❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago
#چالاکی یانەی شاخەوانی و ڕازەوانی ئەورازی بۆکان.
ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 3:30ەی پاش نیوەڕۆ بە ماشێنێکی وەن بەرەو دزێی مەرگەوەڕ ڕێکەوتین و تاریکانێ گەیشتینە خانەقای شێخی گیلانیزادە و شەوێ لەوێ ماینەوە. سەرلە بەیانی کاژێر 5 هەستاین و پاش خواردنی تەحەشتیەکی تایبەت کەلووپەلمان پێچاوە بەرەو دوو ڕێیانی پێش گوندی کۆڵەبی، کاتژمێر 7 گەیشتینێ و ملی ڕێگای بەستەڵەک و بەفراوی "بۆزی سینا" مان گرتەبەر و پاش بفر بڕینێکی قورس و زۆر کاتژمێر 12:30 گەیشتینە بناری بۆزی سینا. پاش کورتە وچانێک و گەروو تەڕ کردنێک بەرەو سەرێ هەڵکشیان و دەوری1:30 گەیشتینە ناو قەدی کێوەکە و بڕی 40خولەکمان مابوو بۆ سەر لووتکە بەڵام لەسەر پێشنیاری من و پەسندی هاوڕێیان وامان بەباش زانی بەهۆی کورتی ڕۆژ و شەکەتی هاوڕێیان به بڕینی ئەو هەمۆ بەفرە و ساردی کەشوهەوا، ئەگری ئەوە هەیە لە گەڕانەوەدا تووشی کێشە ببین و بەر تاریکی بکەوین. هەر بۆیە بەرەو خوارێ داگەڕێین و کاتژمێر دەوری 4:30 گەیشتینەوە ناو دێ.
https://www.instagram.com/p/C8Bm2o7omPO/?igsh=YWY5bHo0NG0wN3dx
دیارە وەرزشی شاخەوانی کێبەرکێی نییە و تەنیا تەیاری پێویستە بۆ مانەوە لە ناو سرووشتدا، ئەڵبەت زانستی هەڵسووکەوتی گەڵ سرووشتیش لەبیر نەکەین.
لە ورزشی شاخەوانیدا کێبڕکێکە لەناو جەغزی مێشک و ناخی شاخەوانەکە دایە، دیارە سرووشت لەسەر ڕەویشتی خۆی دەڕوا، شەرم ناکا و ئاوڕ لە هیچ زیڕۆحێکیش ناداتەوە. جا هەر بۆیە کاتی وا دەبێ مەودا بدەی بەو زانست و بەسەرهاتی چەن ساڵەی هەڵسووکەوتی گەڵ سرووشت و بهێڵی ئەو بڕیار بدا و جوابی ئەو هەراوهوریایەی ناو مێشک وا پیاو دەخەڵەتێنێ و دەڵێ: کورە جا شتێکی وات نەماوە بڕۆ، بۆ گەڕانەوەش خودا گەورەیە!/ وەڵاهی تۆ شاخەوان نی دەنا چۆن ئەو بڕە ڕێگایەت ماوە بۆ لووتکە ناڕۆی؟ ئەی سبەینێ لەناو خەڵکی دەڵێی چی؟/.... نەدەیەوە و بە سڵامەتی بگەڕێیەوە. (لێرەدا دەتوانین بڵێین ئەو شاخەوانە لە کێبەرکێی هەراوهوریای ناو مێشکی لەگەڵ سرووشت و ڕاستییەکانی سەرکەوتوو بووە. ئەوەش بزانین؛ "تەنیا کێبەرکێیەکە کە بە دۆڕاندنەکەی ئەڵبەت بە سرووشت، دەیبەیەوە و مرۆڤ پێی ژیرتر و گەورەتر دەبی" )
https://t.me/owraz_boukan_mountain_climbers
بەرپرس و نووسینی دەق؛ هاوڕێ سەلاح ئاتەشبار.
برواری 11,12ڕێبەندانی 2724.
بەناوی خوڵقێنەری چیاکان.
"چالاکی شاخەوانی یانەی ئەورازی بۆکان، بۆ چیای بەردەڕەشی جەوشەن لە ناوچەی سەرشیوی سەقز.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 25ی خەزەڵوەری 2724ی کوردی، گرووپێکی 8 کەسی سەربە یانەی ئەورازی بۆکان، کاژێر 6ی بەیانی بە دوو ماشێن بەرەو ناوچەی سەرشیو بەڕێکەوتین. لە نێو گوندەکانی سەرسێف و عەڕەبەلەنگەوە چووینە گوندی جەوشەن و لە سەرووی نێو دێوە ماشێنەکانمان ڕاگرت و کۆڵە و کەلو پەلمان پێچاوە و گورج و گۆڵ، کاتژمێر 8 لە وشکە سەرمایەکی بەرەبەیانی پاییزیدا بۆ ڕێپێوان خۆمان لێ تەیار کرد و بە سەر چیمەن و بەرد و خۆڵی زوقماویدا هەنگاو، هەنگاو کەوتینە سەر یاڵ و شاخەڕەشە تەمگرتووەکەی ناوچەی سەرشیو. ئەو ناوچەیە بە چوار وەرزە ڕەنگین و دڵڕفێنەکەی، چیرۆکی نیشتمانی بەهەشت ئاسا و مێژوووە غەڕڕەکەی و هەزاران حیماسە و خۆڕاگری بۆ ئەویندارانی سرووشت و چیا دەگێڕێتەوە. ئێمەیش بە پێی ئەم ئەوین و خۆشەویستییە ڕوومان کردە ئەم ناوچە ڕەنگینە بۆ گەشت و سەیران و سەرکەوتن بەسەر شاخە سەرکەشەکەی بەردەڕەشدا. یەکەم یاڵمان دوای 1و نیو کاژێر ڕێگا بڕین بەجێهێشت و لە نێو بەردە ڕەشەکاندا بۆ خواردنی چاشتانە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دانیشتین و پاشان بەرەو لووتکە هەڵکشاین. کەشو هەوایەکی لەبار و ورە و وزەی بەرزمان هەموو شتێکی بۆ مسۆگر کردنی سەرکەوتنێکی تر ڕەخساندبوو، تاوەکو کاتژمێر 45 :11 ی پێش نیوەڕۆ گەیشتینە سەر لووتکە و بەردەڕەشەکەی جەوشەنمان جارێکی تر خستە نێوە کارنامەی چالاکییەکانی یانەی ئەورازەوە. بۆ ماوەی سی تا چل خولەک لە سەر لووتکە بۆ پشوودان و وێنەگرتن ماینەوەو دواتر بەرەو دۆڵە ڕەنگینەکەی داوێنی بەردەڕەش، داگەڕاین. کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ گەیشتینە شوێنی ماشێنەکان و هەر لەو شوێنە بۆ خواردنی نان و چایی ناوڕۆژ دانیشتین و بۆ ماوەی کاتژمێرێک کاتمان بە سەر برد و پاشان سواری ماشێنەکان بووین و لە شوێنەکەی خۆمانەوە بەرەو بۆکان گەڕاینەوە و کۆتاییمان بە پڕۆگرامەکە هێنا.
بەڕێوەبەر: یانەی شاخەوانی و ڕازەوانی ئەورازی بۆکان.
https://www.instagram.com/p/DChQC27JoUq/?igsh=anZmbG1rYjVwNGY3
بەرپرس: لوقمان ژیلەمۆ.
نووسینی دەق: ئیبڕاهیم ئیسماعیلی.
https://t.me/owraz_boukan_mountain_climbers
پڕۆگرامی گەشتیاری سرووشتی یانەی ڕازەوانی و شاخەوانی ئەورازی بۆکان بۆ دۆڵی خدراوێ لە ناوچەی پیرانشار.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 1ی خەرمانانی 2724ی کوردی، گرووپێکی 13 کەسی کاتژمێر 30 :2 دوانیوەڕۆ لە بۆکانەوە بەرەو پیرانشار وەڕێکەوتین. پاش3 کاتژمێر، گەیشتینە پیرانشار و بەرەو دۆڵی خدراوێ ڕۆشتین ماشێنەکانمان لە سەر باریکەڕێگای سەرەتای دۆڵی خدراوێ بە جێهێشت و بڕی کاتژمێرێک بە پێیان ڕێگامان بڕی تا شوێنێکی باش ببینینەوە و خێوەتەکانمان هەڵدا و شەوێکی خۆشمان بە تەباوڕەبایی ڕابورد. بەیانی ڕۆژی هەینی پاش خواردنی چاشتانە لە نێو سرووشتێکی دڵڕفێن و لە گەڵ خوڕەی ئاوی بناری قەندیل بەرەو تەنگە دۆژە ڕێگامان بڕی و لەو سرووشتە دڵڕفێنە چێژمان برد. لە پشت تەنگە دۆژەوە بۆ ماوەی کاتژمێرێک بە شەڕە ئاو و شۆخی و پێکەنین و یەکتر لە ئاو هەڵکێشان، کاتێکی خۆشمان پێکەوە ڕابووارد و دواتر بە جلوبەرگی خووساوەوە بەرەو شوێنی خەیوەتەکان گەڕاینەوە و پاش پشوودان و خواردنی ژەمی ناوڕۆژ بارگەوبنەمان پێچاوە و بەرەو ماشێنەکان گەڕاینەوە. پاش ڕۆژ و دانێک گەڕان و کات ڕابووردن ئەو سرووشتە دڵڕفێنەمان بەجێ هێشت و بە ماشێن بەرەو بۆکان گەڕاینەوە و کۆتاییمان بە گەشتەکەمان هێنا.
https://www.instagram.com/p/C8Bm2o7omPO/?igsh=YWY5bHo0NG0wN3dx
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 2 weeks ago