❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
بسم الله الرحمن الرحیم
مژدەیەک لە (فێرگەی نوورهێن)ه‌وه بۆ فێرخوازانی قورئانی پیرۆز
(فێرگەی نوورهێن) بە شێوەی ئۆنلاین (لەڕێگەی كه‌ناڵی تێلیگرام)ـەوە خولێكی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز ده‌كاته‌وه.
ئەم فێرگەیە ناوەندێکی ئەلیكترۆنی بێلایەن و بێبەرامبەر و قازانجنەویستە، مەبەست لێی خزمەتكردنە بە قورئاندۆستان.
له‌بەركردنی قورئان (تحفیظ القرآ‌ن) لە سێ ئاست پێكدێت:
1. ئاستی له‌بەركردنی جوزئی عەمە.
2. ئاستی له‌بەركردنی سێ جوزئی كۆتایی قورئان.
3. ئاستی له‌بەركردنی هەموو قورئان: ئه‌م ئاسته‌ش خۆی له (6) قۆناغدا ده‌بینێته‌وه، هه‌ر قۆناغێكیش نزیكه‌ی (5) جوزء ده‌بێت (فێرخواز سه‌رپشكه له‌وه‌ی، تاكو چه‌ند قۆناغ به‌رده‌وام ده‌بێت).
کاتی خوێندن:
- خشته‌ی لەبەرکردن به جۆرێك ڕێكخراوه، كه فێرخواز ڕۆژانە بڕێکی دیاریکراو قورئان لەبەردەکات و هەفتانە بۆ مامۆستاکەی دەخوێنێتەوە( واتە هەفتەی تەنها یەک وانە دەخوێنێت). بەپێی توانای ستافمان زۆرێك لە ڕۆژه‌كانی هه‌فته به‌رده‌ست دەخەین إن شا‌ء الله.
- لە ئێستادا فێرخوازان لە ڕەگەزی نێر دەتوانن بەشداربن و مامۆستای شاره‌زایان بۆ دابینكراوه.
- سه‌رجه‌م مامۆستایان شاره‌زای زانستی ته‌جوید و ڕێگاكانی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆزن مۆڵه‌تپێدراون (المجاز) له‌و بواره‌دا.
مەرجەکانی وەرگرتنی فێرخواز:
- تەمەنی فێرخواز لە (١٥) ساڵ کەمتر نەبێت.
- خۆتەرخانکردن بۆ خوله‌كه، لەگەڵ پابەندبوونی ته‌واو بە ڕێنماییەکانی فێرگە و شێواز و بەرنامەی لەبەركردنمان، ئەمەش لەڕێگەی چەند ڤیدیۆیەكی فێركارییەوە، كە لە فۆرمی ناوتۆماركردندا دانراوە.
- تەنها ئەو فێرخوازانە وەردەگیرێن، كە ئاستی خوێندنەوە و تەجویدیان زۆرباشە، چونكە مەرجە فێرخواز پێش لەبەركردن فێری زانستی تەجوید ببێت.
- ئه‌گه‌ر فێرخواز ئیجازه‌ی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی هه‌بوو، ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ وه‌رده‌گیرێت و له تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌به‌خشرێت.
بۆ ناوتۆمارکردن تکایە ئەم فۆرمەی خوارەوە بە وردی پڕ بکەرەوە لەڕێگەی ئەم لینکەى خواره‌وه:
https://docs.google.com/forms/d/1becCO1WFTVMiaVEaMXEqavapKtzQYl0uEy03YBtxdsQ/edit
تكایە داخڵی کەناڵی تایبەت بە خولەکەوە ببە لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە:
https://t.me/noorhen2024
*بۆ وەرگرتنی زانیاریى زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە:
بۆ برايان :
07739405190
07503866736
بۆ زیاتر ئاگاداربوون لە کار و چالاکیەکانی فێرگەی نوورهێن، دەتوانن لە کەناڵی فەرمی تێلیگرام و پەڕەی فەرمی فەیسبووک سەردانمان بکەن:
https://www.facebook.com/FergayNoorhen
فێرگەی نوورهێن
ئەم ئاگادارییە تایبەتە بەو بەڕێزانەی فۆرمیان پڕکردووەتەوە بۆ بەشداریکردن لە خولی فێربوونی زانستی تەجوید (ئاستی یەکەم ، دووەم)
تێبینی: تاکو ڕۆژی شەممە ، ناوتۆمارکردن بەردەوام دەبێت.
ئیدارەی فێرگەی نوورهێن
| قورئان شەفاعەتکارە |
پێغه‌مبه‌رى خوا ـ صلی الله علیه وسلم ـ فه‌رموویه‌تى :
" الصِّيامُ والقُرآنُ يَشْفَعانِ لِلْعَبْدِ يَومَ القيامةِ ، يقولُ الصِّيامُ : أيْ رَبِّ مَنَعْتُهُ الطعامَ والشَّهوةَ فَشَفِعْني فيهِ ، ويقولُ القرآنُ : مَنَعْتُهُ النَّومَ بالليلِ ، فَشَفِّعْني فيهِ ، قالَ : فَيُشَفَّعان " .أخرجه أحمد : ( ٦٦٢٦ ) ، والحاكم : ( ١ / ٥٥٤ )
واته : ڕۆژووگرتن و قورئانى پیرۆز شه‌فاعه‌ت ده‌كه‌ن بۆ خاوه‌نه‌كانیان له ڕۆژى دواییدا ، ڕۆژوو ده‌ڵێت : په‌روه‌ردگارم خواردن و ئاره‌زووه‌كانم لێ قه‌ده‌غه كردبوو له دنیادا ، خوایه له‌به‌ر من لێی خۆش ببه ، قورئانیش ده‌ڵێ : منیش شه‌وان خه‌وم لێ قه‌ده‌غه كردبوو ، جا خوایه له‌به‌ر من لێی خۆشبه.
پاشان فه‌رمووى : خواى په‌روه‌ردگار له‌به‌ر ئه‌وان لێی خۆش ده‌بێت ، واته : هه‌ردوو ده‌بن به‌شه‌فاعه‌تكار بۆی .
لە ئێستادا فێرگەی نوورهێن خولێکی کردۆتەوە بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز ، هەر ئێستا دەتوانن ناوی خۆتان تۆماربکەن ...
✓ زانیاری زیاتر لەم لینکەی خوارەوە وەربگرن:
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت :
إِنَّ مِن إجلالِ اللَّهِ إِكْرامَ ذي الشَّيبةِ المسلِمِ ، وحاملِ القرآنِ غيرِ الغالي فيهِ والجافي عنهُ ، وإِكْرامَ ذي السُّلطانِ المقسِطِ
واتە : بەڕاستی لە بە مەزن ڕاگرتنی خوای گەورەیە ، ڕێزگرتن لە ڕیش سپی موسوڵمان و ، ئەو کەسەیش قورئانی لەبەرە و کاری پێدەکات و زیادەڕەوی و کەمتەرخەمی لە ئاستیا ناکات و ، هەروەها ڕێزگرتن لە خاوەن دەسەڵاتی دادگەر .
| صحيح أبي داود ( ٤٨٤٣ ) |
لە ئێستادا فێرگەی نوورهێن خولێکی کردۆتەوە بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز ، هەر ئێستا دەتوانن ناوی خۆتان تۆماربکەن ...
✓ زانیاری زیاتر لەم لینکەی خوارەوە وەربگرن:
«فەزڵ و چاکەی هاوەڵیکردنی قورئان کاتێک کە دەچێتە ناو بەهەشتەوە»
پەیامبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت:
( يُقَالُ لِصَاحِبِ الْقُرْآنِ : اقْرَأْ وَارْتَقِ وَرَتِّلْ كَمَا كُنْتَ تُرَتِّلُ في الدُّنْيَا فإِنَّ مَنْزِلَكَ عِنْدَ آخِرِ آيةٍ تَقْرَؤُهَا) صححە الٲلباني.
واتە : بە کەسی قورئانخوێن دەوترێت:
((بخوێنە و بە پلەڪانی بەهەشتدا سەرڪەوە، لەسەرخۆ بخوێنە و پەلە مەڪە، وەڪ چۆن لە دونیادا لەسەرخۆ دەتخوێندەوە ، چونڪە بە ئەندازەی ژمارەی ئەو ئایەتانەی دەیخوێنیتەوە، پلەت بەرزدەبێتەوە))
لە ئێستادا فێرگەی نوورهێن خولێکی کردۆتەوە بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز ، هەر ئێستا دەتوانن ناوی خۆتان تۆماربکەن ...
✓ زانیاری زیاتر لەم لینکەی خوارەوە وەربگرن:
لایڤی ئەمشەو 3/ 8/ 2024
وەڵامدانەوەی بەشێک لە پرسیارەکانی فێرخوازانی تەجوید
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago