م.یادگار موهاجیری

Description
سەلەفی ئومەت ئەفەرموون :

گەورەترین سزا و عقوبەی اللە تعالی بۆ بەندە لە دنیا ئەوەیە : لەسەر باطڵ و گومڕایی بێت، بەڵام وا بزانێت لە سەر حەق و هیدایەتە !!
Advertising
We recommend to visit

Last updated 2 weeks ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 5 days, 5 hours ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 2 months, 2 weeks ago

1 week, 2 days ago

بەس موسