Why Pay for Entertainment? Access Thousands of Free Downloads Now!

منداڵانی نیشتمان

Description
تایبەت بە منداڵان و دایکانی خۆشەویست❤️
فێرکاری و زانیاری بەسوود سەبارەت بە پەروەردەکردنی منداڵ👧🏻
چیرۆک و شێعری کوردی بۆ منداڵە چاوگەشەکانتان🌸

بەڕێوەبەری کەناڵ: @roxgar

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە:https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=cop
Advertising
We recommend to visit

Видео для души и ваших сторис ❤️

По рекламе: @vidstor_rekl
Админ: @misorarui

Last updated 1 month, 3 weeks ago

Free licenses and methods Nod32 antivirus

Admin: @NetStoreSupport

Last updated 4 months, 2 weeks ago

Last updated 2 months ago

2 weeks ago

بۆ مامۆستا1
ئەی مامۆستای دڵسۆزم
بارانی هەست و سۆزم
پێشەنگی گەل و هۆزم

ڕێگە ئەدەی نیشانم
پاراو دەکەی زمانم
خەمانی نیشتمانم2
**
لە بیرمە قسەکانت
وانە و وتارەکانت
ماچ دەکەم دەستەکانت

ماندووی دەم بە پێکەنین
پێم دەڵێی الف و بێی ژین
سپاس، هەزار ئافەرین

هەر وەکوو دایە و باوە
ئەمەکت لە بەرچاوە
ناوی تۆ ، بەرزەناوە! 2

ئەمڕۆ بۆ ڕێزداری تۆ
دەستەگوڵم هێناوە
پێشکەش بە یاد و ناوت
(ڕۆژت پیرۆز) ماڵ ئاوا...

خەمان: خەمخۆر
سەعدەدین خوسرەوی ـ بۆکان.
لێواری تەتەهوو...

#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link

2 weeks, 2 days ago

#شێعری منداڵانە

کچ

کچم هەیە سوورەگوڵ
تاقانەیە و چەپکەگوڵ

دەڵێی مانگ و هەتاوە
شیرین وەکی قەنداوە

ئەستێرەی ئاسمانــــە
جوان و لەبەر دڵانـــە

کچی من دەڵێـی بووکــــە
خوێن شیرن و ڕەزاسووکە

کچم ڕووناکی ماڵــــم
بۆنخۆشی ماڵ و حاڵم

ماڵێک کە تۆی تێدا بێ
ڕووناکی لێ ون نابێ

✍️#زەکەریا_تەها_شنۆ

#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link

2 weeks, 3 days ago

📖چیرۆکی شەو بۆ منداڵان

💠نینا نیگەران💠

نووسەر: تۆنی گارس

وەرگێڕ: بەختیار ئەحمەدی

🎙خوێندنەوە: ئەسرین ڕەسووڵیان

سەرچاوە: کاناڵی چیرۆکی منداڵان

کاناڵی تەرلان و چاوگەشەکان

#چیرۆک

#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸

2 months, 2 weeks ago

🌝 باخچەی پێش سەرەتایی بارین

لەشاری سەقزەوە

مامۆستا: ئێلاهە عەمیدی و ئێلهام عەمیدی

#٢ی_ڕەشەمە
#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link

2 months, 2 weeks ago

مناڵانی شارەجوانەکەم بۆکان
لەفێرگەی مناڵانی کودەکی بەرتەر🌹

بژین بۆ ئێوە ڕۆژتان پیرۆز بێت🌹

#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link

2 months, 2 weeks ago

مناڵانی شارەجوانەکەم بۆکان
لەفێرگەی مناڵانی کودەکی بەرتەر🌹

بژین بۆ ئێوە ڕۆژتان پیرۆز بێت🌹

#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link

2 months, 3 weeks ago

باران 2

هەور له خەو ھەستاون
دايکیان مەمکی پێداون
چاویان دیارە، پڕئاون

نارە نار و گاڵە گاڵ
ڕەو دەکەن بە بای شەماڵ
چخماخەیە و ژاڵە ژاڵ

ڕادەکەن، دەگرمێنن
یەکتریی ڕادەژێنن
مزگێنی باران دێنن

زەوی دەشوا سەر و چاو
چۆمان پڕ دەبن لە ئاو
جوانە دەکەوێ هەتاو!
دیوتە، پێکەنینی ئاو؟

خۆشه باران دەبارێ
بەربەیان و ئێوارێ
من چەترەکەم ھەڵدەدەم
با به خوڕ  بێتەخوارێ ...

سەعدەدین خوسرەوی  ــ  بۆکان

#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link

2 months, 3 weeks ago

سڵاو ئازیزان کاتتان هێشتا ماوە بۆ ناردنی ڤیدۆی منداڵەکانتان بۆ ڕۆژی زمانی دایکی تکایە بەم ئایدییە ڤیدۆی مناڵەکانتان بنێرن🙏 👈@roxgar

3 months ago

"زمانی کوردی"

زمانی کوردی ڕەنگینە!
وەکوو پەلکەڕەنگینە!

خوشک و دایە و داپیرە!
برا و باوک و  باپیرە!

بەفر و باران و تەرزە!
مانگ و ئەستێرەی بەرزە!

زەوی  و ئاسمان و هەتاو!
دەریا  و ڕووبار و کانیاو!

دەشت و هەرد و دۆڵ و شاخ!
بەرد و دار و گوڵ و باخ!

جەژن و شادی  و  هەڵپەڕکێ !
گەشت و  سەیران، پێشبڕکێ!

خوێندن و پۆل و وانە!
مامۆستا و قوتابخانە!

کیف و کتێب و دەفتەر!
"پێنووس" و "قەڵەمدادەر" !

گا و مەڕ و بزنە کێوی!
ورچ  و کەروێشک و ڕێوی!

گوڵ و گیا  و ئاژەڵ و دار!
ناوی شوێن و گوند و شار!

شیرینن لەسەر زمانم!
ئۆخەی کوردی دەزانم!

#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست

#منداڵانی_نیشتمان🌱
🌸@mandalana🌸

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە👇🏻

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_link

4 months, 4 weeks ago

گوتی: " گەورەم هی ئێوە زۆر جوان و خاوێنە مووی کەس هێندەی مووی سەری تۆ جوان و خاوێن نییە. ئەوەندە دەنکە هەنار ورد و ژیرانە لەگەل دیوەکەدا مامەڵەی دەکرد دوای ماوەیەک متمانەی پێکرد و گوتی من بەیانی لە ماڵ دەچمە دەری بۆ ڕاو و بژێوی پەیدا کردن ئاگات لە ماڵەکەم…

We recommend to visit

Видео для души и ваших сторис ❤️

По рекламе: @vidstor_rekl
Админ: @misorarui

Last updated 1 month, 3 weeks ago

Free licenses and methods Nod32 antivirus

Admin: @NetStoreSupport

Last updated 4 months, 2 weeks ago

Last updated 2 months ago