ***?***

@shabeytikurdi ?
ـــــــــــــــــــ
بە زەرد و سووری دنیا
زەردەواڵەت لێ نەگۆڕابێ

بە ھەنگی تێ بگەی،
ھەر نێشە،
نۆشێکی نییە زەنبوور
ـــــــــــــــــــــــ
#مەحوی
ـــــــــــــــــــــ
▪️ نێش: چزوو
▪️ زەنبوور: زەردەواڵە

? واتە: شتی ڕەنگاوڕەنگ و جوانی دنیا وات لێ نەکات زەردەواڵە کە زەرد و سوورە لێت بگۆڕیەت و بە هەنگی بزانیت، چونکە زەردەواڵە تەنیا چزووی هەیە و پێوەت ئەدات، هەنگوینی نییە پێتی ببەخشێت، کە واتە بە شتی جوان هەڵمەخەڵەتە ئەگینا زەرەر ئەکەیت ...
@shabeytikurdi ?

7 months, 1 week ago

ڕووت وەکوو ئاگر
موژەت وەک شیشە
ئەبرۆت قیمەکێش

میروەحەت زوڵف و
کەبابت جەرگی پارەی ناریە
ـــــــــــــــ
#ناری
ــــــــــ
@shabeytikurdi

We recommend to visit

کانال فیلم

Last updated 1 year, 4 months ago

‌( اَلـفـبای تِکنولژے وَ ترفَنـد ) ‌

‌آمـوزش ، تـرفـند ، ابـزار‌ ‌‌ ‌

‌‌??? : @mobsec_ads

??? : @sudosup_bot

Last updated 4 months ago