کەناڵی چالاککردنەوەی مێشک (ئاستی پێشکەتوو)

Description
پێگەیاندنی تاکی سەربەخۆ لە بوارە جیاوازەکاندا لە بەرزترین ئاستی فێربوون و یادگە🧠
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago

3 months ago

ناساندنی زانکۆو پەیمانگا کان

3 months ago

فەرمون ئازیزان

7 months, 1 week ago

پەیوەندی نێوان مێشک و  خواردنە  خێراکان ?**

? تا ئێستا بیرت لەوە کردۆتەوە کە ئەو سووڕە  مێشک کە پاڵت پێوەدەنێت  بۆ خواردنی قاپێک  مریشکی سورکراوە هەمان ئەو سووڕەیە  کە ڕێگەی بە باوباپیرانمان داوە بژین؟  ئەم هاندانە  سەرەتاییانە بۆ خواردنی کالۆری بەرز بڕیاردان بۆ خواردنی  خۆراکە خێراکان  بەرزدەکاتەوە و وادەکات  حوکمدان بۆ  خواردنە خێراکان زۆر زوو بدرێن لە مرۆڤدا .

? بۆچی خواردنی خێرا ئارامکەرەوەیە؟
خواردنی خێرا بەپێی کەسەکە کاریگەری جیاوازی هەیە.  جۆری ئەو خواردنەی کە ئاسوودەت دەکات، پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە پەروەردەکردنتەوە هەیە، ئەو سترێسانەی لە ژینگەکەتدا هەیە و چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو سترێسانەدا دەکەیت.  بۆ نموونە شێوازی خواردنی ئافرەت لە کاتی دووگیانیدا کاریگەری لەسەر خووی خواردنی منداڵەکانی دەبێت.  هەموو شتێک کە دەیخۆیت چڕیی ماددە کیمیاییەکانی مێشکت دەگۆڕێت و ئەنجامەکەی ئەوەیە کە هەست بە باشتربوون دەکەیت.

? کاربۆهیدرات و چەوریەکان هەستی چێژبەخش دەگوازنەوە بۆ مێشک بە دەردانی گوازەرەوە  دەمارییەکان، لەوانە دۆپامین و سیرۆتۆنین.  ڕەنگە ئەمە وابکات بۆ ماوەیەکی کاتی  هەست بە ئارامیی بکەیت، بەڵام کاتێک بە بەردەوامی ئەم سووتەمەنییە دەگوازیتەوە  بۆ ناو خانەکان، بەتایبەتی دەمارەکان، کاریگەری لەسەر هەموو لایەنەکانی خانەکە دەبێت، لەوانەش DNA ی تۆ و دواتر ئەو بازنانەی کە لەو خانانە پێکهاتوون.

? چی وامان لێدەکات ئارەزووی خواردنی خێرا بکەین؟
نادڵنیایی بەردەستبوونی خۆراک ڕۆڵی لە پەرەسەندنی ئێمەدا هەبووە.  لەوانەیە لە کۆمەڵگایەکدا بژیت کە خۆراک زۆر بێت، بەڵام سیستەمی مێشک و جەستەت بە شێوەیەک بنیات نراوە کە لە هیچ بارودۆخێکدا ناتوانیت زۆرترین خۆراکی  بەسوود بخۆیت بۆ ئەوەی وزە وەک چەوری هەڵبگریت.  بەزۆری جەستەت ئارەزووی خواردنی کالۆری زۆر و بە تام دەکات کە ڕێگەت پێدەدات کێشت زیاد بکات.

? لە ئەنجامدا دەزانین کە نابێت خۆمان بە خواردنی خواردنی خێرادا سەرقاڵ بکەین؛  چی لە مێشکدا ڕوودەدات کاتێک ئەمە ڕوودەدات؟  زۆرێک لە بەشەکانی مێشک کاریگەری ئارەزووی خواردنیان لەسەرە.  ئەوەی جێگای سەرنجە، زۆرجار بەشی   پێشی پێشەوەی مێشک   سەرکوت دەکرێت کاتێک ئارەزووی خواردنمان بەرزدەبێتەوە و خەریکی خواردنین کە ئەمەش وادەکات توانایی بڕیاردان و بیرکردنەوە و لێکدانەوەی مرۆڤ بۆ ئاستێکی بەرچاو داببەزێت .  لەوانەیە بزانیت خواردنی پیتزا دژی بەرژەوەندییەکانی تۆیە؛  بەڵام بەپێی چڕیی ئەم نێردراوە کیمیاییانە لە جەستە و مێشکتدا، ڕەنگە حەزی خواردن کۆنتڕۆڵی مەعریفیت تێپەڕێنێت.**

#brain ?
#psychology
#nutrition?

?@lekolinaway_zanste_new

https://www.brainfacts.org/thinking-sensing-and-behaving/diet-and-lifestyle/2023/why-cant-we-resist-comfort-food-080123

www.brainfacts.org

Why Can’t We Resist Comfort Food?

How our impulse to eat certain foods can overpower cognitive control.

**پەیوەندی نێوان مێشک و خواردنە خێراکان ***?***
8 months ago

سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت.
من وەکو بەشداربوویەکی گروپی پێنجەمی یادگەی پێشکەوتوو خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم لێرەوە فیدباکی خۆمتان پێشکەش بکەم.
هیوادارم ئەم خولە سودی بۆ هەموو بەشداربووان هەبووبێت.
ئەوەی لەم خولەدا پێشکەش کرا بەجدی جیاواز بوو، لەگەڵ ئەوەی کە تەواوکەری خولی چالاککردنەوەی مێشک و یادگەیە، بەڵام زۆریش جیاواز بوو چونکە لە ئاستێکی بەرزتر دایە و خولێکی چڕو پڕو پڕ لە زانیاری و زۆر شتی نوێش بوو.
ئەم خولە بۆ هەموو کەسێک سودی هەیە  بۆ قوتابیانی قوتابخانە و پەروەردەکاران و قوتابیانی زانکۆ و تەنانەت بۆ کەسانێکیش کە کاربەدەست بن.
بێگومان ئەم خولە وا دەکات بزانی چۆن کات و ئەرکەکانت دابەش دەکەیت و چۆن بەڕێوەیان دەبەیت، هەروەها دیدگاو تێڕوانینیشت بەرامبەر خۆت و دەوروبەر و ژیانیش دەگۆڕێت.
سەبارەت بەو وانانەی کە لە ئەپەکە هەبوون بەڕاستی زۆر زۆر سودی هەبوو بابەتی زۆر گرینگی تێدابوو کە خۆم زۆر سودم لێی وەرگرت.
بابەتی کەیسەکانیش زۆرێکیان بەنسبەت منەوە تازە بوون، بەجدی چێژبەخش و پڕ زانیاری بوون. کە دەکرێت ببێتە بنەمایەک بۆ گۆڕانکاری ڕیشەیی لە ژیانمان، بەتایبەت کەیسی جەوهەرگەرا و کاردواخستن.
هەروەها ڕاهێنانەکان بۆ بەهێزکردنی یادگە بەتەواوی بێ وێنە بوون، کە گۆڕانکاری و کاریگەری گەورەی لەمندا دروست کرد.
تا وەسفی ئەم خولە بکەیت هێشتا کەمە، وە هەرچیەک بڵێین لە ئاستی ئەم خولەدا نیە.
لێرەوە بە پێویستی دەزانم زۆر سوپاستی سەرپەرشتیاران و مامۆستا بەڕێزەکانمان بکەم، کە زۆر لەگەڵمان پشوو درێژ بوون، وەسفی ماندوو بوون و ئارامگریان ناکرێت، زۆر سوپاس بۆ مامۆستا ئاواتی بەڕێزمان کە هەر وشەیەکی گەوهەر و وانەیەکە بۆ ئێمە، لەهەر کوێیەک گوێمان لە قسەکانی بێت پایەیەکە بۆ بونیادی ئێمە، خوای گەورە بیهێڵێ بۆ ئێمەو ئەو فێرخوازانەشی کە دوای ئێمە دێن و بۆ هەموو کوردستانیش، خوای گەورە پایەدار و سەرکەوتووی بکات.
زۆر سوپاس بۆ مامۆستا زانیار بەڕاستی زۆر ماندوو بوو لە گەڵمان بەتایبەت لە شیکردنەوە و ڕوونکردنەوەی کەیسەکان، هەروەها لە ئامادەکردنی بابەتەکان.
سوپاس بۆ مامۆستا ئەزیزەکانی تریش کە ڕۆژانە لەگەڵمان بوو بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانمان، لەهەر کاتێک پرسیارمان هەبوایە بەوپەڕی لەخۆبردوویی و دڵسۆزیەوە بێ گوێدانە کات ئامادەبوون بۆ وەڵامدانەوە.
لەکۆتاییدا سوپاس بۆ ئەکادیمیای ئاوات و هەموو سەرپەرشتیاران و مامۆستا بەڕێزەکان، هیوای هەمیشە سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم، هیوادارم بەردەوام بن لە بەرەو پێشچوون و  تۆمارکردنی سەرکەوتنی زیاتر بۆ ئەکادیمیا، هەر هەبن و سەربەرز بن.

8 months, 1 week ago

سلام علیکم ورحمة الله وبركاته
وەک بەشداربویەکی گروپی پێنجەمی چالاککردنەوەی پێشکەوتو الحمد للە کەخول کۆتایی هات ?هیوادارم کەبوبێتە مایەی سوود بۆخۆم وهەمو بەشداربوان ?

بۆیە پێم خۆش بوو فیدباکی خۆمتان بۆبنێرم .....
ئەوەی ڕاستی بێت ئەم خولە لەئاست چاوەڕوانی مندا نەبوو?بەڵکوو زۆرزیاتر بوو ?
خولێک بو تەواوگرنگە بۆکەسێک یادگەی خوێندبێت چونکە تەواوکەریەتی لێرە فێردەبێت وتێدەگەیت بەجۆرێک کەدیدگاو ڕوانینت فراوانتر دەبێت .?
ئەوبابەتانەی لێرە دەخوێنرێت بۆهەموو کەسێک گونجاوە بەتایبەت بۆ مامۆستایان وپەروەرشیاران وقوتابیانی ئامادەیی وپەیمانگاو زانکۆ تەنانەت دوای زانکۆش ،چونکە بەڕوانینێکی ترەوە ژیان دەکەیت ومامەڵە دەکەیت .?
سوپاس بۆخوا هەستم بەگۆڕانکاری کردوە لەڕووی خۆڕێکخستن ودیدو ڕوانین وتێگەیشتنی قوڵی زیاتری بابەتەکان .....

جابابێمەباسی کەیسەکان? کۆمەڵە بابەتێک بوون تاوەسفیان بکەیت کەمە ⚡️ هێندە چێژبەخش وتازەبون کەدەستت پێ ئەکرد دڵت نەئەهات دەستی لێ هەڵگریت   نازاانم وەسفی کامیان بکەم چونکە ئەم کەیسانە
ئەستێرەکانی ئاسمانی یادگەی پێشکەوتوبون⭐️? لەهەرکامیان بڕوانیت ودانیشیت لەگەڵی کۆمەڵێ سوودی تایبەتی خۆی پێ ئەدایت ،?جەوهەرگەرای پێناساندم ?وپاشان فێری کردم کەچۆن دووجاربیربکەمەوە? وەفێری کردم چۆن بەخێرایی زانست فێربم ومەرجەکان و وێستگەکانی فێربونی پێ ناساندم بەوەش ئاشنابوم کەکاردواخستن چ دەردێکە هەرکێ توشی بێت بەزەحمەت لێ ی ڕزگارئەبێت .
ئەوچێژەشی پێبەخشیم کەچۆن بچمە دۆخی تێگەیشتن و  لێشاوە،   شتێکی نایابتر?تابیرکردنەوەمان سنوردارووتەسک نەبێت پاڵنەروو ?شێوازەکانیشی پێ ئاشنا کردین ?..

جێگەی خۆیەتی کەلێرەوە دەست خۆشی لەمامۆستای بەڕێزمان م .زانیار   بکەم  کەزۆر هێمنانەو بەدڵسۆزی و پڕ زانستیانە شەن وکەوی کەیسەکانی بۆدەکردین ? وبابەتەکانی بۆشی دەکردینەوە ?،بەڕاستی م.زانیار ناوەکەی بەخۆیەوەیەو پڕاو پڕە لەسیفاتی جوان ،گەنجینەی یادگەی پێشکەوتوە ?خوای گەورە سەرکەوتوو سەرفرازتان بکات...

لەبیری نەکەین داینەمۆی خول م.ئاوات ی بەڕێز ?هەرساتێک ولەهەرشوێنێکەوەگوێت لەوتەکانی بێت دڵنیابە سودوقازانج دەکەیت? کەسێکی بەوەفاو دەم و دڵ  ڕاست وڕاستگۆیی پێوەدیارە خەمخۆرە ،دڵسۆز بۆمیلەتەکەی بۆکارووپیشەکەی نمونەت زۆربێت ئێمە پێویستمان پێتە بەردەوامبە? وخواپشت وپەنات بێت ...

شتێکی ترکەپێویستەتیشکی بخەمەسەر وانەکانی ئەپەکەیە پڕزانیارو تازەگەری ،خۆشحاڵم کەلەناوکوردا کەسانێکمان هەیە گرنگی بەوبابەتانەدەدەن ئەمانە پێیان ئەڵێن خزمەت ،شایانی ئەوەی هەیە بخرێنە ناو بابەتەکانی خوێندنگەکان? بەهەمووئاستەکانیان و زانکۆوپەیمانگاکان ،بەڕاستی ئەرکتان کێشاوە وجێدەستان دیارە ..?
بەڵام یەک تێبینی بچوکم هەیە لە باسی ڤیتامینەکان دەنگەکەی کزەو ڕون نیە ?

یەکێک لەسیفاتە جوانەکانی یادگەی پێشکەوتو تازەگەریەکەیەتی داواکارم لەستاف ئەم سیفەتە لەدەست نەدەن کەگەورەترین هۆی پێشکەوتنی خولە .
ئەوەش لەبیرنەکەین دەست خۆشی وڕێزووخۆشەویسیم بۆمامۆستایانی
ئازیزوخۆشەویست??
م.ڕۆژین ?،
م.هەنار?
،م.شاگوڵ?
،م.ئەوین?
بەڕێوەبەرانی گروپ زۆربەجوانی  وئەکادیمی ولێبڕاوانە وەڵامی  گرێ وپرسیارەکانیان دەداینەوەو سەرپەرشتیارانێکی دڵسۆزوو خەمخۆر بون خواپایەدارتان بکات ئازیزانم.❤️
دڵنیام کۆمەڵەکەسانێکی تر هەن کەلەپشتی ئەمکارەگرنگەوەن وناویان دیارنیە خواپایەدارتان بکات وسەرکەوتوبن لەکاروژیان وپیشەتاندا ....?

بەڕێزان ئەم میلەتە پێویستی بەچەندەها ئاوات ئەکادیمیای ترهەیە ،خۆشحاڵم کەتوانیوتانە ئەم هەموو گەنجە سەرقاڵ بکەن بەزانست وزانیاریەوە هەموو وێنەی هەنگ? ئاسا لەدەوری شانەکۆبونەتەوە دڵنیام کەڕۆژێک شیلەی ?ئەم بەرهەمە تەشەنەدەکات وهەموو لایەک دەگرێتەوە،بۆیە بەردەوام بن  ووریابن لەمپەڕوو ئاستەنگەکان نەتان وەستێنێت ? ،ئەمەی ئێوەدەیکەن ئەمەدڵسۆزیەبۆگەل ونیشتمان خاک ووەتەن ئەمە کارکردنە بەکرداری بۆبەرەو پێشچونی میلەت ،ئێوەن بەڕاستی لەخەمی گەنجاندان.

خواسەرفرازووسەرکەوتوتان بکات ...
خواپاداشتی بەخێرتان بداتەوە ....
هەربمێنن بەخێروو خۆشی ....
میلەت داهاتوی ڕوونە ئێوەی هەیە ....

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 2 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 3 weeks ago

Last updated 3 months ago