Dana Nawzar Jaf - دانا نەوزەر جاف

Description
چەنەڵی فەرمی دانا نەوزەر جاف لە تێلیگرام. پێکەوە بەهێزترین. پێکەوە باشترین.
Advertising
We recommend to visit

Last updated 1 month, 2 weeks ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 month, 1 week ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 6 days, 8 hours ago

1 week, 3 days ago

مەکینەی درۆی زایۆنی دوای ٢٤ سەعات وڕێنە ئێستا ئەڵێن ئەم مولحیدە دژە ئیسلامەی کارە تیرۆرستیەکەی ئەنجامداوە مولحیدێکی راستەقینە نەبوە بەڵکو مسولمان بوە و بۆ شاردنەوەی ناسنامەی خۆی ‘توقیە’ی بەکارهێناوە.

تەصەورکە ئەم ئینسانە زیاد لە ١٥ ساڵە خەریکی بڵاوکردنەوەی ئیلحاد و کوفرە و چەند سالیکیشە بەساقە و بەقوربانی ئیسرائیل ئەبێ، بەڵام لەو لەحزەی لێی قەوماوە قبوڵیناکەن و روی لێ وەرەگێڕن بەڵکو ئەڵێن ئەمە داعشە و خۆی شاردۆتەوە

ئەبێ ئینسانێ لەناو ئەم کۆمەڵگە جوانانەی ئيمە لەدایک بوبێ، چەند سووک و خوێڕی بێ کە ئیلحاد و دژایەتی ئیسلام و پشتیوانی ئیسرائیل هەڵبژێرێ

1 week, 3 days ago

سەرکردەی نوێی سوریا موالیدی ١٩٨٢ و سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو موالیدی ١٩٨٣ یە و وەزیری نوێی دەرەوەی سوریا موالیدی ١٩٨٧

گرنگترین ناوەکانی سوریای نوێ جیلی هەشتاکانن. گەنجن بە مەعنای کەلیمە. بەڵام گرنگتر لەوە هەموویان جیلی قەسابخانەی حەمان کە لە ١٩٨٢ رویدا. ئەسەدی باوک لەرێی قەتڵ و عامی ٤٠ هەزار ئیخوانی و ئیسلامیەوە پێی وابو کۆتایی بەهەرەشەی سەر دەسەڵاتەکەی هێنا، بەڵام ئەسەدی کوڕ بەحەولەوەلا لە مناڵ و نەوەی ئەو شەهیدانە ڕایکرد.

تایملاینی خوای گەورە جیاواز لەوەی ئێمە ئیشدەکات. کات و مێژوو لای ئەو جیاوازە لەوەی لای ئێمە. ئەو صبورە و ئێمەش پەلەمانە.

بەڵام والعاقبة للمتقين

1 week, 5 days ago

هەر ئیماندارێ تایبەتمەندی خۆی پێدراوە... ئەم مامۆستا دانایەش خودا بەهرەیەکی چاکی پێداوە لەهۆشیار کردنەوەی ئوممەت... خودا بیپارێزێ...
هەموو دونیا زیڕەیان لە ئەمریکاو مۆسادو ڕوسیا چووە کە خاوەن پیلان و چەک و هێزن، کەچی خودا لەماوەی یانزە ڕۆژ پیلانی کافرەکانی تێکشاند سوریا فەتح کرا...
ئەوان لەهەموو سەرزەوی چاوی خۆیان کردیتەوەو خەریکی پیلانن لەدژی ئوممەت خوداش پیلانیان پوچەڵ دەکاتەوە...کەس نازانێ لەئاسمانەکان چی دەگوزەرێ...
هەفتەی ڕۆیشت بەیانیەکیان هاوڕێیەکم نامەی نارد کە ئیمشەو لەخەودا دوکەڵێکی سپی وەکوو تۆپەڵێک وابوو لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە بەر ئەمریکا کەوت و ئاسەواری ئەو دوکەڵە تورکیاو شوێنانی تری گرتەوە...
هەمان ڕۆژ لەدوکان بووم هاوڕێیەکی دێرینم بەلامدا تێپەڕی و پێمی گوت: ئیمشەو لەخەودا دەنگێکی زۆر گەورە لە ئاسمان هات و زۆر گەورە بوو، لەگەورەییان زەوی هەژایەوە...
ئەم دوو خەونە لەیەک شەودا بیندراون...
بۆیە هەرچی پیلان هەیە با بیکەن، هەمووی بەسەر خۆیاندا دەشکێتەوە چونکە ئێمە ئوممەتی محمدین صلی اللە علیە وسلم، خوامان اللە یە جل جلالە، ئیتر بۆچی بترسین...؟

2 weeks, 2 days ago
2 weeks, 5 days ago

بۆ ئەوانەی ترساون، بێ ئومێد بوون، رەشبینن، کونجی قەناعەتیان گرتوە و ئەڵێن نابێ و ناکرێ و مەعقول نیە و مەحاڵە، بە دوو تویت گەورە حاخامێکی جوولەکەمان ناچارکرد دەست هەڵبڕێ ئینجا قسە بکات. ئەو کاردانەوەی دوێنێ و ئەمرۆ دروست بو پیلانێکی هەواڵگری تیمی ٨٢٠٠ ی ئیسرائیلی فەشەلپێهێنا کە ٦ مانگە کاری لەسەر ئەکەن کە لەکاتێکی تردا تەفاسیلەکەی ئەخرێتە روو.

ئەی چی روودەدا کاتێ گەنجی کوردی مسوڵمان، بە ژمارەی زۆرتر، بە دەنگی بەرزتر، بەبێ ترس، بەئومێدەوە دێتەوە مەیدان؟

گوێ لەوانە مەگرن کە گاڵتە بە خەونەکانتان ئەکەن. حیساب بۆ ئەوانە مەکەن کە پێیان وایە مەحاڵە. بە چاوی شک و گومانەوە لەوانە بڕوانن کە بەردەوام نێگەتیڤن و رەخنە ئەگرن و عەیبە ئەدۆزنەوە، هەرگیز چارەسەر ناڵێن و هەنگاوێک نانێن

ئەی گەنجی کوردی مسوڵمان! باوەڕت بە خوا و بە خۆت بێ، ئیتر سەرەت هاتوە دەنگت ببیسترێ! بەبێ سەقف خەون ببینە و بەبێ گومان باوەڕت هەبێ دێنە دی

تف لە رەشبینی بکە و نەفرەت لە بێ ئومێدی بکە چونکە ئێمە بەندەی خوای کن فیکون ین!

2 weeks, 5 days ago

دانا بە ئیشارەت، کەر بە نەقیزە!

https://x.com/DanaNawzarAli/status/1867265597727273137

3 weeks, 1 day ago

یەکێ لە شتە سەیرەکانی سروشتی بەشەر ئەوەیە ٤٠ ساڵ ملی لەبەردەم عائیلەیەکی سەخیفدا کەچ ئەکا، کەچی ئەو لەحزەیەی رزگاری ئەبێ، هەر یەکێکیان ئەبێ بە فەیلەسوف و عەبقەریەک و بە کەس رازی نابێ. جوولەکە سەدان ساڵ کۆیلەی فیرعەونەکان بوون، ئەو لەحزەیەی حەزرەتی مووسا علیە السلام رزگاری کردن بە موعجیزەیەکی مەزن، هەفتەیەکی نەبرد کەوتنە کەرە کەر و موجادەلە لەگەڵ حەزرەتی موسا.

لە سوریا خوێڕیگەلی زۆر هەیە کە لەترسی سجن و کوشتن، دەیان ساڵە بۆتە سەگی عائیلەی ئەسەد و پەلامار ئەیات. ئيستا ئەڵێ بەزۆر پێمکراوە. کەچی هەر دوای ئەو رستەیە ئەڵێ نابێ ئیخوان و ئیسلامی حوکمی سوریا بکەن. ئەم قۆنەرەیە ناڵێ ئیخوان گەورەترین قوربانی رژێمی ئەسەد بوون. بەپێی دەستوور ئەوەی ئەندامی ئیخوان بوایە راستەوخۆ ئیعدام بو. قەسابخانەکەی حەما و شەهیدکردنی دەیان هەزار ئیخوانی و دەرکردنی سەدان هەزاری تری لەیاد نیە.

یان هەیانە ئەڵێ حوکمی ئیسلامیمان ناوێ. لەکاتێکدا ئەوەی شار بەشاری لە دەستی ئەسەد دەرهێنا ئەو ئیسلامیانە بوون کە خاوەنی عەقیدە و مەبدەء بوون. کەچی ئەم سەخیفە زماندرێژانە زۆر بێ شەرمانە پێیان ئەڵێن تیرۆریست و توندرەو!

