قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 5 months, 2 weeks ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 6 months, 3 weeks ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 7 months, 1 week ago
کتێبی یەکەمی إمام الدّارِمي (کِتابُ الرَّدِّ عَلی الجَهمِّیة)
ان شاء اللە لە بری کاك إسحاقی برامان ئەم کتێبە وەرئەگێڕین بەڵام لە سەرەتاوە دەست پێ ئەکەینەوە نەك لەو شوێنەی کە ئەو لێی وەستابوو، بۆیە ان شاء اللە چاوەڕوان بن لە داهاتوویەکی نزیك دەست ئەکەین بە بڵاوکردنەوەی بە شێوەی وانە.
بارك اللە فیکم.
الحَمدُلِلَّهِ الَّذي بِنِعمَتِهِ تَتِمُّ الصَّالِحَات
- (نَقضُ الإمَام أبي سَعِید عُثمَان بن سَعید عَلیَ المِریسي الجَهمِيّ العَنِید فِیما افتَری عَلَی اللهِ عَزَّ وَجَلَّ مِنَ التَّوحِیدِ : ٢٨٠ هـ) بە کوردی .
**الحمدللە کۆتاییمان بەم کتێبە بەنرخە هێنا، اللە تعالی پاداشتی ئێوە و ئێمەش بداتەوە و بیکاتە مایەی خێر و ئیستیفادە بۆ موسڵمانان، لە هەر هەڵە و کەم و کوڕییەك داوای لێبوردن لە اللە ئەکەین و لەوەی کە پێکاویشمانە چاوەڕێی پاداشتی اللە تعالی ـین، ان شاء اللە دوای پێداچوونەوەیەك بە هەموو وانەکان کتێبەکە ئەکەینە pdf.
و صلی اللە علی نبینا محمد و علی آلە و صحبە و سلم.**
وە ئەم قسەیەت دەربارەی خوێندنەوە و خوێنەر و خوێنراو: بۆ ھەر یەکێك لەمانە واتایەك ھەیە بە قوڵی. ئەوا ئەمە لە بابەتی مەزھەبی لەفزیەکانە، نازانین لە کوێ کەوتیتە سەری و چۆن وەرتگرتووە؟ جارێك تۆ جەھمیت و جارێك واقفیت و جارێکیش لەفزیت، خۆ لەبەر ئەوە نەبوایە کە کتێبەکە درێژ بێتەوە ئەوا ڕووی خوێنەر و خوێنراو و خوێندنەوەشمان بۆ دەردەخستیت، ئەمە جگە لەوەی کە درێژم کردەوە و زۆرم وت بەڵام لە پاڵ ئەوەشدا پوختم کرد و چەند خورافیاتێکم تێپەڕاند کە ھیچ وەڵامێك بۆیان ڕاناوەستێ، تەنها ئەوەیە کە ئەوەی تەفسیرمان کردووە دەلالەت دەکا لەوەی تەفسیرمان نەکردووە، اللە ـش تەوفیق دەدا بۆ ئەوەی کە دەیھێنین و ئەوەش کە لێی دەگەڕێین [واتە ئەوەی تا ئێستە تەفسیرمان کردووە بەڵگەیە لەسەر بەتاڵی مەزهەبی ڕەخنەگرەکە بۆیە پێویست ناکات خۆمان لە شتەکانی تری بدەین].
وە بزانن ھیچ کتێبێکم نەدیوە بۆ ھەموو بەڵگەی جەھمیەکان کۆکەرەوەتر بێ لەم کتێبەی دراوەتە پاڵ ئەم ڕەخنەگرە، وە ھیچیان ھەڵوەشێنەرەوەتر نەبوون بۆ گوریسەکانی ئیسلام، ئەگەر بۆم گونجاو بوایە ئەوا فیداییم دەکرد بە وەڵام دانەوەی بە مەحاڵ بەڵام ترسام لەوەی کە ناگونجێ بۆ کەسێك کە شتێك لە بەرچاو ڕوونی پێبێ لە وڵاتێك بێت کە ئەم قسانەی تێدا دەکرێ پاشان وەکو بەرگری کردن لە اللە تعالی و پاراستنی ئەھلی بێ ئاگایی و لاوازەکانی پیاو و ژن و منداڵان هەڵینەوەشێنێتەوە بۆ بڵاوکەرەوەکەی؛ تا پێی گومڕا ببن و توشی فیتنە بن یان گومان بکەن لە اللە و سیفاتەکانی. کەمتەرخەمیشمان لە ئەوە و ئیسلام نەکردووە وەکو دڵسۆزی بۆتان ئەگەر قبوڵی بکەن، ھەر کەسیش قبوڵی نەکات ئەوا با ئامۆژگاری خۆی و کەس و کار و براکانی لە ئەھلی ئیسلام بکا، وە نیشانی ئەو زانایانەی بدات کە ماونەتەوە لە ئەھلی حیجاز و عێراق وە ئەوانەی ماونەتەوە لە زانایانی خۆراسان، تاکو لە لای ئەو دڵسۆزی و ئامۆژگاریەکەمان جێگیر بێت، لەگەڵ خیانەتی ئەو ڕەخنەگرە بەرامبەر ئیسلام و ئەھلەکەی، چونکە ئەو پیسترین داھێنانی کرد و نەناسراوترین مونکەری ھێنا، وە ئەمین نیم لەو کەسانەی کە ئەم لە ناویاندا ئەو شتانەی داھێناوە و چاویان لێی نوقاندووە و ئینکاریان لێ نەکردووە بە جدی، کەوا اللە تعالی توشی سزایەکیان نەکا لە لایەن خۆیەوە یان شێوەیان ناشرین بکا یاخود بیانخاتە ناخی زەویەوە یان فڕێیان بدا، چونکە ئەو مەترسیەی تێیدایە گەورەترە لەوەی عەوام بۆی دەچێ، لەبەر ئەوەی رسول اللە ﷺ فەرموویەتی: (لە ئوممەتەکەمدا شێوە ناشرین کردنێك دەبێ، ئەوەش لە ناو قەدەری و زندیقەکاندا دەبێ).
٢٢٢- ابن عمر رضي اللە عنھما فەرمووی: گوێم لە رسول اللە ﷺ فەرمووی: (لە ئوممەتەکەمدا شێوە ناشرین کردنێك دەبێ، ئەوەش لە ناو قەدەری و زندیقەکاندا دەبێ).
جەھمیەتیش لامان دەروازەیەکی گەورەیە لە زندیقیەت، ئەھلەکەی داوای تەوبەیان لێ دەکرێ، ئەگەر تەوبەیان کرد باشە ئەگەر نا لە ملیان دەدرێ، وە لە پێشینەی ئەم کتێبەماندا کوشتنیانمان گێڕایەوە، تەنانەت عمر بن عبدالعزیز داواکردنی تەوبەی بینیوە لە قەدەریەکان کەواتە چۆن دەبێ بۆ جەھمی و زندیقەکان.
٢٢٣- القعنبي بۆی باسکردین لە مالك بن انس لە مامی خۆی ابو سھیل کە وتی: لەگەڵ عمر بن عبدالعزیز دەڕۆشتم پێی وتم: چی دەبینی دەربارەی ئەو قەدەریانە؟ وتم: دەبینم داوای تەوبەیان لێبکەی ئەگەر تەوبەیان کرد باشە ئەگەر نا شمشێریان نیشان بدە، عمر وتی: ئەوەش بۆچوونی منە.
القعنبي وتی: مالك وتی: ئەوە بۆچوونی منیشە.
٢٢٤- لە سعید بن الجبیر ـەوە کە جولەکە بە پێغەمبەریان ﷺ وت: نیسبەی پەروەردگارت چیە؟
اللە تعالی: ﴿قُلْ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ﴾ ـی ھەموو دابەزاند.
[واللە اعلم، پێ دەچێ مەبەستیان لە ڕەگەز بووبێت، یان ئەوەی ئایا پەروەردگارت چ جۆرێکە ئاخۆ مرۆڤە یان چی، پاك و بێگەردی بۆ اللە لەم پرسیارە]
٢٢٥- عبیداللە بن رواحة بە حسن ـی وت: پەروەردگارت وەسف دەکەی؟ وتی: بەڵێ بە بێ نمونە هێنانەوە.
٢٢٦- ابن عباس رضي اللە عنھما فەرمووی: اللە ھاوشێوەی نیە.
ئێمەش ئەوە دەڵێین کە ابن عباس وتی: اللە ھاوشێوە و لێکچووی نیە، وە ھیچ شت لەو ناچێ، و ھیچ سیفاتێك لە سیفاتەکانی ناچێ، جا ئەم وتەیەمان: ھیچ شتێك لەو ناچێ ئەوا ئەو گەورەترینی شتەکانە، و خالقی شتەکانە، وە باشترینی شتەکانە نوری ئاسمانەکان و زەویە، ھیچ شتێك ھاوشێوەی نیە مەبەستی ئەوان بریتیە لە: لە بنچینەدا ھیچ شتێك جێگیر ناکەن، ئیتر چواندنی چی؟ وە دەربارەی سیفاتەکانیشی لای ئەوان ھیچ نیە.
وە دەلالەت لەسەر بانگەشەکەی ئەوان ئەم خورافیات و مەحاڵانەیە کە بەڵگەی پێ دەھێننەوە لە بەتاڵ کردنەوەیدا، فەرمایشتی اللە ـیان وەرگرت: ﴿لَيْسَ كَمِثْلِهِۦ شَىْءٌ﴾ [الشوری: ١١], وەکو چەواشەکاریەك بۆ نەزانەکان تاکو لای ئەوان ڕەواج بە گومڕایی بدەن، وتەیەکی حەق کە مەبەست لێی باتڵ بوو، خۆ ئەگەر سوك و ھیچ و پوچەکان بە ھەڵە لە مەبەستیان تێگەیشتبن ئەوا فەقیھەکان بە دڵنیایی تێگەشتوون لێیان.
وانەی سەد و بیست و پێنج و کۆتایی
[کتێبی نَقضُ أَبِي سَعِیدٍ عَلَی المَرِیسِي العَنِید]
جا بەم مولحیدانە بە ئایەتەکانی اللە و بەم بە درۆخەرەوانەی سیفاتەکانی دەوترێ: ھیچ بانگەوازێكمان نەدیوە بەتاڵتر و دوورتر بێ لە زمانی عەرەبی و ئەعجەمی ڕاستەوە وەك لەم بانگەوازەی ئێوە، لە بانگەوازەکەتاندا: ئەگەر دۆستە ئیماندارەکانی اللە لە پێغەمبەر و نێردراوەکانی و باقی دۆستانی لە نەنگی و سەختی و کەمی خواردن و خواردنەوەدا بن وە لە ترس و بەڵادا بن ئەوا لە بانگەوازەکەی ئێوەدا ئەوان لە ڕق و تووڕەیی و سزای اللە ـدان، وە ئەگەر کافر لە دەوڵەمەندی و ئارامی و ئاسایش و پاراستندا بێ و دونیاکەی بە ڕوویدا بکرێتەوە لە خواردنی حەرام و خواردنەوەی سەرخۆشکەر ئەوا لە ڕەزامەندی و خۆشەویستی اللە ـدان.
ھیچ لێکدانەوەیەکمان نەدیوە دوورتر بێ لە حەقەوە وەك لەم لێکدانەوەیەی ئێوە!
پاشان ڕەخنەگرەکە دژی شتانێكی تر لە سیفاتەکانی اللە تعالی وەستایەوە کە باسکراون لە کتێبی اللە، وە دەمەقاڵێی کرد لەو ئایەتانەی کە باسی کردوون تاکو خەڵکی پێ تووشی ھەڵە بکا لە تەفسیرکردنیان، لەوانەی کە باسی کرد: خۆشەویستی و بوغز، توڕەیی، ڕەزامەندی و خۆشحاڵی، ڕق، و سەرسوڕمان، بوغز و تووڕەیی، ئیرادە و ویست، تاکو ئەو شتانەی بۆ داخڵ بکا کە سەر لە خەڵکی تێك دەدەن ھەروەکو ئەوەی کە داخڵی ئەو شتانەی کرد کە باسمان کرد لێیەوە، تەنھا ئەوە نەبێ کە خۆی گرتەوە لە قسەکردن دەربارەیان دوای ئەوەی تێکەڵی ئەوانەی کردن، جا کە ڕەخنەگرەکە خۆی گرتەوە لە قسەکردن تێیدا، ئێمەش خۆمان گرتەوە لە وەڵامدانەوەی، وە ئەوەمان گێڕایەوە کە گێڕدراوەتەوە لە رسول اللە ـوە ﷺ کە ھیچ لەو سەر لێ تێکدانانەی ھەڵناگرێ، ئێمەش سکاڵا بۆ لای اللە دەبەین لە کەسانێك کە ئەمە بۆچوونیان بێت دەربارەی خالقەکەمان و مەزھەبیان بێ دەربارە خواکەمان.
لە پاڵ ئەوەدا اللە عز و جل، لە بەشە موحکەمەکەی کتێبەکەیدا بە ڕاستی داناون پێش ئەوەی بەتاڵ کەرەوەکان نەفی بکەن، وە بانگەشەکەیانی بە درۆ خستۆتەوە پێش ئەوەی ئەوان بانگەشەی بۆ بکەن، وە بەوە عەیبداری کردوون پێش ئەوەی ئەوان باسی بکەن، پاشان پێغەمبەر و ھاوەڵە ھەڵبژێردراوەکەشی ﷺ ھەمان شتی کردووە, جا دەوڵەمەند و بێ پێویست بووین بەوەی کە اللە لە کتێبەکەیدا باسی کردووە و نوسیویەتی وە بەوەش کە پێغەمبەرەکەی ﷺ ڕایگەیاندووە و کردویەتی بە سوننەت وە دووبارە و چەند بارە باسی کردوونەتەوە، کەواتە کێ گرنگی بە گومڕایی ئەوان دەدا لە دوای فەرمایشتی اللە تعالی: ﴿إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلَّذِينَ يُقَٰتِلُونَ فِى سَبِيلِهِۦ صَفًّا﴾ [الصف: ٤]، یان فەرمایشتی: ﴿إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلتَّوَّٰبِينَ وَيُحِبُّ ٱلْمُتَطَهِّرِينَ﴾ [البقرة: ٢٢٢] ﴿فَسَوْفَ يَأْتِى ٱللَّهُ بِقَوْمٍ يُحِبُّهُمْ وَيُحِبُّونَهُۥٓ﴾ [المائدة: ٥٤]، نێوان ھەردوو خۆشەویستیەکەی کۆکردەوە، خۆشەویستی خالق و خۆشەویستی مەخلوق، ھەردووکیان ھاوتای یەکتر.
پاشان جیاکاری کرد لە نێوان ئەوەی خۆشی دەوێ و ئەوەی خۆشی ناوێ، تاکو دروستکراوەکانی بزانن کە پێچەوانەن و ڕێك ناوکەن، فەرمووی: ﴿لَّا يُحِبُّ ٱللَّهُ ٱلْجَهْرَ بِٱلسُّوٓءِ مِنَ ٱلْقَوْلِ﴾ [النساء: ١٤٨]، وە ﴿إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُسْرِفِينَ﴾ [الأنعام: ١٤١]، وە فەرمووی: ﴿لَبِئْسَ مَا قَدَّمَتْ لَهُمْ أَنفُسُهُمْ أَن سَخِطَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ﴾ [المائدة: ٨٠]، پاشان جیاکاری کرد لە نێوان ڕقی خۆی و ئەوەی کە بەندەکانی بە ڕقی دەکەن، فەرمووی: ﴿ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ ٱتَّبَعُواْ مَآ أَسْخَطَ ٱللَّهَ وَكَرِهُواْ رِضْوَٰنَهُۥ﴾ [محمد: ٢٨]، وە فەرمووی: ﴿وَغَضِبَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ وَلَعَنَهُمْ﴾ [الفتح: ٦].
پاشان باسی ئەوەی کرد کە دروستکراوەکانی توڕەی دەکەن، فەرمووی: ﴿فَلَمَّآ ءَاسَفُونَا ٱنتَقَمْنَا مِنْهُمْ﴾ [الزخرف: ٥٥] دەفەرموێ: توڕەیان کردین، باسی ئەوەی کرد کە توڕە دەبێ و توڕەش دەکا، وە فەرمووی: ﴿رَّضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُواْ عَنْهُ﴾ [التوبة: ١٠٠]، ﴿وَلَٰكِن كَرِهَ ٱللَّهُ ٱنۢبِعَاثَهُمْ فَثَبَّطَهُمْ﴾ [التوبة: ٤٦].
ئەمەش بریتیە لەو بەشەی کتێبی اللە کە ھاتوەتە گۆ کە بە ڕووکەشی دابەزنێراوەکە دەوڵەمەند دەبی لە تەفسیر، وە عەوام و تایبەتیش دەیزانن جگە لەو مولحیدانە بە ئایەتەکانی اللە کە لاوازەکانیان پێ سەر لێتێکداوە.
وتیان: دان بە ھەموویان دەنێین، چونکە باسکراون لە قورئان و ناکرێ ڕەت بکرێنەوە، تەنھا ئەوە نەبێ کە ئێمە ناڵێین: خۆشی دەوێ و ڕازی دەبێ، وە توڕە دەبێ و ڕقی لێدەبێ، وە لە نەفسیدا کینەی دەبێ، وە ئەم سیفاتانەش لە زاتی ئەو بە پێچەوانەی واتاکانیانەوە؛ بەڵکو تەفسیری خۆشەویستی و ڕەزامەندیەکەی بە لافی ئەوان بریتیە لە: ئەوەی توشی خەڵکی دەبێ لە پاراستن و سەلامەتی و دەوڵەمەندی و سەکینەت و ئارامی و ھێمنی، وە توڕەیی و ڕقەکەی بە لافی ئەوان بریتیە لە: ئەوەی تێی دەکەون لە بەڵا و ھەلاکەت و نەنگی و سەختی.
جا نیشانەی توڕەیی و ڕەزامەندی و ڕقەکەی لای ئەوان بریتیە لەو ھەڵگەڕانەوانەی بەسەر خەڵکیدا دێت لەم حاڵەتانە و ھاوشێوەکانی، نەك ئەوەی اللە خۆشەویستی هەبێ و کینەی ھەبێ و ڕازی ببێ و توڕە ببێ لە حاڵەتێکەوە بۆ حاڵەتێك لە نەفسی خۆیدا.
وانەی سەد و بیست و دوو
[کتێبی نَقضُ أَبِي سَعِیدٍ عَلَی المَرِیسِي العَنِید]
ھەروەھا ڕەخنەگرەکە بانگەشەی ئەوەی کرد کە اللە وەسف ناکرێ بە جێناو، وە جێناو نەفی کراوە بۆ اللە تعالی، ئەم قسانەش لە قسەی ڕەخنەگرەکە نیە بەڵکو قسەیەکی پیسی کۆنە لە قسەکانی جەھم؛ جەھم بەوە دژی ئەم فەرمایشتی اللە وەستایەوە: ﴿تَعْلَمُ مَا فِى نَفْسِى وَلَآ أَعْلَمُ مَا فِى نَفْسِكَ﴾ [المائدة: ١١٦]، بەمە ڕەتی دەکاتەوە کە اللە لە پێشتردا لە نەفسیدا عیلمی ھەبووبێ بە شتێك لە دروستکراوەکان و کردەوەکانیان، پێش ئەوەی دروستیان بکا، بۆیە نەرمی نواند بە باسکردنی جێناو تاکو بۆی داپۆشراوتربێ لای نەزانەکان.
[لێرەدا مەبەستی لەو جێناوی کافەیە کە بە وشەی نفسەوەیە لە ئایەتەکەی سەرەوە، کە ئەو کافە بۆ اللە دەگەڕێتەوە].
جا بەشێك لە زانایان ڕەدی ئەم قسەیەی جەھمیان دایەوە و وتیان: ئەی دوژمنی اللە کوفرت پێ کرد لە سێ ڕووەوە:
ڕووی یەکەم: تۆ نەفی عیلمی پێشینەی اللە ـت کرد لە نەفسیدا پێش سەرھەڵدانی دروستکراوەکان و کردەوەکانیان.
ڕووی دووەم: تۆ المسیح ـت بە نەزان دانا کە گوایە ئەو وەسفی اللە ـی کردووە بە شتێك کە وەسفی ئەوی پێ ناکرێ بەوەی کە عیلمی شاراوەی ھەبێ لە نەفسیدا؛ کە پێی دەڵێ: ﴿وَلَآ أَعْلَمُ مَا فِى نَفْسِكَ﴾ [المائدة: ١١٦].
ڕووی سێیەم: تۆ بەوە تانەت دا لە محمد ﷺ کاتێك وەکو بەڕاستخەرەوەی عیسی علیە السلام ھات، جەھمیشی بێدەنگ کرد.
وە قسەی جەھم کە دەڵێ: اللە بە جێناو وەسف ناکرێ، دەڵێ: اللە لە نەفسیدا ھیچ شتێکی دەربارەی دروستکراوەکان نەزانیوە پێش سەرھەڵدانی خۆیان و کردەوەکانیان، ئەمەش بنچینەیەکی گەورەیە لە پەکخستنی نەفس و عیلمی پێشینە، وە ئەوەی ھەڵیدەوەشێنێتەوە بۆی بریتیە لە فەرمایشتی اللە: ﴿تَعْلَمُ مَا فِى نَفْسِى وَلَآ أَعْلَمُ مَا فِى نَفْسِكَ﴾ المسیح علیە السلام باسی ئەوەی کرد کە اللە عیلمێکی پێشینەی ھەیە لە نەفسیدا، ئەو نایزانێ بەڵام اللە دەیزانێ، وە اللە تعالی فەرموویەتی: ﴿وَٱصْطَنَعْتُكَ لِنَفْسِى﴾ [طە: ٤١]، ﴿كَتَبَ عَلَىٰ نَفْسِهِ ٱلرَّحْمَةَ﴾ [الأنعام: ١٢]، ﴿وَيُحَذِّرُكُمُ ٱللَّهُ نَفْسَهُۥ﴾ [آل عمران: ٢٨].
وە رسول اللە ﷺ فەرمووی: (کاتێك اللە دروستکراوەکانی دروستکرد، بە دەستی لەسەر نەفسی خۆی نوسی: ڕەحمەتەکەم سەردەکەوێ بەسەر توڕەییەکەمدا).
١٩٩- ئەمە احمد بن یونس بۆی باسکردین، لە سفیان الثوري، لە الأعمش لە ذکوان، لە ابو ھریرة لە پێغەمبەرەوە ﷺ.
٢٠٠-رسول اللە ﷺ فەرمووی: (اللە فەرموویەتی: من لە گومانی بەندەکەمم پێم، ئەگەر لە نەفسی خۆیدا یادی کردم، ئەوا لە نەفسی خۆمدا یادی دەکەم، وە ئەگەر یادی کردم لە ناو دارودەستەیەك، ئەوا لە دارودەستەیەكی باشتر یادی دەکەم).
لێرە رسول اللە ﷺ ڕایگەیاند کە اللە یادی بەندەکەی لە نەفسیدا دەشارێتەوە ئەگەر ئەو بە شاراوەیی یادی کرد، وە یادی ئاشکرا دەکات ئەگەر ئەو بە ئاشکرا یادی کرد، بەمەش جیاکاری کرد لە نێوان عیلمی ڕووکەش و شاراوە، وە ئاشکرا و نادیار، جا کە وتەی اللە و وتەی دوو پێغەمبەر عیسی و محمد صلی اللە علیھما و سلم کۆبوەوە ئەوا کێ گرنگی دەدا بە وتەی جەھم و المریسي و ھاوەڵەکانیان؟ بۆیە نەفسی اللە بریتیە لە اللە.
نەفسیش ھەموو سیفاتەکان کۆدەکاتەوە، بۆیە کە نەفی نەفست کرد ئەوا نەفی ھەموو سیفاتەکانت کردووە، وە کاتێك نەفی ھەموو سیفاتەکانت کرد؛ ئەو کات بریتیە لە ھیچ شتێك.
٢٠١- ابو البختري وتی: کەستان نەڵێن: اللھم بمخەرە شوێنی نیشتەجێبوونی ڕەحمەتەکەتەوە، چونکە شوێنی نیشتەجێبوونی ڕەحمەتەکەی بریتیە لە نەفسی.
ابو البختري لێرە ڕایگەیاند کە ڕەحمەتی اللە لە نەفسیدایە، ھەر لەبەرئەوە اللە فەرمووی: ﴿إِنَّ ٱلسَّاعَةَ ءَاتِيَةٌ أَكَادُ أُخْفِيهَا﴾ [طە: ١٥].
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 5 months, 2 weeks ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 6 months, 3 weeks ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 7 months, 1 week ago