❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
کە پێکەوە بووین بەوەی کە وات لێدەکردم هەست بکەم ناتوانم هەڵەکانم چاک بکەمەوە دەرت کردم، کە دەرت کردم بەوەی کە دەڵێی بێمەوەش ناتوانم هیچ شتێک چاک بکەمەوە، ڕێگاکەت لێ گرتووم.
لە پێکەوە بوون و نەبوون، هیچت نەکرد جگە لەوەی وام لێبکەی هەست بکەی کەمم، پیرۆزە، ئێستا هەست دەکەم لە خۆیشم کەمترم.
بۆ چیش؟ بۆ هەڵەگەلێک کە نیوەی زیاتر، یان با بڵێین نیوەی، بەس لەبەر ئەوەی خۆشمدەوێی بەملی خۆم دا هێناوە و تۆیش ئەمە باش باش دەزانیت.
پەشیمان دەبیتەوە، ئەوکاتەی نە من دەتوانم بێمەوە، نە پەشیمان بوونەوەی تۆ، فەرقێک دەکات.
ئەوشەوە بێتاقەت دەبیت، زۆر زۆر، ئەو پەردەی ئێستای پێش چاوت لادەچێت و هەموو شتێک دەبینیت، لەبەر خۆتەوە دەڵێی باشه من چیم دەویست و نەیدەکرد؟ بۆ وام کرد ؟
دەگەڕێی لەناو ئەوانەی بەهەمان ئەندازە خۆشیان ویستووی و لە بچووکترین شتەکانەوە بۆ گەورەترین شتەکانی ژیانیان بۆ کردوویتە قوربانی.
تاکەکەسێک کە دەیدۆزیتەوە، هەمان ئەو کەسەیە کە چیتر ژمارەکەی بەردەست نیە.
بۆ ئەو بێتاقەتیەی ئەو شەوە یەخەت دەگرێ، کە بەهۆی منەوەیە، داوای لێبوردن دەکەم، زۆر زۆر داوای لێبوردن دەکەم...
ئەگەر پێت وابێ لەسەرەتاوە هی تۆ نەبووم، واتا ناڕاستەوخۆ دانت بەوەیا ناوە کە خوا بۆ یەکەمین جار لە دروستکردنی کەسێک هەڵەی کردووە!
من نەک لەسەرەتاوە هی تۆ بووم، لەسەرەتاوە بۆتۆ دروستکرابووم..
کە فریشتەکەی لە ناو زگی دایکەوە چارەنووسی هەموو کەس دەنووسێت، لەکۆتایی لاپەڕەکەی من پرسی: بەهەشت یان دۆزەخ، خوا فەرمووی: تۆم بۆ بنووسن و با بەهەشتی ئەو عەبدەیان جیاواز بێت، لەسەر دونیا پێی دەدەم.
تۆ ئێستاش بەهەشتی منی، من ئێستا لە جێیەکی زۆر زۆر لە دۆزەخ خراپترم، بەلام بەهۆی یادگاری رۆژانێک کە تۆ بەهەشتم بووی، بەرگەی ئازارەکانی دەگرم و بەردەوامم لەژیان. هیچ شتێک نەگۆڕاوە، هیچ شتێک ناگۆڕێ، تۆ ئێستا و سبەی و هەمیشە، بەهەشتی منی..
من دهڵێم پێڵوی چاوی ڕاستی ٦٣ برژانگی پێوه بوو
تۆ ئهڵێی لهبیری بكه؟
هەموو شتێک بکوژ بوو بەڵام نەمردم..
بوونەوەرێکی بێزار لە توخمی ئینسان..
ژیانم پێویستی بە
ئارامی و دەستەڪانی تۆیە♾️?.
هیچ ڕێگایهكی گهڕانهوه بوونی نیه
زهوی بگاته ئاسمان
خودا بێته خوارهوه و بڵێ سهیركه..
ئهمه دهبێ بگهڕێتهوه بۆ ناو ژیانت
دڵم دهردههێنم و فڕێی دهدهمه سهر شهقام و دهڵێم:
(نامهوێی , بڕۆ بهدوای كارتا!)
گرینگ نیه ئێستاش چهنێكم خۆشدهوێی تۆ ئیتر نایهیتهوه ناو ژیانم :)
ئهم قسهیه ڕێك له ناخی دڵمهوه ئهكهم چونكه
من بهڕاستی عاشقی بووم
(من بهڕاستی عاشقی بووم)
ئهو شكاندمی و ڕۆشت
منیش خهمی ئهوهم بوو , نهكا ئهوم ئازاردابێ
چهنده سادهی دڵه مردووهكهم...
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago