❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
پەیجی تێلگرامی کاک بیلالی ئەمینی (ڕەخنەگری ئەدەبی)
بابەتەکانی ئەم پەیجە زۆر بەسوودە
ئۆرکێسترای جیهانی
شێعر: وەلات
شاعیر: سەلاحەددین دەمیرتاش
مۆسیقا: دیار دێرسیم
دەرهێنەر: Grzech Piotrowski
گیانفیدایی لە ڕێگای نیشتمان، گەورەترین شانازییە.
ئەوینداران، ڕێبوارانی ڕیگای ئەندێشەی سەوز، ژینگەپارێزانی وڵات پارێز!
بۆ ۳ی خەرمانان، ڕۆژی شەهیدانی ژینگە، لە شەشەمین ساڵیادی گیانفیدایی هاوڕێیانی شەهیدمان، بۆ بەرز ڕاگرتنی یاد و ئامانجی پیرۆزیان لە دەوری یەکتر کۆ دەبینەوە.
کات: شەممە ۳ی خەرمانانی ۲۷۲۴، کاتژمێر ۵ی ئێوارە.
شوێن: گۆڕستانی دارسەیران، گڵکۆی شەهیدان.
هاتنتان سۆز و وەفایەکە بە شەهیدانمان.
?سێهەمین کۆڕەشێعری ساڵانەی کــوردیی
«تا زرێبـار و دێڕێک»
خەرمانانی ۱٤۰۳
?مۆڵەتی ناردنی بەرهەم تا ۱۴۰۳/۰۵/۱۵ بۆ ئایدی تێلگرامیی ↙️↙️
@kani70
?مەرجەکانی بەشداربوون:
ــ یەکێک لە دیالیکتەکانی زمانی کوردی (لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی) بە هەر شێواز و ڕێبازێکی شێعری.
ــ ڕێنووسی کوردی، فۆنتی:
Unikurd (Goran)14 - Exactly: 22pt / PDF
ــ بەرهەم لە ۳ لاپەڕەی A4 زیاتر نەبێ.
ــ نووسینی ناوی گەورە و ناوی بچووک، شوێنی نیشتەجێبوون و ژمارەی پێوەندی.
? لە دەرەوەی ئەو مەرجانە دەق وەرناگیرێت.
? ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان (کومێتەی شێعر)
? فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان
بازەوەختێ ئەم هەبوونە زەڕڕەیەک تامی نییە
ڕێگەکان گشتی ئەپێوی هیچ دەرئەنجامی نییە
خۆزگە سی دی ئەم ژیانەش پڕ نەبایەت وەک دڵم
داخەکەم بەختی بەتاڵم هەر پڕە و خامی نییە
هێندە بوون کفنی نەبوونیی کردە بەر باڵای خەیاڵ
پێکەنینی مەرگ و قاقای گۆڕ ئەوەند سامی نییە
خۆزگە شەو بەر ماڵەکانی هەر بە ڕەنگێ دائەگرت
ئەی عەداڵەت بۆ هەنێ کەس شەو هەیە و شامی نییە
با قەڵەم ساڕێژ بنووسێ بۆ چراکانی زەمان
خوێنەری ئەم شێعرەسادەم تاقەتی زامی نییە!؟
ئەو کەسەی مێوم بە مەستی چاوەکانیا هەڵبژارد
چی بڵێم وەختێ لە بەختی ڕێگەما جامی نییە؟
چۆن تەماشام ڕابهێنم دەس لە چاوت هەڵگرێ؟
باڵی ئەم نیگا بە دەستی باوە ئارامی نییە
ئاشقان، سرتەی نەسیمێ نیشتمانی پێی وتم
خۆشەویستی لێرە بەدوا داوی ئێعدامی نییه
ڕەنگە هەر شێعر و ئەوین بۆ ڕاپەڕین دەروازە بن
تۆ خودا قەت پێم مەفەرموون بەسیە ئاکامی نییە
داری ئێقباڵی خەیاڵـم گەرچی وەرزی خـۆی نیە
وا خەریکە مەیلی گۆپکەی تازە دەرچووی یارەکا
✍پەرۆش مەریوان
? ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاریی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان بەڕێوە دەبات:
پـــــــــــــــلار
? یەکەمین کۆڕی ساڵانەی تـەنـزی
کـــــوردیی
(لوڕی، لەکی، فەیلی، کەڵهوڕی، هەورامی، گەڕووسی، کورمانجی، سۆرانی)
? چوارشەمە: ۱۳ی پووشپەڕی۱٤۰۳
( ١٤٠٣/٠٤/١٣)
✅ کاتژمێر: ۵ی دوانیوەڕۆ
✅ شوێن: موجتەمەعی فەرهەنگی_هونەریی
تالاری مامۆستا قانـع
دەی چۆن نەگیرێ دڵم...؟
بێ هیچ دوودڵییەک لەنێوان من و
ئەوانی تردا
بە ئەلۆیەک و بە دوو قسەی دەروونناسانەی مودێڕن
بە ئەفسانەت زانیوم و
وتووتە پارە لە زانست باشترە
پارە لە فشقیاتی مەم و زین خۆشترە
دەی چۆن نەگیرێ دڵم
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago