jineftin

Description
ماڵپەڕێکی هزری و کولتووریی سەربەخۆیە
jineftin.krd


ژنەفتن لە فەیس بووک
https://www.facebook.com/jineftin

ژنەفتن لە ئینستاگرام
https://www.instagram.com/jineftin/


ژنەفتن لە یوتیوب

jinetin jineftin
پێوەندی:
[email protected]
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago

18 hours ago
***📚*** پێکهاتەی داستانی- شانۆیی «دارەپیرە»ی جەلال …

📚 پێکهاتەی داستانی- شانۆیی «دارەپیرە»ی جەلال مەلەکشا

عەلی سوهرابی
پوختە
داستانی دارەپیرە لە شەستەکاندا (9/2/1367) هەتاوی، کە دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئێران و کوردەواری تووشی قەیرانی ناوخۆ و شەڕی دەرەکی بوو لەدایک ئەبێ.
بە هۆی دۆخی هەستیاری ڕامیاری و سانسۆر، شاعیر- جەلال مەلەکشا- لەم چیرۆکەشیعرەدا مەجبوور بووە لە نماد و سیمبۆل بۆ درکاندنی مەبەستی خۆی کەڵک وەرگرێ. شاعیر دەیهەوێ نیشتمانی خۆی و مێژووی پڕ لە کەند و کۆسپی، بە زمانێ سیمبۆلیک، وەک شانۆیەکی نەتەوەیی بنوێنێ.
دارەپیرە لە باری ناوەڕۆک و بابەتەوە تێکراری و چەندپاتە کراوە و لە باری پێکهاتەی شیعرییەوەش لە چوارچێوەی شیعری نوێدا پێناسە دەکرێ. وەک چیرۆکەشیعریش دەتوانین توخمگەلی داستانی بۆ بڕازێنینەوە و تەنانەت زەرفیەتگەلی شانۆییشی بێنینە ئاراوە و وەک دەڤرێکی شانۆیی کە هۆکارگەلێ هونەری هەیە بیخەینە بەر باس و لێکۆڵینەوە، تا لەم ڕێگەوە ئامادەکاری بکرێ بۆ شانۆکار و فیلم‌ساز و ئەنیمەیشێنکارەکانیش کە بتوانن گەشەی پێ بدەن و وەک ئەسەرێ هونەری بینوێنن.
لەم وتارەدا توخمە داستانی- شانۆیییەکان وەک: پێناسە، کێشمەکێش و قەرقەشە، گرێی شانۆیی، قەیران، هەڵپەسێراوی، چارەدۆزی، کارەسات و... زەق دەکرێنەوە و بە شێوازێکی بەینەڕشتەیی جوانکارییەکانی دارەپیرەی جەلال مەلەکشا لە بواری؛ پەیام، ناوەڕۆک، فۆڕم و ڕاڤە، تاووتوێ دەکرێ.
  درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:
https://jineftin.krd/2025/01/10/%d9%be%db%8e%da%a9%d9%87%d8%a7%d8%aa%db%95%db%8c-%d8%af%d8%a7%d8%b3%d8%aa%d8%a7%d9%86%db%8c-%d8%b4%d8%a7%d9%86%db%86%db%8c%db%8c-%d8%af%d8%a7%d8%b1%db%95%d9%be%db%8c%d8%b1%db%95%db%8c/

18 hours ago
jineftin
2 days, 19 hours ago
***🔰***زێدە بیابان

🔰زێدە بیابان

بە دەربڕینەکانی هونەرمەندی شێوەکار (قەرەنی جەمیل) پێشکەشە

عەبدولموتەلیب عەبدوڵڵا

پاژێک لە شیعرەکە

(١)
ئازادی لە نەخشەی بیابان دەتکێ
باران لە هاواری سەراب دەبێ بە ڕیشۆڵە
ریشۆڵەكان دەنووک لە تیشکى ڕووناکى دەگرن
لە ئاودا تیشکی ڕووناکی دووبارە هەڵدێ
ئەوەتا لێرەم وەک ڕووکاری ڕەشبردنەوە.
(٢)
جوانی ڕەفتاری بیابان هێشوو و هێشوو دەکا
رابردوو خۆڵەمێشییە
ئەوەتا لێرە دادەنیشم لەنێو ئێوە
ئاخۆ هەست بە گومانەکان دەپێون
ئاخۆ لە شکانی سەراب دەگەن
بزەی ئاو دەناسنەوە
ئاخۆ جیاوازی، وێناکردنی ناجیاوازییە، یان هاونشینی؟
(٣)
بە قاچی هیچ ناپەڕینەوە
ئاو دووبارە سەراب هەڵدەدا
مرۆڤ هێشوو و هێشوو لە بیابان دەکەوێ
با دێتەخوارێ
بۆ ژیان شامانایەک هەبوو
بۆ سەراب پێوانیەک نییە.
درێژەی ئەم شیعرە لەم بەستەرەدا بخوێننەوە:
https://jineftin.krd/2025/01/08/%d8%b2%db%8e%d8%af%db%95-%d8%a8%db%8c%d8%a7%d8%a8%d8%a7%d9%86/

3 days, 17 hours ago
***📚***کتێبی ژنەفتن ٢١ (ئەلیکترۆنی)***📚***

📚کتێبی ژنەفتن ٢١ (ئەلیکترۆنی)📚
📘پرسە

عەبوو ڕاوەند
پاژێک لە دەقی شیعرەکە:
ئەگەر زیندووبای و ئەم شێعرەم بۆت بخوێندایەتیەوە
جگەرەیەکت هەڵئەکرد، دووان و سییان بە شوێنیا
من نەمەزانی فەرهاد کە چاوپێکەوتنێک یا دان بە بەر دووکانێکا یا تێپەڕینی نەناسێک لە پاڵمەوە
ڕوانینم تن ئەکاتە گۆشەیەکی چۆڵ لەم دنیا
لە دوای بینینی ئەو نەناسراوە لە پاڵمەوە پێ هەڵئەگرم و خێراتر ئەڕۆم
نازانم بۆ لە دوای ئەو دیمەنانەوە تووندتر ئەڕۆم بە ڕێیا
من نەمەزانی تێپەڕینێکی ئاوا ساکار هێندە قووڵە
تێپەڕین لە لای کەسێکی نەناسەوە بێ سەروشوێنم ئەکات
نازانم بۆ جارێک بێ ڕەحمانە وەک خوگ پرسیم
ئەتوانی جگەرەکانت کەم کەیتەوە
هەستم کرد ئەو پرسیارەم ئەوەندە مەرگی هێناوەتە نزیکمانەوە
مەرگ چاوێکی بەرز کردۆتەوە و بە گومانەوە بۆی ڕوانیوم
ڕوانین و هەناسەکێشانی مەرگ، مەرگ کە تووندتر هەناسە هەڵئەمژێ و ئەیداتەوە دەرەوە، قورس و بێدەنگ ئەڕوانێ
ئەگەر زیندووبایتایە و ئازارەکانت کەمتر بوایەن
ئەمتوانی لە شەهیدانی شۆڕشە بەرینەکە قسەم بۆت کردایە
لەوەی کە کورد لە گەڵاڕێزاندا لە مەرگ کەمتر ئەترسێ
ئەموت کە شۆڕش لەدایکبووی گەڵاڕێزانە و
خاکەلێوە قەبریەتی، کار قەبریەتی
ئەموت کە شەهید ئەگەر وێنەکەی ڕۆژێکیش پێش مەرگی گیرابێت
کۆن ئەبێت ، وەها دوور ئەکەوێتەوە لەو وێنە و قاپی ئەگرێ
کە نازانم چۆن مەرگ لە گونجاوترین شوێنی ئەو ماڵە هەڵیئەواسێ
مەرگی تەمەڵ، مەرگی پیر، مەرگ کە خۆی وێنا ئەکەم پیر دێتە بەرچاوم
ماڵپەڕی نەفتن ئەم دەقەی وەک کتێبی ئەلیکترۆنی (فایلی pdf) بڵاو کردووەتەوە.
🔻 لەم بەستەرەی ماڵپەڕی ژنەفتن ئەم کتێبە دابگرن.
https://jineftin.krd/2025/01/07/%d9%be%d8%b1%d8%b3%db%95/

3 days, 17 hours ago
jineftin
3 days, 20 hours ago
***🔰***بەڕوو حەزی لە کڵاوی زلە

🔰بەڕوو حەزی لە کڵاوی زلە

بیلال ئەمینی
🔰  ئەوەی کە لە دەربڕینێکی سیمبۆلیستیدا مەنتقی ناوەکیی دونیاکە ڕەچاو نەکەیت ــ بۆ نموونە نەڵێی شکانی چەقۆ، بڵێی مەرگی چەقۆ ــ نەخۆشییەکە کە تەواوی شیعرە بە ناو سیمبۆلیستیەکانی شێرکۆ بێکەس بە ژێرییەوە دەنقێنن.
نموونەیەکتان نیشان بدەم. سەرنجی ئەم شیعرەی شێرکۆ بێکەس کە لە خوارەوەدا دێت، بدەن:
ئەگەر
خۆ ئەگەر قەلەڕەشکەی مێ
وەکوو نەورەس
عەباکەی فڕێ بدات و
چۆلەکەی دایکە
لە دەنووک ئاژنی چۆلەکەی باوکە
یاخی بێ و
حاجی لەق‌لەق
یەک حاجی ژنی هەبێ
نەک چوار و..
ئەگەر تەوارەکان
وەک هەڵۆکان
ئەوانیش بە شەو بێنە دەروەو
کلیلی درگای حەوشە
بە خۆیان بێ و
ماکەوەکان..
بە دڵی خۆیان شوو بکەن و
بە زۆر نەیاندەن بە نێرەکەوە پیرەکان
ئەو ساتە ئیتر
ئاسمان و فڕین
لە شیعری مندا
زۆر جوانتر ئەبن..!
بێکەس لێرەدا دەیەوێت بیرۆکەیەکی فێمینیستی بە شێوەیەکی سیمبۆلیستی و لە ڕێگەی دونیای بڕێک باڵندەوە دەر ببڕێت. بەڵام وەک دەبینن خەیاڵی شاعیر کورتی دەهێنێت و ناتوانێت مەنتقی ناوەکیی شیعرەکە کە گواستنەوەی بیرۆکەیەکی ژنپەروەرانەیە لە ڕێی دونیای باڵندەکانەوە ڕەچاو بکات و بەردەوام لە نێوان دونیای مرۆڤ و دونیای باڵندەدا قولقولان‌ دەکات.
درێژەی ئەم وتارە لەم بەستەرەدا بخوێننەوە:
https://jineftin.krd/2025/01/07/%d8%a8%db%95%da%95%d9%88%d9%88-%d8%ad%db%95%d8%b2%db%8c-%d9%84%db%95-%da%a9%da%b5%d8%a7%d9%88%db%8c-%d8%b2%d9%84%db%95/

5 days, 16 hours ago
***📚*** پێکەنین دژ بە تراژیدیا

📚 پێکەنین دژ بە تراژیدیا

جواد خەلیل
دەروونناسیی نوێ گەمژەیی بە زۆر باردا پێناسە کردووە، ئێمە لێرەدا لە هیچ کام لەو پێناسانە ورد نابینەوە، تەنها لەوە نەبێت کە گەمژەیی وەک خەسڵەتێک لە خەسڵەتە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ دەبینێت و پاڵپشتی ئەو تێگەیشتنە دەکات کە هەر کەسێک لە ئێمە بەڕادەی جیاواز و لە ساتگەلی جودا جودادا گەمژەبوونمان دەسەلمێنین و دەرخستنی هەر بڕێک لەو هەڵسوکەوت یاخود قسە ناتەبایانە بە عەقڵ، دەوروبەر و زۆرجاریش خۆمان دەهێنێتە پێکەنین. واتا پێکەنین بەشێکی هەرە زۆری پەیوەستە بە دەرکەوتنی نیشانەی ئەو هەڵسوکەوت و قسانەی کە ئێمە بڕوامان وایە دەبێت بە شاراوەیی بمێننەوە و نەکرێن. هەموو ئەو بیروباوەڕە کۆنانەی کە مرۆڤ بە درێژاییی مێژوو تەبەنی کردوون، داوایان لێ کردووین لە هەمبەر هەڵسوکەوت و قسەکانمان هوشیار بین، تاوەکوو نەبینە بابەتێک بۆ پێکەنینی ئەوانی تر. بۆیە مرۆڤ بە گشتی حەز دەکات جدی و ژیرمەند دەربکەوێت و هەموو خەسڵەت و ڕووکارێکی گەمژانە لە خۆیدا بسڕێتەوە، یان لانی کەم سەرکوتی بکات. ئێمە کە کەسێک دەبینین هەڵسوکەوتێک ئەنجام دەدات یان قسەیەک لە زاری دێتە دەر و دەرخەری ڕووه گەمژانەکەی مرۆڤە، پێی پێدەکەنین. ئەم پێکەنینە لە ڕووکەشدا وا دەبینرێت کە لە پێناو ڕەتکردنەوەی بوونی ئەو خەسڵەتەیە لە خۆماندا و ئەوە ئەو کەسەیە کە کارێک یان قسەیەکی کردووە و بۆتە گاڵتەجاڕی ئێمە، بەڵام لە ڕاستیدا پێکەنینەکە لە ناخدا دەگەڕێتەوە بۆ سەرسامبوونمان بەو لێکچوونەی کە لە نێوان خەسڵەتە کپکراوو سەرکوتکراوەکەی ئێمە و خەسڵەتە دەرخراوەکەی بەرامبەردایە. دواجار گرنگە بزانین پێکەنینی ژیندۆستانە بڕێک لەو پەیوەندییەی لە خۆیدا هەڵگرتووە.
  درێژەی ئەم بابەتە لەم بەستەرەدا بخوێنەرەوە:

https://jineftin.krd/2025/01/05/%d9%be%db%8e%da%a9%db%95%d9%86%db%8c%d9%86-%d8%af%da%98-%d8%a8%db%95-%d8%aa%d8%b1%d8%a7%da%98%db%8c%d8%af%db%8c%d8%a7/

5 days, 16 hours ago
jineftin
5 days, 16 hours ago
***🔰*** "لافاو"

🔰 "لافاو"

دارا ئازادمەنش
پاژێک لە چیرۆکەکە:
🔰  یەک چارەکە چیرۆکی نیوەتەواو و تێکەڵاوپێکەڵاوم هەیە. یەک لەو چیرۆکانە چیرۆکی باوکێک و کوڕێک و کەوێک و خەنجەرێک و فەرمانێکە.
- سەری ببڕە.
کوڕەکەیش ئەڵێت: (نا)
من  لە نووسین  ترسم هەیە، زۆرجار بۆ نووسینی چیرۆکێک بە مانگ و ساڵ هەوڵ ئەدەم. سەرەتا دڵم خۆش ئەبێت و بە خۆم ئەڵێم ئەم جارە تەواوی ئەکەم، بەڵام دیسان ئەو بێشەرمە بە خۆی و بۆنێکی توندەوە دێت و ئەڵێت "نا ناتوانی"!
ئەڵێم نەفرەت لە بۆنی سیر و سێو، هەمیسان کەم دێنم و چیرۆکەکە نیوەتەواو بەجێ دەهێڵم و دڵتەنگ ئەبم. کاتێک دڵتەنگ ئەبم سێ کار ئەکەم: یان ئەڕۆمە لای "مایکڵ" بۆ پڵاوخواردن، یان کون بە کونی تاران بەدوای کونێکا ئەگەڕێم، یان لە ماڵ ئەمێنمەوە و کتێبی هاگاکورە ئەخوێنمەوە.
لە تاران تەنها دوو هاوڕێم هەیە؛ مایکڵ و هاگاکورە، هاگاکورە یان ئەخلاقی ساموورایی! کتێبێکە باس لە چۆنیەتی بوون بە ساموورایییەکی ڕاستەقینە ئەکات. من دوو کارەکتەری ئەم کتێبەم زۆر خۆش ئەوێت: ئەمیر کاتاسۆشیگە و ئوستاد ئیتای. [ئەمیر کاتاسۆشیگە ئەڵێت: "چوار جۆر ساموورایی هەیە، خێرای هێواش، هێواشی خێرا، هەمیشە خێرا و هەمیشە هێواش.]
درێژەی ئەم چیرۆکە لەم بەستەرەدا بخوێننەوە:
https://jineftin.krd/2025/01/05/%d9%84%d8%a7%d9%81%d8%a7%d9%88/

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago