ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 month, 4 weeks ago
ئەتۆم دەوێ
لە نێو گوڵانی جوانی سەر زەوی
لە نێو مەلانی کێوی و کەوی
لە نێو ئەستێرەکانی ئاسمان
لە نێو دیاردەکانی بوون و مان
ئەتۆم دەوێ
ئەتۆم دەوێ کە ئاشنای منی
ئەتۆم دەوێ کە مەندی، هێمنی
ئەتۆ لە ئاوی کانیی بەر بنار
لە لارەلاری گیاوگۆڵی بەر شنەی بەهار
لە ئاورینگ، له هەوەڵین گزینگ
جوانتری...
ئەتۆ لە سرتەسرتی جێژوان
لە دیمەنی شەو و گڕ و مەڕ و شوان
لە گۆلی مەند، لە سامڕەند
لە چیمەن و گیا و زەمەند
لە بۆنی هەڵز و پنگ و گیابەند
به هەستم ئاشناتری?
تۆ بڵێی ڕۆژێ بێ
لە نیشتمانێکی
خۆش و ئازاد
وەکوو
دارئاڵایە
لە سەر چیایەکی بەرز
بمچەقێنن
بێخەم و شاد?
هەرچی ڕەنگی دنیایە لە یەک بزەی تۆ دایە
ئەوەی ناوی جوانی بێ لە یەک چرۆی تۆ دایە
✨?
من لە دڵتام لە دەروونتام
لە گلێنەی چاوی ڕوونتام
شەرم مەکە،بە ناوی ڕووت
ناوم بێنە پڕ بە گەرووت
"شێعری کاک ی پەشێو"❤️
**ئەگهر هاتی
لهگهڵ خۆتا
چەند ھێشووە ئەستێرە بھێنە
لێرە شەوە و
ئاسمان ھەمیشە تاریکە
"جەلال مەلەکشا"**
@sarezh_so | ?ساڕیژ•
بڵێی ڕۆژێک پەژارەی دڵ بڕابێ؟!
لە ئاسۆ ڕا هەواڵێکی وەها بێ
کە هەوری ماتەمی ئەم ئاو و خاکە
بە سروەی سوبحی ئازادی ڕەها بێ؟!
"ئەحمەد حەسەنیفەرد"
ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_
Last updated 1 month, 4 weeks ago