Dive into the Ultimate Free Library: Your One-Stop Hub for Entertainment!

دیدی من 🌱

Description
Instagram: @didi_mnn
Advertising
We recommend to visit

Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2

Last updated 1 month, 2 weeks ago

👇❌مافیای پخش اول منابع امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)

Last updated 3 days, 21 hours ago

Last updated 3 months, 3 weeks ago

1 Monat, 3 Wochen her

هەندێک لە مرۆڤەکان
دەبنە نوور لە دڵی تاریکیدا
دەبنە ڕێگا لە بێ ڕێگاییدا
دەبنە ئاو لە بیاباندا
دەبنە مەرهەم بۆ برینەکانت
دەبنە ئاوێنە تا دووبارە خۆت ببینی!
لەلات دەمێننەوە تا هەستی لەسەر زەوی و دەبنە هاودەمت تا دووبارە ڕێگەی ژیانت بدۆزیتەوە..
هەندێک لە مرۆڤەکان
نووری جیهانن
دڵی مرۆڤ گەرم دەکەن
سوپاس کە بوویت بە ئەو هەندێکە بۆ مرۆڤەکان
چون جیهان پێویستی بە نووری زیاترە ..

1 Monat, 3 Wochen her

بەڵام خۆشحاڵی ئەو کەسانەی کە خۆشت دەوێن
لە خۆشحاڵی خۆت
زیاتر دەچەسپێت، هم ؟

1 Monat, 3 Wochen her

ڕۆژانێکی نامۆن !

هاوسەردارەکان بەژن و پیاوەوە ،خیانەت دەکەن و نامە دەگۆڕنەوە ..بە بیانووی کەمی سۆز و نەبوونی بایەخ وڕۆمانسیەت ..وخۆشیان بە پاک و باش دەزانن !

ڕۆژانێکی سەیرن !
کچان و کوڕانمان چەندین کاتژمێر بەپێ و پیاسە مۆڵ و ڕێگاکان دەبڕن و ، لەیەکەم ڕکاتی نوێژیشدا ماندوو دەبن !!

سەیرە ئەم ڕۆژانە !
زۆرترین پارە بە باشترین خواردن و چاکترینیان دەدەین ،
کاتێ سندووقی خێرخوازی دەبینین بۆ کەمترین جۆری دراو دەگڕێین و هێشتا شانازی دەکەین ...!!

ڕۆژگارێکی نامۆیە !
کاتژمێرەکانمان دادەنێینەوە نەکا لە دەوام و قوتابخانە و کارەکانمان درەنگ بکەوین ...
بیرمان دەچێت ئێمە بۆ نوێژی بەیانی دیدارمان لەگەڵ خودا هەیە !!

3 Monate, 3 Wochen her

دەیوت کە هەمیشە ببەخشە
چون هەموومان هەڵەدەکەین
هەمیشە ببەخشە
چون ڕۆژێک دێت کە تۆش پێویستت بەوە دەبێت کە ببەخشرێی…

3 Monate, 4 Wochen her

کێشەکانی ئێمە کاتێک زیادیان کرد
کە بۆ حاڵی خراپمان هەر کارێکمان کرد
هەتا ستۆریشمان دانا
بەڵا دە خولەک دانەنیشتین لەگەڵ خواگیاندا قسەبکەین …

3 Monate, 4 Wochen her

نوسرابوو:
لە تەمەنێک بەدواوە ئیتر کاتت نییە دابنیشی و بگری، ناچاری لەگەڵ ڕشتنی فرمێسکەکانتدا شۆفێری بکەی، قاپەکان بشۆی یە کارە کەڵەکەبووەکانت ئەنجام بدەی… :)))

5 Monate, 3 Wochen her

دەبێت بەھێز بیت
لەبەر خۆت
لەبەر دەوروبەرت
لەبەر خێزانەکەت
لەبەر ئەو کەسانەی کە خۆشت دەوێن
لەبەر ئەو ساتانەی کە بۆیان جەنگای
لەبەر ئەو ئارەزووانەی کە ئومێدت پێیان ھەیە
ئەگەر کەوتی و ھەستایتەوە من سوپاست دەکەم
من پێویستم بە زەردەخەنەکەت ھەیە :)

5 Monate, 3 Wochen her

چاوەڕێی ھیچ دەستێک لە ھیچ شوێنێکی دنیاوە مەبە، فرمێسکەکانت بە دەستی خۆت بسڕە.. لێرە ھەمووان ڕێبوارن..

شەوت ئارام ڕەفیق ♥️

5 Monate, 3 Wochen her

بۆ ئەو ئەزیزانەی کە تازە ھاتونەتە ناو کەناڵی تێلێگرامەکەوە و دەربارەی داواکاری نوسین و خوێندنەوە پرسیارییان ھەبوو؛ سەرەتا چەند شتێک بڵێم - بێزەحمەت، نامەتان کە نارد با تەنھا لە کاتێکدا بێت کە داواکاریتان ھەیە، نە بۆ سەلام و ئەحواڵپرسی بێت و نە بۆ دەست خۆشی…

6 Monate her

دەیوت:
سەختترین بەشی خودناسی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەو برینانەیە کە ڕۆڵێکت لە دروست بوونیان نەبووە، بەڵام ئەرکی ساڕێژکردنیان لەسەر تۆیە... :)

We recommend to visit

Prommmmmmo coode ( bebo505 )
للتواصل @beboxcrew2

Last updated 1 month, 2 weeks ago

👇❌مافیای پخش اول منابع امتحانی و کنکوری❌👇
.
.
.
.
.
.
• راه ارتباطی ⇦
@Awmir_chatbot
• تبلیغات ⇦
@Tomir_H(نامربوط بلاک)

Last updated 3 days, 21 hours ago

Last updated 3 months, 3 weeks ago