❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago
موسڵمان و شەوی سەری ساڵ !
ئەمەش پرسیارێک بۆ زۆر کەس دەوروژێنێت: بۆچی گوایە ئاهەنگگێڕان بە شەوی سەری ساڵ گوناهە؟
وە وەڵامێکی زۆر ڕوون هەیە بۆ ئەوە کە پێویستە هەموو موسڵمانان لێی تێبگەن، چونکە ئێمەی موسڵمان تەنها ٢ جەژنمان هەیە.
موسڵمانان نابێت خۆیان بە ئاهەنگەکانی ئایینەکانی ترەوە پەیوەست بکەن.
بەڕاستی گرنگە لەبیرمان بێت کە ئێمەی موسڵمان ساڵنامەی تایبەت بە خۆمان هەیە و ئاهەنگی سەری ساڵ هەرگیز نەکراوە، بۆیە خوشکان دووربن لە هەر ئاهەنگێک کە بەشێک نییە لە جەژنی موسڵمانان.
دەتوانین ئاماژە بە پێنج شت بکەین کە پێویستە موسڵمان لەبارەی سەری ساڵەوە بزانێت:
١.موسڵمانان لە ساڵێکدا تەنها دوو جەژنیان هەیە، کە بریتین لە جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قوربان.
قال رسول اللە صلی اللە علیە وسلم:
إِنَّ اللَّهَ قَدْ أَبْدَلَكُمْ بِهِمَا خَيْرًا مِنْهُمَا يَوْمَ الأَضْحَى وَيَوْمَ الْفِطْرِ
واته: خواى گەوره ئەم دوو ڕۆژەى بۆ گۆڕين بەدوو ڕۆژى زۆر لەو دوو ڕۆژه خێرتر و باشتر ئەويش جەژنى ڕەمەزان و قوربانه.
پێغەمبەری خوا صلى اللە عليه وسلم لەسەریان فەرموویەتی:
مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنْهُمْ
واتە: هەر كەسێك خۆی بەقەومێك بچوێنێت لەوانه.
عومەری کوڕی خەتاب رضی اللە عنه فەرموویەتی:
( اجتنبوا أعداء اللە فـي أعيادهم )
واتە: دوربکەونەوە لە دوژمنانی خوا لە جەژنەکانیاندا.
ابن مسعود رضی اللە عنە دەفەرموێت: گوێم لە پێغەمبەر بوو صلى اللە عليه وسلم فەرمووی :
مَن كثَّرَ سوادَ قومٍ فَهوَ منهم ومن رضيَ عملَ قومٍ كانَ شَريكَ من عملَ بِهِ
واتە: هەرکەسێک ژمارە و ڕەشایی هەر گەلێک زیاد بکاتئ ەوە لەوانە، وە هەرکەسێک ڕازیبێت بەکرداری هەر گەلێک ئەوە هاوبەشە لەگەڵ ئەوانەی کردارەکە دەکەن.
ئیبن قەیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت فەرموویەتی :
ئاواتی باش خواستن لە ڕێوڕەسمەکان کە تەنها هی بێباوەڕانن، بە کۆدەنگی زانایان قەدەغەیە.
پێغەمبەر محمد صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت:
لتتَّبعنَّ سَننَ من كانَ قبلَكم حذو القُذَّةِ بالقُذَّةِ، حتَّى لو دخلوا جحرَ ضبٍّ لدخلتُموه،
قالوا: يَا رَسُولَ اللَّهِ!
اليَهودُ والنَّصارى؟
قالَ: فمَن؟! »
واته: ئێوەى موسڵمانان شوێن ڕێبازى ئوممەتانى پێش خۆتان دەكەون بست بە بست و باڵ بە باڵ ئەگەر بێت و ئەوان بچنە ناو كونى بزن مژەكێكەوە ئێوەش شوێنيان دەكەون، هاوەڵان فەرموويان مەبەستت پێی گاور و جولەکەکانە؟
فەرمووى ئەى مەبەستم كێيە ئەگەر ئەوان نەبن.
کەواتە با ئاگاداری لکاندنی خۆمان بین پێیەوە، بۆ ئەوەی لەبەردەم خوای گەورەدا تاوانبار نەبین لە کردەوەی بێباوەڕان و دوور بکەوەرەوە لە دەوروبەری ئەم کۆمەڵە کەسانە.!!
السلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە
لە اللە تعالی داواکارم هەموو خوشکان و برایانی موسولمانی سەر بەرزم تەندروست و باشبن.
بە بۆنەی نزیک بونەوەمان لە سەری ساڵ و کریسمس هەموو ئەو ئاهەنگە کوفریانەی کە بە داخەوە چەندین ساڵە دەوری موسوڵمانانی تەنیوە بە باشمان زانی ئەم نامیلکە کورتە پڕ زانستە بڵاو بکەینەوە لەناو موسوڵمانان و غیری موسوڵمانانیش.
بێ گومانم کە ئێمەی موسوڵمان چەندین ساڵە گومانمان لە کوفری ئەم ئاهەنگ و بۆنانە نیە، بەڵام با راستگۆبین تا ئێستاش زانیاری و زانستێکی وامان لانەبووە کە بتوانین وەڵامی نەیارانی ئیسلام بدەینەوە وەڵامەکەمان باوەڕ پێکراو بێت ، بۆیە بە واجبم زانی کە ئەم نامیلکە بڵاو بکەینەوە.
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago