?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد ♡
• حـوذهیفهۍ ڪوڕۍ یهمـان ( رضـۍ الله عـنە ) فهرمـوویهتۍ . « اللە ســبحانە وتـعالۍ ههمـوو شـتێڪۍ لهسـهرهتادا به بچـووڪۍ دروسـت ڪردووه پاشـان گهوره دهبـێت , تـهنها بـهڵا و ناخۆشـۍ نهبێت بهگهورهیۍ دروسـتۍ ڪردووه پاشـان بچـووڪ دهبـێتهوه »
ئەوەی پەروەردكار لێتی ئەبات حیكمەتە
ئەوەی پەروەردكار ئەتداتێ ڕەحمتە
هەرگیز توشی زەرەر نابیت
چونكە تۆ لە نیوان حیكمەت و ڕەحمەتی پەروەردگار دایت♡
پایەکانی نوێژ - أرکان الصلاة - :
پایەکانی نوێژ لە چواردە پایه پێك هاتووە بەم شێوەیەیی لای خوارەوە:
1-لەنوێژى فەرزدا وەستان بەپێوە بۆ کەسێك توانای ڕاوەستانی هەبێت .
2- "الله أكبر"ـی دەست پێك کەمەشهورە بە(تكبيرة الإحرام).
3-خوێندنی سورەتی فاتیحە .
4-ڕكوع بردن وکەمترینی ئەوەیە خۆی بچەمێنێتەوە بەشێوەیەك بتوانێت دەست بدات لەئەژنۆکانی ، وبەتەواویش ئەوەیە: پشت بەڕێکی ڕابگرێت بەشێوەیەك لەگەڵ سەریدا ڕێك بێت .
5-بەرز بوونەوە لەڕکوع.
6-بەتەواوی بەرز بوونەوە.
7-سوجدە بردن و تەواوترینی ئەوەیە: لوت ونێو چەوان ودەست ونوکی ئەژنۆ وپەنجەی پێیەکانی بنێتە ئەرز .
8-بەرز بوونەوە لەسەژدە .
9-دانیشتن لەنێوان سەژدەکاندا .
وەهەر چۆنێك دانیشێت هەردەبێت ، بەڵام سوننەتە لەسەر پێی چەپی دانیشێت وپێی ڕاستی بنێتە ئەرز وڕووی بکاتە قیبلە.
10- ئارام بوون ولەحەرەکە کەوتنی ئەندامەکان کەئەوەش پێویستە لەهەر پایەیەکدا کەبەلاشە ئەنجام دەدرێت .
11- تەحیاتی کۆتایی .
12- دانیشتن بۆ تەحیاتی کۆتایی کەسەلامی تێدا دەدرێتەوە .
13- دوو سەلامی کۆتایی ئەوەش ئەوەیە دوو جار بڵێت: السلام عليكم ورحمة الله، ولەنوێژی سوننەت ونوێژی جەنازەدا دەتوانرێت یەك سەلام بدرێتەوە .
شێخ ابن عُثَيمين ڕەحمەتى خواى لێ بێ دەفەرموێ : (والصَّحيح أنَّ التسليمتين كلتاهما ركنٌ، وأنه لا يجوز أن يخلَّ بواحدة منهما لا في الفرض ولا في النَّفل).
14- بەدوای یەك ئەنجام دانی پایەکان بەو شێوەیەیی باسمان کرد ، خۆ ئەگەر بۆ نموونە بەئەنقەست پێش ڕکوع بردن سەژدە ببات نوێژەکەی بەتاڵ دەبێتەوە ، وگەر بەهەڵە ئەو کارە بکات پێویستە بگەڕێتەوە بۆ ڕکوع ودواتر سەژدە ببات.
هۆکاری بیر چوونەوەی زانست؟
عبدالله بن مسعود رضي الله عنه دەفەرمووێت:
وایدائەنێم پیاو ئەو زانستەی لەبیر ئەچێتەوە
کە ئەیزانی، بەهۆی گوناهێک ئەنجامی ئەدات.
[الذهد للإمام أحمد | ٨٥٣ | 📚]
خوێندنی صوڕەتی الکهف لەیاد مەکەن
نوری نێوان دوو هەینی 💙
◈ بەیەقینەوە دوعـا بڪەن..
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : داوا لە خودا بڪەن و لێی بپاڕێنەوە بە شێوەیەڪ ڪە دڵنیابن لەوەی وەڵامتان ئەداتەوە.
🤍🖤
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago