ژیان لەگەڵ قورئان و سوننەت

Description
قورئان و سونه ت
We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago

1 year, 4 months ago
1 year, 5 months ago

ابو الدرداء دەیفەرموو :
خۆتان فێری بێدەنگی بکەن هەر وەک چۆن خۆتان فێری قسە و گفتوگۆ دەکەن چونکە بەڕاستی بێدەنگی شتێکی گەورەیە.
.
مکارم الأخلاق للخرانطي

1 year, 5 months ago

ڕحمەتی خوا لە ئیمامی ئەهلی سوننە و جەماعە بێت
ئیمامی احمد ـی کوڕی حنبل ..
ڕازی نەبوو (خروج) بکات و بچێتە دەروە دژی (مأمون)
کە فەڕزی کردبوو لەسەر خەڵکی لەو سەردەمەدا وتەیەکی بیدعی کوفری
نەک گوناهەیەکی گەورە بەڵکوو وتەیەکی کوفری
وە خەڵکی لەسەر پەروەردە ئەکرا و قوتابخانەی بۆ دائەنرا
نەک خەڵکی بە ویستی خۆی بڕۆیشتایە بەڵکوو بە زۆر ئەبوایە ئەو عەقیدەی وەربگرتایە،
ئەویش وتەی (خلق القرآن) بوو،
لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک داوایان لێکرد فەتوا بدات بۆ دەرچوون لە دەسەڵاتداران
فەرمووی سبحان الله (الدماء الدماء) من ئەوە نابینم و فەرمانیشی پێناکەم
ئارامگرتن لەسەر ئەوەی کە ئێمەی تیاین خێردارترە لە فیتنەیەک
کە خوێنی تیادا بڕژێت..!
پێیان وت" بۆ ئەوەی خەڵکی تیایەتی فیتنە نیە ئەی ابا عبدالله..؟!
فەرمووی: ئەگەرچی فتینەیە،بەڵام فیتنەیەکی تایبەتە،
ئەگەر شمشێری تیادا هەڵکێشرا ئەوا فیتنەکە ئەبێت بە گشتی،
ڕێگەکان دائەخرێت،
ئارامگرتن لەسەر ئەمە دینت سەلامەت بێت خێرترە بۆت.
هەروەها ئەفەرمێت"
عليكم بالإنكار بقلوبكم، ولا تخلعوا يدًا من طاعة،
ولا تشقوا عصا المسلمين، ولا تسفكوا دماءكم ودماء المسلمين معكم،
انظروا في عاقبة أمركم، واصبروا حتى يستريح برٌ أو يُستراح من فاجر.
هەروەها ئەفەرمێ: ليس هذا بصواب، هذا خلاف الآثار،
کەواتە ئەمە ئەوپەڕی حیکەمەت و داناییە فەرمودە و (آثار)ـەکان پشتیوانی ئەکات پێچەوانەکەشی جەهل ونەزانی و گومڕاییە
پێم بڵێن" ئەی حەماسی و نەزانەکان"
کاتێک زانایان (تصنیف) و پۆڵین ئەکەن لەبەرامبەر دەسەڵاتدارانی ستەمکار
ئیمامی احمد رحمە الله لە زانایانەدا پۆڵین و(تصنیف)ـتان کردوە..؟
لەو بەشکردنە سەقەتەی خۆتان بۆ جۆرەکانی زانایان لە بەرامبەر دەسەڵاتداران
ئایا لەو کەسانەیە کە ئەڵێن: بێدەنگ و بێ هەڵوێستی نواندوە..؟
ئەی ئێوە لەو سەردەمدا کێتان هەڵئەبژارد ئەو کەسە حەماسیە نەزان و جاهیلەی کە هاتە
لای ئیمامی أحمد وتی فەتوامان بۆ بدە دەرچین ..؟!
هەڵبەتە ئەو زانا و عالیم و تێکۆشەر بوو لە لاتان ،
هەر وەک ئەم سەردەمەی خۆمان کەسانێکی نەزان و هەڵەشەتان کردوە بە دەمڕاستی خۆتان..!
زانایانی ئەهلی سوننەشتان پەراوێز کردوە کە گوایە ترسنۆک و بێ هەڵوێست و بەرژەوەندچین..!
خۆزگە عەقڵ لە بازاڕدا ئەفرۆشرا و هەندێکمان بۆ بکڕینایە
ئەوسا نە خۆتان و نە ئەو خەڵکەش
ئەوەندە گیرۆدەی ئەو بیر و فیکرە سەقەتەتان نەبوونایە..!@

1 year, 8 months ago

عبدالله ى ڪوڕى عومەر رضي الله عنهما  دوعای دەڪرد و دەیفەرموو :

« اللهم لا تنزع منط الإيمان كما أعطيتنيه ».

«خودايه ئيمانم لێ نەستێنی وەك چۆن پێت داوم ».

[ ابن أبي شيبة في المصنف ]

[نزع : لەزمانی عەرەبیدا ، هەڵڪەندن بە توندی ؛ هەڵڪێشانی شتێك لەجێگەی خۆی ]

واتە ئیمان جێگیر دەبێت لە دڵی ئیمانداردا ،
گەورە ترین نیعمەت ڪە ئینسانی بڕوادار هەیەتی ئیمانە ....
بەڵام بەهۆی تاوان و سەرپێچیەوە وردە وردە لاواز دەبێت
لەوانەشە بە یەڪجاری هەڵبڪەندرێت بەهۆی ڪوفر و شرك و تاوانە لەناو بەرەڪانەوە ....
خوای گەورە بمان پارێزێ .

1 year, 9 months ago
1 year, 9 months ago

أبو **بکری ئەثرەم دەڵێ :

ئیمامی أحمد ووتی : ئافرەت دەبێ زێڕەکەی داپۆشێ و کەس نەیبینێت جگە لە هاوسەری ، ئەو مستیلەش لە دەستیدایە با شتێکی پێدا بدا و بیشارێتەوە ..

فضلی کوڕی زیاد دەڵێ :
ئیمام أحمد ووتی : ئافرەت نابێ زێڕەکەی بۆ جگە لە مێردی دەربخات ..

? أحکام النساء للخلال  .

_ بەداخەوە ئافرەتانی ئەمڕۆش قۆڵ و گەردنیان پڕ زێر دەکەن وخۆیانی پێوە ئەڕازێننەوە . نەک بۆ هاوسەریان بگرە لە ماڵ هەڵیەگرن و بۆ دەرەوە و بۆنەکانیان بەکاری دێنن ، بەتایبەت لە تەعزیەدا بە زێرەکانیان و جل وبەرگی باق و بریق و تەنکەوە خەریکی خۆ عەرزکردنن مونافەسەیانە .
ئەی چەندە سەردەمێکی قورسە بۆ ئافرەت بوونێکی پڕاو پر لە مەرجی ئافرەتانی پێشین** ..

1 year, 10 months ago
1 year, 10 months ago

?پێشەوا ئه‌سمه‌عی(رحمەاللە) ده‌فەرموێ :
پیره‌ پیاوێكم بینی له‌ دێهاتێك ته‌مه‌نی(120 ساڵ) بوو..،
پرسیم : چۆنه‌ وا ساغ و به‌كه‌یف و چوست و چالاكی، چۆن وا بێ ده‌ردو نه‌خۆشی ماوی.. ؟!!

? له‌وه‌ڵامدا گووتی :
(تركت الحسد فبقی الجسد)
واتە : وازم له‌ حه‌سودی هێنا جه‌سته‌م سه‌لامه‌ت مایەوە.

? ڕاستی فه‌رمووه‌ :
(لأن نار الحسد تأكل الجسد)
واتە : چونكه‌ ئاگری حه‌سودی لاشه‌ ده‌خوا .

زۆربه‌ی كێشه‌كانی نێوان مسوڵمانانی ئه‌م رۆژگارە هۆكاره‌كه‌ی حەسوودی و ئیره‌یی بردنە به‌یه‌كتر.

1 year, 10 months ago

یەکێک لەو هەڵانەی موسڵمانان دەیکەن لە کاتی وتاری هەینیدا دانیشتنیانە بە شێوەیەک کە پێی دەوترێت (الحبوة ) .
شێوازەکەی ئەوەیە کە هەردوو قاچت بچەقێنیتە زەوی و ئەژنۆکانت لە باوەش بگیریت ، وێنەکەشی دادەنێین بۆ زیاتر ڕوونبوونەوەی
کە ئەم شێوازە دانیشتنە دروست نییە هەر وەکو پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم نەهی لێکردووە : (( أَنَّ النَّبِیَّ ﷺنَهَی عَنِ الحبْوَة یَوْمَ الجُمُعَةِ وَالإِمَامُ یَخْطُبُ )) مسند أحمد (٢٤/٣٩٣) ترمذی (٥١٤) ابوداود (١١١٠).

2 years ago

بەناو بانگ خواز ماکوان کەریم وتەکانی چ جیاوازیەکی هەیە لەگەڵ وتەی ملحدەکان ???????????

?لەم ڕۆژانە ڤیدۆیەکی ماکوانم بینی سێ کوفری گەورە دەکات

?1️⃣ دەڵێت نوح علیە السلام ٧١ساڵ ژیاوە!!!

?لەکاتێکدا خوای گەورە لەقورئاندا دەفەرموێت ( وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِ فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمْسِينَ عَامًا فَأَخَذَهُمُ الطُّوفَانُ وَهُمْ ظَالِمُونَ )،

?گەر جوان وردەوە بین لەئایەتەکەباسی ناردنی نوح علیەالسلام دەکات وەک پێغەمبەرێک کە٩٥٠ساڵ لەناوگەلەکەی ماوەتەوەئاخۆ دەبێت پێش ناردنی چەندساڵی تر ژیابێت؟!

?کەچی ئەم ماكوانە دێت تەئویلێ سەقەت بۆئەم ئایەتە دەکا ودەڵێت ناچێتەعەقڵەوە!! پەنابە الله

?2️⃣دەڵێت درۆیە هەموو جووت نێرومێیەک لەکەشتیەکەی نوحدا (علیە السلام) سەرنەکەوتوە

♦️لەکاتێکدا خوای گەورە لەقورئاندا دەفەرموێت (فاسلك فيها من كل زوجين اثنين) گەرلەئایەتەکەوردەوەبین لفظ(كل)
هاتوەکەبۆعمومەکل واتەهەموو

?3️⃣دەڵێت درۆیە ئادەم علیەالسلام باڵای شەست زیراع نەبوە!!!

?لەکاتێکدا ئێمەحەدیسی بوخاری وموسلیمان هەیە کەباڵای باوکە ئادەم شەست باڵ بوە کەچی ئەم ئەحمەقەئەڵێت شتی وانیەمرۆڤ سەرەتاقەزەم بوە!
?

عَنِ النَّبِى - صلى الله عليه وسلم - قَالَ: « خَلَقَ اللَّهُ آدَمَ عَلَى صُورَتِهِ، طُولُهُ سِتُّونَ ذِرَاعًا،....» . متفق عليه

?لەکۆتایدا دەڵێم ئەم کابرایە بەهۆی زۆر موناقەشەکردن کردن لەگەڵ مولحیدەکان خەریکەخۆشی دەبێتەمولحید بەبێ ئەوەی بەخۆی بزانێت!!!وەمەلەدەکات لەناو کوفروئیلحاد دا

We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago