🔺در کوتاه‌ترین زمان بروزترین باشید
♻️ارسال سوژه و خبر و ارتباط با ما
@khabarfouri123
🔺شرایط تبلیغات در کانال خبر فوری
https://t.me/+OKb6OimPR0thZjBk
ادمین تبلیغ👇
@tabnak11
🔺اینستاگرام👇
https://instagram.com/khabarf0uri?igshid=NzZlODBkYWE4Ng
Last updated 1 month, 2 weeks ago
🔺در کوتاه ترین زمان به روزترین باشید
🔺تبلیغات👇
@akharinkhabarads
🔺هزینه تبلیغ👇
@akharinkhabar_ads
🔺Twitter👇
twitter.com/akharinkhabar
🔺Instagram👇
instagram.com/akharinkhabar
🔺Website👇
Akharinkhabar.ir & akharinkhabar.com
Last updated 1 month, 2 weeks ago
Last updated 9 months ago
✍ سوره يوسف آیه 37
قَالَ لَا يَأْتِيكُمَا طَعَامٌ تُرْزَقَانِهِ إِلَّا نَبَّأْتُكُمَا بِتَأْوِيلِهِ قَبْلَ أَنْ يَأْتِيَكُمَا ۚ ذَٰلِكُمَا مِمَّا عَلَّمَنِي رَبِّي ۚ إِنِّي تَرَكْتُ مِلَّةَ قَوْمٍ لَا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَهُمْ بِالْآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ
فه‌رمووی: هیچ خواردنێكتان له‌لایه‌ن پاشاوه بۆ نایه‌ته ناو به‌ندینخانه‌وه ئیلا من پێتان ئه‌ڵێم كه چ خواردنێكتان بۆ دێت پێش ئه‌وه‌ی كه پێتان بگات، یاخود له خه‌ودا بۆتان نایات ئیلا من پێتان ده‌ڵێم.
ئا ئه‌مه په‌روه‌ردگارم فێری كردوم تا پێیان بڵێ كه من پێغه‌مبه‌ری خوام و وه‌حیم بۆ هاتووه‌و ئه‌مه سیحر‌و جادووگه‌ری و فاڵچێتی نییه!
من قه‌ومێكم به‌جێ هێشتووه كه ئیمانیان به‌خوای گه‌وره نییه وه ئه‌وان باوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی نییه.
✍ سوره يوسف آیه 36
وَدَخَلَ مَعَهُ السِّجْنَ فَتَيَانِ ۖ قَالَ أَحَدُهُمَا إِنِّي أَرَانِي أَعْصِرُ خَمْرًا ۖ وَقَالَ الْآخَرُ إِنِّي أَرَانِي أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِي خُبْزًا تَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْهُ ۖ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِ ۖ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ
{بەسەرهاتی یوسف پێغەمبەر صلی‌الله‌علیه‌وسلم لەگەڵ دوو هاوەڵەكەی بەندینخانەی}
دوو گه‌نجیش له‌گه‌ڵیدا خرانه به‌ندینخانه‌وه كه یه‌كێكیان نانه‌وای پاشا بووه‌و ئه‌وه‌ی تریشیان خه‌مرو مه‌ی بۆ پاشا دروست كردووه‌و پێی داوه!
پاشا گومانى ئه‌وه‌ى پێ بردوون كه ژه‌هر بكه‌نه ناو خواردنه‌كه‌یه‌وه بۆیه به‌ندى كردوون.
زانیان كه یوسف صلی‌الله‌علیه‌وسلم له لێكدانه‌وه‌ی خه‌و ئه‌زانێ یه‌كێكیان وتی: من له خه‌ودا بینیم كه ترێ ئه‌گوشم و مه‌ی لێ دروست ئه‌كه‌م بۆ پاشا وه ئه‌وه‌ی تریان وتی: من له خه‌ودا بینیم كه نان له بان سه‌رمه‌و هه‌ڵمگرتووه‌و باڵنده‌ش دێت له‌و نانه ئه‌خوات، تۆ هه‌واڵی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ونانه‌مان بۆ بكه ئێمه وا ئه‌بینین كه تۆ له چاكه‌كارانی له لێكدانه‌وه‌ی خه‌و، یان چاكه‌كاری به‌رامبه‌ر به به‌ندیه‌كان.
✍ سوره يوسف آیه 35
ثُمَّ بَدَا لَهُمْ مِنْ بَعْدِ مَا رَأَوُا الْآيَاتِ لَيَسْجُنُنَّهُ حَتَّىٰ حِينٍ
پاشان بۆیان ده‌ركه‌وت له دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و نیشانانه‌یان بینی له‌سه‌ر پاكێتی یوسف، له دڕاندى قه‌میسه‌كه‌ی یان شایه‌تی دانه‌كه، یان ده‌ستبڕینی خۆیان دوای ئه‌وه بڕیاریان دا كه بیخه‌نه به‌ندینخانه‌وه تا كاتێكی نادیار.
✍ سوره هود آیه 96
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِآيَاتِنَا وَسُلْطَانٍ مُبِينٍ
وه موسامان صلی‌الله‌علیه‌وسلم نارد بۆ لای فیرعه‌ون به ته‌ورات و كۆمه‌ڵێك موعجیزه‌وه كه ئه‌و نۆ موعجیزه‌یه بوو كه خوای گه‌وره پێی به‌خشی.
«نموونەیەکی باڵا (بەشی دوو)»!
(لەبڵاوکراوەکانی فێرگەی دایکە عایشە)
❀ دکتۆر یحیی شێخانی
@VaOntha | وَأُنثَىٰ
✍ سوره هود آیه 95
كَأَنْ لَمْ يَغْنَوْا فِيهَا ۗ أَلَا بُعْدًا لِمَدْيَنَ كَمَا بَعِدَتْ ثَمُودُ
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه پێشتر له‌و شوێنه هه‌ر نه‌ژیابێتن ده‌ى قه‌ومی مه‌دیه‌نیش دوور كه‌ونه‌وه له ڕه‌حمه‌تی خوا‌و تیاچن هه‌روه‌كو چۆن قه‌وی سه‌مودیش دوور كه‌وتنه‌وه له ڕه‌حمه‌تی خوا‌و تیاچوون.
✍ سوره هود آیه 89
وَيَا قَوْمِ لَا يَجْرِمَنَّكُمْ شِقَاقِي أَنْ يُصِيبَكُمْ مِثْلُ مَا أَصَابَ قَوْمَ نُوحٍ أَوْ قَوْمَ هُودٍ أَوْ قَوْمَ صَالِحٍ ۚ وَمَا قَوْمُ لُوطٍ مِنْكُمْ بِبَعِيدٍ
وه ئه‌ی قه‌ومی خۆم با ڕق لێبوونتان له من واتان لێ نه‌كات كه من به‌درۆ بزانن و ئیمانم پێ نه‌هێنن چونكه ئه‌و سزایه‌ی كه تووشی قه‌ومی نووح و هوود و ساڵح بوو تووشی ئێوه‌ش ده‌بێت و خوای گه‌وره سزاتان ده‌دات وه قه‌ومی لووتيش سه‌رده‌میان یان شوێنیان له ئێوه‌وه دوور نیه، بترسێن كه خوای گه‌وره سزای ئێوه‌ش بدات.
✍ سوره هود آیه 88
قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِنْ كُنْتُ عَلَىٰ بَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّي وَرَزَقَنِي مِنْهُ رِزْقًا حَسَنًا ۚ وَمَا أُرِيدُ أَنْ أُخَالِفَكُمْ إِلَىٰ مَا أَنْهَاكُمْ عَنْهُ ۚ إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ ۚ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ ۚ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ
شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر صلی‌الله‌علیه‌وسلم فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم هه‌واڵم پێ بده‌ن كه من له‌سه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرام له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه وه ڕزق و ڕۆزی و ماڵێكی زۆر‌و باش و حه‌ڵاڵى پێ به‌خشیووم، یان پێغه‌مبه‌رایه‌تی و حیكمه‌تی پێ به‌خشیووم!
وه من نامه‌وێ پێچه‌وانه‌ی ئێوه بكه‌م و شتێك له ئێوه قه‌ده‌غه بكه‌م و خۆم بیكه‌م به‌ڵكو من ته‌نها مه‌به‌ستم چاكسازیه‌و چاكسازیم ده‌وێت چه‌ندێك له توانامدا بێت وه ڕێنمایی و هیدایه‌تی من ته‌نها له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه كاره‌كانم هه‌مووی به‌و سپاردووه‌و ته‌وه‌كولم له‌سه‌ر ئه‌وه، وه هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌ش ئه‌گه‌ڕێمه‌وه.
«ڕەنگ‌ڕێژی دیدی خانمان»
(لەبڵاوکراوەکانی فێرگەی دایکە عایشە)
❀ دکتۆر إیاد قنیبی
@VaOntha | وَأُنثَىٰ
✍ سوره هود آیه 81
قَالُوا يَا لُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ لَنْ يَصِلُوا إِلَيْكَ ۖ فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍ مِنَ اللَّيْلِ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنْكُمْ أَحَدٌ إِلَّا امْرَأَتَكَ ۖ إِنَّهُ مُصِيبُهَا مَا أَصَابَهُمْ ۚ إِنَّ مَوْعِدَهُمُ الصُّبْحُ ۚ أَلَيْسَ الصُّبْحُ بِقَرِيبٍ
ئه‌و كاته فریشته‌كان هاتنه وه‌ڵام وتیان: ئه‌ی لوط صلی‌الله‌علیه‌وسلم ئێمه فریشته‌و نێردراوی خوای گه‌وره‌ین!
لوط صلی‌الله‌علیه‌وسلم غه‌یبى نه‌زانى و تا فریشته‌كان خۆیان نه‌ناساند نه‌یناسین ئه‌ى ئیتر خه‌ڵكى تر چۆن غه‌یب ده‌زانن؟!
ئه‌وان توانای ئه‌وه‌یان نییه بگه‌ن به تۆ و ده‌ستدرێژی بكه‌ن، جبریل ده‌رچووه ده‌ره‌وه‌و باڵى كێشا به ده‌موچاویانداو كوێری كردن و گه‌ڕانه‌وه.
(أَهْلِكَ) واته: ئه‌و موسوڵمانانه‌ی له‌گه‌ڵتان له‌م دێ یه به شه‌و ده‌ریان بكه له به‌شێك له‌شه‌ودا له كۆتایی شه‌ودا ده‌ریان بكه وه كاتێك كه ڕۆیشتن كه‌س ئاوڕ نه‌داته دواوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئێمه‌ی بۆ سزای ئه‌و قه‌ومه ناردووه‌و سزایان ده‌ده‌ین ته‌نها خێزانه‌كه‌ت نه‌بێت با ئه‌ویش له‌ناو كافراندا بمێنێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویش كافرو بێباوه‌ڕ بوو وه هانی قه‌ومه‌كه‌ی ئه‌داو پێی ئه‌وتن كه میوانمان هاتووه!
ئه‌و سزایه‌ی تووشی قه‌ومه‌كه‌ت ده‌بێت خێزانه‌كه‌یشت ده‌گریته‌وه به دڵنیایی كاتی له‌ناوبردنى ئه‌وان به‌ره‌به‌یانه به‌ڕاستی به‌ره‌به‌یان نزیكه كاتێك ئه‌زانی دێت و سزایان ئه‌ده‌ین.
🔺در کوتاه‌ترین زمان بروزترین باشید
♻️ارسال سوژه و خبر و ارتباط با ما
@khabarfouri123
🔺شرایط تبلیغات در کانال خبر فوری
https://t.me/+OKb6OimPR0thZjBk
ادمین تبلیغ👇
@tabnak11
🔺اینستاگرام👇
https://instagram.com/khabarf0uri?igshid=NzZlODBkYWE4Ng
Last updated 1 month, 2 weeks ago
🔺در کوتاه ترین زمان به روزترین باشید
🔺تبلیغات👇
@akharinkhabarads
🔺هزینه تبلیغ👇
@akharinkhabar_ads
🔺Twitter👇
twitter.com/akharinkhabar
🔺Instagram👇
instagram.com/akharinkhabar
🔺Website👇
Akharinkhabar.ir & akharinkhabar.com
Last updated 1 month, 2 weeks ago
Last updated 9 months ago