?در کوتاه‌ترین زمان بروزترین باشید
♻️ارسال سوژه و خبر و ارتباط با ما
@khabarfouri123
?شرایط تبلیغات در کانال خبر فوری
@tabnak11
https://t.me/+OKb6OimPR0thZjBk
?اینستاگرام?
https://instagram.com/khabarf0uri?igshid=NzZlODBkYWE4Ng
Last updated 2 months ago
?در کوتاه ترین زمان به روزترین باشید
?تبلیغات?
@akharinkhabarads
?هزینه تبلیغ?
@akharinkhabar_ads
?Twitter?
twitter.com/akharinkhabar
?Instagram?
instagram.com/_u/akharinkhabar
?Website?
Akharinkhabar.ir & akharinkhabar.com
Last updated 2 months ago
Last updated 1 year, 6 months ago
✍ سوره ابراهيم آیه 16
مِنْ وَرَائِهِ جَهَنَّمُ وَيُسْقَىٰ مِنْ مَاءٍ صَدِيدٍ
له دوای ئه‌م له‌ناو بردنه‌ش، یاخود (وَرَاء) به‌ماناى پێشیان دێت، واته: له پێشانه‌وه دۆزه‌خێك هه‌یه كه ئه‌چنه ناوی وه ئاویان پێ ئه‌درێ و خواردنه‌وه‌ی ئه‌وان ئاوێكه كه خوێن و كێماو زوخاو برینی دۆزه‌خیه‌كانه كه لێیان ئه‌چۆڕێته‌وه ئه‌وه ئه‌خۆن.
✍ سوره ابراهيم آیه 15
وَاسْتَفْتَحُوا وَخَابَ كُلُّ جَبَّارٍ عَنِيدٍ
وه پێغه‌مبه‌ران داوای سه‌ركه‌وتنیان له خوای گه‌وره كرد به‌سه‌ر دوژمنان‌دا، یاخود كافران داوایان كرد كه خوای گه‌وره بڕیار بدات له نێوان ئه‌وان و پێغه‌مبه‌رانداو ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ران ڕاستن ئه‌مان له‌ناو بدات و سزایان بدات وه هه‌موو خۆبه‌گه‌وره‌زان و عینادى كافران زه‌ره‌رمه‌ند بوون.
✍ سوره ابراهيم آیه 14
وَلَنُسْكِنَنَّكُمُ الْأَرْضَ مِنْ بَعْدِهِمْ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَافَ مَقَامِي وَخَافَ وَعِيدِ
وه له پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانمان له‌ناو برد به‌دڵنیایى ئێوه جێگیر ئه‌كه‌ین له شوێنی ئه‌واندا، ئه‌مه بۆ كه‌سانێكه كه بترسێن له ڕۆژى ڕاوه‌ستانیان له‌پێش من بۆ لێپرسینه‌وه، وه له سزا‌و هه‌ڕه‌شه‌ی من بترسێن.
✍ سوره الرعد آیه 13
وَيُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ وَالْمَلَائِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِ وَيُرْسِلُ الصَّوَاعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَنْ يَشَاءُ وَهُمْ يُجَادِلُونَ فِي اللَّهِ وَهُوَ شَدِيدُ الْمِحَالِ
وه هه‌وره بروسكه‌ش ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره ئه‌كات وه خوای گه‌وره به پاك و مونهززهه ڕائه‌گرێت و حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره ئه‌كات وه مه‌لائیكه‌ته‌كانیش له ترسی خوای گه‌وره‌دا ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن.
پێغه‌مبه‌رى خوا صلی‌الله‌علیه‌وسلم پیاوێك له هاوهڵانى نارد بۆ لاى یه‌كێك له پیاوه گه‌وره‌كانى جاهیلى و بانگى كرد بۆ لاى خواى گه‌وره، ئه‌ویش گاڵته‌ى پێدا هات و وتى: خوایه‌كه‌ت كه منى بۆ لا بانگ ده‌كه‌یت چیه؟ ئایا له ئاسنه؟ له مسه؟ له زیوه؟ له ئاڵتوونه؟
هاوه‌ڵه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا‌و صلی‌الله‌علیه‌وسلم هه‌واڵه‌كه‌ى پێ ڕاگه‌یاند، پێغه‌مبه‌رى خوا صلی‌الله‌علیه‌وسلم دووباره ناردیه‌وه بۆ لاى، ئه‌ویش هه‌مان قسه‌ى پێشترى كرد، هاوه‌ڵه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا‌و صلی‌الله‌علیه‌وسلم هه‌واڵه‌كه‌ى پێ ڕاگه‌یاند، پێغه‌مبه‌رى خوا صلی‌الله‌علیه‌وسلم بۆ سێیه‌م جار ناردیه‌وه بۆ لاى، ئه‌ویش هه‌مان قسه‌ى پێشترى كرد، هاوه‌ڵه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا‌و صلی‌الله‌علیه‌وسلم هه‌واڵه‌كه‌ى پێ ڕاگه‌یاند، خواى گه‌وره هه‌وره بروسكه‌یه‌كى نارده سه‌رى و لێیداو سوتاندى، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند:
وه خوای گه‌وره هه‌وره بروسكه ئه‌نێرێت و ئه‌یدات له هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێت و له‌ناوی ئه‌دات وه ئه‌وان مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی خوای گه‌وره‌و گومانیان هه‌یه له گه‌وره‌یى خواى گه‌وره له كاتێكدا سزا‌و هێزو تواناى خوای گه‌وره زۆر سه‌خته.
✍ سوره الرعد آیه 12
هُوَ الَّذِي يُرِيكُمُ الْبَرْقَ خَوْفًا وَطَمَعًا وَيُنْشِئُ السَّحَابَ الثِّقَالَ
خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه هه‌وره تریشقه‌تان نیشان ئه‌دات كه هه‌یه لێی ئه‌ترسێ كاتێك كه له‌سه‌فه‌رو له ده‌شته‌دایه، وه هه‌یشه كه له ماڵه‌وه‌یه ئومێدى باران بارینی پێی هه‌یه وه خوای گه‌وره ئه‌و هه‌وره قورسانه دروست ئه‌كات كه پڕن له ئاو.
✍ سوره الرعد آیه 11
لَهُ مُعَقِّبَاتٌ مِنْ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ يَحْفَظُونَهُ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ ۗ إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا مَا بِأَنْفُسِهِمْ ۗ وَإِذَا أَرَادَ اللَّهُ بِقَوْمٍ سُوءًا فَلَا مَرَدَّ لَهُ ۚ وَمَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَالٍ
{خوای گەورە هیچ قەومێك ناگۆڕێت تا خۆیان نەگۆڕن}
وه هه‌ر كه‌سێك له تاریكی شه‌ودا به شاراوه‌یی تاوان ئه‌نجام بدات یاخود به ئاشكرا له ڕۆژدا خوای گه‌وره ئاگای له هه‌مووی هه‌یه وه خوای گه‌وره فریشته پارێزه‌ره‌كانى هه‌یه كه له پێش و دواوه‌ی مرۆڤه‌وه به فه‌رمانی خوای گه‌وره مرۆڤه‌كان ئه‌پارێزن له ڕووداوه‌كان!
به دڵنیایى خوای گه‌وره هیچ قه‌ومێك ناگۆڕێت یان له هه‌ر نازو نیعمه‌تێكدا بن لێیان ناگۆڕێ تا خۆیان خۆیان نه‌گۆڕن به خراپه‌كاری وه ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره بیه‌وێ كه‌سانێك تووشی سزا‌و له‌ناو چوون بكات ئه‌وه كه‌س ناتوانێ سزای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنێته‌وه وه هیچ كه‌سێكیش نییه كه سه‌رپه‌رشتی كاروباریان بكات له غه‌یری خوای گه‌وره یان په‌نای بۆ به‌رن یان سزاكه‌یان له‌سه‌ر لادات.
✍ سوره الرعد آیه 10
سَوَاءٌ مِنْكُمْ مَنْ أَسَرَّ الْقَوْلَ وَمَنْ جَهَرَ بِهِ وَمَنْ هُوَ مُسْتَخْفٍ بِاللَّيْلِ وَسَارِبٌ بِالنَّهَارِ
لای خوای گه‌وره یه‌كسانه هه‌ر كه‌سێك له ئێوه قسه‌یه‌ك به نهێنی بكات یاخود به ئاشكرا خوای گه‌وره ئاگای لێیه‌و هیچ شتێك له خوای گه‌وره ناشاردرێته‌وه. وه هه‌ر كه‌سێك له تاریكی شه‌ودا به شاراوه‌یی تاوان ئه‌نجام بدات یاخود به ئاشكرا له ڕۆژدا خوای گه‌وره ئاگای له هه‌مووی هه‌یه.
✍ سوره الرعد آیه 9
عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ الْكَبِيرُ الْمُتَعَالِ
خوای گه‌وره زانای نهێنی و ئاشكراكانه هه‌موو شتێك ئه‌زانێ، وه زۆر گه‌وره‌یه له زات و ناو وسیفاتیدا، وه زۆر به‌رزو باڵاده‌سته له توانا‌و ده‌سه‌ڵاتیدا به‌سه‌ر دروستكراوه‌كانیدا.
✍ سوره الرعد آیه 8
اللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَحْمِلُ كُلُّ أُنْثَىٰ وَمَا تَغِيضُ الْأَرْحَامُ وَمَا تَزْدَادُ ۖ وَكُلُّ شَيْءٍ عِنْدَهُ بِمِقْدَارٍ
خوای گه‌وره خۆی ئه‌زانێ كه هه‌موو مێیه‌ك له‌ناو ڕه‌حمیدا چی هه‌ڵگرتووه ئایا باشه یان خراپه، موسڵمانه یان كافره، نێره یان مێ یه، جوانه یان ناشیرینه، درێژه یان كورته وه ڕه‌حمی ئافره‌ت كاتێك كه كه‌م ئه‌كات به‌وه‌ی كه مناڵه‌كه‌ی ناو سكی دائه‌نێت، یان له‌بارى ده‌چێت، وه زیاد ئه‌كات كاتێك كه ئه‌و مناڵه له سكیدا ڕۆژ به دوای ڕۆژ زیاد ئه‌كات و گه‌وره ده‌بێت وه هه‌موو شتێك لای خوای گه‌وره كات و ئه‌ندازه‌ی دیاریكراوی خۆی هه‌یه.
✍ سوره الرعد آیه 7
وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِنْ رَبِّهِ ۗ إِنَّمَا أَنْتَ مُنْذِرٌ ۖ وَلِكُلِّ قَوْمٍ هَادٍ
وه كافران داوای موعجیزه‌یان له پێغه‌مبه‌ر صلی‌الله‌علیه‌وسلم ئه‌كردو ئه‌ڵێن: ئه‌وه بۆ نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌كمان له په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ ناهێنێ؟
ئه‌ی محمد صلی‌الله‌علیه‌وسلم ئه‌و شتانه به‌ده‌ست تۆ نییه و تۆ ته‌نها ترسێنه‌ری و ئهیانترسێنی و ئاگاداریان ئه‌كه‌یته‌وه وه بۆ هه‌موو قه‌ومێكیش پێغه‌مبه‌رێك هه‌یه كه هیدایه‌تیان ئه‌دات و ڕێنماییان ئه‌كات بۆ ڕێگای ڕاست.
?در کوتاه‌ترین زمان بروزترین باشید
♻️ارسال سوژه و خبر و ارتباط با ما
@khabarfouri123
?شرایط تبلیغات در کانال خبر فوری
@tabnak11
https://t.me/+OKb6OimPR0thZjBk
?اینستاگرام?
https://instagram.com/khabarf0uri?igshid=NzZlODBkYWE4Ng
Last updated 2 months ago
?در کوتاه ترین زمان به روزترین باشید
?تبلیغات?
@akharinkhabarads
?هزینه تبلیغ?
@akharinkhabar_ads
?Twitter?
twitter.com/akharinkhabar
?Instagram?
instagram.com/_u/akharinkhabar
?Website?
Akharinkhabar.ir & akharinkhabar.com
Last updated 2 months ago
Last updated 1 year, 6 months ago