القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75
Last updated 1 year, 3 months ago
القناة الرسمية لشبكة ملازمنا كل مايحتاجه الطالب.
((ملاحظة : لايوجد لدينا اي حساب تواصل على تلكرام ولا نقوم بنشر اعلانات في القناة))
Last updated 2 days, 5 hours ago
بڕیارم داوە بگەڕێمەوە و ببم بەوەهابی!
چاوەڕوانبن.
سبەی دەیبینن.
?تکام وایە لە خوشکانی بەڕێز، ئەم پەڕاوە بخوێننەوە بەوردی، ڕاسته پەڕاوێکی کورت و پوختە، بەڵام زۆر زۆر بەسوود و گرنگە.
?ئەم پەڕاوە لە لایەن (شێخ عەلی تەنتاوی) نوسراووە، و لە لایەن مەرحومی (مامۆستا موحەمەدی مەلا ساڵەحی شارەزووری) لە کۆتایی ساڵی حەفتاکان وەڕگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.
?هیوادارم برایانی بەڕێز ئەم پەڕاوە بۆ خێزان و خوشکەکانیان بنێرن، یان بۆیان بخوێننەوە.
?تەنیا 23 لاپەڕەیە.
✍️سالار احمد نەوجولی
?کاتێک کتێبی (الهدایة)ـم ئەخوێند، کەسێک کە لە ژێر کاریگەری شیعەدا بوو، پێی وتم: مودەڕیسی ئەفغانی، زۆر بەتواناترە لە مامۆستا عبدالکریم ـی مودەڕیس!.
ئەم قسەیەم زۆر پێ ناخۆش بوو، زۆریش لەدڵم گران بوو، دڵنیاش بووم قسەکەی وانییە، بەڵام بەو پێیەی من سوختە بووم، و توانای هەڵسەنگاندنێکی وەهام نەبوو، وەڵامێکی پڕ بەدڵی خۆمم نەدایەوە!.
بەڵام بەحەقیقەت هەرکەسێک تەماشای کتێبەکانی مامۆستا عبدالکریم ـی مودەڕیس بکات، دواتر تەماشای کتێب و نوسراوەکانی مودەڕیسی ئەفغانی بکات بەچاوی ئینصافەوە، بۆی دەردەکەوێ کە مودەڕیسی ئەفغانی تەنانەت قابیلی ئەوەیش نییە ببێتە فەقێی جەنابی مامۆستا عبدالکریم ـی مودەریس، چونکە بەشێکی زۆر لە نوسراوەکانی تەنیا عیبارەتە لە تاڵانکردنی کتێبەکانی زانایانی ئەهلی سوننە، و کێشەیش ئەوەیە هەمووی دەداتە پاڵ خۆی!.
?ئەمەی دامناوە مشتێکیش نییە لە خەرمانێک، سەیرکەن چۆن نەصەن قسەکانی عەلامە (الشیخ عبدالحق الجاوي الشافعي) لە کتێبی (تدریج الأدانی) هێناوە، و لە حاشیەکەی بۆ سەر (جامع المقدمات) داویەتییە پاڵ خۆی!.
بڕوا بفەرموون، سەدان نموونەی ئاوام بینیووه لە کتێبەکانی مودەڕیسی ئەفغانی لە کاتی موقاڕەنە پێکردن، کە زۆربەی نەصەکانیش لە کتێبەکانی زانایانی ئەهلی سوننەی تاڵان کردووە!.
ئا ئەمە لە مامۆستای مودەڕیس بەتواناترە؟
عوزرخوازی ئەکەم لە خزمەتی مامۆستا، چونکە موقاڕەنە کردنی شمشێر بەدار، زوڵمکردنە لە شمشێر!..
✍️سالار احمد نەوجولی
https://t.me/SunnaHD
#هەڵوێستە
مامەڵەی موسوڵمانان لەگەڵ مەسیحیەكاندا
----------------
كاهینێكی مەسیحی بەناوی”یوحەنای كوڕی فەنكی” دەربارەی مامەڵەی سەركردەی ئیسلامی”معاویەی كوڕی ئەبو سوفیان” لەساڵی687ز دەڵێت: لەسەردەمی پادشا معاویەدا دادوەری بەرپا بوو، ئاشتی لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی باڵی كێشا، ڕێی بە هەمواندا چۆنیان دەوێ وا مامەڵە بكەن(واتە ئازادبن لە پەیڕەوكردنی ئاینەكەیان).
نوسراوی بڕای بەڕێزم
ئاریۆس پۆڵا
بابەتێکی کورت له نامیلکەکە:
ئایا پێشەوا موعاویە ئالوبەیتی شەهیدکردووە؟
لە بەیان نامەکەی جەنابی کۆڵکە شێخدا باسیان لەوە دەکرد کە گوایە (سیدنا معاویة) دوو کوڕی پێشەوا (عبیدالله)ـی کوڕی (پێشەوا عباس)ـی مامی پێغەمبەری️(ﷺ) شەهیدکردووە!.
دوای گەڕانەوەمان بۆ سەرچاوە مێژووییەکان و لێکۆڵینەوە لە ڕشتەی ڕوداوەکان بۆمان دەرکەوت کە ڕوداوێک هەیە، گوایە پێشەوا (معاویة) لە دوای بابەتی (التحکیم) سوپایەکی ناردووە به (3) هەزار جەنگاوەرەوە بە سەرکردایەتی (پێشەوا بسر بن أرطاة) بۆ مەدینە، دواتر بۆ مەککە، دواتر بۆ یەمەن، کە ئەوکات پێشەوا (عبیدالله بن عباس) فەرمانڕەوای یەمەن بووە، بەڵام هەڵهاتووە بەرەو کوفە، و (عبدالله بن عبدالله بن المدان الحاوي) لەجێگای خۆی داناوە، بەڵام کاتێک سوپاکەی (بسر بن أرطاة) گەیشتۆتە یەمەن، عبدالله و کوڕەکەی کوشتوون، و بەهەمان شێووە دوو کوڕی پێشەوا (عبیدالله بن عباس)ـی بەناوی (عبدالرحمن و قثم) شەهیدکردوون، دواتر لەڕێگای گەڕانەوەی خۆیدا خەڵکێکی زۆری شەهیدکردوون لە لایەنگرانی پێشەوا (عەلی).
وەڵامی ئەم ڕیوایەتە:
❶.پێشەوا (ابن کثیر) ئەم ڕیوایەتەی هێناوە لە کتێبی (البدایة والنهایة 7/334)، هەر لە پاش ئەمە ڕیوایەتێکی دیکەی هێناوە کە دەڵێت:(کاتێک ئیمام عەلی سوپای ناردووه تاکو یەمەن لە دەستی ـ بسر بن أرطاة ـ خەڵکێکی زۆری کوشتووە لە لایەنگرانی ئیمام عثمان...هتد)، ئیتر تێناگەم بۆ یەکەم ڕیوایەت وەردەگرن و دووەم وەرناگرن، خۆ هەردوو ڕیواتەکە یەک شتن و گەر ڕاست بن کەوابیت هەردوو لایەن زوڵمیان کردووە، بەڵام پێشەوا (ابن کثیر) لە کۆتایی ڕیواتەکەدا دەفەرمووێ:(وهذا الخبر مشهور عند أصحاب المغازي والسير، وفي صحته عندي نظر والله تعالى أعلم)...
❷.دکتۆر موحەمەد بەرزنجی خودا پاداشتی خێری داتەوە (صحیح وضعیف تأريخ الطبری) ئەوەی ڕوونکردنەوەتەوە کە ئەم دوو ڕیواتە هەردووکیان بۆ بەڵگە ناشێن.
❸.بەهەمان شێووە دکتۆر عەلی صەلابی لە کتێبی (الحسن بن علي بن أبي طالب) زۆر بەوردی شەن و کەوی ئەم ریوایەتەی کردووە و سەلماندویەتی کە درۆیە و ڕشتەی هەواڵەکە کەسانی درۆزن و وازلێهێنرا و شیعەی تێدایە، بڕوانە (أمیر المؤمینین الحسن بن علي بن أبي طالب 326).
❹.کۆتایی بەوەدێنم، کە ئەم کۆڵکە شێخە لەکتێبی براشیعەکانی هاتووە کە (عبیدالله بن عباس) یەکێک بووە لەوانەی خیانەتی کردووە لە (پێشەوا حسن) و بووەتە پاڵپشت و پشتگیری (پێشەوا معاویة)، دەی گەر ئێووە ئەوەندە ئالوبەیتان خۆشەوێ، ئالوبەیت بۆچی ئەچنە پاڵ کەسێک کە دوژمنیان بووە؟، یان ئەوەتا شەڕکەر وازی هێناوە کەچی ناوبژیکەر وازناهێنێ، ئەم ڕوداوەش لە کتێبی (الخرائج والجرائح 2 / 574)ـی (قطب الدین الراوندي) هاتووە، کە جەنابت شیوەنیان بۆ دەکەی و لەبەرگی تەسەوف و تەریقەتدا دەتەوێ پەرە بە فیکرەکەیان بدەی.
?(بابەتێکی کورتە لە نامیلەکەی پەردە لادانی چەواشە و گومان لەسەر سیدنا معاویة بن ابی سفیان، وەڵامدانەوەی موتەشەیخێکی هەورامان.).
?کتێبێکی گرنگ!.
لە سەدەی ڕابردوو، کتێبێک کە زۆرترین بڵاوبوونەوەی بەخۆیەوە بینی ئەم کتێبە بوو:(براءة الأشعریین من عقائد المخالفین)، کە ئەم کتێبە لەچوار بەش پێکهاتووە، بەمشێوەیە:
❶.باسی تەجسیم و تەشبیهە.
❷.باسی تەوحیدی ڕبوبیەت و تەوحیدی ئولوهیەتە.
❸.باسی ڕێزنەگرتنی وەهابییەکانە له پێغەمبەر️ ﷺ .
❹.باسی تەکفیری موسڵمانانە لە لایەن شێخ محمد بن عبدالوهاب ـەوە.
وەکو نوسەری کتێبەکە دەڵێت:(وتنحصر امهات عقائد محمد بن عبد الوهاب ومقلديه في أربع تشبيه الله سبحانه وتعالى بخلقه، وتوحيد الألوهية وتوحيد الربوبية، وعدم توفيرهم النبي ، وتكفير المسلمين وهو مقلد فيها كلها ابن تيمية، وهذا مقلد في الأولى الكرامية ومجسمة الحنابلة، ومقتد بهما وبالحروريين في الرابعة ومخترع توحيد الألوهية والربوبية الذي تفرع عنه عدم توفيرهم النبي ، وتكفير المسلمين أيضا.)،(الجزء الأول، خطبة الکتاب).
واتە:(بنەماکانی بیروباوەڕی محمد بن عبدالوهاب و شوێنکەوتووانی دامەزراووە لەسەر چوار شت: چواندنی خودا بە ئافرێنراوەکانی، و تەوحیدی ئولوهیەت و تەوحیدی ڕبوبیەت، و ڕێزنەگرتنیان له پێغەمبەر️ﷺ، و بەکافردانانی موسڵمانان، لە هەموو ئەم چوار خاڵەدا بەشوێن ئیبنو تەیمیەدا ڕۆیشتووە، و ئیبنو تەیمیەش لەبنەمای یەکەمدا بەشوێن کەڕامیەکان و حەنبەلییه موجەسیمەکاندا ڕۆیشتووە، بەهەمان شێووە بەشوێن کەڕامیەکان و موجەسیمەکانی حەنبابیلە و خەواریجە حرورییەکان ڕۆیشتووە لە بنەمای چوارەمدا، بەڵام تەوحیدی ڕوبوبیەت و ئولوهیەت خۆی دایاهێناوە، کە ئەم داهێنانە وایکردووه ڕێزی پێغەمبەر️ ﷺ نەگرن و تەکفیری موسڵمانان بکەن).
نوسەری ئەم کتێبە کێیە؟!
ئەم کتێبه سەرەتا بەناوێکی خوازراو بڵاو بوویەوە، کە لێی نوسرابوو (ابو حامد بن مرزوق)، کە ئەمە ناوێکی نەناسراو بوو، و ناوی ڕاستی نوسەرەکەی نەبوو، بەڵام هەندێک له لێکۆڵەران پێیان وایە ئەمه کتێبی (محمد العربي التباني الواحدي المغربي) ـیە، کە له ساڵی (1390)ـی کۆچیدا مردووه، بەڵام چونکە لە سعودیا بووە نەیتوانیووە بەناوی خۆیەوە بڵاوی بـکاتەوە، چونکە ئەم زاتە زانایەکی بەناوبانگ و بەتوانای ئەوێ بووە، بەڵام هەندێکی دیکە لە لێکوڵەران ئەم قسەیه ڕەد دەکەنەوە.
پایەی کتێبەکە:
ئەم کتێبە هەرچەند بەتوندی هێرش دەکاتە سەر موخالیفەکانی، بەڵام ئەمە لە پایەی زانستی ئەم کتێبە کەمناکاتەوە، چونکە زۆر بەبەهێزانە داڕێژراوە و بەنەفەسێکی درێژ و بەڵگەی بەهێزی عەقڵی و نەقڵی شەن و کەوی قسەو بەڵگەی موخالیفەکانی دەکات و پوچەڵی دەکاتەوە.
کتێبەکە پێکهاتووە لە دوو بەرگی گەورە ئەو تەبعەیەی کەلای منە، هیوادارم بیخوێننەوە و ئەم کەنزە لەدەستی خۆتان نەدەن.
✍️سالار احمد نەوجولی
?تیلیگرام:
https://t.me/SunnaHD
القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75
Last updated 1 year, 3 months ago
القناة الرسمية لشبكة ملازمنا كل مايحتاجه الطالب.
((ملاحظة : لايوجد لدينا اي حساب تواصل على تلكرام ولا نقوم بنشر اعلانات في القناة))
Last updated 2 days, 5 hours ago