❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago
چاوەڕوان بن، بەم زووانە.
جێگای شانازییە ڕابگەیەنین کە لە شەشەمین خولی هەڵبژاردنی کتێبی ساڵ لە پارێزگای ورمێ پێنج کتێبی بڵاوگەی ڕاژە لە بەشە جیاوازەکاندا خەڵات کران. هەروەها بۆ سێهەم ساڵ بڵاوگەی ڕاژە وەک یەکێک لە بڵاوگە چالاکەکانی ئاستی پارێزگا ڕێزنامەی تایبەتی پێ بەخشرا.
ئەو سەرکەوتنە پێشکەش دەکەین بە هەموو خوێنەران و دڵسۆزانی زمانی کوردی و هەروەها پێشکەشە بە هاوڕێیان و بەردەنگانی بڵاوگەی ڕاژە.
پێویستە سپاسی تایبەتی تەواوی ئەو دڵسۆز و هاوڕێیانە بکەین کە لە بەڕێوەبردنی ئەرکەکانمان یارمەتیدەرمان بوون و دڵسۆزانە لە پێناو خزمەت بە گەلونیشتمان ماندوونەناسانە هەنگاو هەڵدێنەوە.
براوەکان بە شێوەی خوارەوەن:
١-نیری یەخسیری
نووسەر: ئیڤان ڤازۆڤ
وەرگێڕ: نەبەز جەهانگیرپوور
خەڵاتی کتێبی ساڵی پارێزگا (هەڵبژێردراو)
٢- خانزاد
نووسەر: ئارێز عەبدوڵڵا
خەڵاتی کتێبی ساڵی پارێزگا (هەڵبژێردراو)
٣- مێژووی زمانی کوردی
نووسەر: عەبدولڕەحمان زەبیحی
خەڵاتی کتێبی شایانی ڕێز
۴- پیرەمێرد و زەریا
نووسەر: ئێرنیست هیمنگوای
وەرگێڕ: شێرکۆ بێکەس
خەڵاتی کتێبی شایانی ڕێز
۵- بیرەوەرێکانی ئیحسان نووری پاشا
وەرگێڕ: وریا قانع
خەڵاتی کتێبی شایانی ڕێز
لە ستایشی.. کۆشکە سوورەکەدا
✍️شێرزاد حەسەن
سڵاو هیوای ئازیز.. رۆمانەکەتم خوێندەوە، بە نێوی “کۆشکی سوور” کە من ناوی دەنێم “قەڵای مێردان” یان زیندانی خەون و خەیاڵ و جوانی و شکۆمەندییەک کە وەک خەڵکەکەی کۆت و بەند کراون، قەڵای مێرانە بە مانا نەرینی و وەحشییەتگەری و ستەمگەرییەکەی، خودی ‘کۆشکی سوور’ دەمباتەوە سەر رەنگی خوێن و شەهوەتی ئاگرین و هەوەسی هار و خوێناوی لە پێناو گەیشتن بە دەستەڵاتخوازی کە سەرچاوەی هەر هەموو دراما و تراژیدیا و دۆزەخێکە کە خەڵکی تێیدا دەسووتێن، دیسانەوە ئاگرێکی نەبڕاوە و بە تین و تاو، قەڵای مێردان کە تیایدا کچۆڵان و ژنان وەک ئاسکەکێوی و کارمامز و تاوسەکان و هوزارەکان ڕاو دەکرێن و کەوی و رامدەکرێن بە مەرجی لاساییکردنەوەی بەهەشتەکەی ‘یەزدان’ کە بۆ خۆیانی دەڕازێننەوە، بەدەم عەیش و نۆشەوە، کە لە هەر هەموو وڵاتانی دونیاوە وەک تلیاک و ئۆرتە و کۆیلەی سپی و کوتاڵی بەهادار و زێدە دەگمەن، چ بە ئاشکرا و چ بە قاچاغ، هاوردە دەکرێن کە فیردەوسی ئاسمانیش بە خۆیەوە نەیدیوە. دیارە هەر هەموو دکتاتۆرەکان لە کۆتایی...
بۆ خوێندنەوەی هەموو بابەتەکە لینکی خوارەوە داگرن
https://B2n.ir/koshkesureke
چاپی دووهەمی ڕۆمانی «کۆشکە سوورەکە» چاپ و بڵاو کرایەوە
✍️ ئەحمەد عەبدولحەکیمی
لە لینکی خوارەوە بیخوێنەوە
سەبارەت بە ڕۆمانی کۆشکە سوورەکە
✍️ شیرین کـ
رۆمانێكی تازهی هیوا قادری شاعیره كه ساڵی 2021 دهزگای چاپ و پهخشی سهردهم بۆی چاپكردووه، سهرهتای 2023 خوێندمهوه، دوو لایهن له رۆمانەكەدا سهرنجی راكێشام: یهكهم له سهرتاوه تا كۆتایی فانتازیایهكی بهردهوامه، رهنگه لهبهرئهوه بێت رۆمانهكه مێژوویهكی نزیك دهگێڕێتهوه، باسی كۆمهڵێك رووداو دهكات كه زۆربهمان یان تیا ژیاوین یا لهبیرمانه، كارهكتهرهكانی وێنای كهسانێكن كه رهنگه بیاناسینهوه، بۆیه وا باشتره به فانتازیا و شێوازی واقيعێكی سیحرئامێز گوزارشتی لێبكرێت، بهڵام ههندێجار فانتازیه دهبێته درێژدادڕی و خوێنهر بێزار دهبێت.
دووهم: كارهكتهری سارا خاتوون نموونهیهكی نوێ و زهقه له رۆمانی كوردیدا، ژنێكی لیسبیان واته هاوڕهگهزخوازه، سهرهتا وام ههستكرد نووسهر دهیهوێت سواری ئهو شهپۆله بێت كه دنیای خۆرئاوای گرتۆتهوه و بیر لهوهدهكاتهوه ئهگهر رۆمانهكهی بۆ زمانێكی بیانی تهرجهمه بكرێت زیاتر ههواداری دهبێت، بهڵام دواتر بۆم دهركهوت ئهو كارهكتهره لهوه ئاڵۆزتره بهو مهبهسته دانرابێت، بهڵكو وهڵامێكی تووندوتیژه بۆ ههموو ئهو پیاوه شههوهتبازانهی ناو كۆشك كه ههر یهكهیان دهیهوێت سارا خاتوون داگیربكات، بهڵام ئهو ههموویان نائومێد دهكات!!
كۆمێنت: (رۆمانهكه حیكایهتی ئهو پیاوانهیه له چهند دهیهیهكی تهمهنیاندا له شۆڕشگێڕێكی رۆمانسیهوه دهبنه بازرگان و دهسهڵاتداری گهندهڵ، ئهنجامیش له كردهیهكی خوێناوی هاوشێوهی راپهڕیندا لهلایهن خهڵكهوه خوێنیان حهڵاڵ دهكرێت، ههروهها حیكایهتی دوو ژنه یارخان و سارا خاتوون، ئهو دووانهی ژیان دهبهخشنه كۆشك و رووداوهكان دهجووڵێنن، یارخان دوای شكست و دۆڕانهكانی ژیانی بووه به سۆزانی، دواتریش بهخانمی یهكهمی كۆشك..).
سەرچاوە: کوردستانی نوێ
کۆشکە سوورەکە، بێ هیچ گومانێک... ئاستێکە لە گێڕانەوەی کوردی کە بزەی خۆشی دەخاتە سەر لێوی خوێنەر لە هەبوونی قۆناغێکی گەشەکردوو لە گێڕانەوەی کوردیدا.
د. هاشم ئەحمەدزادە
ئەمانە و چەندان پرسیاری دیکەی شێوازیی و ناوەڕۆکییانە دەتوانن پێزانینی خوێنەر بۆ گێڕانەوەیەکی سەرنجڕاکێشی کوردی نیشان بدەن. کۆشکە سوورەکە، بێ هیچ گومانێک، بە ئافراندنی دەیان پرسیاری هاوشێوە لە زەینی خوێنەردا ئاستێکە لە گێڕانەوەی کوردی کە بزەی خۆشی دەخاتە سەر لێوی خوێنەر لە هەبوونی قۆناغێکی گەشەکردوو لە گێڕانەوەی کوردیدا.
سەرچاوە: ماڵپەڕی ماڵی کتێبی کوردی
ئەرەستوی هۆگری شاعیران و کردەی لاسایی و تەقلیدکردنیان، بەزەحمەت خۆی لە قەرەی ئەدەبییەتی مامۆستاکەی دەدات و وەک شێوازی نووسین زۆر بەوشکوبرنگی دەنووسێت. لێرەدا توانایی و تایبەتمەندیی تاک تێکهەڵکێشی دوو لایەنەکەی دیکەی دیالێکتیکی ئافراندن دەبێت و مۆرکێکی تاقانە لە بەرهەمی ئەدەبی و پێوەندییە چڕەکەی بە ئەزموونی تاکانەی ئەدیبەوە دەدات.
ئەو سوغرا و کوبرایەم بۆ ئەوەیە بچمە سەر بواری لێکدانەوەی ڕۆمانی کۆشکە سوورەکە و هەوڵ بدەم لە جیهانی فۆڕم و ناوەڕۆکەکەی ورد ببمەوە و ئاواتەخواز بم بتوانم یارمەتییەک لە جیهانی گێرانەوەکە بۆ تێگەیشتن لە ژینگەی کۆمەڵگەی کوردیی وەربگرم. ڕەنگە ئاراستە کردنی کۆمەڵێک پرسیار لەسەر دونیای ڕۆمانەکە یارمەتیدەر بێت بۆ چوونە نێو چوارچێوەی باسەکە. گەلۆ ڕۆمانەکە وەک جیهانێکی سەربەخۆ دەتوانێت بۆ هەموو خوێنەرێک مانابەخش بێت؟ بۆ نموونە ئەگەر خوێنەر کورد نەبێت و کۆدەقی ڕووداوەکانی کوردسان نەزانیت ئایا دەتوانێت لە ڕەوتی ڕووداوەکان تێ بگات؟ هەڵبەت ئەم پرسیارە لەسەر هەموو بەرهەمێک ڕاستە. ناکرێت بەرهەمێکی ئەدەبی لە پێوەندیی ڕاستەوخۆی بە سەردەم و کۆدەقی خۆیەوە دابپچڕێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرهەمێکی ئەدەبیی سەرکەوتوو ئەو لایەنی لۆکالی و جیهانییە واها تێکهەڵکێشێ یەکتر دەکات کە خوێنەر لە هەر گۆشەیەکی ئەم گۆی زەوییەدا کەم تا زۆر خۆی تێدا ببینێتەوە. ئاخر ئەگەر ئاوا نەبێت بۆ دەبێت خەڵکانی سەر بە فەرهەنگ و جۆغرافیای جیاواز بەرهەمی بێگانە بخویننەوە و چێژی لێ وەربگرن؟ لێرەدا دەکرێ پرسیار بکەین کە کۆشکە سوورەکە وەک گێڕانەوەیەکی سەربەخۆ چەندە دەتوانێت زەمینەیەک بدات بە خوێنەری نائاشنا بە ڕووداوەکانی سێ دەیەی ڕابردووی باشووری کوردستان؟ ئەگەر لە میکانیزمی ئامادەیی “تارمایی” سارا وەک کاراکتەرێکی سەرەکیی ڕۆمانەکە کەڵک وەر نەگیرابایە، چی دەبوو؟ دەکرێ لە خۆمان بپرسین تارمایی باوکی شازادە هاملێت، هامڵیت شا،[۱] چ کارکردێکی گێڕانەوەیی هەیە و تارمایی سارا چەندە لە بواری گێڕانەوەییدا ئافرێنەرانەیە و ئامانجی خۆی دەپێکێت؟ ڕۆمانسبوونی تراژێدیای هامڵێت دوای نزیکەی چوار سەدە چەندە شیاوی گونجانە لەگەڵ جیهانێکی پۆستمۆدێرندا؟ گەلۆ تارمایی کاترین لە بەرزاییەکانی ودرینگی ئێمیلی برۆنتێ لە سەدەی نۆزدەهەمدا چەندە لە تارمایی سارا دەچێت؟ ئایا ڕۆمانتیزمی برۆنتێ دوای ١٨٠ ساڵ لە کۆمەڵگەی کوردیدا مەجالی دووبارەبوونەوەی هەیە؟ ئەو ڕاستییە کە دوو لە ژنانی سەرەکیی ڕۆمانەکە، سارا خاتوون و یار خان بەشێک لە ژیانیان لە دەرەوەی کوردستان بوونە و لەسەر داوەتی ئەندازیاری کۆشکی سوور دەگەڕێنەوە کوردستان هەڵگری چ حیکمەتێکە؟ بۆ دەبێ هەموو ژنانی میوان لە کۆشکی سوور کە حەزی پیاوانی کورد دادەمرکێنن بیانی بن و تەنیا بۆ ماوەیەکی کورت لە کۆشکدا بمێننەوە؟ تایبەتمەندیی جێندەریی سارا و واقوڕمانی پیاوانی کورد و تێنەگەیشتنیان لەم ناسنامە جنسییە تازەیە هەڵگری چ ئاماژەگەلێکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیین؟ دوا بەرزبوونەوەی سیامەند و تارمایی سارا بەرەوە ئاسمان لە کاتێکدا دەستیان لەنێو دەستی یەکتردایە، ئاشتبوونەوەی دوو جنسییەتی جیاوازە یان وازهێنانی سارایە لە تایبەتمەندییە هاوجنسخوازانەکەی خۆی لە بەرامەبەر بێباوەڕی سیامەند بەم ڕاستییەدا؟ تۆڵەئەستێنی و ڕقی بێسنووری سیامەند و موراد لەیەکتر و کۆتایی هەژێنەری ژیانیان چەندە ڕیشەی لە کۆمەلگەی کوردیدایە و بەرهەمهێنەرەوەی سیاسەتی هێزە سیاسیەکانی کوردە؟ دونیای جوانیئافرێن و چێژبەخشی ژنانی کۆشکە سوورەکە، بە بەراورد لەگەڵ دونیای پڕ لە زەبروزەنگ و حەزویست و دەسەڵاتخوازانەی پیاوەکانی کۆشکدا، هەڵگری چ هێماگەلێکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە؟ لە باری شێوازییەوە ئەو هەموو لێدوانە قووڵ و زانایانە لە زمانی کێوە دەگەنە بەردەنگ؟ ئایا ڕێگەیەک بۆ قوتاربوون لە چنگ فەلسەفاندنی وەگێڕە هەمووشتزانە بەردەوام خۆتێهەڵقوتێنەرەکە هەیە؟ جێگە و پێگەی دیالۆگ لەنێوان کاراکتەرەکاندا چەندە یارمەتیی خوێنەر دەدەن بچێتە نێو دونیای گێڕانەوەکەوە؟ کۆتایی تاڵی شەوە سوورەکانی کۆشکی سوور گوزارە لە هەبوونی هێزێکی بەرنگاربوونەوەی دادخوازانەی کۆمەڵایەتی دەکات یان دووپاتبوونەوەی دێوەزمەی شکستە کە خۆ بەسەر کۆمەڵگەی کوردیدا دەسەپێنێت؟ ئایا تاکسییە کۆنەکەی بەرەو کۆشک دێت یار خان بەرەو کوێ دەبات؟ بۆ تاکسییەکی کۆن؟ بۆ شۆفیرێکی پیر؟ تێپەڕکردنی زیاتر لە ٢٨ ساڵ ژیان لە چەند کیلۆمێتری ماڵی دایکوباوک بێ ئەوەی هەرگیز بتەویت جارێک لە جاران سۆراغێکیان بگری، دواجار بە چ ئاقارێکدا دەڕوات؟ پچڕانی هەموو جۆرە پێوەندییەک لەنێوان سارا و یار و بنەماڵەکانیاندا هێمای چ گرفتێکی بنەڕەتییە لە کۆمەڵگەی کوردیدا؟
ک**ۆشکە سوورەکە: هێماکانی حەز و تارماییەکانی دەسەڵات
✍️ دوکتۆر هاشم ئهحمهدزاده
لە نوێترین ڕۆمانی هیوا قادردا تێکهەڵکێشی خەیاڵ و واقیع دەگاتە لووتکە و لەسەر بنەمای گۆڕانکارییەکانی باشووری کوردستان زەمینەی گێڕانەوەیەکی پڕ لە فانتازیا دەڕەخسێت کە خوێنەری کونجکۆڵ بە نێو داڵانەکانی کۆمەڵێک پێشهاتی سەیروسەمەرەدا دەگێڕێت و تا خوێندنەوەی دواهەمین لاپەڕە کەمەندکێشی دەکات. لەم نووسینەدا هەوڵ دەدەم وێڕای لیکدانەوەی فۆڕم و ناوەرۆکی ڕۆمانەکە کۆمەڵێک تێبینی لەسەر گۆڕانکاریی فەزای گشتیی گێڕانەوەی کوردی ئاراستە بکەم.
بە پێداچوونەوەیەکی گشتی بە مێژووی جێگۆڕکییەی تیۆرییە ئەدەبییەکاندا بۆمان دەردەکەوێت کە گەشە و گۆڕانکارییە شێوازی و ناوەڕۆکییەکانی ئەدەب پێوەندییەکی توندوتۆڵیان لەگەڵ گوتارە باوەکانی سەردەمی خۆیاندا هەبووە و هەیە. لەڕاستیدا هەوڵی سەرەکیی تیۆریگەلی ئەدەبی لە ڕەوتێکی زەمەنیی دوورودرێژدا شتێک نەبووە جگە لە تێگەیشتن لە میکانیزمی ئەم پێوەندییە و چلۆنایەتیی پێکەوە چارانی ئەدەب و بنەما فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکان. ناکرێ شیعرییەتی ئەرەستو و کۆماری ئەفلاتون لە دەرەوەی حەماسەکانی هومێر و دراماکانی سۆفۆکلێس بە دروستی وێنا بکرێن. هەموو ڕێسا تیۆرییەکانی یەکگرتوویی (unity) کات و شوێن و بابەتی سەردەمانی گەڕانەوە بۆ دیاردەی عەقڵی کلاسیک لە سەدە نێوەندییەکاندا و لە بەرەبەرەی شنەی ڕێنێسانسدا دوای ماوەیەکی نە زۆر دوورودرێژ جێگەی خۆی دەدات بە ڕۆمانتیزم کە دواجار شتێک نییە جگە لە تێهەڵەنگوتنی ڕاستی و خەیاڵ. ئەگەر ئەم ڕەوتە هزرییە لە ماوەی ٢٠٠٠ ساڵدا بە خێشکەیی ولەسەرەخۆ هەنگاوی دەناوە، لە سەدەی نۆزدەهەمدا خێراییەکی بەرچاو بە خۆیەوە دەبینێت. ڕەنگە ئەمەش بێ پێوەندیی لەگەڵ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان نەبووبێت. لە کاتێکدا شۆڕشی ١٧٨٩ی فەڕەنسە وەک بوومەلەرزەیەک نەزمی کۆن دەشێوێنێت ناکرێ جیهانی ئەدەب لە پڕشکەکانی ئەم شۆڕشە بەدوور ڕابگیرێت. شۆڕشی پیشەسازیی ڕۆژاوا و هاتنە کایەی مەکینەی هەڵم و هێڵی ئاسن و دەنگی نامۆی شەمەندەفەر لەگەڵ خۆیدا سەدەی نۆزدەهەم پڕ دەکەن لە کارتێکەریی خۆیان.**
ئەم ڕەوتە لە سەدەی بیستەمدا و بە تەنینەوەی زیاتری بەستێنەکانی ژیانی مرۆڤ هەر دەچێ و خێڕاتر دەبێت. شۆڕشەکان و شەڕی ئایدیاکان شوێنپێی خۆیان لە دێڕ بە دێڕی بەرهەمگەلی ئەدەبیدا دەردەخەن. هەڵبەت ئەم ڕەوتی کارتێکەرییە بە هیچ شێوەیەک یەکلایەنە نەبووە و نییە. ئەوەندەی ڕەوتی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان کارییان کردووەتە سەر جیهانی ئەدەب، ئەدەبیاتیش بە نۆرەی خۆی کاری کردووەتەوە سەر ململانییە کۆمەڵایەتی و هزرییەکان. لەڕاستیدا ئەدەبیات جگە لە ئۆخژنی و چێژبەخشین بە مرۆڤی ماندووی گەڕان بە شوین ماناکانی بووندا هاندەرێکی کاریگەر و توانا بووە بۆ شۆڕبوونەوە بە قووڵاییەکانی جیهانی هزر و بیردا. جێپێی ئەم پێوەندییە دوولایەنانە لە هەموو ڕێباز و مەدرەسە ئەدەبییەکاندا زۆر بە ئاشکرایی خۆی دەردەخات. لێرەدا دەبێ گرنگیی جیاوازیی جۆغرافیا فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەکان و نایەکسانیی ڕەوتی گەشەساندن (uneven development) لە مەڵبەندە جیاوازەکانی گۆی زەوی لەبیر نەکەین. دەبێ تێکهەڵکێشی و کێبەرکێیی ڕەوتە کۆمەڵایەتی و هزرییەکان بە بەردەوامی بێنینەوە بەر چاومان و لێیان ورد بینەوە و بۆ تێگەیشتنیان هەوڵ بدەین.
