Unlock a World of Free Content: Books, Music, Videos & More Await!

Akam

Description
لاپەڕە ی فەرمی دەرهێنەر و رەپخوێن "ئاکام"
Advertising
We recommend to visit

جنرال مبین صاحب

Last updated 1 month, 1 week ago

- حرفيآ أنا غرمت بڪَامل تفاصيل قناتي 🫂♥️‎
@l3qqll

Last updated 2 months ago

برای تبلیغات با ای دی زیر در ارتباط باشید👇

@Pooreya1

Last updated 1 week, 4 days ago

3 years, 4 months ago

شڕۉڤەیەک سەبارەت بە داخستنی لاپەڕەی ئینستاگرامەکەم
"بەردەوامین"
#akam #akamjamyani #kurdishrap #kurdistan #mahabad #erbil #rap
https://www.instagram.com/p/CJg80cVDR9X/?igshid=1wkqrc3yvxzsk

4 years, 2 months ago

Akam pinned a photo

4 years, 3 months ago

ئاکام / خەم نامە
بیت ژەن / دانەر
میکس و مەستێرینگ / ئارمین حەبیبی
گڵاڵە کردنی وێنە / سام رەحمانی

ڤێرس ۱
سڵاو ئاکامم نامناسی
خەم نامەم نووسیوە هەتاکو بمناسی
دەرم بری بە نامەیەکی پڕ لە سۆز
بەرهەمەکەی بۆتە دیتراوەیەک پڕ لە خۆت
سڵاو لە ئێش لە ژان برین
کە تەواوی ویستەکانی ژینمی هەرزان کڕی
وەرە لام دانیشە بزانە خەم چۆنە
بزانە لە ژیانت دا جێی پڕە یان چۆڵە
دەزانی چۆنە وشەکانم تاڵ نەبێ تامی نێ
لە زامی خۆمە بەتەمایە وەرگێڕی تاڵی بێ
تەنیاتڕ لە تاقەداری تەنیایەکانم
تەنیایی مانای وەردەگرت لە کاتی تەنیایەکانم
نا ناتوانم بیگەڕێنمەوە بزەی سەر لێوم
نا خەریکە دەمرم ناتوانم بلێم کە کێوم
بە خەم کوترا نامەی چارەگێک لە ژیانم
خەریکە فرمێسکی خوێن دەڕێژی بۆ ژانی ژیاوم
وێڕای خەم گەورە بووم یانی لێم مارە کراوە
خۆم کڕیاری نەبووم بە سەر سەرم دابراوە
خەمتم کڕیوە خەمت نەبێ
ئەو کاتە کاتێکە کات کاتی هاوکاتمی نەبێ
..
..
کۆراس
شێتانە شێتانە دڵ هەمبانەی خەمانە
وێرانە وێرانە زلەی هەڵەکەمانە
حەیرانە حەیرانە بارودۆخی قەیرانە
قەی ناکە قەی ناکە چی دی ئێشم پێ ناگە
..
..
شێتانە شێتانە دڵ هەمبانەی خەمانە
وێرانە وێرانە زلەی هەڵەکەمانە
حەیرانە حەیرانە بارودۆخی قەیرانە
قەی ناکە قەی ناکە چی دی ئێشم پێ ناگە
..
..
ڤێرس ۲
مرۆڤانی بەزین لە کوڵی بێ کەسی وەرزین
بەداخەوە لە تەواوی وەرزەکان دا خەریکە دەڕزین
پرسە لە خۆت پرسە کە بۆ
بایەخی بوون و نەبوونت بۆتە سەر بە خوێن و خۆڵ
سەمای فڕۆکەکانو تەیارەکان
ڕەش تڕین ڕووناکی بوو بۆ گەلی شەوگارەکان
ئاشتی خوازی تەنیا لە نێوان لاپەڕەکان
ئازادی گولی شین دەکات لەبەر دمی تاپڕەکان
خوێنی کۆتری بێ باڵی شەرڤانی چەکدارت دەوێ
دڵ وات لێ هاتۆ چیرۆکی خەمبارت دەوێ
داهۆڵەکان بنەماڵەی بێ کەسەکان هاوڕێی مردوکان
کۆیلەکانی ئۆینەکانی کۆشکی کۆنی کۆچ کردوکان
گۆترەواریە سەمای مردوکان لە دنیای زیندوکان
چاوە قەستیەکانی دەیکوت بریا زیندو بام
ئاخ هەر لەبەر ئەوەیکە کۆشکی هەستمان هەبێ
هەر دەمان هەویست باوەشی یەکێک مەستمان ببێ
کوا ڕۆژێک نێ بزانم ئەمن بێ ئەوانە چۆن بام
هەوێرایەک کە دەم هەویست بێ کوشتن لە شەڕ بام
دیتوتە کەس ئەوەی هەیەتی نای هەوێ
یانی ئەوەی ئی خۆی نێ پێی خۆشە کە وەدوای کەوێ
..
..
کۆراس
شێتانە شێتانە دڵ هەمبانەی خەمانە
وێرانە وێرانە زلەی هەڵەکەمانە
حەیرانە حەیرانە بارودۆخی قەیرانە
قەی ناکە قەی ناکە چی دی ئێشم پێ ناگە
..
..
شێتانە شێتانە دڵ هەمبانەی خەمانە
وێرانە وێرانە زلەی هەڵەکەمانە
حەیرانە حەیرانە بارودۆخی قەیرانە
قەی ناکە قەی ناکە چی دی ئێشم پێ ناگە
..
..
ڤێرس۳
هەوێی خۆشیەکانم شتێکە بەنێو خەم
کوتی ویستم ژیان نامەی شێتێکت بەنێو کەم
قسەئێستاش پێمە وەت دەزانی تەواو بوو
وەتزانی چیرۆکی خۆمانم لەبیر نەمابوو
دڵ تەزێن تڕین شانۆ پێچەوانەی لە مل دابوو
نامەکەی زۆر نەکوتراوەی لە دڵ دابوو
بۆچی کەس لێم تێناگەو بۆچی کەس لێم حاڵی نێ
ڕێی دڵم ئێستاش بۆ چی جێژوان و ڕێبواری نێ
ئاخرێکەی گەیەشتم بە قۆناغێک بە نێو سڕ بوون
هەناسەبڕکەی کات کەواتە لە ڕێگام پر بوون
سەیرم کە کاتی وەی هاتۆ کە سوور بینەوە
تا ئەو جێیەی جێی هەیە لە یەکتڕ دوور بینەوە
دڵم ڕوونە ڕوون پێکەنینو نوکە نوک
بون هۆی نووسینی پەڕتوک هۆی بەربونی بەر بووک
کاتێک کە نەمابوو کەلتور گەورەکان میوانی گەل بوون
کاتێک ترسەکان بێ کەڵک بوون پرسەکان ئی شەوێک بوون
خۆم لە خۆم تۆراوە چی دیکە نامدوێنێ
چیرۆکە سەیرەکانی ئێشەکانی کەواتە نامنوێنی
پێنووسی نووسینی چارەنوس نام نووسێ
پێم وایە نەماوم وەم دەزانی تەنیایی نامکوژی

@akamofficial
@akamofficial

4 years, 3 months ago
بەرهەمی نوێی "ئاکام" بەناوی "خەم نامە" …

بەرهەمی نوێی "ئاکام" بەناوی "خەم نامە" بڵاو کراوە

بۆ وەرگرتنی سەردانی ماڵپەر یان ئاپی "ژەنیار" بکەن

www.jenyar.com
@jenyar_com
چاوەڕوانی پشگیریتانین

ئاکام / خەم نامه
بیت ژەن / دانەر
میکس و مەسترینگ / ئارمین حەبیبی
گڵاڵە کردنی وێنە / سام رەحمانی

"XEM NAME" IS OUT NOW

#Akam / Xem Name
Music Producer / Daner
Mix&Master / Armin Habibi
Cover By / Sam Rahmani

@akamofficial
@akamofficial

4 years, 3 months ago

تیزێری گۆرانی نوێی "ئاکام" بە ناوی "خەم نامە"

ئەو بەرهەمە لە بەرواری (۱۷) مانگی (ڕێبەندان) کاتژمێر (۱۰) شەوێ لە ڕێگای ماڵپەر و ئاپی "ژەنیار" بڵاو دەبێتەوە

چاوەڕوان بن

@jenyar_com

ئاکام / خەم نامە
بیت ژەن / دانەر
میکس و مەسترینگ / ئارمین حەبیبی
دەرهێنەر / ئاکام جەمیانی

@akamofficial
@akamofficial

#Akam / Xem Name
Music Producer / Daner
Mix&Master / Armin Habibi
Directed By / Akam Jamyani

#COMINGSOON

4 years, 4 months ago

Akam / Sekte
live style

https://www.instagram.com/tv/B6TkjFDpzaZ/?igshid=1lvk1xtii1vfg

Instagram

Akam on Instagram: “بەرهەمی "سەکتە" لە ئاڵبۆمی "نەهێنی شێواو" بە شێوازی زیندو خوێنی پێشکێشتان دەکەم AKAM - SEKTE MUSIC BY : @iamsamman…

175 Likes, 16 Comments - Akam (@akam.official) on Instagram: “بەرهەمی "سەکتە" لە ئاڵبۆمی "نەهێنی شێواو" بە شێوازی زیندو خوێنی پێشکێشتان دەکەم AKAM - SEKTE MUSIC…”

4 years, 4 months ago

Armin Habibi / Wena
Directed By / Akam Jamyani

https://www.instagram.com/tv/B4shBA4Dvap/?igshid=sqdkfqlnakat

Instagram

Akam on Instagram: “یەکەمین بەرهەمی "ئارمین حەبیبی" بە ناوی "وێنە" بە دو زمانی کووردی و فارسی بە شێوازی ڤیدیۆ کڵیپ بەدەرهێنەری…

161 Likes, 15 Comments - Akam (@akam.official) on Instagram: “یەکەمین بەرهەمی "ئارمین حەبیبی" بە ناوی "وێنە" بە دو زمانی کووردی و فارسی بە شێوازی ڤیدیۆ کڵیپ…”

4 years, 7 months ago

ئاکام / هێڵنج
بیت ژەن / دانەر
میکس و مەسترینگ / ئارمین حەبیبی
گڵاڵە کردنی وێنە / سام رەحمانی

ڤێرس ۱

کوانێ سەرۆکە بە کەلکەکەم
کوانێ دارە بێ پەتکەکەم
کوانێ کوانێن پێ کراوەکان
کوانێ داهاتوی لێ بڕاوەکان
کوانێ دایکەکەم کوانێ ڕۆڵەکەت
کوانێ تروسکەی باری سەر کۆڵەکەت
کوانێ وەڵاتە قەپاتە بێ دەردەکەم
ئەو شەوانەی پرسیاری وێرای خەم تێپەڕ دەکەم
تێکەڵاوێکی سەیرە سەیرە کە تێدا قوم بووین
ئەو هەڵە کاتێکە کە خۆمان گەمشە کەی زریا بووین
قورسایی نەنوسراوەکان خەریکە دەمخنکێنێ
ڕەشایی نەدیتراوە کان خەریکە دەمڕفێنێ
پەرۆشی دەستی گەڕۆڵی هەستی تێک دراوم
نامهەوێ بژی لە نێوان مێشکی فێر کراوت
زۆرم لێ کۆڵیوە نەمزانی چۆن بۆت باس کەم
لە مردنی چۆلەکە ڕێی فڕینت بۆ دەرباز کەم
لە هاتو چۆی تاو و زەوی نەبونت بۆ ساز کەم
لە نێو بێ یاسایی چۆن لە یاسا بۆت باس کەم
چۆن بڵێم گاندەرانی شار بونە دایکی منداڵان
بونە هۆی پرێسکی ناوکی ئاوری باڕوتی بن ژانان
بونە وەڵاتی دڵداران پارێزگای ئەداو ئەتواران
شاری خەمباران شەقامەکەی بن باران
بارانم ناوێ نا ئاگر با ببارێ
ئەو ژیانە بێ گیانە مانای بێ مانایی با بزانێ
تەواو تەنیایە کانم لە نێو شەقامان دام
ئاخ بۆ نەکوتراوەکانی لە نێو شەقامان مان
ساز بونی کەڵاشی نێو کاتی ڕانەوستاو
ساز بو هەستی مردن کە لە پێشی ڕانەوەستام
تا بە ئێستا چەن جار چووم بۆ باوەشی مردن
بەڵام نەیدەویستم لە باوەشی نەدە کردم
ڕۆڵە من خۆم شێت ترینم من خۆم وێنەی برینم
بۆ دڵی گرانم هەر خۆم پیاوی کرینم
بەڵام لەو کاتەی بەتەمای سەرتی بۆ دانەوێنی
لەو کاتە رایە کە دەبێ لەوێ را نەمێنی
شانۆی هەڵبژاردەکان مان هەتاکو کەی بە دزی
لە حاستە خۆی مەبەستێک لە جێی چاندراویوە ڕزی
ماومەوە لە دژوازی بە خڕ و بە پانەوە
نابمەوە ساڕێژی ئێشو هۆی گڕووکانەوە
شەپۆلی ئاڵۆزی خەمینی نەهێنی شەوی هێدیم
نیم تێکۆشەری ئاکاری قازانجی شەڕی هێزی
کەر خەریکە با دەیبا بە خورجینەوە
هەر چی کردم چاک نابێ بە دوبارە نوسینەوە

کۆراس
"مامۆستا خلە دەرزی"

ئازیزێ
ئەمن سەدایەکم دەگەیشتێ برایانو برادەرینە
گەلێ گەلێ لە من سەدایەکی گەورەو گرانە
هێندێک دەلێن بابەکەی بابم ئەوە سەدا نێ پیرە پایزێیە
هێندێک دەلێن نەخێر بایە بارانە
هێندێک دەلێن بەفرە بوولەرزەیە ئاخیر و زەمانە
هێندێک دەلێن یەئجوج و مەئجوجە
هێندێک دەلێن دەجاڵە حاجی سۆفیانە
هێندێک دەلێن نەخێیر ئەوە حەزرەتی موسایە
حەمو ڕۆژی لەسەر کێوی تورە هەزار و یەک کەلیمەی دەلێتەوە لە خزمەت مینای چاوانە
هێندێک دەلێن حەزرەتی ئیسرافیلە
فوو دەکا بە نەفخی سوور دا دنیا دەبێتەوە تەخت و مەکانە
هێندێک دەلێن بابەکەی بابم ئەوە ئاخیر و زەمانە

ڤێرس ۲

پێنووسێکم دەنێ دەینوسم بە بێ جیاوازی
پەڕتوکی هێمنایەتی لە نێو قەدی
بێ وازی
کارەساتی بێ هیوایی هیوای بمێنێ
کارەساتی بێ هیوایی هیوای پچێنێ
لە چیرۆکەکەی دا شەڕ هەژار بێ
فامەکانمان هێزێکی دەوڵەمەند بێ
نیشتمانێک کە بۆ زیندو مان مەرجی نەبێ
مرۆڤ مافی هەبێ وەدوای مافی نەبێ
بەڵام بکە سڵاو لە مێژوی بەراوەژوت
ڕاستە قینە نەماو ڕۆیو ڕێی درۆ گەراوە ژوور
نالەباری شڕۆڤەکان درۆ کانی پێوە دەشوا
دادوەری کردراو مافی دەنگە کانی دەنوا
تامەزرۆی بێ ئاوی هاتو باخەوان ئاو بردی
بارانی گەڵا ڕزیوەکانو زەوی مان گرتی
پتەی پتەوی تەرمی چەرمەسەری ڕازاندمیوە
بە دیرۆکە پر لە ئێشەکانی ناساندمیوە
بێ سەر و شوێن ترین هەوری رو ڕەشی ڕووخاوم
داهێنەری داچەکاوترین سەر دێڕی ڕووداوم
کاتێک چاو لێ کردنت خەریکە جنێوان دەدا
نام هەوێ بەرژەوەندی هەبونت بەرێوەت ببا
پێنووسە پڕ تینەکەم لاپەڕە پڕ پیتەکەم
بەدوای مان نەوەم لە دیوە پڕ لە قیژەکەم
لەوەیکە دژی ڕاستەقینەیە هێڵنجم دی
لە خواردنی شامی کۆتایی پێکەوە هێڵنجم دێ
پەڕتوکی نیشتمانی لە نوسینی هێڵنجم دێ
لە بیسەرێک کە بینەری خەیاڵم نێ هێڵنجم دێ
هێڵنجم دێ لە تەواوی کاتەکانی کە ژیاوم
لە درۆکان بەڵێنەکان خەم نامەی ژیانم
لە هۆی جیاوازی شەڕ یانی سنوورەکان هێڵنجم دێ
لە چرۆی نەگەیەشتوی نێو شەقامان هێڵنجم دێ
هێندێک قسە ناکوترێ خۆرەی ژوورە وەتن
دیمەنی قەدەخە کراو هۆی لە بیر چوونە وەتن
لە کۆیلەی هونەری کەلەمچە کراو هێڵنجم دێ
لە ئامێری هەستەکان لە دار و بەردی هێڵنجم دێ
لە گۆرانی وەرزەکان لە پەشێوی نەزمەکان
لە بۆشایی جەزمەکان لە چیرۆکی غەوسەکان
لە خۆم لە نەفامەکان قاتڵی سەری هەوارەکان
لە هەلات هەلاتەکان پڕ بە دڵ هێڵنجم دێ
دە بیلێ بەتاڵی کە تەواوی کە تەرخانی کە
بیلێ قەیرانی نەبونت یان ئاژاوەی هەبونت
دەزانی چ چی دیکە جێی نەماوە
هەناسە برکەیەکی دیو ئیدی کات تەواوە

@akamofficial
@akamofficial

We recommend to visit

جنرال مبین صاحب

Last updated 1 month, 1 week ago

- حرفيآ أنا غرمت بڪَامل تفاصيل قناتي 🫂♥️‎
@l3qqll

Last updated 2 months ago

برای تبلیغات با ای دی زیر در ارتباط باشید👇

@Pooreya1

Last updated 1 week, 4 days ago