Grade 12 facility 📖

Description
لینکی گرووپمان 🤍

https://t.me/poli_12a

Owner @xatun_arin
Advertising
We recommend to visit

Last updated 1 week, 3 days ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 day, 5 hours ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 2 months, 2 weeks ago

6 days, 13 hours ago
6 days, 15 hours ago
1 week ago
1 week, 6 days ago

زیندەزانی
چەند تێبینی گرینگ
😍*🔥

1\ پەیکەرە کۆئەندام لە کڕکڕاگە و ئێسک و بەستەر پێکدێت.

2\ کەلـلـە کەلێن و دڕکە کەلێن و سنگە کەلێن دەکەونە تەوەرە پەیکەر.

3 \ حەوزە کەلێن دەکەوێتە پەلە پەیکەر.

4 \ ئێسکەکانی باڵ و لاق و شان و چەڵەمە سەر بە پەلە پەیکەرن بەڵام ناکەونە هیچ کەلێنێکەوە.

5\ سکە کەلێن ناکەوێتە تەوەرە پەیکەر و پەلە پەیکەر، چونکە بە ئێسک دەورە نەدراوە.

6\ تەوەرە پەیکەر و پەلە پەیکەر ڕۆڵیان هەیە لە دروستکردنی کەلێنەکان.

7\ ئێسکەکان ڕاگرن، ماسولکە و ئەندامەکان ڕاگیر دەکەن.

8\ ئێسک ماسولکە ڕاناکێشێت، ماسولکە ئێسک ڕادەکێشێت.

9\ ئێسکەکان دوو جۆر خوێ کۆدەکەنەوە، خوێی کالسیۆم و خوێی فۆسفۆر.

10\ ئێسکەکان چەوری کۆدەکەنەوە لە مۆخی زەردی ئێسک.

11\ ئێسکەکان شانەی زیندوو و شێدارن (بەستەرە شانەن و ئەندام نین).

12\بەرگی ئێسک تەنها تەوەرە دادەپۆشێت و جەمسەرەکان (جومگەکان) داناپۆشێت.

13\ ڕیزبەندییەکە بەم شێوەیەیە لە بچوکەوە بۆ گەورە:
ئێسکە خانە:خانە
ئێسک:شانە
ئێسکی شتێک: ئەندام
(ئێسکی ڕان:ئەندام)
ئێسکە پەیکەر:کۆئەندام

14\ ئێسک بەستەرەشانەیە و نێوانەماددەکەی ئێسکەپەڕەیە.

خوێن: پلازما ( پلازما نێوانەماددەی خوێنە)
ئێسک: ئێسکەپەڕە ( ئێسکەپەڕە نێوانەماددەی ئێسکە)

15\ بەرگی ئێسک و ئێسکی پتەو لە تەوەرە هەن.

16\ مۆخی ئێسک و ئێسکی ئیسفنجی لە تەوەرە و لە جەمسەرەکان هەیە.

17\ ئێسکی ئیسفنجی لە جەمسەرەکان زۆرترە.

18\ ئێسکە پەڕە لە ئێسکی پتەو و ئێسکی ئیسفنجی هەیە، بەڵام شێوازی ڕیزبونەکەی جیاوازە.

19\ ئێسکە پەڕەکان لە ئێسکی پتەو ڕیزبوونە بەشێوەی بازنەی هاوچەق، بەڵام لە ئێسکی ئیسفنجی ڕیزبوونە بەتەریبی لەگەڵ هێڵەهێزی پەستان.

20\بەرگی ئێسک و جۆگەی هاڤەرس هەردووکیان دەمار و لولەی خوێنیان تێدایە.

21\ جۆگەی هاڤەرس لە ئێسکی ئیسفنجیدا نییە چونکە لولەی نییە. ( 2022 خولی1)

22\ ئێسکە خانە لەهەریەک لە ئێسکی پتەو و ئێسکی ئیسفنجیدا هەیە.

23\ مۆخی (ســـ)ــور لە جــەمــ(ســ)ــەرەکان هەیە.

24\ مۆخی زەرد تەنها لە تەوەرە هەیە و لە جەمسەرەکان نییە. (2021 خولی1)

25\ ئێسک و کڕکڕاگە هەردووکیان بەستەرەشانەن، ئێسک نێوانە ماددەکەی ڕەقە بەڵام کڕکڕاگە نێوانە ماددەکەی نیمچەڕەقە (نەرمە).

26\ کڕکڕاگە سەرچاوەی دروستبوونی ئێسکە (نەک هەموو ئێسکێک).

27\ مەرج نییە هەموو کڕکڕاگەیەک ببێت بە ئێسک.

28\ مەرج نییە هەموو ئێسکێک بەقۆناغی کڕکڕاگەییدا ڕۆشتبێت
( واتە مەرج نییە هەموو ئێسکێک پێشتر کڕکڕاگە بووبێت).

29\ پەڕەی جەمسەری ئێسک دەوڵەمەندە بە کڕکڕاگە.

30\ پەڕەی جەمسەری ئێسک لە ئێسکی پێنەگەشتوو هەیە ( نەک پێگەشتوو).

31\ ئێسک گەشە دەکات بەباری درێژی و کەمێکیش بەباری پانی (ئەستوری).

32\ جومگە شوێنی بەیەک گەیشتنی ئێسکە نەک کڕکڕاگە.

32\کەلـلـەی سەر جومگەی بزێو و نەبزێوی تێدایە.
(جومگەی بزێو لە کەلـلـەی سەر وەک شەویلگەی خوارەوە.)

33\ کڕکڕاگەی جومگەکان نابن بە ئێسک.
نم/ خەپلەی کڕکڕاگەیی ناگۆڕێت بۆ ئێسک.

34\ لە بڕبڕەی پشت جومگەی جوڵە سنوردار و جومگەی بزێو (تەوەرەیی) هەیە.

35\ ئێسکی بازوو و ئێسکی ڕان دوو جۆر جومگە پێکدەهێنن (ڕێزەیی و گۆیی).

36\ کڕکڕاگە لە جومگەی بزێو ڕووی ئێسکەکان لە لێکخشاندن دەپارێزێت.

37\ کڕکڕاگە لە جومگەی جوڵە سنوردار ئێسک بە ئێسکەوە دەبەستێتەوە (مەبەستمان خەپلەی کڕکڕاگەیی و دەزولەی کڕکڕاگەی پەراسووە).

38*بەستەر ئێسک بە ئێسک دەبەستێتەوە.*

39\ دوو شت لە پێکهاتەی جومگە بەستەرە شانەن:
-کڕکڕاگە
-بەستەر

40\لەنێوان بڕبڕەی یەکەم و دووەم تەنها یەک جومگە هەیە (نەک دوو جومگە).

41\ شلەی جومگەیی پەردەیەکی تایبەت دەری دەدات.

42\ شلەی جومگەیی ئێسک لە لێکخشاندن دەپارێزێت ( جومگە لە لێکخشاندن ناپارێزێت).

43\ تەڵەزم ناچێتە پێکهاتەی جومگەی ئەژنۆوە.

44\ کڕکڕاگە و شلەی جومگەیی لێکخشاندن کەمدەکەنەوە.

45\ شلەی جومگەیی خۆراک دەدات بە شانەکانی ناوەوەی ئەژنۆ ( نەک شانەکانی دەرەوە).

46\ جومگەی بزێو هەمەجۆرترین جۆری جومگەیە.
بەستەرەشانەش هەمەجۆرترین جۆری شانەیە.

#x0shnaw🦋🖤!

1 week, 6 days ago

سەرجەم وێنە وزارییەکانی #فیزیا بە وەڵامەوە.

ئاگاداری: لاپەڕە 7 پرسیاری یەکەم بن هەڵە پرسیارەکە نووسراوە ، لە جیاتی تەنی ڕەش پرسیارەکە دەڵێت : چەند جۆر ترانزستەرمان هەیە و وێنەی بکە.

*گرنگی بدەن بە خوێندنی وێنەکان چونکە بە ئەگەری زۆرەوە دێتەوە.

بەهیوای سوود وەرگرتن

📚قوتابى/احمد عزت هركي

1 week, 6 days ago

چەن پرسیارێکی فکری و جوان بەندی ٢👌🏻🔥
م.بیلال محمد

2 weeks, 6 days ago
2 weeks, 6 days ago

یارب العالمین لێت ئەپاڕێینەوە با سبەینێ هەموومان دڵمان خۆش بێت و ئەنجامەکان بەدڵی خۆمان بێت 🥺🤲 سبەی نیوەڕۆ سەعات ١٢ بۆ ١ زانکۆلاین دێتەوە ان شاءاللە هەموومان ئەگەین بە مرازی دڵمان تکایە هەرکەس ئەنجامەکەی بەدڵ نەبوو ناشوکری نەکات بەڵکو دڵنیا بێت خێری تیایە…

2 weeks, 6 days ago

یارب العالمین لێت ئەپاڕێینەوە با سبەینێ هەموومان دڵمان خۆش بێت و ئەنجامەکان بەدڵی خۆمان بێت 🥺🤲
سبەی نیوەڕۆ سەعات ١٢ بۆ ١ زانکۆلاین دێتەوە ان شاءاللە هەموومان ئەگەین بە مرازی دڵمان
تکایە هەرکەس ئەنجامەکەی بەدڵ نەبوو ناشوکری نەکات بەڵکو دڵنیا بێت خێری تیایە و خوا باشتر ئەزانێت چی باشە بۆمان.
ربنا آتنا في الدنیا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار 🥺🤲

3 months, 2 weeks ago

? پێنج پێناسەی گرنگ :

١- تفتی لویس : گەرد یان گەردیلە یان ئایۆنێکی جووت ئەلکتڕۆن بەخشە .

٢- گەرمی سووتان :
گەرمی دەرپەڕیوە لەکاتی سووتانی یەک مۆڵ مادە لە ئۆکسجینی هەوا لە باری پێوانەیی 25C , 1atm .

٣- لەخۆوە ئایۆنێنی ئاو :
کرداری پێکهێنانی ئایۆنی هایدرۆنیۆم و هایدرۆکسیدە لە دوو گەردی ئاو لە ئەنجامی گواستنەوەی پڕۆتۆن .

٤- نەگونجان: مادەیەکە وەک هۆکاری ئۆکسێن و هۆکاری لێکەرەوە ڕەفتار دەکات .

٥- بەکارەبا شیکردنەوە :
کرداری تێپەڕاندنی تەزووی کارەبایە بەناو خانەیەکدا کە ئەرکی خانەی تێدا سالبە دەبێتە هۆی ڕوودانی ئۆکسان و لێکردنەوە .

م:هەرێز محمد - کیمیا ?

We recommend to visit

Last updated 1 week, 3 days ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 day, 5 hours ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 2 months, 2 weeks ago