قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago
قال ابو سعید الدارمي رحمه اللّٰه
١١٢ - فَمَنْ آمَنَ بِهَذَا الْقُرْآنِ الَّذِي احْتَجَجْنَا مِنْهُ بِهَذِهِ الْآيَاتِ، وَصَدَّقَ هَذَا الرَّسُولَ الَّذِي رُوِّينَا عَنْهُ هَذِهِ الرِّوَايَاتِ، لَزِمَهُ الْإِقْرَارُ بِأَنَّ اللَّهَ بِكَمَالِهِ فَوْقَ عَرْشِهِ، فَوْقَ سَمَوَاتِهِ، وَإِلَّا فَلْيَحْتَمِلْ قُرْآنًا غَيْرَ هَذَا؛ فَإِنَّهُ غَيْرُ مُؤْمِنٍ بِهَذَا.
جا هەر کەسێک بڕوا بێنێ بەم قوڕئانەی کە بەڵگەمان پێ هێناوە بەم ئایەتانە، وە باوەڕی بەم پێغەمبەرە هەبێت کە ئەم ڕیوایەتانەمان لێ گێڕاوە، پێویسته لەسەری کە دانبنێت بەوەی کە اللّٰه تعالی بە کەمالی خۆی لەسەر عەڕشی خۆیەتی لە سەرووی ئاسمانەکانی، خۆ گەر بێت دانی پێدا نەنێت، ئەوا با بڕوا بە قوڕئانێکیتر بێنێت جگە لەمە، چونکە بڕوای بەم قوڕئانە نییە،
الرد علی الجهمیة
ئەو ئایەتانەی کە بەڵگەی پێ هێناوەتەوە مەبەستی لەوانەیە کە هاتوون لەسەر استوی، و دابەزینی قوڕئان لە ئاسمانەوە، بەرز بوونەوەی ڕوحی موسلمانان بۆ ئاسمان و داخرانی دەرگای ئاسمان بەڕووی ڕوحی کافران،
وە فەرموودەکانیش بریتین لە فەرموودەی جاریەکە و ئیسڕا و میعراج و غەیری ئەوانیش دەتوانن خۆتان سودی لێ وەربگرن لە کتێبەکە و بگەڕێنەوە بۆی،
چەند گەنجێکی کەم تەمەن و فەقیر و نەناسراو، شەو و ڕۆژ ناوەستن بۆ زیندوو کردنەوەی ئەم دینە بە حەقی، بۆ بە گوێدانی خەڵکی و بە ئاگا هێنانەوەیان لە چەند تۆڕی بچووک شەو و ڕۆژ هەوڵ دەدەن، بێ پشتگیری و بێ دەسەلات، جگە لە اللّٰه هیچ کەسێک پشتیان نییە، هەموو کەسەکان دوژمنیانن و دژایەتیان دەکەن، چەند گەنجێکی کەم بە کچ و کوڕەوە کە بە پەنجەکانی دەست دەژمێردرێن بوونەتە هۆکاری بە ئاگا هێنانەوەی سەدەها کەس و بوونەتە مایەی هیدایەت و دۆزینەوەی ڕێگای حەق بۆ گەلە کەسێک کە نەیاندەزانی حەق چییە و بە کوێری شوێنی کەسانێک کەوتبوون، لەناو ئەو هەموو ناڕەحەتی و ناخۆشیە بۆ کەسانی موسلمان و سوننیە ئەم ئاکارەیان مایەی دڵ خۆشیە و من وەک خۆم دنیایێک دڵم پێیان خۆشە و وەک بڵێی بونەتە هۆی ئارامیم و بەمە ژیر دەبمەوە،
ئامۆژگاریم بۆتان ئەوەیە بەردەوام بن و ورەتان نەڕوخێت گەر بیرتان بێت دوو سال پێش ئێستا کەسانی خاوەن ئەم عەقیدەیە چەندە کەم بوون..! بە فەزلی اللّٰه بە هۆکاری ئێوەوە ئێستا چەندە زۆرن، ئەم هەلمەتەی ئێوە کەسانی بە تەمەنیشی گرتۆتەوە لە ماموستا و بانگخوازانیش ان شاء اللّٰه ڕۆژێک دێت تەواوی مزگەوتەکانیش دەتەنن،
بارک اللّٰه فیکم ئەی برا و خوشکانی سوننیم
عَنْ شَدَّادِ بْنِ أَوْسٍ، قَالَ: قَالَ نَبِيُّ اللهِ ﷺ: «إِنِّي لَا أَخَافُ عَلَى أُمَّتِي إِلَاّ الأَئِمَّةَ الْمُضِلِّينَ
صحیح ابن حبان
پێغەمبەری خوا صلی اللّٰه علیه وسلم فەرمووی : من ناترسم لەسەر ئوممەتەکەم ئیلا لە پێشەوا گومڕاکەرەکان نەبێت.
٢٢ - وَقَدْ حَدَّثَنَا أَبُو عَلِيٍّ إِسْمَاعِيلُ بْنُ مُحَمَّدٍ الصَّفَّارُ، ثنا عَبْدُ اللَّهِ بْنُ أَيُّوبَ الْمَخْرَمِيُّ، قَالَ: حَدَّثَنَا عَلِيُّ بْنُ عَاصِمٍ، قَالَ: ثنا ⦗١٨٧⦘ يَزِيدُ بْنُ أَبِي زِيَادٍ، عَنْ زَيْدِ بْنِ وَهْبٍ الْجُهَنِيِّ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ، قَالَ: «ذَهَبَ صَفْوُ الدُّنْيَا، فَلَمْ يَبْقَ إِلَّا الْكَدَرُ، فَالْمَوْتُ الْيَوْمَ تُحْفَةٌ لِكُلِّ مُسْلِمٍ»
عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مَسْعُودٍ فەرمووی :
ڕوونی و پاڪی دونیا ڕۆشتووە و هیچی نەماوە تەنها خڵت و لێڵییەڪەی نەبێت، وە مردن خەڵات و دیارییە ئەمڕۆ بۆ هەموو موسڵمانێڪ.
الإبانة الكبرى - ابن بطة ١/١٨٦ — ابن بطة (ت ٣٨٧)
وغير تقي يأمر الناس بالتقى، طبيب يداوي الناس وهو عليل، فكيف لطبيب مريض أن يعالج الناس،
إِلهِي كَيْفَ أَدْعُوكَ وَ أَنَا أَنَا، وَكَيْفَ أَقْطَعُ رَجَابِي مِنْكَ وَ أَنْتَ أَنْتَ إِلَهِي إِذَا لَمْ أَسْأَلُكَ فَتُعْطِيَنِي فَمَنْ ذَا الَّذِي أَسْأَلُهُ فَيُعْطِينِي، إِلَهِي إِذَا لَمْ أَدْعُكَ [أَدْعُوكَ ] فَتَسْتَجِيبَ لِي فَمَنْ ذَا الَّذِي أَدْعُوهُ فَيَسْتَجِيبُ لِي إِلَهِي إِذَا لَمْ أَتَضَرَّعُ إِلَيْكَ فَتَرْحَمَنِي فَمَنْ ذَا الَّذِي أَتَضَرَّعُ إِلَيْهِ فَيَرْحَمْنِي، إِلهِي فَكَمَا فَلَقْتَ الْبَحْرَ لِمُوسَى عَلَيْهِ السَّلامُ وَ نَجَّيْتَهُ، أَسْأَلُكَ أَنْ تُصَلِّيَ عَلَى مُحَمَّدٍ وَ آلِهِ، وَ أَنْ تُنَجِّيَنِي مِمَّا أَنَا فِيهِ، وَ تُفَرِّجَ عَنِّي فَرَجاً عَاجِلاً غَيْرَ آجِلٍ بِفَضْلِكَ وَرَحْمَتِكَ يَا أَرْحَمَ الرَّاحِمينَ
ئەی پەروەردگارم، چۆن لێت بپاڕێمەوە کە من منم.؟(ئەم عەبدە خراپ و تاوانبار و کەمتەرخەمە) وە چۆن پەیوەندیم بپچڕێنم لەگەڵ تۆدا کە تۆ تۆیت(خاوەن ئەو عەزیمەت و ئەو پێگە و بەرزیەیت و پاکی)
ئەی پەروەردگارم، ئەگەر لە تۆ داوا نەکەم تا پێم ببەخشی، ئەی لە کێ داوا بکەم و پێم ببەخشێت.؟
ئەی پەروەردگارم، گەر لە تۆ نەپاڕێمەوە تا وەلامم بدەیتەوە، ئەی لەکێ بپاڕێمەوە تا وەلامم بداتەوە.؟، ئەی پەروەردگارم، ئەگەر نەپاڕێمەوە لە تۆ بە لالانەوە و دڵتەنگیەوە بە کۆڵەوە تا ڕەحمم پێ بکەیت، ئەی لایکێ بە لالانەوە و بە دڵتەنگی و بە کۆلەوە بپاڕێمەوە تا ڕەحمم پێ بکات.؟ ئەی پەروەردگارم، وەک چۆن دەریات بۆ موسی علیه السلام شەق کرد و ڕزگارت، داوات لێدەکەم کە سلاوات و بەرەکەت و ڕەحمەت بڕێژیتە سەر محمد صلی اللّٰه علیه وسلم و خانەوادەکەی، وە ڕزگارم بکەیت لەوەی کە تێیدام بە خێرایی ڕزگارم بکەیت نەک دوای بخەیت بە فەزل و ڕەحمەتی خۆت ئەی بە ڕەحمتر لە هەموو ئەوانەی بە ڕەحمن
#أعظم_الداء..!
عون بن عبد اللّٰه ووتی : پیاوێک هاتە لای أم درداء جا ووتی : بەڕاستی من دەردێکم هەیە گەورەترین و کوشندەترین دەردە، ئایا لای تۆ هیچ دەوایێکی هەیە.؟
أم درداء فەرمووی : دەردەکەت چییە.؟
ووتی : من هەست بە بوونی ڕەقی دڵم ئەکەم، أم درداء ووتی : بەڕاستی دەردەکەت زۆر گەورە و کوشندەیە، جا بۆیە شوێنی جەنازە بکەوە، وە بڕۆ بۆ سەر گۆڕستان، بەلکو اللّٰه تعالی دڵت نەرمکات،
عون ووتی : پیاوەکە ئەمەی کرد تاوەکو هەستی بە نەرم بوونی دڵی کرد، جا هاتەوە بۆ لای أم درداء و سوپاسی کرد.
الزهد لأبي داود
زۆربەی ئەوانەی تانە ئەدەن لە کتێبەکانی سەلەف و دەڵێن نابێت بیخوێننەوە ئەوانە نازانن کامانەکتێبی سەلەفن، وە زۆربەیشیان نەیانخوێندۆتەوە، هەر نازانن چی تیایە چی تیا نییە، هەروا بە تەقلیدی و تەعەسوب قسەی کەسانێکی لەخۆیان جاهیلتر بە کتێبی سەلەف دووبارە ئەکەنەوە،
وە زۆربەی ئەوانەی پشتی ابن تیمیة ئەگرن و بە شێخی ئیسلام ناوی دەبەن سوێند دەخۆم هەر نازانن ناوی ابن تیمیة چییە..!
یانی پشتی ابو حنیفة ئەگرن هەر نازانن ناوی ابو حنیفة چییە، زۆربەی ئەو کەسانە ئەوانەن کە وادەزانن بەس تەکفیری حوکمەت بکەیت ئیتر موەحیدی و ئەهلی سوننەیت و ئیتر کارت تەواوە،
ئەوانە دوو قسەیان لەگەل بکەی یێک وشە نازانن لە عەقیدە، عەقیدەیان دژی ئەوانەیە کە بە ئیمامی خۆیانیان دەزانن، هەرچی بلێی تێیاندا هەیە، هیچ نازانن،
بێ بەڵگە دژایەتیت ئەکەن،
بەڵگەشیان بۆ بێنی وەری ناگرن،
ئیتر چی دەڵێی بەو خەڵکە.؟ هیچ تێناگەن
فَكل خَارج من الدُّنْيَا إِمَّا متخلص من الْحَبْس وَإِمَّا ذَاهِب إِلَى الْحَبْس
هەر کەسێک لە دونیا دەرچێت، یان ئەوەتا ڕزگاری دەبێت لە زیندان، یان دەڕوات بۆ زیندان.
الفوائد لابن القیم
#بێستانێکی_بەهەشت نموونەی ئافرەتی چاک کاتێک عز لە دیمەشق بوو، گرانیێکی زۆر بوو، بەو هۆیەوە خاوەن بێستانەکان بە نرخێکی کەم بێستانەکانی خۆیانیان دەفرۆشت، جا هاوسەرەکەی زێڕێکی پێدا و وتی بۆمان بێستانێک بکڕە تاوەکو هاوین بۆخۆمان لەناوی بین و کاری تێدا بکەین و…
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago