القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75
Last updated 1 year, 5 months ago
Last updated 1 month, 1 week ago
لە " شـــەودا " فیکرەی شەیتانی و خراپەکاری دەوروژێت وەک:
🔰پلان دانان
🔰شەڕ وتێهەڵچون
🔰کوشتن
🔰بڕین
🔰دزی
🔰فەسادی
🔰زینا
🔰هەڵهاتن
🔰دەست لێوەشاندنی جن
🔰دەرچونی دڕندە وزیانبەخشەکان
🔰بڵاوبونەوەی مار ودوپشک وحەشەرات
🗞هەربۆیە خوای گەورە ئەمری کرد بە پێغەمبەرﷺ
کە ئەم دوعایە بکات:
[وَمِنْ شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ (3)] واتە: خوایە پەنا بە تۆ ئەگرم لە شەڕو خراپەی شەو كاتێك كە دێت و دونیا تاریك ئەبێ.
🗞پێغەمبەرﷺ فەرمویەتی:
( إِذَا كَانَ جُنْحُ اللَّيْلِ أَوْ أَمْسَيْتُمْ فَكُفُّوا صِبْيَانَكُمْ ، فَإِنَّ الشَّيْطَانَ يَنْتَشِرُ حِينَئِذٍ) واتە: ئەگەر شەوداهات وئێوارەتان کردەوە ... منداڵەکانتان کۆبکەنەوە بۆ ماڵەوە ـ چونکە شەیاتین لەوکاتەدا بڵاوە دەکەن.
🍃 لە کۆندا وتویانە:
◾١ـ خەوتن لەسەر پشت ئەوە: نوستنی پاشاکانە.
◾٢ـ خەوتن لەسەر سک ئەوە: نوستنی شەیتانەکانە.
◾٣ـ خەوتن لەسەر لای چەپ ئەوە: نوستنی دەوڵەمەندەکان بووە لەبەر زۆر خۆرییان.
◾٤ـ خەوتن لەسەر لای ڕاست ئەوە: نــوستنی لەخواترسان وپیاوچاکان بووە ... کەئەم جۆرەیان شێوازەنوستنی رسول الله بووە ﷺ.
.
.
.
.
.
.
.
وقد قالوا قديماً :
النوم على الظهر هي : نومة الملوك
والنوم على البطن هي : نومة الشياطين
والنوم على الشِقِّ الأيسر هي : نومة الأغنياء، لكثرة أكلهم .
والنوم على الشِقِّ الأيمن هي : نومة الأتقياء والعلماء .
وهي نومة سيدنا رسول الله صلى الله عليه وسلم
🍃 زۆربەی جار ئەو عیلمەی خێرا دەستت دەکەوێت وبەئاسانی دێتە بەردەمت ... ئەوا بە خێرایی لە مێشک ودڵتدا نامێنێت.
📚تەماشا بکە هەرشتێکت بوێت لە گوگڵ یان هەربەرنامەیەکی تر زوو دێتە بەردەستت بەڵام نامێنێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر هەر بۆیە بەشێک لە سەلەف " يتعمّدونَ الصعوبةَ " لەکاتی گەڕان بۆ عیلم پێیان خۆش نەبووە زۆر زوو بێتە بەر دەستیان.
🗞 ئەو بابەتانەی کە دەچیت لەناوکتێبدا دەیدۆزیتەوە و دەیخوێنیتەوە زۆر دەمێنێتەوە زۆر بەرەکەتدارە.
🖋 کەواتە انترنێت وزیرەکی دەستکرد و بەرنامە ئاسانکارییەکان زۆر دەبنە ڕێگر لەبەرەوپێشچونی مرۆڤەکان... ئەمەش بۆچونێکە من بە ڕاستی دەزانم.
?پێنج منداڵ لەمنداڵەکانی " ئەبو لەهەب " موسڵمان بون:
◽لەکچان: ◽لەکوڕان:
١.دُرّة. ٤.عُتبة.
٢.خالدة. ٥.مَعتَب.
٣.عَزّة.
" رضي الله عنهم " ئەم ئایەتەشیان دەخوێندەوە کە باسی خراپەی باوکیان دەکات: ﴿تبَّت يدا أبي لهبٍ وتبَّ﴾
دهستهکانی بشکێت ئهبو لهههب ولەناوبچێت، لەکۆتایشدا هەرتیاچوو وسەرشۆڕ بوو.
?عەقیدە.
?کاتێک خوای گەورە وەسفی مانگ دەکات دەفەرموێت : " قَمرًا مُنِيرًا" مانگێکی ڕوناککەرەوە.
?وە کاتێک وەسفی خۆر دەکات دەفەرموێت : "سِرَاجًا وَهَاجًا " چرایەکی گەشاوە.
