Paşay Baran

Description
🔶ئەگەر مردم
شێعرەکانم بۆ شێتەکان بخوێننەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔶کاناڵی تایبەتی حسێن جەوانشیر(پاشای باران)
🔶شێعر و وەرگێڕان


🔶پەیوەندی:
@pashaybaran1
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago

1 week, 1 day ago

مرۆڤی مودێڕن، بە پەیکەرێک بەراورد دەکات کە تێپەڕینی زەمەن، شەپۆلەکانی دەریا و تۆفان جۆرێ سیمایان شێواندووە کە چیتر جیاوازی وەک نموونەیەک لە گەڵ دێوێکی دڕندانە نییە.
هیوادارم گرنگیی ئەدەب و بایەخەکانی، بۆ ژیان و چۆنیەتییە هەتاهەتاییەکانی، هانمان بدات
زۆرتر و بەقووڵی بخوێنینەوە.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@DengiKurdistan

@baranstani1

1 week, 1 day ago

🔺زایەڵەی ژنان لەشارێکی سووردا

سروە مەجیدی

🖊ژنان بە داکۆکیکردن لە سەر بنەمای بنەماڵە و ئەو ئەرکانەی کە بۆیان دابین کراوە بەردەوام لە ژێر گوشارگەلێکی سەختدان. ژنان به هۆی ئەو ئەرکانە‌وە که بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی بۆیان دیاری کراوە،  بەردەوام لەژێر سەرکوتکاریدا بوون و هەن.

لەم شارەش ژنان بە هەموو ڕەگ و ئێسقانیانەوە، هەستیان کردوە بەوەی،  پیاوان بڕیاردەدەن بۆ بوون و نەبوونیان. هەرچەند ژنان بە درێژایی مێژوو لە بەرە جۆر بە جۆرەکانی ژیاندا ڕۆڵێکی تایبەت و گرنگیان لە کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیدا گێڕاوە، بەڵام بە
بێ ئازادی تەواو، ناتوانن پێگەی شیاوی خۆیان هەڵبژێرن و ناچار گوێڕایەڵی پیاوانن و لە بازنەیەکی بەتاڵدا ژیانێ پڕ لە زۆڵم و نابەرابەری دووپات دەکەنەوە.
ژنان لەم شارەدا بەردەوام خەریکی شەڕێکی جەرگبڕن! شەڕ لە گەڵ کۆمەڵگا و نەریتێک کە بەردەوام دەڵێیت:ئەی ژن، بوونت جگە لە زگ‌وزا و دامرکاندنی شاوەتی پیاو، سوودێکی نییە.
لە کۆمەڵە چیرۆکی" زایەڵەی شارێکی سوور" له نووسینی "شاناز جەوانشیر"،  زۆرتر تیشک خراوەتە سەر هەستە ژنانەکان و ...

و لایەنە شاراوەکانی دەروونی ژنان. شاناز، بە هەناسەیەکی ژنانەوە، گێڕانەوەی تێکەڵ بە نەریتەکان کردووە و بە کەڵک وەرگرتن لە کەش‌وهەوای بوێرانەی چیرۆکی سەردەم، توانیویە، چوارچێوە سواو و داڕزیوەکان بگۆڕێ و سەربوردەی ژنانێک کە بەردەوام بەربەستگەلی جیاواز و هەمەچەشنیان لە بەردەمدایە و هێز و دەسەڵاتی زاڵ ناهێڵێ نق بکەن و دەرد وئازاری خۆیان ببێژن، بگێڕێتەوە. لەم زایەڵە‌دا دەنگی ژنە خامۆش کراوەکان ئاخنراوە بە ڕەنج و داهاتوویەکی ترسناک و ناڕوون. سەدایەک، کە ڕووی ڕەهای پیاوسالاری لەم کۆمەڵگا ئاشکراتر دەکات و هەموو ئەو ماف و حەقانەی که لە ژن زەوت کراوە، لە ژێر ڕکێفی نێرینەدا، دەردێنێ و بە "کۆڵانی بنبەست"دا، لە ناخی دڵەوە بە مەرگی بڤەکان، دڵخۆشمان دەکات و بە زمانێکی ژنانە دەڵێت:"ئەو کچەت نەدیوە هەرتای تۆیە، بزانە چەندە عاقڵە وستەی لێوە نایەت"!
ئەمە ئێشێکی بێبڕانەوەیە لە ژیانی ئەو کچانەی کەخەتەنە کراون و دەکرێن.
ئەمانە خەون نین، ڕاستیە پێچ و قەمچدارەکانی ژیانی ژنن. تەنانەت چێژی سێکسیان لێ زەوت دەکرێ. ئەم چیرۆکە هونەرییانە، بێگومان بەدیهێنانی جیهانێکی تازەن. ڕووداوەکان چیرۆکی ژنانێکن کە ناوێرن باس لە کێشە و گرفتەکانی خۆیان بکەن. ژنانێ کە دڵەڕاوکێ و نائەمنی تەواوی ژیانیانی گەمارۆ داوە. کەسێتی و پاڵەوانگەلێ کە پێوەندییان لەگەڵ واقێعی عەینیدا، زۆر نێزیک و بەرچاوە.
چۆکدادانی ژنان لە هەمبەر کولتوور و ئاییندا، لە کۆنەوە هەتا ئەمڕۆ بەدی دەکرێ.
ئەگەر ژنان لە بڕێک قۆناخی مێژووییدا پێشکەوتوون و لە ڕیزی خەبات و شەڕدا بوون،  بە هیچ جۆرێک بە واتای بەرزبوونی ئاست و ڕێزی ژنان نەبووە و سێبەری چەقبەستووی پیاوان بە سەر هەست و بوونیانەوە هەمیشه دیار بووە.
کاتێ دەمی حەوا دەبەستن و ناهێڵن وزەی لێوە بێت، ئەو دەم داخستنە لەلایەن باوک و براکانی حەواوە، ناهێڵێ بە دروستی باسی دەسدرێژییەکەی لە سەرخۆی بکات! لێرەدا باسی کچێکی بوێر وئازا ئەکرێ کە بە بێ ئیزنی باوک و برا، ناتوانێ ڕاستیەکان بێژێت! چیرۆکێ لێوڕێژ لە پارادۆکسی پاکی و ناپاکی "حەوا بە سنوورەکانەوە" بێجگە لەوەی دەسدرێژی کراوەتە سەری، بڕیار ئەدەن لە سەر هەست و بوونی و دەیبەنە سەر سنووری تاریکی و تەنیایی، وەک بوونەوەرێکی نامۆ و پیس، بەجێ دەهێڵن! ئەیژیتا تەنیا کاتێ تاوان، تاوانە کە ژنێک کردبێتی! ئەمە ئەوە دەچەسپێنێ کە دیکتاتۆریەتی لە ڕادەبەدەری پیاوان، ژنان لە ژیانێکی ڕەوا و ئینسانی دوور دەخەنەوە و ناچاریان دەکات لە هەمبەر مافە ڕەواکانیاندا وەک تاکێکی شکستخواردوو بدرێنە قەڵەم و فزە نەکەن.
لە چیرۆکی"زەوی سەخت و ئاسمان دوور" تراژیدیای کوشتن و بڕین، تەفروتووناکردن بەردەوامە. نووسەر دەمانباتە ناخی بەسەرهاتی زۆرێک لە ژنان، دایکان، خوشکانی ئەم سەردەمە کە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا بە شوێن کوژراوە نادیارەکانیانا دەگەڕێین.
ئەم چیرۆکگەلە، لە بنەڕەتەوە ئەو گوشار و زەختە لە ڕادەبەدەرانەی کە ژنان بە گشتیی، بە هۆی لە ناوچوون و کوژرانی منداڵ و برا و باوک و کەسوکاریانەوە، دەیچێژن و ئێسک و پرووسکی ئازیزانی خۆیان، بۆ ماوەیەکی کورت دەبیننەوە. "پەنجە کرمتێدراوەکانی براکەم بە دەستەکانمەوە هاتبوو: سیامەند"!
نووسەر جیهانی واقێع، کە لێوانلێوە لە خەم و شەڵاڵی خوێن و نایەکسانییە، بۆمان وێنا دەکات.
شاناز توانیویە ڕۆبچێتە ناخی کەسێتی و پاڵەوانەکان و ڕواڵەتێکی ئەدەبی جوانمان لە دەرد و ئازاری ژنانمان بۆ دەربخات. ژنانێک کە دەمامکی ناحەزی شاردنەوەی ناشیرینەکانی دەسەڵات، لادەبەن و گوزارشت لە مرۆڤی  کۆمەڵگایەک دەکەن وەک ئەوەی ڕۆسۆ لە وتارێکدا لەبارەی نایەکسانییەوە دەیکا.

1 week, 4 days ago

"بیری ئەو سروودانەم کردووە..."

بیری ئەو سروودە شۆڕشگێریانەم کردووە
وا جەنگاوەرەکانی مردوون
بیری خۆم
ئەودەمانەی
ژنێک پێی کوتم:
ـ لەکۆتایی ئەم سروودانەدا
خۆمان بۆ کوێ دەچین؟
من کوتم:
ـ بۆ وڵات!

ئێمە کاتێک دەکەویین
دەزانین دڵنیایی هەمیشە شتێکی باش نییە
ئێمە لە کۆتایی سروودەکاندا کەوتبووین و
کۆتایی سروودەکان
سەرەتای وڵات نەبوو

وڵات
لەکۆتایی جەنگاوەرەکاندا
تەواو ببوو
ژن
لەکۆتایی سروودەکاندا
کاڵ ببۆوە
کاڵبوونەوەی ژن
سەرەتای گۆڕستان بوو...

لەگۆڕستاندا هەر مردووەکان دەژیان و
ئەو شاعیرە کێلنووسانەی کەوا
ژیانیان لە بیر چبۆوە و
من کەوا
بیری ئەوسروودەشۆڕشگێڕیانەم کردبوو
کە هێشتا جەنگاوەرەکانی زیندوو بوون و
بیری ژنێک
کە گشت ڕێگەکانی
بە وڵات دەگەیشت.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لە" باخچەی پاشا"وە

@baranstani1

2 months ago

"**هزری کوردی لە نێو فۆلکلۆردایە"

کورتە باسێک لەسەر
"خولیاکانی کەوشەنی با"
جوتیار قارەمانhttps://youtu.be/lBMdXaW7Mik?si=cq3OHIl_wgrOuKvj ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ**@baranstani1

2 months ago

کچی زستان

بابەت: گۆرانی
دەنگ: حەمید بانەیی
شێعر: ئازاد مارف
فایل: MP3

@xunyager

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

@baranstani1

2 months, 3 weeks ago
بە پێی هەواڵی هاژەنیوز:

بە پێی هەواڵی هاژەنیوز:
ڕۆماننوسی ناوداری کورد فەتاح ئەمیری کۆچی دوایی کرد

بەپێی هەواڵی هاژە؛ ئێوارەی ئەمڕۆ، شەممە ڕێکەوتی ١ی بەفرانباری ١۴٠٣ی هەتاوی، ڕۆماننووسی ناوداری کورد لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.

بڕیارە تەرمی ئەم خوالێخۆشبووە سبەی لە گۆڕستانی بۆکان بە ئامادەبوونی جەماوەری لە تەنیشت گۆڕی مامۆستا حەقیقی بە خاک بسپێردرێ.

فەتاح ئەمیری ساڵی 1325ی هەتاوی لە گوندی مەنیچەر لە محاڵی ئاختاچی لەدایک بووە.
ڕۆمانەکانی "هاوارەبەرە"، "میرزا" و "زیندە‌خەو"، "گێژەڵووکە" و "خەم و خەیاڵ"ی نووسیوە و بڵاو کردۆتەوە. لە گۆڤاری "سروە"دا کاری کردووه و "سروەی ئازیز" وەک بۆڵتۆن له‌سەر ئه‌رکی ئه‌و بڵاو بۆته‌وە. خانەنشینی ئیدارەی کارەبای بۆکان بووە.

ـــــــــــــــــــــــــــ

@baranstani1

3 months ago

مەرگەژی

بڕوا دۆڕاوەکان
بە هەر وشەیەک بنووسیتەوە
دیسانیش هەر بە بێدەنگی دەگەن و
من بێدەنگ
لە دۆڕاندنەکانی خۆمدا دانیشتووم
لەنێو ئەو خەڵکە لەخۆڕایانەی
بە وشە کۆنە دوورەکانیانەوە
لە ناڕووداوەکان دەدوێن
ناڕووداوێک
لە چەشنی مەرگی من و
من
بۆ بێدەنگی چووم
بێدەنگییەک وا
هەرچەن بمەوێ
بە هیچ وتەیەک ناگات و
دەبێ
گشت ئەم ئێشانە بەتەنیا بپێوم
کاتێک ماندوو
لە بڕوا دۆڕاوەکانم دەڕوانم و
مردوویەک
وا ساڵگارێکە
خەریکە لە بوومەڵێڵی بێهوودەییەکدا
ون دەبێ ...

ـــــــــــــــــــــــــــ

@baranstani1

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 9 months, 4 weeks ago