إِبْرَاهِيم التَّيْمِيِّ | Ибрагим Ат-тими

Description
بلغ ما أنزل إلیک دەبێت هەمووی بگەینیت واللە دەفەرموێت أعرض عن المشرکین و أعرض عن الجاهلین واز لە موشریک و جاهل بێنە ئەوانە چەند رێگر بن و پێیان ناخۆشبێت ناگاتەوە ئەوەی پەیامەکە نەگەینیت

✍?: إِبْرَاهِيم التَّيْمِيِّ | Ибрагим Ат-тими
We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago

2 years, 9 months ago

[ با زوڵم لە فیرعون نەکەین ]

خۆ بەخودا زانین زۆرە تەنها فیرعەون پێی ناسراوە.
ئەم ناونیشانەت پێ سەیر نەبێ بەرگری نییە لە کەسێک کە خۆی بە خودا زانیوە و گوتویەتی:
{ أنا ربكم الأعلی }

تەنها مەبەست ئەوەیە بزانین کاتێک مروڤ لە پێوەرەکانی زانینی حەق و ڕاستی لادەدات ئەوا بە کردەوە هەمان کاری فیرعەون ئەنجام دەدات ئەگەر بە قسەش نەڵێت:
{ أنا ربكم الأعلى }

با ئەم ڕاستییە بە چەند نمونەیەک ڕوونی بکەینەوە:

یەکەم:
کاتێک خێزانی عەزیز بەناشەرمانە باسی دەستدرێژی خۆی دەکات بۆ سەر یوسف علیه صلاة السلام ئەڵێت:
{ أنا رودتە عن نفسە }
پێوەری زانینی حەق لای ئەم ژنە تەنها شەهەواتە داواکاریی شەهەواتی خۆی( انا ) بەحەق دەزانی و بانگەشەی بۆ دەکات بە کردەو و زمان.

جیاوازیەکەی لەگەڵ فیرعەون تەنها ئەوەیە:
خودایەتی فیرعەون کورسی دەسەڵات:
{ أنا ربكم الأعلى }
خودایەتی ئەم ژنە شەهەواتە:
{ أنا رودتە عن نفسە }

ئەگەر قەناعەت ناکەی بەجوانی بیر لەم ئایەتەبکەرەوە کە باس لە کەسانێک دەکات خودایەتی بە هەواوهەوەسیان دەدەن:
{ أرءیت من اتخذ إلهه هوىه أفأت تكون علیه وكیلا }

نمونەی دووەم:
دەولەمەندە خاوەن دوو باغەکە لە سورەتی ( کهف ) دا:
{ فقال لصحبە وهو یحاوره أنا أكثر منك مالا وأعز نفرا }
پێوەری زانینی حەق لای ئەم پیاوە تەنها سەروەت وسامان بوو مانای ژیانی خۆی( انا ) بە هەبوونی سەروەت و سامان دەزانی

جیاوازیەکەی لەگەڵ فیرعەون تەنها ئەوەیە:
خودایەتی فیرعەون هەبوونی کورسی دەسەڵاتە:
{ أنا ربكم الأعلى }
خودایەتی ئەم پیاوە هەبوونی ماڵی دونیایە:
{ أنا أكثر منك مالا وأعز نفرا }

ئەگەر قەناعەت نەکەیت بیر لەم فەرموودەیە بکەرەوە کە باس لە بەندایەتی مرۆڤ دەکات بۆ دینار و دەرهەم:
{ تعس عبد الدينار والدرهم }
( رواه البخاری )

نمونەی سێیەم:
ئیبلیس خودایەتی دەکات بە ڕەگەزپەرستی و دەمارگیری:
{ أنا خیر منه خلقتنی من نار وخلقتە من طین }
خۆی( انا ) بە پیرۆز و بەرزتر دەزانێت لە ئادەم بە پاساوی ئەصلەکەی.

جیاوازیەکەی لەگەڵ فیرعەون تەنها ئەوەیە:
خودایەتی فیرعەون کورسی و دەسەڵاتە:
{ أنا ربكم ٱلأعلی }
خودایەتی ئیبلیس خۆ پەرستییە:
{ أنا خیر منه }

پاش بیرکردنەوە بەم نمونانە زانیت مەبەستم چییە:
( با زوڵم لە فیرعەون مەکەین )
کورد دەڵێن:
گۆشتخۆر زۆرە تەنها گورگ ناوی زڕاوە.
لەسەر هەمان وەزن و قافیە دەڵێن:
خۆ بەخودا زانین زۆرە تەنها فیرعەون پێی ناسراوە.

بتەکانی دەوروبەری کەعبە پێش هەزار و چوارسەد ساڵ شکێندران و لادران.
ئەرکێکیش پێمان سپێنرا ئەویش شکاندنی بتەکانی دەوروبەری دڵمان:

بتی ڕەگەزپەرستی:
( لە دەوروبەری دڵ )
هوبەڵ( لە دەوروبەری کەعبە )

بتی شەهەوات:
( لە دەوروبەری دڵ )
عوزا ( لە دەوروبەری کەعبە )

بتی کورسی و دەسەڵات:
( لە دەوروبەری دڵ )
مەنات ( لە دەوروبەری کەعبە )

بتی مال وسەروەت:
( لە دەوروبەری دڵ )
لات ( لە دەوروبەری کەعبە )

لە کۆتاییدا:
هەمان ناوەڕۆکە ئەرکەکەشمان قورسە و خیتاممان خێر بێت و خودا لە بت پەرستی بمان پارێزێت....امین
✍?: إِبْرَاهِيم التَّيْمِيِّ | Ибрагим Ат-тими

لینکی کەناڵ:
https://t.me/ibrahimtaymiyyah
لینکی ئینستاگرام:
https://instagram.com/ibrahim.taymiyyah?igshid=ZWQyN2ExYTkwZQ==

2 years, 9 months ago

[ شەڕی نێوان کوفر و ئیمان ]

جەنگێک لە نێوان کوفر و ئیمان لەسالی ٧٠٢ ھ لە ٢ی ڕەمەزان دوو لەشکرەکە لە ژمارەدا لە یەک نزیکن و بەهەردوو لاوە ژمارەی سەربازەکان لە نیو ملیون سەرباز نزیک دەبێت دیارترین کەسایەتی لەم جەنگەدا ابن تیمیە بوو کە ئەوکات لە تەمەنی ( ٤١ ) ساڵی دابوو توانی:

یەکەم
بەسەر هەموو پروپاگەندەیەکی دوژمندا سەرکەوێت قەناعەت بە سلطان قلاوون و سوپای میسری بکات کە بجەنگن و ورەی میرە موسڵمانەکانی شام و خەڵکەکەی و دەوروبەری بەرزبکاتەوە ترسی مەغۆڵ لە دڵیاندا ڕابماڵێ
سوێندی دەخوارد ئێمە سەرکەوتووین پێیان دەفەرموو بڵێ: ( ان شاءالله )
دەی فەرموو:
ان شاءالله تحقيقا لا تعليقا..!

دووەم:
توانی بەسەر سیاسەتی مەغۆڵەکاندا زاڵ بێت کە بە ناحەق دەیان گۆت ئێمە ئیسلامین تاوەکو خەڵکەکە دژیان نەوەستێت و بەم پاساوە ڕێگای داگیرکردن و تاڵانکردن بکەنەوە بەڵام ابن تیمیە ئەوانی بە خەوارج و مونافق ناساندن و فەرمووی:
ئەگەر منتان بینی موصحەفم لەسەر سەرە و لەگەڵ ئەوانم بمکوژن..!

سێیەم:
ابن تیمیە هەرچەندە زانایەکی سەلەفی بوو لە کاتێکدا کە بیروباوەری میرەکانی جەنگ و مەزهەبی پەیڕەوکراوی دەولەت ئەشعەریەت بووە بەڵام ئاوڕی لەم خیلافە نەداوە و هەموویان بەیەک دەست شمشێری جیهادیان بە ڕووی مەغولدا بەرزکردەوە..!