هەر چۆن بنەماکانی هزری تیۆریزەکردنی جیهانی ئەدەب لە دەروەی ئەدەبدایە و ئەوە کەسانی سەر بە دیسیپلینە هەزرییەکانی دیکەن کە دەبنە سەرچاوەی هەڵسەنگاندن و خەمڵینی ئەدەبی، بەرهەمە ئەدەبییەکانیش دواجار دەبنە بەستێنی چڕبوونەوەی هۆش و زانست و جوانیناسییەکانی سەردەمە دیاریکراوەکانی مێژووی مرۆڤ.
لەبەرچاوگرتنی دیالێکتیکی پێوەندیی نێوان بەرهەمی ئەدەبی لە ڕووی فۆڕم و ناوەڕۆکەوە یارمەتیدەری تێگەیشتنی هەمەلایەنەتری خوێنەرە لە جێگە و پێگەی ئەدەب لە لایەک و کارتێکەری و کاریگەرییەکانی لەسەر جیهانی ئەندێشە و ئاستی گەشەی کۆمەڵایەتی. دەرکەوتنی ئاڵۆزی لەم پێوەندییەدا شتێک نییە کە تیۆریداڕێژانی ئەدەبی لێی خافڵ بووبن. ڕەنگە کۆنتراستی سێ فەیلەسۆفی بەرایی تیۆریی ئەدەبی، واتە سوقرات و ئەفلاتون و ئەرەستو نموونەیەکی باش بێت لە هاوژینیی بیر و بۆچوونە جیاوازەکانی سەردەمێکی دیاریکراو. سوقراتێک کە باختین گوتەنی دەبێتە باوکی دیالۆگیسم لاپەڕەیەکی نووسراوی لێ بەجێ نامێنێت و نازانین گەر شاگردە وەفادار و ئەمەگناسەکەی، واتە ئەفلاتون نەبوایە ئێمە چۆن دەستمان بە میراتی ئەم گیانبەختکردووەی ڕێبازی ئەندێشە و دیالۆگ ڕادەگەیشت. ئەفلاتونێک کە لەسەر بنەمای تێزەکانی خۆی لەسەر دیاردەی تەقلید/لاسایی (mimesis) ڕێ بە شاعیران نادات لە دەوڵەتە ئایدێئالەکەی یان با بڵێین مەدینە فازیلەکەیدا ئامادە بن، لەوپەڕی شیعرییەتدا دەنووسێت و دەستەودامێنی تێکنیکە ئەدەبییەکانی سەردەمی خۆی دەبێت و وەک ئەدیبێکی دەستڕەنگین بەرهەمەکانی خۆی دەئافرێنێت.
کۆشکە سوورەکە چاپ و بڵاو کرایەوە
کۆشکە سوورەکە دواهەمین ڕۆمانی، نووسەری بەتوانا هیوا قادرە کە لە ساڵی ۲۰۲۲ چاپ و بڵاو کراوەتەوە. نووسەر لەو ڕۆمانەدا کە خەریکە ژیانی مەنسوور ئاغا و کۆشکە بەناوبانگەکەیمان بۆ دەگێڕێتەوە، هاوکات ڕەخنەیەکی کۆمەڵایەتی - سیاسیش لە کۆمەڵگای کوردی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دەگرێ. ئەم ڕۆمانە وەک یەکێک لە ڕۆمانە سەرکەوتووەکانی کورد ئەژمار دەکرێ کە توانیوێتی جگە لەوەیکە هەستێکی چێژبەخش بدات بە خوێنەر، کاریگەری فکریشی لەسەر خوێنەر هەبێ و ...
هیوا قادر نووسەر، شاعیر و وەرگێڕی دیاری باشوورە، کە ساڵانێکی زۆر لە وڵاتی سوید ژیاوە، کتێبەکگەلێکی بە زمانەکانی عەڕەبی، تورکی، دانمارکی، ئینگلیسی، نۆروێژی، سویدی و فارسی وەرگێڕدراونەتەوە و بڵاو کراونەتەوە. کۆشکە سوورەکە چوارمەین و نوێترین ڕۆمانی ئەم نووسەرە بە ئەزموونەیە کە بۆ یەکەم جار لە لایان بڵاوگەی ڕاژەوە لە ئێران بڵاو دەبێتەوە.
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago