📚 دەرس و وانەکانی حوجرەی مامۆستا هوشیار چەمچەماڵی 📚

Description
📚 دەرس و وانەکانی حوجرەی فەقێیانی مامۆستا هوشیار أحمد چەمچەماڵی 📚 .
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago

hace 3 semanas

السلام علیکم ورحمة الله وبركاته .

برایان و هاوڕێیان .

📌 بەڕاستی ئەوەی من و وە ئێوەی بەڕێزیش بینیومانە وهەستمان پێکردوە و بەتایبەت لەکاتی فیتنەکاندا ،

ئەوەیە کە هەرئەوەندەی خیلافێک ڕوبدات ئیتر کەسانێک دەردەکەون و دەست دەکەن بەدروست کردنی فەیسبوکی نەناسراو ( مجهول ) و لەژێر ناوی داواکراو ( مستعار ) لەوڕێیەوە هەوڵی خۆش کردنی فیتنەکان و بڵاو کردنەوەی ئاشوب لەنێوان برایانی سەلەفی و مامۆستایان دەدەن پەنابەخوای گەورە .

بەڕاستی ئەم کارەیان حەرامە ، دورە لە ڕەوشتی ئەهلی سونە ، وە هیچ دڵسۆزیەک لەوکارەدا نیە و بەدیش ناکرێ ، وە هیچ سودێکیشی بۆ دەعوە یان یەکلابونەوەی فیتنەکان نابێت .

بۆیە بەڕاستی زۆر گرنگە کەسانی ئەهلی سوونە ئاگاداری خۆیان بن . دەربارەی کەسانی نەناسراو ( مجهول ) گەر لە ڕوکەشیشدا پشتگیری تۆی کرد یان مەنهەجەکەت ، پێی نەخەڵەتێیت بەڵکو لەوکاتەدا زیاتر لەسەر تۆیە کە وریا بیت .

لەبەر ئەوەی ئیمامی محمدی کوڕی سیرین - ڕەحمەتی خوای لێ بێت - دەفەرمێت :-

( إن هذا العلم دين، فانظروا عمن تأخذون دينكم ) .

واتا ئەم عیلمە دینی خوای گەورەیە بۆیە سەیر بکەن کەوا لە کێوە دینەکەتان وەر دەگرن .

ئەم وتە بەنرخەی ئیمامی محمدی کوڕی سیرین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە سەلەفی دەبێت چاو کراوە بێت ، وە نابێت هەر کەسێک بەڕوکەش قسەیەکی جوانی کرد یەکسەر بخەڵەتێت پێی و باوەڕی پێ بکات نەخێر بەڵکو دەبێت بزانین کە وا عیلم و زانست لە کێوە وەردەگرین ، چجای گەرکەسەکە نەناسراو ( مجهول ) بێت و وە قسەکانیشی لەدژی ئەهلی سونە و سەلەفیەکان بێت .

خلاصە برایانی من هەر کەسێکتان بینی ناوی خۆی شاردەوە بزانن دەیەوێت فیتنە دروست بکات یان
👈 کەسانێک هەیە بۆتە ئامانجی تا ناشرینیان بکات .

بەڵام خودی ئەو ناوانە و بەکار هێنانی ئەو جۆرە فەیسبوکانە دەرخەری ئاستی غیرەت و جورئەتیانە کە ناوێرن بە ئاشکرا بڵێن تۆ هەڵەیت و وایت و وایت و یان فڵان مامۆستا هەڵەیە ، بۆیە مەجبورن لە ڕێی فەسیبوک و ناوی نەناسراوەوە مەرامە پیسەکەیان دەگەیەنن .

خوای گەورە بمان پارێزێت لەم جۆرە فیتنانە اللهم آمين .

hace 3 semanas, 3 días

السلام علیکم ورحمة الله وبركاته .
هاوڕێیان و برایانی خۆشەویستم  ،

ئەمەی وا لەبەر چاوتانە کەسێکە بەناوی ( جبرائیل بابان ) یەکێکە لەوانەی کەوا لە مامۆستایانی  ئازیزمان - مامۆستا سیروانی هەولێر و مامۆستا هوشیاری چەمچەماڵ باقی مامۆستایانی ترمان - ڕەخنەی دەگرت و دەی وت ئەمانە سیفەتی حەدادیان هەیە و زۆر توندن لەسەر هەڵەیەک تحذير لە برای سەلەفی خۆیان دەکەن و قسەیان پێ دەڵێن .

بۆیە ئەم وێنەیە کە دەیبینن و لەبەر چاوتانە  دەلیلێکی زۆر بەهێزە لەسەر ئەوەی کە ئەوکەسەی کە شایەنی ئەوە بێت پێی بلێن سیفەتی حەدادی تێدایە و توندە و بێ حیکمەتە و نەزان و دواکەوتوە و تێنەگەشتوە  لە مەنهەجی سەلەفی بریتیە لەم  جبرائيل حكيم محمد بابان  .

لەبەر ئەوەی لەسەر یەک کۆمێنت کە جبرائیل هاوڕای ئەو برایەنیە لە نوسینی ئەو کۆمێنتە ، هەڵدەستێت بەوەی ( تبدیعی ) ئەو برایە دەکات و لە ئەهلی ضەلال و گومڕاکان حسابی بۆ دەکات .

ئەم کارەی ئەم کەسە بەڕاستی لەهەر لایەکەوە سەیری بکەیت ئیلا خۆی دەبینێتەوە لەوەی کە بەبێ عیلم و زانست و بەجەهلەوە ئەو قسانەی کردوە و قسەکەشی هیچ سەلەفیەکی باش و بۆ خوا صوڵحاو قبوڵی ناکات و بەحەقی نازانێت .

بۆیە لێرەوە داواکارم لە هەموو سەلەفێکان ئەم کەسە سزابدەن بە دورکەوتنەوە لێی و نەگەڕانەوە بۆلای و حساب بۆ نەکردنی وەکو مامۆستایەک چونکە وەکو وتراوە ( نوسراو ئاستی تێگەشتن و عەقڵ و شارەزای کەسەکان دەرەخات ) .

وە داوا کارم لەخودا  هیدایەتی  ئەو برایەش بدات بەهیدایەتی خۆی و دەری بهێنێ لەو جەهل و نەزانینەی تێی کەوتوە بۆخاتری ناوە جوانەکانی کە هەر ئەوە جوابدەرەوەی دواکاریەکان و دوعاکانمان اللهم آمين .

hace 3 semanas, 3 días
📚 دەرس و وانەکانی حوجرەی مامۆستا …
hace 3 semanas, 5 días

✅️ عمدة الأحكام .

hace 3 semanas, 6 días

✅️ هۆنراوەی بنچینە فقیەکان .

✅️ نظم القواعد الفقهية .

hace 4 meses, 4 semanas

? هاوڕێیانی خۆشەویست .

بەویستی خوا لەمە بەدوا ?️وتاری جومعان?️

? بە ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت .

? خوای گەورە کاری هەموو لایەک ئاسان بکات اللهم آمین .

hace 5 meses

هاوڕێیانی خۆشەویستم ? .

? بەبۆنەی ئەوەی لە حوجرەکەمان ئوتڵەیە فەقێکانمان مۆڵەتن ئیزندراون بۆماڵەوە ،

?? بۆیە هەتا ڕۆژی یەک شەم بەرواری??
( 2024/10/27 )

?? واتا نزیکی 11 ڕۆژ دەرسەکانمان دەوەستن . بۆ ئاگاداریتان ?? .

? لە دەست پێکی دەرسەکاندا بەهەمان جەدۆلی پێشوتر دەڕۆین ? .

? بەویستی خودای پەروەردگار .

پێش وەختەش ئاگادارتان دەکەینەوە .

? بارک الله فیکم خوای گەورە سەربەرزتان بکات یاربی ? .

hace 5 meses

?️ المرحلة الأولى و الثانية .

1️⃣شرح ثلاثة الأصول .
2️⃣ شرح منظومة القواعد الفقهية .
3️⃣ شرح عوائق الطلب .
4️⃣ شرح الأرجوزة الميئية في السيرة .
5️⃣ شرح البيقونية في علم الحديث .

هاوڕریان ئەم جەدۆلەی سەرەوە ??? .

ئەمڕۆ دوو کتێبمان تەواو کرد تێیدا سوپاس بۆ خوا ئەمانەی خوارەوە ?? تەواو کراون .

1️⃣شرح ثلاثة الأصول .
2️⃣شرح عوائق الطلب .

لەجێی ئەم دوو کتێبە??

دوو کتێبی تر دادەنێین بەویستی خوا ئەو دوانەی خوارەوە ??.

1️⃣ شرح منظومة الإلبيري في الآداب .
2️⃣ شرح كتاب التوحيد لمحمد بن عبدالوهاب .

بۆیە جەدۆلەکەمان دەگۆڕێ بۆ ئەم جەدۆلەی خوارەوە ?? .

1️⃣ شرح منظومة الإلبيري في الآداب .
2️⃣ شرح كتاب التوحيد لمحمد بن عبدالوهاب .
3️⃣ شرح منظومة القواعد الفقهية .
4️⃣ شرح الأرجوزة الميئية في السيرة .
5️⃣ شرح البيقونية في علم الحديث .

hace 5 meses
***?*** هاوڕێیانی خۆشەویست ،

? هاوڕێیانی خۆشەویست ،
?? لە حوجرەی مامۆستا هوشیار لە چەمچەماڵ لە ڕۆژانی
☀️( یەک شەم ، دوو شەم ، سێ شەم ، چوار شەم )☀️ .

?? لە دوای نوێژی ( بەیانی )
هەتا نوێژی ( نیوەڕۆ ) ?? ،
? دەرسەکانمان بەردەوام دەبن بەویستی خوا ? .

? بەم شێوەیەی خوارەوە ??.

لە سەعات ٦:٣٠ي بەیانی
هەتا سەعات ٩:٣٠ ،

?ئەم کتێبانەی خوارەوە ??شەرح دەکرێت .

? المرحلة الثانية و الثالثة .

1️⃣ شرح الأصول من علم الأصول .
2️⃣ شرح العقيدة الواسطية .
3️⃣ شرح عمدة الأحكام .
4️⃣ شرح أمالي في السيرة .
5️⃣ شرح الآجرومية في النحو .

---------------~~~~-----------------

لە سەعات ٩:٣٠ هەتا سەعات ١١:٥٠ ،

? ئەم کتێبانەي خوارەوە ?? شەرح دەکرێت .

? المرحلة الأولى و الثانية .

1️⃣ شرح ثلاثة الأصول .
2️⃣ شرح منظومة القواعد الفقهية .
3️⃣ شرح عوائق الطلب .
4️⃣ شرح الأرجوزة الميئية في السيرة .
5️⃣ شرح البيقونية في علم الحديث .

لە لایەن
?️ ئاکام محمد بازیانییەوە?️
شەرح دەکرێن و بەشێوەی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت لەم کەناڵەوە ( https://t.me/HwjrayChamchamall )

? تێبینی / هەرکەسێک یوستی بەژداری هەبوو لەگەڵمان دەتوانێت داوای کتێبەکانمان لێ بکات بۆی چاپ دەکەین بە بێ بەرامبەر ( بەمەرجی بەردەوام بون ) .

? بەژداربن لەم خێرەدا و بڵاو بکەنەوە خوای گەورە پاداشتی هەموو لایەک بداتەوە اللهم آمین .

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago