?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago
اللهم صل وسلم على نبينا محمد ✨🤍
-
𝙳𝙴𝚂𝙸𝙶𝙽𝙴𝙳|تصميم•@banday_allah0
چەند خاڵێک بۆ ئەوانە یادی لەدایك بوونی پێغەمبەر ﷺ دەکەنەوە کە ئایە بیدعەیە یان بیدعە نیە؟
بزانە ئەم ئیسلامە دینێکی تەواو کاملە هیچ کەم و کوڕییەک و نوقستانیەکی تێدانیە، پێویستە بەزیادەی هیچ کەسێك نیە دینێکە لەو پەڕی تەواوەتی دایە. بۆیە هەرشتێك لەم ئیسلام زیاد بکرێت بەناوی دین ڕەت دەکرێتەوە.
جا بابزانین یادی لەدایك بوونی پێغەمبەر ﷺ چیەو چۆنە، ئایە بیدعەیە یان بیدعە نیە؟
۱- پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێ:(( هەر کەسێك شتێك لەوەی من هێناومە زیاد بکات و فەرمانی منی لەسەر نەبێت ڕەت دەکرێتەوە)) ئەم یادەش بەم شێوەیە فەرمانی لەسەر نیەو ڕەت دەکرێتەوە.
۲ - پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێ:(( هەموو زیاد کردنێك لەدین گومڕاییە وەهەموو گومڕاییەکیش لە ئاگردایە)) مەولودیش لەوانەیە کە زیاد کراوە لەدین و بۆیە ئەنجامدانی گومڕاییە.
۳ - الله تعالی دەفەرمووێ:(( ، ئهمڕۆ ئاین و بهرنامهکهتانم بهکۆتایی گهیاندو نازو نیعمهتی خۆمم بۆ تهواو کردن و)) کەواتە بەرنامەکەی الله تعالی تەواو بوو مەولودیشی بەم جۆرە تێدا نەبوو، کەواتە گەر بڵێی مەولود خێرە دەبێت بڵێی بەرنامەی الله تەواو نەبووە!
٤ - پێغەمبەر ﷺ دەفەرمووێ:(( ....... ئەوەی خێرە پێم ڕاگەیاندوون.....)) کەواتە خێرەکان لەلایان پێغەمبەر ﷺ پێمان ڕاگەیاندراوەو مەولودیشی تێدا نەبووە بۆیە مەولود خێری پێوە نیە.
٥- هەروەها ئەنجامدانی مەولود بەم شێوەیەی ئێستا گۆڕینی بەرنامەی پێغەمبەرە ﷺ چونکە پرسیار لەپێغەمبەر ﷺ دەکەن کە ئایە بۆ دووشەم بەڕۆژو دەبێت دەفەرمووێ: لەبەر ئەوەی لەم ڕۆژە لەدایك بوم.... کەواتە یادی لەدایك بوونی خۆی بەبەڕۆژو کردنەوە کردووە نەك بەئاهەنگ گێڕان و پاقلاوەو شەربەت خواردن تێکەڵاوی ژن و پیاو.
٦- ئینجا ڕۆژی لەدایك بوونی پێغەمبەر ﷺ دیارنیە زانایان دەیان وتەیان لەسەر هەیە هەندێک دەڵێن لەمانگی ڕەمەزان هەندێک دەڵێن یەکی ربیع الاول هەندێک دەڵێن هەشت هەندێک دەڵێن نۆ هەندێک دەڵێن دوازدەی ربیع الاول، وەهیچیش بەبەڵگە نیە چونکە ڕۆژەکە دیارنیە، بەڵام هەموو زانایان کۆکن کە لە دوازدەی ربیع الآول کۆچی دوای کردووە بۆیە چ وەڵامێک دەدەیتەوە لە قیامەت کاتێک الله تعالی پێت دەفەرمووێ: پێغەمبەر ﷺ لەم ڕۆژە مرد تۆش ئاهەنگت دەگێڕا؟!
۷ - ئینجا مەولود بۆ ماوەی چوارسەدساڵ نەکراوە دواتر شیعەکانی مصر دایان هێنا، بۆیە چۆن کارێک دەکەیت هیچ لەصەحابەو تابعین و چوار مەذهەبەکان ئەنجامیان نەدابێت، چۆن شوێنی شیعە دەکەویت.
بۆیە گەر دەتەوێت مەولود ئەنجام بدەیت ئەوە دەبێت بڵێی پێغەمبەر ﷺ نەیزانیوە مەولود خێرە بۆیە نەی کردووە وەیان دەبێت بڵێی پێغەمبەر ﷺ زانیویەتی بەڵام شاردیتیەوە لەخەڵک وەیان دەبێت بڵێی من لەپێغەمبەر ﷺ شارەزاترم الله پەنامان بدات کەهەرسێکیان کوفرە
بۆیە واز لەکارێک بهێنە کە پێغەمبەر ﷺ و ئەبو بکر و عمر و علی و عوسمان طلعە و ابو عبیدەو سعد بیلال و عمار و عائشە و فاتمەو حسن و حسێن و عباس و ابن مسعود رضی الله عنهم وە عروەو سعید و حەسەنی بەصری و ابن مبارەک و حەنەفی و مالک و شافعی و احمد و بخاری و مسلم هتد نەیان کردبێت چۆن تۆ دەیکەیت. ئایە تۆ لەوان شارەزاتری ئایە تۆ لەوان پێغەمبەرت ﷺ زیاتر خۆشتر دەوێت؟!
بۆیە ئەنجامدانی مەلود ڕێگەپێنەدراوە بیدعەو گومڕاییەو چونی جائز نیەو خواردنی مەولودیش ڕێگە پێنەدراوە.
.....
#بەشانازیەوە_محمد_ﷺ_پێشەوامە
ــــــــــ
ـــــــــــــــــ
@banday_allah0🪴
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
Last updated 3 months, 1 week ago