• ??????? ?? ?? ??????? ?!
بە سپۆنسەری شەوی تەڵخم'ھ?!
?? ➤ : @solveid
Last updated 1 month, 4 weeks ago
نــــ୭رتــــ୭ ✨
قــنـــاۿ مـــتـــنـــو୭عـــۿ لـــلـــڪـــلـــ اقــتـــبـــٰاســــاتــ ، أغـــانـــيـــ ، نـــڪــــتـــ، උـبـــ ♥️ .?
__________________
"لـلتـواصـلـ : @LM10_H •
Last updated 1 year, 2 months ago
ٹیلی گرام پر مستند علماء کرام کے جدید (خطباتِ جمعہ، تفسیر قرآن، درسِ حدیث، مسائل کے حل، درسِ نظامی، و دیگر) مکمل بیانات کیلئے ندائے منبر چینل سے منسلک ہوں
Mustanad Ulama ke naye bayanat ka markaz
Last updated 12 months ago
- گەشتێک لەنێو ژیانی فەرهاد.
- پڕۆگرامی "گەشتی ژیان". بەشی 2
#فەرهاد_پیرباڵ
@farhadpirball
نووسراوەیەک لە مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو
ئەوپەڕی دەبەنگییە تۆ سیستێمێکی جێگیر و متمانەپێکراوی بانکت نەبێ، کەچی ڕووقایمانە باسی گەشەی ئابووری و سەرمایەگوزاری بکەی و تەلارێکت ناو نابێ "وەزارەتی دارایی و ئابووری"!
کارەساتە تۆ کەرتی گشتیی تەندروستیت وێران کردبێ، نەخۆشخانەی چڵێسی تایبەتت بەردابیتە گیانی گەلێکی دەردەدار، دابینکردنی ئامێر و دەرمانت بە قاچاخچییان سپاردبێ، ئاوت جێی گومان و کارەبات دەمدەمی و گڕەگڕی ژەنەراتۆر"مووەللیدە"ی ژاردەرفرتێنت بێسرەوت بێ، کەچی باسی تەندروستیی بکەیت و وەزارەتێکیشت بەو ناوە بۆ دۆست و ئەحباب دانابێ.
نەخوێندەوارییە بەدرێژایی 30 ساڵی ڕەبەق یەک سەرژمێریی دووپێ و چوارپێیەکانی وڵاتت نەکردبێ، کەچی "وەزارەتی پلاندانان"ت هەبێ!
تۆ ڕێوبانت هی سەردەمی مەلیک و قاسم و سەددام بێ، نە مێترۆیەکت هەبێ نە ترامێک، نە ڕێیەکی ئاسنت هەبێ نە باسێکی کەرتی گشتی، نە تۆڕێکی سەردەمیانەی هاتوچۆی نێوان شارانت هەبێ نە پۆستەخانەیەکی سەردەمیانەی دەوڵەت، کەچی چەند وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکت بۆ ئەو سێکتەرانەی خزمەگوزاری قیت کردبێتەوە!
تۆ لەسەردەمی شۆرشی زانیاری و جەنگی بێبەزەییانەی فەرهەنگ و زماناندا، هێشتا تاکە فەرهەنگێکی گشتیی زمانی نەتەوەت نەبێ، کە سادەترین مەرجی زانستیی تێدا بێ...
تۆ شکۆی زمانت تێکشکاندبێ، ڕێنووست لەبار بردبێ، تاکە کەناڵێکت نەبێ دوو ڕستەی ڕەوانی کوردیی لە دەم دەرچێ، تۆ... تۆ... زانکۆ و فێرگەی کەرتی گشتیت وێران کردبێ، وڵاتت بە قوتابخانەی عاجباتیی ئەمەریکایی و فەرەنسایی و ئینگلیزی و سوێدی و تورکی و عەرەبی و و چی و چی تەنی بێ، کەچی، هێندە بلیمەت بیت، تەلارێک بۆ "ئەکادێمیا" و دوو تەلاریش بۆ "پەروەردە" و "ڕۆشنبیری" ی کوردی تەرخان بکەی!
تۆ دەیان ساڵ ڕەوەیەک نەهەنگی تێرنەخۆرە و مافیای سەرسەری و چەنەبازی دەستوپێسپیت بە ناوی "حیزب" لە سامانی گشتی بەردابێ و ژیانێکی شاهانە و کەڵەگایانەت بۆیان مسۆگەر کردبێ، لەولاش کارمەندانی کارزانی ڕاستەقینە برسی بن، کەچی تەلارێکی پۆشتە و پەرداخیشت بۆ "داد" ئاوا کردبێ!
| م. عەبدوڵڵا پەشێو
@farhadpirball
دەگوێ هەڵخەن ئەی ڕەقیبان
بۆ دەهۆڵی مەرگی خۆتان
خۆشیتان بێ تاڵیتان بێ
مەرگە مەرگی هەر هەمووتان
#نەجمەدین_غوڵامی
@farhadpirball
نوێترین بەرهەمی عەدنان کەریم
بە نێوی :بۆ ڕۆژهەڵات
33ساڵ دوای کۆڕەوەی باشوور بۆ ڕۆژهەڵات
@farhadpirball
کورتە چیرۆکی گوڵاڵە کێویلەکانی کۆتەڵ...
نوسەر دوکتور فەرهاد پیرباڵ.
ئەم کورتە چیرۆکە داستانی مرۆڤێکی تەنیا و بێ کەسە، کە تاکی کورد لە زۆربەی بەشەکانی ئەم چیرۆکە دەتوانێت دەگەڵ ئەم مرۆڤە تەنیایە خۆی بدۆزێتەوە.
فەرهاد پیرباڵ لەم چیرۆکە دا زۆر مامۆستایانە کایە بە کات دەکات و لە چەند چرکە دا باس لە زۆر خاڵی گرینگ و مێژووی کورد دەکات.
دوکتور فەرهاد نوسەرێکی بلیمەتی کوردە، جێگەی شانازیە بۆ ئەو گەلە...
ڕێز و حورمەت و خۆشەویستی
موشتاق
@regapodcast
@farhadpirball
?
بەخۆم دەگوت: ئەوین
ئەوین واتا بەهار، تازەبوونەوە
بەڵام ئاهـ چ ساویلکانە! ئەوەتا:
ئەم چەند تنۆکە خوێنە پەڵۆخە ڕەش هەڵگەڕاوە پاشماوەی غەمگینی جوانترین خەون و خەیاڵاتی گوڵاڵەسوورە ئەویندارەکانن.
《فەرهاد پیرباڵ/داهاتووی بێکەس، داهاتووی وێران》
@farhadpirball
• ??????? ?? ?? ??????? ?!
بە سپۆنسەری شەوی تەڵخم'ھ?!
?? ➤ : @solveid
Last updated 1 month, 4 weeks ago
نــــ୭رتــــ୭ ✨
قــنـــاۿ مـــتـــنـــو୭عـــۿ لـــلـــڪـــلـــ اقــتـــبـــٰاســــاتــ ، أغـــانـــيـــ ، نـــڪــــتـــ، උـبـــ ♥️ .?
__________________
"لـلتـواصـلـ : @LM10_H •
Last updated 1 year, 2 months ago
ٹیلی گرام پر مستند علماء کرام کے جدید (خطباتِ جمعہ، تفسیر قرآن، درسِ حدیث، مسائل کے حل، درسِ نظامی، و دیگر) مکمل بیانات کیلئے ندائے منبر چینل سے منسلک ہوں
Mustanad Ulama ke naye bayanat ka markaz
Last updated 12 months ago