چوارەم:
ابن تیمیە کە کاراترین کەسایەتی جەنگەکە بوو لە پاشەوەی جەنگ دانەنیشت بەڵکو بە میرەکانی جەنگی فەرموو کام شوێن جێی مردن و شەهیدبوونە لە بەرایی جەنگەکە من لە وێ دەبم قسەکردن و ئیشپێکردنی یەک شت بوو بە ئەسپ و شمشێرەکەی لە خوێناویترین شوێنی جەنگێکی نیو ملیۆن کەسی دا سێ شەو سێ ڕۆژ جەنگا تا سەرکەوتن..!

لە کۆتاییدا:
بیر لەم چوار مەوقفەی سەرەوە بکەرەوە:
یەکەم:
هیمەت و بەلاغەت ( هاندان بۆ جیهاد )
دووەم:
عەقڵ و مەعریفەت ( ناسینی دوژمن )
سیێەم:
شمشێر و شوجاعەت ( وەرگێڕانی قسەکردن بۆ ئیشکردن )
چوارەم:
فێربوون و تێگەشتن ( خیلاف دوایی حکمی خوایە نەوەك پێشی )

ئەم چوار مەوقفە لە کاتی پێویستدا لە کەسایەتی ( ابن تیمیە )دا کۆدەبنەوە هەر لەبەر ئەمە بە پێویست دەزانین ژیاننامەی ئەم زانا ناودارە بکرێتە مەنهەج لە پرۆسەی پەروەردەیی گشت ولاتانی موسڵمان.!
✍?: إِبْرَاهِيم التَّيْمِيِّ | Ибрагим Ат-тими

لینکی کەناڵ:
https://t.me/ibrahimtaymiyyah
لینکی ئینستاگرام:
https://instagram.com/ibrahim.taymiyyah?igshid=ZWQyN2ExYTkwZQ==

2 years, 9 months ago

[ چۆنیەتی خوێندنەوە و دروستکردنی گۆڕانکاری ]

ئەگەر خەڵک حەزی خوێندنەوەیان هەبووایە وەکو حەزی خواردن و خواردنەوە دونیا دەبوو بە بەهەشتێکی لەڕێزداری
بەمەرجێک حەزەکەی بۆ خوێندنێکی سودبەخش بێت نەک ژەهراوی و پڕ بۆگەنی..!

کە وردبوومەوە لێی مرۆڤی مسوڵمان چۆن دەتوانێ بگات بەم ئاواتە ئەوە چەن خاڵێك پێك هاتوون:
یەکەم:
نەبوونی حەزی خوێندنەوە نەخۆشێکی هەتا هەتایی نییە بەڵکو چارەسەر دەکرێت بە هیممەتی خۆ فێرکردن..!

دووەم:
خوێندنەوە عیبادەتە کەواتە مەخوێنە هەتا بڵێن: خوێندەوارە یان هەتابڵێن:
ڕۆشن بیر و زانا و قسەزانە بەڵکو بخوێنە تاوەکو بزانی بەینی تۆ خودا ئاوەدانە..!

سێیەم:
ئێمە لە کۆمەڵگایەکی دژە خوێندنەوە دا دەژین بە زمانێک قسەدەکەین کە کتێبخانەیەکی لاوازی هەیە لە زەمانێکدا دەژین هەوڵدانی بۆ باشتر بوون ( کە تەنها بە خوێندنەوە دەکرێت ) ڕێگری زۆرە ئەمانە دەبێ هانمان بدەن بۆ فێربوونی زمانی بیانی و زیاتر خوێندنەوە نەک بێزارمان بکەن لە ئەنجامی هەولەکانمان..!

چوارەم:
قەناعەت بە خۆت بکە کە پشتکردن لە خوێندنەوە لە ژێر هەربیانوویەک تەسلیم بوونە بە نەفامی چاوەڕوانییە بۆ داهاتوویەکی نەخوازراو..!

پێنجەم:
فێل لە خۆت مەکە موبایل و هاوشێوەکانی هەرجەندە وەکو کتێب بەکار دەهێنرێن بەڵام جێگای کتێب ناگرنەوە..!

شەشەم:
هەوڵدە وەڵامی ئەم سێ پرسیارە بدەرەوە:
یەکەم:
چ کتێبێک بخوێنم.!؟
دووەم:
چۆن بخوێنم.!؟
سێیەم:
کەی بخوێنم.!؟
وەڵامی پرسیاری یەکەم و دووەم لە پۆستی تر ڕوندەکەمەوە إن شاءالله..!
وەڵامی پرسیاری سێیەمیش:
ئێستا

حەفتەم:
هەبوونی کتێبخانەیەکی بچوک لەمالەوە وەکو هەبوونی سەلاجە و تەباخ زەرورەتە..!

هەشتەم:
سەردانی کتێبخانەکانی شار بکە کتێبت خۆش بوێت و کەسی کتێب دۆست بناسە بشزانە کتێب وەکو مرۆڤە هەیە مەردە و هەیە بەخیل هەیە فێرت دەکات و هەیە فێڵت لێ دەکات ئیتر وریابە لە هەڵبژاردن..!

نۆیەم:
کاتێک جلوبەرگی نوێ بۆ مندالەکانت دەکریت لە بیر نەکەی کتێبیشیان بۆ بکڕە کتێبیش وەکو جلوبەرگ پێویستە قیاس بێت بۆ تەمەنی مندالەکەت و بۆ هەموو تەمەنێک..!

دەیەم:
کارەکانت بۆ خوێندنەوەی ڕوژانەت بەجێبهێڵە نەک پێچەوانە چونکە پیروزترین کار خوێندنەوەیە..!
لەکۆتاییدا:
زانا و محەققی عەربستان شێخ علي العمران کۆمەڵە کتێبێکی هەیە سەبارەت بە هاندان بۆ خوێندنەوە لەوانە:
یەکەم:
المشوق الى القراءة و طلب العلم.
دووەم:
اقراء و ارق.
سێیەم:
سلوة الطالب.
چوارەم:
مقالات كبار الكتاب عن القراءة و الكتاب ثم طبع طبعة اخرى بعنوان: في محراب القراءة باقلام كبار الكتاب.
لەم جۆرە کتێبانە غافل مەبە هاندەرن بۆ زیاتر خوێندنەوە.!
✍?: إِبْرَاهِيم التَّيْمِيِّ | Ибрагим Ат-тими

لینکی کەناڵ:
https://t.me/ibrahimtaymiyyah
لینکی ئینستاگرام:
https://instagram.com/ibrahim.taymiyyah?igshid=ZWQyN2ExYTkwZQ==

2 years, 9 months ago

Design opposite simple

2 years, 9 months ago

[ دروستکردنی سیناریۆ لە ڕاگەیاندن ] سیناریۆ لە ڕاگەیاندن: دروستکردنی ڕووداوێکە لەلایەن دەزگا ڕاگەیاندنەکانەوە بۆ جوڵاندنی هەستی چینی زۆرینەی کۆمەڵگا و مەشغولکردنی ڕای گشتی.؟! لەم ڕووداوە کەسێك یان کۆمەڵە کەسێك دەخرێنە بەر باس و واشدەکرێ زۆرینەی هەرە زۆری…

2 years, 9 months ago

[ دروستکردنی سیناریۆ لە ڕاگەیاندن ]

سیناریۆ لە ڕاگەیاندن:
دروستکردنی ڕووداوێکە لەلایەن دەزگا ڕاگەیاندنەکانەوە بۆ جوڵاندنی هەستی چینی زۆرینەی کۆمەڵگا و مەشغولکردنی ڕای گشتی.؟!

لەم ڕووداوە کەسێك یان کۆمەڵە کەسێك دەخرێنە بەر باس و واشدەکرێ زۆرینەی هەرە زۆری کۆمەڵگا ڕووداوەکان ببینن.!؟

زۆرجار سیناریۆکان دوو کەس دەهێخنە ناو ڕووداوەکە بێ ئەوەی کەسەکان زۆرجار ئاگاداریش بن دەبێتە شەڕە قسەیان لێرەدا بەشێکی زۆری کۆمەڵگاش دابەشی سەر دوو ڕا دەبن:

ڕایەکیان پاڵپشتی کەسایەتیەك دەکەن و قسەش بە کەسایەتیەکەی تر دەڵێن..!

بەشێکیشیان پاڵپشتی ئەوەی تر دەکەن دژی کەسەکەی تر..!

لەم حاڵەتە مرۆڤی عاقڵ چۆن ڕەفتار بکات.!؟

لێرەدا پێویستە مرۆڤی عاقڵ سەرەتا پرسیار لەخۆی بکات ئایا ئەم ڕووداوە هیچ لە ژیانی ئەو دەگۆڕی.!؟
بەدڵنیایی وەڵامەکەی نەخێرە..!

ئێ باشە شتێك نە سوودت پێدەگەیەنێ تەنها کاتت لێدەکوژێ و وات لێبکات تووشی پاڵەپەستۆ و فشاری دەرونی ببی بۆچی ئەسڵەن کاتی پێ بکوژم.!؟

لە کۆتاییدا:
چەن خاڵێك هەن پێویستە ئاگەداری بیت:
یەکەم:
ڕاگەیاندن لە نەوەدەکان لە وڵاتی تورکیا کێشەی نێوان ئیبراهیم تاتلیساس و مەحسون قورمزی کرد بە شەخسی و کۆمەڵگایان دابەشی سەر دوو گروپ کردبوو...تەنانەت کێشەکە پەڕیبووەوە بۆ کوردستان..!

دووەم:
سیناریۆکانی ڕاگەیاندن جۆریان زۆرە گرنگترینیان:
یەکەم:
بەناوبانگ کردن و گەورەکردنی کەسانی نەفس نزم بۆ جەو گرتنی کۆمەڵگا..!
دووەم:
دروستکردنی شەڕە جوێن لە نێوان دوو کەسایەتی..!
سێیەم:
وریابن سیناریۆکان هەستتان نەجوڵێنن..!
چوارەم:
ئاگەداربن رەئی زۆرینە تێنەکەون چونکە ئەنجامدەرانی سیناریۆیەکە دەمێکە بۆ ئەم کارە خۆیان ئامادە کردووە بۆیە الله سبحان وتعالی دەفەرمووێت { وأکثرهم کاذبون }
پێنجەم:
ئاگەداربن حەق چۆن هەڵدەبژێرن سەردەمەکە سەردەمی سۆشیال میدیایە کەسێك رقی لێت بێت یەك وێنە و یەك نامەی سەوتی بەسە تا بتوانێ لە کەدارت بکات.!
✍?: إِبْرَاهِيم التَّيْمِيِّ | Ибрагим Ат-тими

لینکی کەناڵ:
https://t.me/ibrahimtaymiyyah
لینکی ئینستاگرام:
https://instagram.com/ibrahim.taymiyyah?igshid=ZWQyN2ExYTkwZQ==

2 years, 9 months ago

[ سەرپێچی ئەشعەرییەکان بۆ ئیمامی شافعی ] بەشی دووەم: وەکو پێشەکییەک بۆ پۆستی ئەم جارەمان دەڵێین: ئەشعرییەکانی ئەوڕۆمان تەبەنای ئەشعەرییەت دەکەن نەک تەنها وەکو قوتابخانەیەکی وەلامدانەوەی موعتەزیلە و هاوشێوەکانیان بەڵکو تەبەنای دەکەن وەکو دەستگرتن بە مەنهەجێکی…

2 years, 9 months ago

[ سەرپێچی ئەشعەرییەکان بۆ ئیمامی شافعی ]
بەشی دووەم:

وەکو پێشەکییەک بۆ پۆستی ئەم جارەمان دەڵێین:
ئەشعرییەکانی ئەوڕۆمان تەبەنای ئەشعەرییەت دەکەن نەک تەنها وەکو قوتابخانەیەکی وەلامدانەوەی موعتەزیلە و هاوشێوەکانیان بەڵکو تەبەنای دەکەن وەکو دەستگرتن بە مەنهەجێکی کەلامی بۆ بانگەواز بۆ خودای پەروەردگار و خودا ناسی.!؟

پاش ئەم پێشەکییە پێویستە سێ خال لە بەرچاو بگرین:
یەکەم:
مخالفەی ئەشعەرییەکان بۆ ئیمامی شافعی کە نەهی کردووە لە عیلمی کەلام و نەی هێشتووە قوتابییەکانی پەنا بۆ ئەم عیلمە ببەن.!؟

سەیری دەقەکانی شافعی سەبارەت بە ترسناکی عیلمی کەلام و نەهی کردنی لە خوێندنی ئەم عیلمە لە کتێبی:
( ذم الكلام و أهله لابي اسماعيل الهروي ٤ / ٢٦٤ - ٣١٠ دار الغرباء )

دووەم:
ئەشعەرییەت مەزهەبی دەولەت بووە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ ( الخطط للمقريزي ٤ / ٤٤١ الفرقان ) هەر لەبەر ئەمە زۆر لە زانایانی ئوممەت لە ژێر کاریگەری ئەشعەرییەتدا ژیاون پێی موتەئەسیرن بەلام زۆربەی ئەم زانایانە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئاوڕیان نەداوەتە عیلمی کەلام و سەدان کتێبیان نووسیوە لە بابەتە جوداکانی شەریعەت بەلام ڕێگە بە خۆیان نەداوە لە عیلمی کلام بنووسن لەبەر ئەمەش هەرچەندە ئینتیمای ئەشعریان هەبووە بەلام لە هەمان کاتدا تەنها زانای شەریعەت بوون لە عیلمی کەلام پارێزراو بوون..!
سەیری کتێبی:
( منهج الحافظ ابن حجر العسقلاني في العقيدة من خلال كتابه فتح الباري م٣ ص١٤٤٩- ١٤٦٣ )

سێیەم:
شارەزابوون لە عیلمی کەلام بۆ ولامدانەوەی مەزهەبە کەلامییەکان لای کەسی شارەزا شتێکی ڕەوایە بەڵکو لەوانەیە هەندێک جار پێویست بێت تاوەکو بە زاراوەکانیان فکرەکانیان پوچەڵ بکرێتەوە وەکو چۆن ابن تیمیە بەم ئەرکە هەڵسا و ابن قیم لە وەسفیدا فەرمووی:
( ومن العجائب أنه بسلاحهم
أرداهم تحت الحضيض الداني )
( النونیة ص٢٣٢ )
بەڵام ئەمە هەرگیز ئەوە ناگەیەنێت کە عیلمی کلام ڕێگایە بۆ خوداناسین وەکو مەزهەبە کەلامییەکان ئیدیعای دەکەن..!

لە کۆتاییدا:
ئەو کەسانەی کە دەلێن:
ئێمە لە فقهدا شافعی مەزهەبین و لە بیروباوەر دا ئەشعری مەزهەب پیان دەڵێن:
ئێوە سەرپێچی شافعی دەکەن شافعی هیچ مەزهەبێکی کەلامی قەبوڵ نەکردووە ئەشعرییەتیش مەزهەبێکی کەلامی داهێنراوە ئەگەر لە سەردەمی شافعیدا باسکرابا ڕەتی دەکردەوە وەکو مەزهەبە کەلامییەکانی دیکە.!
✍?: إِبْرَاهِيم التَّيْمِيِّ | Ибрагим Ат-тими

لینکی کەناڵ:
https://t.me/ibrahimtaymiyyah
لینکی ئینستاگرام:
https://instagram.com/ibrahim.taymiyyah?igshid=ZWQyN2ExYTkwZQ==

2 years, 9 months ago

[ سەرپێچی ئەشعەرییەکان بۆ ئیمامی شافعی ] بەشی یەکەم: ئیمامی شافعی ئیجماعی موسڵمانان دەگوازێتەوە کە ( ئیدیعای ئیمان بەبێ عەمەل نادروستە ) ئەفەرمووێت: صحابەکان ( رضي الله عنهم ) •تابعین: شوێنکەوتووانیان •ئەوانەی پاشی ئەوانیش لە زانایانی ئوممەت •ئەو زانایانەی…

2 years, 9 months ago

[ سەرپێچی ئەشعەرییەکان بۆ ئیمامی شافعی ]
بەشی یەکەم:

ئیمامی شافعی ئیجماعی موسڵمانان دەگوازێتەوە کە ( ئیدیعای ئیمان بەبێ عەمەل نادروستە ) ئەفەرمووێت:
صحابەکان ( رضي الله عنهم )
•تابعین:
شوێنکەوتووانیان
•ئەوانەی پاشی ئەوانیش لە زانایانی ئوممەت
•ئەو زانایانەی کە ئێمە پێیان گەیشتووین
هەرهەموویان یەک دەنگن لەسەر ئەوەی کە:
ئیمان بریتییە لە کۆبوونەوەی سێ شت:
یەکەم:
قەول
دووەم:
عەمەل
سێیەم:
نییەت
هیچ یەکێک لەم سێیانە بە تەنها لای خودا قەبول نییە ئەگەر دووەکەی تری لەگەڵ نەبێت.!؟
( شرح اصول الاعتقاد للالكائي ٥/ ٨٨٦ - ٨٨٧ رقم ١٥٩٢ ط. دار طيبة و فتح الباري لابن رجب ١/ ٥ ط. دار الحرمين )

ئەم ئیجماعەی کە شافعی دەگوازێتەوە:
هەموو لاپەڕەیێکی قورئان شاهێدی بۆ ڕاستییەکەی دەدات..!
هەموو ڕۆژگارێکی ژیاننامەی محمدﷺ دووبارەبوونەوەی ئەم ڕاستییەیە..!
هەموو عەقلێکی ساغیش لەم ڕاستییە بێ بەش نییە ئایا عەقل قەبووڵ دەکات پێغەمبەران علیهم السلام بە خەڵک بڵێن:
ئێوە ئەگەر بەدڵ ئیمانتان هێنا عەمەڵیش نەکەن ڕزگار دەبن لە دۆزەخ.!؟
بێگومان نەخێر..!

لەم لاوەش ئەشعەرییەکان کە خۆیان بە شافعی مەزهەب دەزانن دێن و دەڵێن:
ئیمان جێگاکەی دڵە و شتێکی جودایە لە عەمەڵی جەستە بەڵکو هەبوونی عەمەلی جەستە تەنها زیاتر جوانی ئیمانی دڵە( شرط في كمال الإيمان ) ئەشعەریییەکانی ئەمڕۆ بەمەش ناوەستن بەڵکو ئەگەر کەسێک پێیان بڵێت:
ئیمان بێ عەمەڵ قەبووڵ نییە بە بێ دوودڵی بە تەکفیری و خەوارج دەیژمێرن خرابتریش دەکەن ئەگەر بوێرن.!

لە کۆتاییدا:
ئەشعەرییەت لە زۆر ڕوویەوە مەزهەبێکی موخالفە بۆ مەزهەبی سوننە بەڵکو بۆ خودی ئیمامی شافعی..!

ئەمەی باسکرا یەکێکە لە مخالفەکانیان و ئەگەر خودا تەمەن و کات بدات هێشتان باس دەکەین.!
✍?: إِبْرَاهِيم التَّيْمِيِّ | Ибрагим Ат-тими

لینکی کەناڵ:
https://t.me/ibrahimtaymiyyah

لینکی ئەکاونتی ئینستاگرام:
https://instagram.com/ibrahim.taymiyyah?igshid=ZWQyN2ExYTkwZQ==

We recommend to visit

قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، ‏أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )

Last updated 1 year, 3 months ago

يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.

Last updated 1 year, 4 months ago

- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -

- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.

My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain

- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -

Last updated 1 year, 5 months ago