منداڵانی نیشتمان

Description
تایبەت بە منداڵان و دایکانی خۆشەویست❤️
فێرکاری و زانیاری بەسوود سەبارەت بە پەروەردەکردنی منداڵ👧🏻
چیرۆک و شێعری کوردی بۆ منداڵە چاوگەشەکانتان🌸

بەڕێوەبەری کەناڵ: @roxgar

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە:https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=cop
We recommend to visit

Free licenses and methods Nod32 antivirus

Admin: @NetStoreSupport

Last updated 1 year, 3 months ago

قناة تحتوي أحدث بلوكات الڤيري والكورونا بتحميل مجاني

Last updated 6 months ago

?گروه رسانه هاي پرشيانا

?تماس با ما:
[email protected]
?جهت سفارش تبليغات و اگهي :
[email protected]
?تماس از طريق تلگرام:
@tvpersiana

?Satellite:TurkmenAlam(Yahsat)
?Freq: 10804
?Pol: Horizontal(افقی)
?S/R: 27500
?FEC: 2/3

Last updated 3 months, 1 week ago

2 months, 3 weeks ago

☃️بووکەبەفرینه☃️

بــەفــر وەکوو پــــــەپـوولە
کــــڕێـــــوە و گێـــــژەلوولە

خـڕ ئەکەین بــەفرێکی زۆر
دەس گەرمۆکەین نۆربەنۆر

هەرکــەس شتێـکی بهێنـێ
بــــووکـــەبەفـرین ڕازێنـێ
👫⛄️👫
یــاســا شـــــاڵ و کــــڵاوی
ســۆلین دووگمە بـۆ چاوی

گێــزەر ئەکـەین بــە لووتی
کـڵاو وەک پێستی شووتی
👫⛄️👫
خـــۆشـــە ڕۆژان منـــداڵی
دوور لـــــە ئـــازار و تـــاڵی
👫⛄️👫
لە سەر فــەرشـی زستانـێ
ســەرما و سـۆڵەی کۆڵانـێ
👫☃️👫
کۆڵان خـۆش تــرین جێیە
بــووکــەبـــەفــرینەی لێیە

سازمان کرد بــووکەبەفرین
با عەکسی لەگــەڵ بـــگرین
مریەم ـ یەتیمی
زستانی1397

👫☃️👫⛄️👫⛄️👫⛄️👫⛄️

2 months, 3 weeks ago

"مەتەڵ" 

ناوی دایکی من هەورە!
هەورێکی جوان و گەورە!

ماڵمان ها لەو ئاسمانگە!
نزیک لە خۆر و مانگە!

لەو سەرەوە دێمە خوار!
بۆ ماڵی کانی و  ڕووبار!

چەند ڕۆژێ دەبمە میوان!
پاشان دەڕۆم لای ئەوان!

ڕێگەم بەرەو زەریایە!
گەشتی من دوایی نایە!

ناوم پێنج پیتی جوانە!
تۆیش وریا بە بیزانە!

ئادەی بزانن من کێم!
تا بۆ ماڵی ئێوەش بێم!

#جەمال_مەریوانی_هەڵبەست
"ج.م.هەڵبەست"

5ی ڕێبەندان 2724

2 months, 4 weeks ago

#دایە

ئەمن پەپوولەم
تۆش گوڵی دایە

جێگە‌م بۆ ڕاخە
تێر بووم لە کایە

جا بملاوێنە
بە لایە لایە

خرپ دەخەوم
نووکەم لێ نایە

دەنگی بە سۆزت
زۆر خۆشە دایە

شەو لە خەویشدا
هەر لە گوێمدایە

شاعێر#محەممەد ڕەسووڵ نیا

3 months ago
منداڵانی نیشتمان
3 months ago

#شێعری منداڵانە

#کچ

کچم هەیە سوورەگوڵ
تاقانەیە و چەپکەگوڵ

دەڵێی مانگ و هەتاوە
شیرین وەکی قەنداوە

ئەستێرەی ئاسمانــــە
جوان و لەبەر دڵانـــە

کچی من دەڵێـی بووکــــە
خوێن شیرن و ڕەزاسووکە

کچم ڕووناکی ماڵــــم
بۆنخۆشی ماڵ و حاڵم

ماڵێک کە تۆی تێدا بێ
ڕووناکی لێ ون نابێ

✍️#زەکەریا_تەها_شنۆ

3 months ago

ناوی مانگەکانه ساڵ بەکوردی

خاکەلێوە
گوڵان
جۆزەردان
پوشپەڕ
گەلاوێژ
خەرمانان
ڕەزبەر
خەزەڵوەر
سەرماوەز
بەفرانبار
ڕێبەندان
ڕەشەمێ

3 months ago

#شێعری منداڵان

بەفر

زستان بەفر دەبارێ
بە کلوو دێتە خوارێ

خڕ خڕ، خڕ خڕ، گرمۆڵە
وەک تۆپەڵە و گڵۆڵە

نا، پەپوولەبارانە
شڵێوەیە و بۆرانە

دارچـــنار و سنەوبــەر
جلی بووکیان کردەبەر

شاخ و کێـوی کـــردە پیر
ڕەنگیان گۆڕا وەکوو شیر

شار و دێ سپی پۆشە
منـــاڵان دڵیان خۆشە

دەڵــێـن یاخــــوا ببارێ
بەفرۆکە بێتە خوارێ

✍️#زەکەریا_تەها_شنۆ

#منداڵانی_نیشتمان?
?@mandalana?

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە??

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_lin

3 months ago

کارتۆنی پەت و مەت بۆمناڵان

#منداڵانی_نیشتمان?
?@mandalana?

لاپەڕەی ئینستاگرامی ئێمە??

https://instagram.com/mndalani.nishtman?utm_medium=copy_lin

3 months ago

????????????

@مەتەڵ

@وڵاتی ئاو
ئـەگـــەر وتت چیـــم نــــاوە...؟
وڵــــــاتی مـــن نـــاوئـــــاوە

چـــۆم و ئــاو ئەشڵــــەقێنم
خـــەولــــەماســی ئەئستێم

تەک هەواڵان ســەربــەرزین
لــە نـاو ئـاو ولــە عـــەرزین
لـە قـەراخ چـۆم بــە پـڕ تاو
بــازئـەدەیـــــنەوە نێـــو ئاو
پێخــــەفم۱ زەل۲ و قەوزە۳
ئەویش وەکووخۆم سەوزە

مریەم ـ یەتیمی

اـ پێخەف : نوێن ، کەل وپەلی خەو./ ف:رختخواب
۲ـ زەل :قامیش ، گیایەکی سێ سووچەلە زەلکاودەروێ ./ف :گیاە سەگوش کەدرباتلاق می روید.
۳ـ قەوزە :قەرەسێڵ ، جلەشینەی سەرئاو، قریژە(کڕیژە)، بەرد، خەزە./ف:خزە، گل سنگ.
لەکتێبی ☀️هەتاو☀️ مریەم ـ یەتیمی
چاپ وبڵاوکراوەی ساڵی 1388

?
??
????????????

3 months ago

مەهرسام قەهرەمان زاده له سەقز

#شێعری منداڵان

#فڵچەی ددان

ئەمن فڵچەی ددانم
پێداویستی ژیانـــم

هاوڕێی ددان و پووکم
دەسکم هەیە و بچووکم

من بــــــــدە لە ددانت
هـــــــەتا ببمە میوانت

هەرکەس من بەکار بێنێ
ددانــــی جــوان دەمێنێ

دەردەکـــــــەوێ مرواری
بــــزەی دێتـــەسەر زاری

✍️#زەکەریا_تەها_شنۆ

We recommend to visit

Free licenses and methods Nod32 antivirus

Admin: @NetStoreSupport

Last updated 1 year, 3 months ago

قناة تحتوي أحدث بلوكات الڤيري والكورونا بتحميل مجاني

Last updated 6 months ago

?گروه رسانه هاي پرشيانا

?تماس با ما:
[email protected]
?جهت سفارش تبليغات و اگهي :
[email protected]
?تماس از طريق تلگرام:
@tvpersiana

?Satellite:TurkmenAlam(Yahsat)
?Freq: 10804
?Pol: Horizontal(افقی)
?S/R: 27500
?FEC: 2/3

Last updated 3 months, 1 week ago