ســـــــــ ـــراب ...

Description
کەناڵی بیروباوەڕ

| وَقُلْ عَسَىٰ أَن يَهْدِيَنِ رَبِّي لِأَقْرَبَ مِنْ هَـٰذَا رَشَدًا | (الکهف : ٢٤)

: هیوادارم پەروەردگارم لەمە باشتر و نزیکتر ڕێنماییم بکات بۆ حەق
We recommend to visit

القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75

Last updated 1 year, 9 months ago

القناة الرسمية لابن بابل
الحساب الرسمي الموثق على فيسبوك: https://www.facebook.com/Ibnbabeledu?mibextid=ZbWKwL

الحساب الرسمي الموثق على يوتيوب :https://youtube.com/@iraqed4?si=dTWdGI7dno-qOtip

بوت القناة ( @MARTAZA79BOT

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 3 weeks ago

hace 3 meses, 3 semanas

عبد اللە بن عباس وتی : عمر بن الخطاب رضي الله عنه فەرموویەتی : ڪاتێ ڕۆژی بەدر بوو پێغەمبەر ﷺ سەیری مشریڪەڪانی ڪرد، ڪە خۆی وهاوەڵان ۳۱۷ پیاو بوون، فەرمووی : پێغەمبەر ﷺ ڕووی لەقیبلەی ڪرد، پاشان دەستی خۆی درێژ ڪرد [بە مەبەستی دوعاڪردن]، بە دەنگێڪی بەرز داوای لە پەروەردگاری دەڪرد، ئەی پەروەردگار ئەو سەرڪەوتنەم پێ ببەخشە ڪە بەڵێنت پێدام، ئەی پەروەردگار ڪەی ئەو بەڵێنەی پێتدام [دێتە دی]؟ [ئەمە پرسیارێڪە ڪە پاڕانەوە و بەپەلەیی لەخۆدەگرێت] .
ئەی پەروەردگار گەر ئەو ڪۆمەڵەیە تیابچن لە ئەهلی ئیسلام ڪەس لەسەر ئەم زەویە ناتپەرستن [ئەمە لە شیددەتی پاڕانەوەیە بۆ اللە بۆ سەرخستن و پاراستنی دین]، بەردەوام بوو لە هاوارڪردن بۆ پەروەردگاری دەستی هەر درێژ ڪردبوو و ڕوو لە قیبلە بوو تاوەڪو عەباڪەی سەر شانی ڪەوتە خوارەوە [یانی ئەوەندە دەستی بەرزڪردەوە بۆ ئاسمان عەباڪەی ڪەوتە خوارەوە]،

hace 3 meses, 3 semanas

(وَمَغۡفِرَةࣱ وَرِزۡقࣱ كَرِیمࣱ)، [سُورَةُ الأَنفَالِ: ٤] .

زید بن ٲسلم لە فەرمایشتی اللە تعالی : (وَمَغۡفِرَةࣱ)، دەڵێت : بە وازهێنان لە تاوان [اللە لێت خۆش دەبێت] .

محمد بن ڪعب القرظي وتی : ئەگەر بیستت اللە تعالی دەفەرموێت :
(وَرِزۡقࣱ كَرِیمࣱ) : ئەوا [مانای] بەهەشتە .

زید بن ٲسلم وتی : (وَرِزۡقࣱ كَرِیمࣱ)، ڪردەوەی چاڪە .

#الٲنفال_تفسیر_ٳبن_ٲبي_حاتم

hace 4 meses

الضحاك لەم ئایەتەدا : (لَّهُمۡ دَرَجَـٰتٌ عِندَ رَبِّهِمۡ)، [سُورَةُ الأَنفَالِ: ٤]، وتی : ئەهلی بەهەشت هەندێڪیان لەسەرەوەی ئەویترن، جا ئەوەی فەزڵی لەسەر ئەویترە ئەوڪەسە دەبینێت ڪە لە خۆی نزمترە، بەڵام ئەوەی ڪە [پێگەڪەی نزمترە] هیچ ڪەس نابینێت ڪە فەزڵی لەسەر ئەو هەبێت .

#الٲنفال_تفسیر_ٳبن_ٲبي_حاتم

hace 6 meses, 1 semana

(إِنَّ ٱلَّذِینَ عِندَ رَبِّكَ لَا یَسۡتَكۡبِرُونَ عَنۡ عِبَادَتِهِۦ وَیُسَبِّحُونَهُۥ وَلَهُۥ یَسۡجُدُونَ ۩)،[سُورَةُ الأَعۡرَافِ: ٢٠٦] .

السدي لەمەدا : (یسبح) وتی : نوێژڪردنە .

آخر تفسیر الٲعراف
تم بفضلِ الله بمَنّهِ والحمد لله ربِّ العالمین .
اللهم زدنا ٳیماناً، ویقیناً، وفقهاً .
وصلّ الله وسلم علی سیدنا محمد وآله وصحبه والتابعین لهم بٳحسان ٳلی یوم الدین وسَلَّمَ تسليمًا .

#الٲعراف_تفسیر_ٳبن_ٲبي_حاتم

hace 6 meses, 1 semana

بڪیر بن الٲخنس وتی : ڕۆژی جومعە بەسەر هەرڪەسێدابیێ، وە ئەویش نەزانێت ڪە ئەوە ڕۆژی جومعەیە، ئیللا لە غافڵان دەنوسرێت [واتە لەگەڵ ئەوڪەسانە ناوی دەنوسرێت ڪە بێئاگا و غافڵن، واللە اعلم] .

#الٲعراف_تفسیر_ٳبن_ٲبي_حاتم

hace 6 meses, 1 semana

قتادة لەم ئایەتەدا : (بِٱلۡغُدُوِّ) وتی : نوێژی بەیانیە .

وە هەروەها لەم ئایەتەدا : (وَٱلۡـَٔاصَالِ)، وتی : لەڪاتی عیشادا .

#الٲعراف_تفسیر_ٳبن_ٲبي_حاتم

hace 9 meses

« سیفەتێکی ئەهلی حەق »

یەکێك لە سیفەتەکانی ئەهلی حەق بریتییە لە زیندووکردنەوە و شوێنکەوتنی سوننەت بە تایبەت لە بابەتی مەنهەج و عەقیدەدا هەرچەندە شوێنکەوتوانی ئەم ڕێگایە کەم بن لە ناو خەڵکی عەوام ،
وە سیفەتێکی تریان بریتییە لە دژایەتی کردنی بیدەع و ئەهلەکەی کە دوژمنی سەرسەختی هەڵگرانی مەنهەجی ئەهلی سوننەن .

ئیمام الآجري ئەڵێ:

اللە ئێمە و ئێوەش بگێڕێت لەوکەسانەی سونەتیان پێ زیندوو ئەکاتەوە، وە بیدەعیان پێ ئەمرێنێت، وە دڵی ئەهلی حەقیان پێ بەهێز ئەکات، وە نەفس و ناخەکانی ئەهلی هەوا وئارەزوویان پێ دەم کوت ئەکات، بمنه وكرمه .

الشريعة ۲۷۰/۱

hace 9 meses

(وَٱصۡبِرُوۤا۟ۖ)، [سُورَةُ الأَعۡرَافِ: ١٢٨] .

• عمر بن الخطاب رضي الله عنه فەرموویەتی : دوو جۆر ئارامگرتن هەیە : ئارامگرتنێك لەڪاتی ناخۆشی و موسیبەت ڪە ئەوەیان چاڪە، وە لەوە باشتر : ئارامگرتنە لەسەر حەڕامڪراوەڪانی اللە [ئەوانەی اللە حەڕامی ڪردوون] .

• ڕیوایەتی ڪراوە لە الحسن : هەمان وتەی عمر رضي الله عنه .

• سعید بن جبیر وتی : ئارامگرتن : دانپێدانانی بەندەیە بۆ اللە بەوەی ڪە تووشی ئەبێت لەلایەن ئەوەوەیە، وە داوای پاداشت دەڪات لە اللە ئومێدی پاداشتی هەیە، وە لەوانەیە ڪەسێ دڵتەنگ بێت بەڵام ڕووڪەش نیشان دەدات ڪە ئارامگرە [واتە لەناخەوە ناڕەحەتە بەڵام نیشانی دەدات ڪە زۆرباشە و ڪێشەی نییە، واللە اعلم]، هیچی لێ بەدی ناڪەیت ئیللا ئارامگرتن نەبێ .
[ئه‌مانه‌ پاداشتیان هه‌یه‌ له‌لایه‌ن الله‌ تعالی, والله‌ اعلم] .

#الٲعراف_تفسیر_ٳبن_ٲبي_حاتم

hace 9 meses

• سعید بن جبیر لەم ئایەتەدا : (وَأُلۡقِیَ ٱلسَّحَرَةُ سَـٰجِدِینَ)، [سُورَةُ الأَعۡرَافِ: ١٢٠]،
وتی : لەڪاتێ ئەوان لە سوجدەدا بوون شوێنی خۆیان بینی ڪە بۆیان بنیاندرابوو .

• (قَالُوۤا۟ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلۡعَـٰلَمِینَ (١٢١) رَبِّ مُوسَىٰ وَهَـٰرُونَ (١٢٢) .

ابن عباس وتی : ڪاتێ ساحیرەڪان ئەمەیان زانی، وتیان : گەر ئەوە سحر بوایە نەدەگەیشت بەو هەموو سیحرەی ئێمە، بەڵام ئەمە فەرمانێڪە لەلایەن اللە ـوەیە، باوەڕمان هێنا بە اللە، وە بەوەی ڪە موسی علیە السلام پێی هاتووە، وە داوای لێخۆشبوون دەڪەین لەسەر ئەوانەی ڪە لەسەری بووین .

• ابن عباس لەم ئایەتەدا : (ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلۡعَـٰلَمِینَ)، وتی : ئەوان ساحیر بوون لە سەرەتای ڕۆژ، وە شەهیدبوون لە ڪۆتایی [هەمان] ڕۆژ، واتە : ڪوژران .

#الٲعراف_تفسیر_ٳبن_ٲبي_حاتم

hace 9 meses

ابن عباس لەم ئایەتەدا : (وَأَوۡحَیۡنَاۤ إِلَىٰ مُوسَىٰۤ أَنۡ أَلۡقِ عَصَاكَۖ)، [سُورَةُ الأَعۡرَافِ: ١١٧]، وتی : اللە وەحی بۆی نارد ڪە : گۆچانەڪەی فڕێبدات، ڪاتێ فڕێیدا بوو بە مارێڪی گەورە ڪە دەمی ڪردبویەوە .

#الٲعراف_تفسیر_ٳبن_ٲبي_حاتم

We recommend to visit

القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75

Last updated 1 year, 9 months ago

القناة الرسمية لابن بابل
الحساب الرسمي الموثق على فيسبوك: https://www.facebook.com/Ibnbabeledu?mibextid=ZbWKwL

الحساب الرسمي الموثق على يوتيوب :https://youtube.com/@iraqed4?si=dTWdGI7dno-qOtip

بوت القناة ( @MARTAZA79BOT

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 3 weeks ago