Last updated 4 months, 1 week ago
سيرافقك قلبي إلى اخر العمر
- لطلب تمويل تواصل ← : @ooooow
- قناة التمويلات : @xxxxzz
Last updated 6 months ago
https://t.me/hjjhhhjjnkkjhgg1234
Last updated 4 months, 3 weeks ago
نهێنی دووعاکردن چیە؟؟؟
زۆر جار خودای گەورە وەڵامی دووعای کەسانێک دەداتەوە،،
جاری واهەیە کەسەکە زۆرناچار بووە و لەهەمان کاتدا کەسێکیڕوولەخودا بووە،
یاخود چاکەیەکی کردووە خودای گەورە وەک پاداشتێک بۆ ئەوچاکەیەی دووعاکەی گیراکردووە،
یانیش جاری واهەیە گیرابوونی دووعاکە لەبەر ئەوەبووە کە دووعاکە لەکاتێکدا کراوە کە دووعا تێیدا گیرایە،
جا لێرەدا خەڵک زۆر ئەکەوێتە هەڵەوە وا بیرئەکەنەوە کە گیرابوونی ئەو دووعایە لەبەر دووعاکە خۆیەتی نەوەک ئەو هۆکارانەی باسمان کرد و کەسەکەش ئەچێ وەکئەو هەر دووعا ئەکات و تەواو،
بەڕاستی ئەوهۆکارانەی باسکران زۆر زۆر گرنگن،
چۆنیەتی دووعاکرد
کاتی دووعاکردن
باروودۆخەکەی
وە ڕوولەخوابوون ..هتد..
بەڕاستی ئەوەی باسمانکرد وەک ئەوە وایە کەسێک دەرمانێکی وەرگرتبێ بۆ باروودۆخەکەی خۆی کە لەکاتی گونجاو ئەیخوا و بەشێوەیەکی گونجاو کە تایبەتە بەو نەخۆشیەی ئەو هەیەتی و سوودی لێ ئەبینێ ،
لەولا کەسێک دێ کە ئەبینێ کەسەکە سوودی لەو دەرمانە وەرگرتووە ئەویش ئەڕوا بەکاریەهێنێ بێگوێدانە کات و شێوە و هتد...
بۆیە سوودی لێنابینێ جا بەهەمان شێوە دووعاکردنیش کات و شێوەو ئادابی خۆی هەیە .
**قال شــيخ الإســـلام ابنُ تيـميـة رحمه الله:
” لو خالف العبد جميع الخلق واتَّبع الرسول ما سأله الله عن مخالفة أحد.”
”ئه‌گه‌ر به‌نده پێچه‌وانه‌ی هـه‌موو خه‌ڵكی بكات ، به‌ڵام شوێن پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بكه‌وێت ، له دوارۆژدا خوای گه‌وره پرسیاری لێناكات بۆ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی ( هه‌موو خه‌ڵك )ی كردووه..!
مجموع الفتاوى لابن تيمية رحمه الله ١٦ / ٥٢٩
🖤..)**
**اسماء وصیفات
یەکێکە لە جۆرەکانی تەوحید
کە بەڕاستی پێویستە زۆر بەوردی لەسەری زانیاری وەرگری ئەگینا خوا پەنامانبدا بەلادانی لەیەکێکی پێی کافر دەبی!
کە هەنێک هەن ناو سیفەتی ️ اللّٰه تعالی ڕەتدەکەنەوە ئەویش (چوار)شێوازی هەیە..
①(تعطیل واتا ڕەتکردنەوەی یەکێک لە ناو یان کە سیفەتەکانی خوایگەورە کە لەقورئان باسکراوە بۆنمونە هەندێک دەڵێن کە (خودا دەستی نیه ) کە هەرچەن ️ اللّٰه تعالی لەقورئان لە سورەتی الفتح لە ئایەتی١٠ئامەژەی بەدەستی خۆی کردووە کە تەنها ئەمە نیە چەندین سیفەتی خوا ڕەتدەکەنەوە...
②تکییف واتا بەعەقڵی خۆمان بڵێین ناو سیفەتەکانی ️ اللّٰه ئاوان و ئاوان، بۆ نمونە بڵێین (بەرزی خوائەوەندەیە)یان بڵێین ️ اللّٰه بەم شێوە لەسەر عەرشە هەرکەسێک بەم شێوە بەعەقڵی خۆی شێوەو چواندن بۆ سیفەتی ️ اللّٰه تعالی بکا پێی کافر دەبێ خوا پەنامان بدا!
③تحریف واتا شێواندنی ناوێک یان سیفەتێکی خوای گەورە بۆ نمونە کەسانێک کاتێ بەڵگەی قورئانیان بۆ دەهێنی دەڵێن نەخێر خوا مەبەستی لەوەنیە مەبەستی لەشتێکی ترە هەروەک و لای جەمعی سونە ️ اللّٰه لەسەر عەرشە بەبەڵگەی قورئان لە سورەتی طە لەئایەتی ٥ کەچی کەسانی تر هەن دەڵێن کە خودا لەهەموو شوێنێکە یان شوێنی خوایگەورە دیار نیە ، کە ️ اللّٰه تعالی لەسەر عەرشەو عیلمەکەی لەهەموو شوێنێکە.
④تمثيل واتا لێکچواندنی ناو سیفەتەکانی خوای گەورە بە دروستکراوەکانی نمونە هەرکێ بڵێ خوا دەستی وەک و دەستی مرۆڤە لە گۆشت و ئێسک پێک هاتووە ئەوە پێی کافر دەبێ چونکە لێک چواندنی ئەنجاممداوە بۆ سیفەتی خوای گەورە.
خوایگەورە پەنامان بدا بەرامبەر ئەم هەموو فیتنەیەو لەڕیابازی بمانپارێزێ إِنْ شَاءَ اللّٰه سودێکمان گەیاندووە..**
چه‌ند سیفه‌تێكی تریش زیاد ده‌كرێت بۆ ئه‌م پێنجه، ئه‌ویش: سیواك كردنه، وئاو دانه به ده‌م ولوت دا، وشۆردنی ئه‌و گرێیانه‌ی سه‌ر په‌نجه‌كانه كه چڵكی تێدا كۆ ده‌بێته‌وه، وتارات گرتنه، ئه‌مه‌ش له به‌ر فه‌رموده‌كه‌ی عائیشه رضي الله عنها، كه په‌یامبه‌ری خوا ـ ﷺ ـ فه‌رموی: «عَشْرٌ مِنَ الْفِطْرَةِ: قَصُّ الشَّارِبِ، وَإِعْفَاءُ اللِّحْيَةِ، وَالسِّوَاكُ، وَاسْتِنْشَاقُ الْمَاءِ، وَقَصُّ الْأَظْفَارِ، وَغَسْلُ الْبَرَاجِمِ، وَنَتْفُ الْإِبْطِ، وَحَلْقُ الْعَانَةِ، وَانْتِقَاصُ الْمَاءِ -يَعْنِي: الِاسْتِنْجَاءَ-»... قَالَ مُصْعَبٌ: وَنَسِيتُ الْعَاشِرَةَ إِلَّا أَنْ تَكُونَ الْمَضْمَضَةَ...»((13))، واته: «ده شت له فیتره‌ته: بڕینی شوارب، وهێشتنه‌وه‌ی ڕیش، وسیواك كردن، وئاو دانه ده‌م ولوت، وبڕینی نینۆك، وشۆردنی گرێكانی سه‌ر په‌نجه، وهه‌ڵ كه‌ندنی موی بن باڵ، وتاشینی موی به‌ر، هه‌روه‌ها تارات گرتن». موصعه‌بی كوڕی شه‌یبه -یه‌كێكه له ڕاویه‌كان- ئه‌ڵێ: «وده‌یه‌مم له بیر چوه، ئه‌گه‌ر ئاو دانه لوت نه‌بێ».
((9)) متفق عليه: أخرجه البخاري (5889)، ومسلم (257).
((10)) له‌م باره‌وه دو حه‌دیس هاتون یه‌كتری به‌هێز ده‌كه‌ن، وه‌ك شێخ ئه‌لبانی ئه‌ڵێ له «تمام المنة» ل67.
((11)) أخرجه مسلم (260).
((12)) أخرجه البخاري (5892)، ومسلم (258). واللفظ للبخاري.
((13)) أخرجه مسلم (261) [هذا لفظه].
فیقهی ئاسان.
دەروازەی چوارەم: لەبارەی سیواک و سوننەتەکانی فیترەتەوە.
پرسی چواره‌م: سوده‌كانی سیواك:
له گرنگترینی ئه‌وه‌یه كه له فه‌رموده‌كه‌ی پێشودا هاتوه، كه پاك كه‌ره‌وه‌ى ده‌مه له دونیا، ومایه‌ى ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاره له دوا ڕۆژدا. بۆیه ئه‌بێت موسڵمان پابه‌ند بێت به‌م سوننه‌ته‌وه ووازی لێ نه‌هێنێت له به‌ر ئه‌و سوده زۆرانه‌ی تێیدایه، به‌ڕاستی هه‌ندێك له موسڵمانان له‌وانه‌یه كاتێكی زۆر وه‌ك مانگ ودو مانگی به سه‌ردا تێ په‌ڕ بێت كه‌چی هێشتا سیواكی نه‌كردبێت، ئیتر له ته‌مبه‌ڵی بێت یا له نه‌زانیه‌وه، ئه‌مانه‌ش پاداشتێكی گه‌وره وسودێكی زۆریان له كیس خۆیان داوه، به هۆی وازهێنانیان له‌م سوننه‌ته‌ی كه په‌یامبه‌ر ـ ﷺ ـ پارێزگاری لێ كردوه، كه وه‌خت بوه فه‌رمان بكات به ئوممه‌ته‌كه‌ی فه‌رمانی واجب كردن، ئه‌گه‌ر ترسی بار گرانی نه‌بوایه. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێ سودی تری سیواك باس كراوه، له‌وانه: ددانه‌كان به هێز ئه‌كات، وپوك توند ده‌كات، وده‌نگ ساف ده‌كات، ومرۆڤ چالاك ده‌كات.
فیقهی ئاسان.
دەروازەی چوارەم:لەبارەی سیواک و سوننەتەکانی فیترەتەوە.
پرسی سێیه‌م: سیواك به چی ده‌كرێت؟
سوننه‌ته سیواك كردن به دارێكی ته‌ڕ بێت، له‌ت((6)) نه‌بێت، ده‌م بریندار نه‌كات، چونكه په‌یامبه‌ر ـ ﷺ ـ به داری ئه‌ڕاك((7)) سیواكی ده‌كرد. وده‌توانێت به ده‌ستی ڕاستی یا چه‌پی سیواك بكات، له‌م باره‌وه فراوانی هه‌یه. ئه‌گه‌ریش له كاتی ده‌ست نوێژ دا دارێكی پێ نه‌بو سیواكی پێ بكات ئه‌توانێت به په‌نجه‌كانی سیواك بكات، وه‌كو له عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵبه‌وه ـ رضي الله عنه ـ هاتوه له چۆنیه‌تی ده‌ست نوێژی په‌یامبه‌ردا ـ ﷺ ـ ((8)).
((6))-واته: ورد و شی نه‌بو بێته‌وه.
((7))-الأرَاك: شجر من الحمض يستاك بقضبانه، واسمه «الكَبَاث».
((8))-أخرجه أحمد في المسند (1/158)، وصححه ابن حجر في «التلخيص الحبير» (1/70).
فیقهی ئاسان.
ده‌روازه‌ی چواره‌م : له باره‌ی سیواك وسوننه‌ته‌كانی فیتره‌ته‌وه
سیواك: بریتیه له به‌كارهێنانی دار یا هاو شێوه‌كانی بۆ ده‌م وددان؛ به مه‌به‌ستی لادانی ئه‌و شتانه‌ی پێیانه‌وه نوساوه له خواردن وبۆنه‌كان((1)).
له چه‌ند پرسێك پێك هاتوه:
پرسی یه‌كه‌م: حوكمی سیواكه‌وه:
سیواك سوننه‌ته له هه‌مو كاتێك دا، ته‌نانه‌ت ڕۆژوانیش هیچی تێدا نیه له كاتی ڕۆژوه‌كه‌ی دا سیواك بكات، ئیتر سه‌ره‌تای ڕۆژ بێت یا كۆتاییه‌كه‌ی، چونكه په‌یامبه‌ر ـ ﷺ ـ له هه‌مو كات وحاڵێك دا هانی داوین بۆ سیواك كردن، وتایبه‌تی نه‌كردوه به كاتێكه‌وه، وه‌ك ـ ﷺ ـ ده‌فه‌رموێ: «السِّوَاكُ مَطْهَرَةٌ لِلْفَمِ مَرْضَاةٌ لِلرَّبِّ» «سیواك پاك كه‌ره‌وه‌ی ده‌مه، ومایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاریشه»((2)). وهه‌روه‌ها ـ ﷺ ـ ئه‌فه‌رموێ: «لَوْلَا أَنْ أَشُقَّ عَلَى أُمَّتِي لَأَمَرْتُهُمْ بِالسِّوَاكِ عِنْدَ كُلِّ صَلَاةٍ» «له به‌ر ئه‌وه نه‌بوایه قورسی بكه‌م له سه‌ر ئومه‌ته‌كه‌م، فه‌رمانم پێ ئه‌كردن سیواك بكه‌ن له كاتی هه‌مو نوێژێكدا»((3)).
((1))-[ئه‌گه‌ر وا بێت؛ سیواك گشتیه وتایبه‌ت نیه به‌و دار سیواكه‌وه كه پێی ئه‌وترێ: «داری ئه‌ڕاك»، به‌ڵكو فڵچه‌ى ددانیش حوكمی سیواك وئه‌جره‌كه‌ى هه‌یه. له پرسی: «به چی سیواك ده‌كرێت؟» ڕون تر ده‌بێته‌وه].
((2))-أخرجه البخاري (2/40) معلقًا بصيغة الجزم، وأخرجه أحمد (6/47)، والنسائي (1/10). وصححه الألباني «الإروا‌ء» (1/105).
((3))-متفق عليه: البخاري (887)، ومسلم (252).
فیقهی ئاسان.
دەروازەی سێیەم:لەبارەی دەست بەئاو گەیاندن و ئادابەکانی[تارات گرتن].
پرسی سێیه‌م: سوننه‌ته‌كانی كاتی چونه عه‌ده‌ب خانه (ئاودەست):
ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌ڕواته سه‌ر ئاو، سوننه‌ته بڵێ:«بِسْمِ اللّه، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِن الخُبُثِ والخَبَائِثِ» «بِسْمِ اللّه، خوایه په‌نات پێ ده‌گرم له جنۆكه‌ی نێرینه ومێینه». وله كاتی ته‌واو بون وده‌رچوندا ئه‌ڵێ: «غُفْرَانَك» «خوایه داوای لێ خۆش بونت لێ ده‌كه‌م». له چونه ژوره‌وه‌شدا قاچی چه‌پی پێش ده‌خات، له هاتنه ده‌ره‌وه‌شدا قاچی ڕاستی. كه‌ل وپه‌له‌كه‌شى هه‌ڵ ناكات عه‌وره‌تی ده‌ر بكه‌وێت تا له زه‌وی نزیك ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ریش هاتو له ده‌شت دا بو، سوننه‌ته دور بكه‌وێته‌وه وله به‌ر چاو نه‌مێنێت، به‌ڵگه‌ی هه‌مو ئه‌مانه: فه‌رموده‌كه‌ی جابره ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: «خَرَجْنَا معَ رَسول الله ـ ﷺ ـ فِي سَفَرٍ، وَكَان رَسولُ الله ـ ﷺ ـ لَا يَأْتي البَرَازَ حتَّى يَتَغَيَّب فلا يُرى» «ده‌رچوین بۆ سه‌رفه‌رێك له‌گه‌ڵ په‌یامبه‌ردا ـ ﷺ ـ ، جا په‌یامبه‌ر ـ ﷺ ـ نه ده‌چوه ده‌ستی به ئاو نه‌ده‌گه‌یاند تا ته‌واو له به‌ر چاو ون ده‌بو ونه ده‌بینرا»((8)). هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ی عه‌لیه ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: په‌یامبه‌ری خوا ـ ﷺ ـ فه‌رمویه‌تی: «سَتْرُ مَا بَيْنَ الجِنِّ وَعَوراتِ بَنِي آدَم إِذَا دَخَل الخَلَاء، أَنْ يقولَ: بِسْمِ الله» «په‌رده‌ی نێوان جنۆكه وعه‌وره‌تی ئاده‌میزاد ئه‌وه‌یه ڕۆیشته ئاو ده‌ست بڵێت: بِسْمِ الله»((9)). هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ی ئه‌نه‌سه ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: «په‌یامبه‌ری خوا ـ ﷺ ـ ئه‌گه‌ر بڕوایه‌ته سه‌ر ئاو، ئه‌یفه‌رمو: «به ناوی خوا، خوایه! په‌نات پێ ده‌گرم له جنۆكه‌ی نێرینه ومێینه»((10)). هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ی عائیشه‌یه رضي الله عنها كه ئه‌ڵێ: «په‌یامبه‌ری خوا ـ ﷺ ـ له سه‌ر ئاو ده‌ر بچوایه ئه‌یفه‌رمو: «خوایه! داوای لێ خۆش بونت لێ ده‌كه‌م»((11)). هه‌روه‌ها فه‌رموده‌كه‌ی ئیبن عومه‌ره رضي الله عنه ئه‌ڵێ: «په‌یامبه‌ری خوا ـ ﷺ ـ ئه‌گه‌ر بیویستایه بڕواته سه‌ر ئاو، جل وبه‌رگه‌كه‌ی به‌رز نه‌ده‌كرده‌وه تا له زه‌وی نزیك ده‌بویه‌وه»((12)).
((8))-أخرجه أبو داود (2)، وابن ماجه (335)، واللفظ له، وإسناده صحيح. انظر: «صحيح ابن ماجه» (1/60).
((9))-أخرجه ابن ماجه (297)، والترمذي (606) وحسنه أحمد شاكر في حاشية الترمذي، وصححه الألباني. صحيح الجامع الصغير (3611).
((10))-أخرجه البخاري (142)، ومسلم (375).
((11))-أخرجه أبو داود (17)، والترمذي (7)، وقال: «حسن غريب». وحسنه الألباني «صحيح الجامع» 4707).
((12))-أخرجه أبو داود (14)، والترمذي (14) وصححه الألباني، انظر: «صحيح الجامع » (4652).
فیقهی ئاسان.
دەروازەی سێیەم:دەربارەی دەست بەئاو گەیاندن و ئادابەکانی[تارات گرتن].
پرسی دوه‌م: ڕو كردن وپشت كردنه قیبله له كاتی ده‌ست به ئاو گه‌یاندن دا:
دروست نیه له بیابانێك دا هیچ له به‌رده‌م نه‌بو، له كاتی ده‌ست به ئاو گه‌یاندن دا، ڕو یا پشت بكرێته قیبله، له به‌ر فه‌رموده‌كه‌ی ئه‌بو ئه‌یوبی ئه‌نصاری ـ رضي الله عنه ـ ئه‌ڵێ: په‌یامبه‌ری خوا ـ ﷺ ـ فه‌رمویه‌تی: «إِذَا أَتَيْتُم الغَائِطَ فَلَا تَسْتَقْبِلُوا القِبْلَة، ولا تَسْتَدْبِرُوهَا، وَلَكِنْ شَرِّقوا أَوْ غَرِّبُوا» «ئه‌گه‌ر چون بۆ ئاو ده‌س، نه ڕو بكه‌نه قیبله نه پشتی لێبكه‌ن، به‌ڵكو ڕو بكه‌نه ڕۆژ هه‌ڵات یان ڕۆژ ئاوا». ئه‌بو ئه‌یوب ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌بو ڕۆیشتینه شام، ته‌ماشا ئه‌كه‌ین عه‌ده‌ب خانه‌كانیان ڕو به‌ره‌و كه‌عبه بونیاد نراوه، ئێمه‌ش ڕومان وه‌ر ده‌گێڕا وداوای لێ بوردنمان له خوا ده‌كرد»((5)).
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ناو ماڵان‌دا بو، یا به‌ینی ئاو ده‌سته‌كه وقیبله داپۆشه‌رێك هه‌بو، ئه‌وه دروسته، له به‌ر حه‌دیسه‌كه‌ى ئیبن عومه‌ر رضي الله عنه كه: «په‌یامبه‌ری خوای ـ ﷺ ـ بینیوه له ماڵی خۆیاندا ڕوه‌و شام وپشت به كه‌عبه میزی كردوه»((6)). وفه‌رموده‌كه‌ی مه‌ڕوانی ئه‌صفه‌ر ئه‌ڵێ: «ئیبن عومه‌ر ـ رضي الله عنه ـ ئاژه‌ڵه‌كه‌ی ڕو به‌ره‌و قیبله یه‌خ دا، پاشان دانیشت وبه‌و ئاراسته میزی كرد، وتم: ئه‌ی باوكی عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌ی نه‌هی نه‌كراوه له‌مه؟ وتی: بۆ نه، نه‌هی له‌مه كراوه ئه‌گه‌ر له ده‌شت بیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نێوان تۆ وقیبله شتێك هه‌بو ده‌بوه به‌ر به‌ست، ئه‌وه هیچی تێدا نیه»((7)). باشتریش وایه له ناو ماڵانیشدا نه‌كرێ. خواش زاناتره.
((5))-أخرجه البخاري في كتاب الوضوء (144)، ومسلم (264).
((6))-أخرجه البخاري (148)، ومسلم (266).
((7))-أخرجه أبو داود (11)، والدارقطني (158)، والحاكم (1/154). وصححه الدارقطني، والحاكم وافقه الذهبي، وحَسنه الحافظ ابن حجر، والحازمي، والألباني، انظر: «الإروا‌ء» (61).
فیقهی ئاسان.
ده‌روازه‌ی سێیه‌م : ده‌رباره‌ی ده‌ست به ئاو گه‌یاندن وئادابه‌كانی [تارات گرتن].
پرسی یه‌كه‌م: «الاِسْتِنْجَاء» و«الاِسْتِجْمَار» وشوێن گرتنه‌وه‌یان بۆ یه‌كتر:
«الاِسْتِنْجَاء» به ئاو لابردنی ئه‌وه‌یه كه له هه‌ردو ده‌ره‌چه‌كه‌وه دێته ده‌ره‌وه. «الاِسْتِجْمَار»یش: بریتیه له‌وه‌ى بیسڕیت به شتێكی پاكی حه‌ڵاڵی پاك كه‌ره‌وه (لابه‌ر)، وه‌ك: به‌رد وهاو شێوه‌كانی، وهه‌ر یه‌كه‌یان جێگه‌ی ئه‌وی تریان ده‌گرنه‌وه، چونكه ئه‌مه له په‌یامبه‌ری خواوه ـ ﷺ ـ چه‌سپاوه، ئه‌وه‌تا ئه‌نه‌س ئه‌ڵێ: «په‌یامبه‌ری خوا ـ ﷺ ـ ئه‌ڕۆشته عه‌ده‌ب خانه، من ومنداڵێكی هاو ته‌مه‌نی خۆم كونه‌یه‌كی بچوكی ئاو له‌گه‌ڵ ڕمێكی بچوك (العَنَزة)یه‌كمان هه‌ڵ ده‌گرت، ئه‌ویش خۆی به ئاوه‌كه پاك ده‌كرده‌وه»((1)). هه‌روه‌ها له عائیشه‌وه رضي الله عنها ئه‌ڵێ: په‌یامبه‌ر ـ ﷺ ـ فه‌رموی: «إِذَا ذَهَبَ أَحَدُكُمْ إِلَى الْغَائِطِ، فَلْيَذْهَبْ مَعَهُ بِثَلَاثَةِ أَحْجَارٍ يَسْتَطِيبُ بِهِنَّ، فَإِنَّهُنَّ تُجْزِئُ عَنْهُ» «كه‌سێكتان چو بۆ ئاوده‌س، با به سێ به‌رد خۆی پاكه‌وه بكاته‌وه، ئه‌وه به‌سیه‌تی»((2)). به‌ڵام كۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ر دو كیشیان باشتره.
«الاِسْتِجْمَار»یش به به‌رد وهاو شێوه‌كانی له شته پاكه لابه‌ره حه‌ڵاڵه‌كان به دی دێت، وه‌كو كلینیسك ودار وهاو شێوه‌كانیان، چونكه په‌یامبه‌ر ـ ﷺ ـ به به‌رد خۆی پاك كردۆته‌وه، كه‌واته هه‌ر شتێك هاو شێوه‌ى بێت له لابردن وپاك كردنه‌وه ده‌خرێته پاڵی، وخۆ پاكردنه‌وه‌ش به كه‌م تر له سێ سڕین به دی نایه‌ت، له به‌ر فه‌رموده‌كه‌ی سه‌لمان ـ رضي الله عنه ـ ئه‌فه‌رموێ: «نَهَانَا -يَعْنِي النَّبِيَّ ـ ﷺ ـ - أَنْ نَسْتَنْجِيَ بِاليَمينِ، وأن نستنجي بأقل من ثلاثة أحجار، وأن نستنجي برجيع أو عظم» «په‌یامبه‌ری خوا ـ ﷺ ـ نه‌هی لێ كردوین به ده‌ستی ڕاست تارات بگرین، یا كه‌متر له سێ به‌رد به‌كار بهێنین، هه‌روه‌ها به پیسایی ئاژه‌ڵ (رَجِيع)((3)) یا ئێسك خۆمان پاك بكه‌ینه‌وه»((4)).
((1))-أخرجه مسلم (271)، والإداوة: إنا‌ء صغير من جلد.
((2))-أخرجه أحمد (6/108) [هذا لفظه]، والدارقطني (144) وقال: «إسناد صحيح»، [وأخرجه أبو داود (40)، والنسائي (44) وهما أولى بالعزو من الثاني ].
((3))-بریتیه له پاشه‌ڕۆی ئاژه‌ڵی سمدار، واته: ته‌پاڵه وته‌رس وپشقل و... ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه وه‌كو زمانه‌وانی، به‌ڵام له شه‌رعدا پیسایی هه‌مو ئاژه‌ڵێك ده‌گرێته‌وه.
((4))-أخرجه مسلم (262)، والرجيع: العَذرَةُ والروْثُ.
Last updated 4 months, 1 week ago
سيرافقك قلبي إلى اخر العمر
- لطلب تمويل تواصل ← : @ooooow
- قناة التمويلات : @xxxxzz
Last updated 6 months ago
https://t.me/hjjhhhjjnkkjhgg1234
Last updated 4 months, 3 weeks ago