لەخوا ئەپارێمەوە خوای گەورە هیدایەتی حاکمە نوێکانی دیمەشق بدات دوور لە فیتنە و تەفرەقەی دەرەکی بتوانن بەپەلە نیزام و سەقامگیری بگەرێننەوە و نەیەڵن دیکتاتۆریەت ببێ بە فەوزا. .

3 weeks, 1 day ago

لەنێوان ئەمرۆ و ئەم ڤیدیۆیەدا ١٣ ساڵە. گۆڕانکاری زۆر رویانداوە. یەکێک لە هەرە گرنگترین گۆڕانکاریەکان بریتیە لەوەی ١٣ ساڵ لەمەوبەر پێم وابوو ئازادی میللەتانی مسوڵمان لە دەسەڵاتدار و عائیلە خۆسەپێنەکان ئەولەویەتە. ئێستا پێم وایە هەڵتەکاندنی ئەم بوقعە سەڕەتانیەی ناوی ئیسرائیلە ئەولەویەتە. چونکە بەهاری عەرەبی تێیگەیاندین شەڕی مورتەزەقە بەبێ بڕینی دەستی سپۆنسەرەکانیان بێ فایدەیە.

ئیسرائیل سپۆنسەری سەرەکی فەساد و فیتنەیە لە دونیادا

ژیان دوای هەڵتەکاندنی ئیسرائیل دەستپێدەکات

3 weeks, 2 days ago

تا ئیسرائیل مابێ بە نیو دەم پێ ئەکەنین، هەموو دونیاش ببەینەوە هێشتا بە حەزەرەوە دڵخۆشین، روی ئەوەشمان نیە شانازی بکەین بەدەسکەوتێکەوە هەمانبێ

هەر بۆیە ئەبێ مەقسەدی ئەوەڵ و ئەخیرمان هەڵتەکاندنی ئیسرائیل بێ

ژیان دوای رووخاندنی ئیسرائیل دەستپێدەکات

4 weeks, 1 day ago

دوێنێ لەهەمان رۆژدا، جۆ بایدن سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دەسەڵاتی خۆی وەک سەرۆک بەکارهێنا بۆ لێخۆشبوون لە کوڕەکەی کە ئيستا بەچەندین تۆمەت دادگایی ئەکرێ.

لەهەمان رۆژدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی داهاتووی ئەمرئکا، باوکی زاوا جوولەکەکەی کرد بە باڵیۆزی ئەمریکا لە فەرەنسا و باوکی زاوا لوبنانیەکەیشی کرد بە نوێنەری ترەمپ بۆ دونیای عەرەب و رۆژهەڵاتی ناوەراست.

کێشەکە لەمەیا نیە چونکە وڵاتانی زۆربەی ئێمە مەلەکین و ئەوەی تریشی بەر بەناو کۆمارییە. بەڵام ساڵانيکی زۆر مورتەزەقە فیکریەکانی رۆژئاوا لەناو ئێمەدا رۆژئاوایان وەک نمونەی نەبوونی مەنسوبیەت و مەحسوبیەت ئەهێنایەوە. ئەوەنە دەمیان درێژ بوو، کە هەنێ وردە دینداری لای خۆشمان ئەیانویست بیانوو بهێنەوە بۆ ئەوەی بۆچی چوار خەلیفەی راشیدین هەموویان لە خزمانی پێغەمبەر درودی خوای لەسەربێ بوون

هیوادارم ئەم روداوە ببێتە پەندێ تا مورتەزەقە واز لە پەرستنی رۆژئاوا بهێنن. وانەزانن هەر شتێ لە رۆژئاوا کرا باشە و نەکرا خراپە. بەڵکو لەهەناوی کلتور و دین و تەقالیدی خۆمانەوە لەدونیا بروانن. هەروەک وردە دینداری خۆبەکەمزانیش کە هەمیشە خەریکی بیانووهێنانەوە و هەوڵی سەلماندنی ئەوەن کە ئیسلام گونجاوە لەگەڵ رۆژئاوا، واز لەو ئیشە قۆڕە بهێنن. ئیسلام و مێژوەکەی بە کەس مەپێون، هەموو دونیا بە ئیسلام بپێون. خۆتان بۆ کەس شەرح مەکەن و شەقێ لەو خۆبەکەمزانیەتان بدەن.

We recommend to visit

Last updated 1 month, 2 weeks ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 1 month, 1 week ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 6 days, 8 hours ago