تەندروستی موسڵمان ...

Description
نەخۆشی و بەڵا و موسیبەت ڕوومان تی دەکات
چارەسەرەکەی ئاسانە لە شەریعەی ئیسلامەکەت
#تەندروستی
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago

8 months ago

وثبت احتجام أم المؤمنين أم سلمة رضي الله عنها .
فعَنْ جَابِرٍ رضي الله عنه أَنَّ أُمَّ سَلَمَةَ اسْتَأْذَنَتْ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم فِي الْحِجَامَةِ ، فَأَمَرَ النَّبِيُّ صلى الله عليه وسلم أَبَا طَيْبَةَ أَنْ يَحْجُِمَهَا .
قَالَ : حَسِبْتُ أَنَّهُ قَالَ : كَانَ أَخَاهَا مِنَ الرَّضَاعَةِ ، أَوْ غُلاَمًا لَمْ يَحْتَلِمْ . رواه مسلم ( 2206 ).

8 months ago

ئیمانمان بە سیستمی تەندروستی علمانی نیە
ئەگەر دڵنیابوین کە کافریک چارەسەریکی لایە
و بەکاری دەھینین وەک ھۆکاری بۆ چارسەر و
ھەتا بتوانین ناچینە نەخۆشخانەکانیان

8 months ago

نیعمەتێڪی لەبیرڪراو لەنێو موسڵمانان 

? قالَ ﷺ :
« فِي الحَبَّةِ السَّوْداءِ شِفاءٌ مِن كُلِّ داءٍ، إلَّا السَّامَ ».
واتە
ڕەشڪەی ڕەش شیفایە بۆهەمودەردیڪ تەنها مردن نەبێ

? رواهُ البُخاري٥٦٨٨، ومُسلِم ٢٢١٥•

8 months ago

#هەندێك_هەڵەوبیدعەی_بیروباوەڕ: 23
پەیوەست بوونی دڵی نەخۆش بە دەرمان وبێ ئاگابوون لە الله پێچەوانەی عەقیدەیە

لە شەریعەتی ئیسلامدا چارەسەر وەرگرتنی نەخۆش هیچ ڕێگرییەكی لێ نەكراوە و درووستە ، پێغەمبەری ئازیزمان صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی: ( إن الله أنزل الداء والدواء ، وجعل لكل داء دواء ، فتداووا ، ولا تتداووا بالحرام .) ، رواه أبو داود 3376. واتە: الله دەردو دەرمانیشی دابەزاندووە و بۆ هەموو دەردێكیش دەرمانێكی داناوە، بۆیە چارەسەر وەربگرن و بە شتی قەدەغەو حەرام كراو خۆتان چارەسەر مەكەن.

زانایانیش بەشێوەیەكی گشتی چارەسەر وەرگرتنی نەخۆشیان بە كارێكی موباح و ڕێگە پێدراو زانیوە، وەكو لە بەدواداچوونێكی شێخ محمد صالح المنجددا هاتووە - الله ڕزگاری بكات و پلەی بەرز بكاتەوە - لەو بارەوە بڕوانە: حاشية ابن عابدين 5/215 ، 249 . والهداية تكملة فتح القدير 8/134 ، والفواكه الدواني 2/440 ، وروضة الطالبين 2/96 ، وكشاف القناع 2/76 ، والإنصاف 2/463 ، والآداب الشرعية 2/359 وما بعدها ، وحاشية الجمل 2/134 .

بەڵام لە مەسەلەی تداوی و چارەسەر وەرگتندا پێویستە موسوڵمان وریابێت و بە هیچ شێوەیەك لەوە بێ ئاگا نەبێت و ئەو پرسە فەرامۆش نەكات كە نەخۆش دەبێت سەرەڕای دەوا وەرگرتن وپێش ئەوە  لە الله بپاڕێتەوە ئەو پزیشكە یان ئەو دەرمانە بكاتە هۆكاری شیفا بۆی، چونكە شیفا تەنها لەلای الله تعالی خۆیەتی و دەرمان خۆی بۆ خۆی لە دەرەوەی ئیرادەی پەروەردگار چارەسەری نەخۆش ناكات، هەركێیش باوەڕی وابێت دەرمان بەبێ ویستی الله جل جلاله نەخۆشی چارەسەر ئەكات ئەوە شیركی ئەنجامداوە.

زۆر كەس كاتێك نەخۆش دەكەون وسەردانی نۆرینگەی پزیشك و نەخۆشخانەكان دەكەن لەوانەیە ئەم حەقیقەتەیان لە بیر بچێت وتەنها بیریان لەلای دوكتۆری زیرەك و دەرمانی باش و تیشك و سۆنار و شیكاری بێت و لەو سەروبەنددا دەسەڵاتی الله تعالی و ویستی ئەو لەسەر شیفا لەبیر بكەن، بەو شێوەش دەبێتە شیركی بچووك،  بەڵام ئەگەر نەخۆشەكە وایزانی پزیشك و دەرمان وەكو هۆكارێكی سەربەخۆ توانای شیفادانیان هەیە ئەوە دەبێتە شیركی گەورە چونكە ئەو هۆكارانەی كردووەتە هاوبەش لەگەڵ الله تعالی.

الله تعالی خۆی شیفابەخشی ڕاستەقینەیە و سەرچاوەی چاكبوونەوەو شیفایە، وەكو فەرموویەتی: ( وَإِنْ يَمْسَسْكَ اللَّهُ بِضُرٍّ فَلَا كَاشِفَ لَهُ إِلَّا هُوَ وَإِنْ يُرِدْكَ بِخَيْرٍ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ يُصِيبُ بِهِ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ) یونس:107. واتە ئەو نەخۆشی و ناخۆشییەی كە تووشی كەسێك دەبێت جگە لە الله عزوجل كەسی تر ناتوانێت لەسەری لایبدات، پزیشك و دەرمان و ئامێر و هەموو ئەو شتانە تەنها هۆكارن.

ناوی (الشافي) لە فەرمودەی صحیح دا جێگیر بووە كە ناوی الله یە و لە فەرموودەی تریشدا لە بوخاری و مسلم دا هاتووە كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی: (اللَّهُمَّ رَبَّ النَّاس، مُذهِبَ الباسِ، اشْفِ أنت الشافي، لا شافي إلا أنت، اشفِه شفاءً لا يغادِرُ سَقَمًا) أخرجه البخاري (5742)، وأبو داود (3890)، والترمذي (973)، وأحمد (12554) واللفظ له، والنسائي في ((السنن الكبرى)) (10861).

شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله فەرموویەتی: (فالالتفات إلى الأسباب - كاستعمال الدواء دون توكل على الله -شرك في التوحيد- أي لعدم اعتماد القلب على الله ) واتە: بایەخدان و ئاوردانەوە لە دەرمان بەبێ پشت بەستن بە الله عزوجل، ئەوە ئەنجامدانی شیركە لە تەوحیددا، چونكە دڵی متمانەی بە الله نەبووە.

مەسەلەیەكی تری نزیكیش هەیە لەم باسەوە ئەویش ئەوەیە هەندێ كەس لە كاتی كارو كاسبی و بازرگانی كردندا هەموو بایەخدان و بیرێكیان لەلای زیرەكی خۆیان وگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و هۆكار مادی و ئابووری و ئەوە لەبیر ئەكەن كە ڕزق و ڕۆزی و دەوڵەمەندی و هەژاری، هەمووی لەلای الله یە و بڕیاری لەسەر داوە، كاتێك بێ ئاگا ئەبێت لەوەی ڕزق وڕۆزی و دابەشكردنی لە نێوان بەندەكاندا هەمووی بەدەستی پەروەردگارە پشت بەستنیشی بە الله عزوجل لاواز دەبێت دەكەوێتە لادان و هەڵەی بیروباوەڕەوە كە لەگەڵ باوەڕ بوون بەقەدەر و بەوەی الله خاوەنی هەموو شتێكە دژوار دەبێت.

8 months ago
باشترین و خێراترین چارەسەری شەقی پێیەکان. …

باشترین و خێراترین چارەسەری شەقی پێیەکان. .
دونگی نوێ تێکەڵ بەفازلین بکەین ڕۆژی دو بۆ سێ جار بەجاری بێنین ،، شیفایە بەئیزنی اللە. .

چۆنێتی بەکارهێنانی
دونگ و فازلینەکە نیوە بەنیوە بێت ،، دونگەکە ئەتاوێنینەوە پاشان تێکەڵ بەیەکی دەکەین. .

8 months ago

ئیمە چارەسەری دەروون پێش لاشە دەخەین

8 months ago

ئیمامی شافیعی دەفەرموێت :
ئایەتێڪی قورئان هەیە تیرێڪە بۆدڵی هەموو زاڵمێڪ !!
وەسوڪنایی و شیفایە بۆدڵی هەموو زوڵم لێڪراوێڪ !!
وتیان چ ئایەتێڪە ؟؟
فەرمووی :
(( وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا ))
واتە : دڵنیابن پەروەردگار هیچی لەبیرناچێ

8 months ago

هەموکات  3 شتت لەیاد بێت لەکاتی  ڕوقیە
?یەکەم شیفاء اللە تعالی ئەنێرێ
واباسی کردووە کە قورئان شیفایە
?دووەم   پەلە مەکە لەشیفا
?  سێیەم   مەئیوس مەبە لەڕەحمەتی اللە

8 months ago

ئەگەر #شیفا و #چارسەرەت ئەوی بخوینەوە ...

‏دەفەرمویت ابن تيمية رحمه الله: "
زۆربەی نەخۆشەکان شیفایان بۆ دی بەبی دەرمان
بە دۆعایەکی گیراو یان روقیەیەکی سوود بەخش
یان بەھیزی دڵ و پشت بەستن بە اللە "
الفتاوى ج ٢١ ص ٥٦٣ ]

‏دەفەرمویت ابن القيـّم رحمـه اللـه :
" یادی اللە و زیکرەکان و گەڕانەوە بۆ لای و توبە کردن
ھۆگری و خشوعی نویژەکان چەندان نەخۆشی چارەکردوە
و دەبیتە شیفا و چارەسەر بۆ دەیان ئازار و ناخۆشی ..."
[ مفتاح دارالسعادة ١ / ٢٥٠ ]

دەفەرمویت ابن القيم رحمه الله :
" ھیچ نەخۆشەیەکی دڵ و جەستە نیە الا لە قورئاندا
ڕێگا و چارە و شیفا و دەرمان ھەیە بۆ ئەو نەخۆشیە "
زاد المعاد  ( ٤/٣٥٢ )

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months, 1 week ago