?وەکاتێک وەسفی پێغەمبەرەکەی محمد ﷺ دەکات دەفەرموێت: " وَدَاعِيًا إِلَى اللَّهِ بِإِذْنِهِ وَسِرَاجًا مُنِيرًا"
?تەماشا بکە هەردوو وەسفی مانگ و خۆری دانا بۆی ( چرای گەشاوە و ڕوناک کەرەوە) بۆئەوەی لە جوانی سودبەخشیندا کامڵ بێت بۆ بەندەکان و سەر ڕووی زەوی.
?وەرگیراو لە مەقولاتی عەرەبی ونوسەرانی سیرە.
? الإمام ابن القَيّم رَحِمَه الله دەفەرموێت :
( ليس لِشفَاء القُلوب دَواءٌ قَطُّ
أنــفَــعَ مِــنْ الــقُـــــرآن )
?هیچ شتێک بە ئەندازەی ئایەتەکانی قورئان نابێتە دەرمانی شیفای دڵەکان.
?[ البَدائع في عُلوم القُرآن: ٤١٣ ]
(﷽)یاساکانی فێربونی زانست...(6)
(قواعد في طلب العلم)
? بۆ ئەوەی ببیتە خاوەنی عیلم و قوتابی عیلم " چوار خاڵ" پێویستە بۆت:
1️⃣ النية الصادقة واتە: نیەتێکی ڕاست وپاک.
2️⃣کتێب: بۆ سەرکەوتن بەرەو لوتکە.
3️⃣خوڕەوشتی جوان: بۆڕازاندنەوەی خۆت.
4️⃣الشيوخ: واتە: مامۆستای لێهاتوو... جوان وتراوە: " مَفاتيح العلمِ بأيدي الرجال " واتە: کلیلەکانی دەرگای عیلم بەدەستی مامۆستا وئەهلی عیلمەوەیە.
?وەرگیراوە لە سەرچاوەی عەرەبیەوە.
(﷽)یاساکانی فێربونی زانست...(5)
(قواعد في طلب العلم)
?چوار شت هەیە زۆر زەرەر وزیان بە "قوتابی عیلم" دەگەیەنێت:
1️⃣(العَجَلة) واتە: پەلەکردن.
2️⃣(رؤية النفس) واتە: سەرسام بون بەخۆی.
3️⃣(كثرةُ المُماراة) واتە: زۆر دەمە دەمێ کردن.
4️⃣(جَعل العلمِ قنطرة إلى الدنيا) واتە: عیلمی شەرعی بکات بە پردێک بۆ کۆکردنەوەی ماڵ وپارەی دونیا.
?ئەم چوارە دەردێکی گەورەیە کە توشی طالب العلم دەبێت لەسەرەتای ڕێگادا یان ناوەڕاست یان کۆتایی، با دڵخۆش نەبێت بە مەدح وثەنای خێرای خەڵک.
?هەندێک جار دەیەوێت بەیەک هەنگاو هەموو مەرحەلەکانی عیلم تەواو بکات بەڵام نازانێت کە دەبێتە هۆکاری لەناوچونی بەشێوازێک هەڵئەخزێت هەستانەوەی بۆنیە.
?هەندێک جار حەزی بەوەیە زوو دەرکەوێت وببێتە ئیمام ( التصدُّر قبلَ التّأَهُّل ) بون بەئیمان پێش ئەوەی ببێتە ئەهلی.
?نسألُ اللهَ العافيةَ والسلامةَ.
(﷽)یاساکانی فێربونی زانست...(4)
(قواعد في طلب العلم)
? هەرگیز هەرگیز هەرگیز مەڵێ: تەمەنم ڕۆشتووە یان گەنجێتیم یان مناڵیم لەدەست داوە و قیتاری عیلم جێی هێشتم تازە درەنگە بۆ فێربونی عیلم... ئەم قسەیە بێگومان فێڵی کەسی بێ توانایە و وەسوەسەی شەیتانە.
?چەندین زانا هەن کە لەتەمەنی گەورەوە دەستیان بە عیلم کردووە وبونەتە پێشەوا وئەستێرە لە ئاسمانی علومی شەرعیدا...
? نمونەی هاوەڵان ئەبوبکر وعمر "رضي الله عنهم" لەدوای ٣٠ و ٤٠ ساڵی دەستیان پێکردووە...
? ئیمام ترمزی لەدوای ٢٠ ساڵی دەستی پێکردوە
?ابن حزم لەدوای ٢٦ ساڵی دەستی پێکردووە. ?قەفال لە دوای ٣٠ ساڵی دەستی پێکردووە.
?مقبل الوادعی لەدوا ٣٥ ساڵی دەستی پێکردوە
?ڕازی لەدوای ٤٠ ساڵی دەستی پێکردوە
?کیسائی لەدوای ٤٠ ساڵی دەستی پێکردووە.
?ابن عساکر لەدوای ٤٠ ساڵی دەستی پێکردووە.
?ابن کیسان دوای ٧٠ ساڵی دەستی پێکردووە.
?ابن الجزری لەدوای ٨٠ ساڵی دەستی بە قیرائەت کردووە"ڕەحمەتی خوایان لێبێت"
✅ ساڵح ( کوڕی ئیمام ئەحمەد) دەڵێت: ڕۆژێک پیاوێک بەباوکمی ووت: ئەرێ ئەو پێنوسە چیە پێت ئەمە تاکەی؟ ئەویش لەوەڵامدا فەرموی: "مع المِحبرة إلى المَقْبرة" لەگەڵ پێنوسەکەم دەبم تا دەگەمە مردن ناو گۆڕستان.
✖زۆر جار لەخەڵکی خۆمان دەبیستم دەڵێت: خۆم تازە تەمەنم ڕۆی، ئەم قسەیە زۆر زۆر هەڵەیە ... ئەمڕۆ دەستپێبکەی لە سبەینێت باشترە، چونکە هەتا نەزان بیت کۆیلە و دەست وپێ بەستراویت.
✔ئەوانەی تەمەنیان هەڵکشاوە وگەورە بوون لایەنی فەهم وتێگەشتنیان زۆر بەهێزترە بۆ زۆرێک لە بابەتە عیلمیەکان.
???(﷽)یاساکانی فێربونی زانست...(3)
(قواعد في طلب العلم)
?نەخۆشیەک لەنەخۆشیەکانی "قوتابی عیلم" بریتیە لە: ( التعَصّب للشيوخ ) واتە: دەمارگیری بۆ مامۆستاکەی کە بەشێک لە زانستی لا خوێندووە.
✅ئەوکەسەی بەس تەنها مامۆستاکەی خۆی دەناسێت یان تەنها یەک بیروبۆچون دەزانێت لە بابەتەکاندا یان تەنها یەک ئسلوب دەزانێت... ئەوا هەموو مامۆستاکان و هەموو بیربۆچونەکان وهەموو ئسلوبەکان بە هــــــەڵە دەزانێت!!! ئەم جۆرە کەسانە ڕەفزی هەموو ئسلوبەکانی تر دەکەن وناوی دەنێن گومڕایی یان هەرناوێکی تر.
✅پێویستە " طالب العلم " ئەو مەزهەبەی دەیخوێنێت یان فەتوای ئەو مامۆستای وەری دەگرێت وا نەزانێت کە تەنها وتەنها ئەوە صەواب وڕاستە لەلای خوای گەورە ... بەڵکو بەشێکە لەو قەولانەی تر کەوتراوە.
✅مامۆستاکەت یان مەزهەبەکەت هەندێک جار زۆربەهێزە(قوي) هەندێک جار لاوازە (ضعيف) هەندێک جار ڕاستە(صواب) هەندێک جار هەڵەیە(خطأ)... چەندین زانا هەیە دوێنێ شتێکی وتووە وئەمڕۆ پەشیمان بۆتەوە .... چەندین زانا هەیە دوو قەولیان هەیە لەبابەتێکدا... چەندین زانا هەیە قوتابیەکەی دوای خۆی ڕەئی جیاواز بووە لەگەڵی (جیاوازی عەقیدەومەنهەج ناڵێم) بەڵکو ئەحکامی فیقهی وئسلوبی دەعوە... ئەوەتا ( أبو يوسف و محمد بن الحسن الشيباني) لەزۆربەی بابەتە فقهیەکان جیاواز بوون لەگەڵ مامۆستاکەیان ئەبو حەنیفە "رحمهم الله"
✅زۆر زۆر گرنگە طالب العلم بابەتی (أسباب اختلاف العلماءـ هۆکارەکانی جیاوازی زانایان) بخوێنێتەەوە... (چونکە مرۆڤ هەتازیاتر عیلمی فراوان بێت ئەوە عوزرهێناوەشی فراوان دەبێت).
?لەکۆتاییدا ، کاتێک دەڵێم: "قوتابی عیلم" یەکەم کەس مەبەستم خۆمە پاشان هەرخۆشەویستێک کە فێرخوازی زانستە.
القناة الرسمية والموثقة لـ أخبار وزارة التربية العراقية.
أخبار حصرية كل مايخص وزارة التربية العراقية.
تابع جديدنا لمشاهدة احدث الاخبار.
سيتم نقل احدث الاخبار العاجلة.
رابط مشاركة القناة :
https://t.me/DX_75
Last updated 1 year, 5 months ago
Last updated 1 month, 1 week ago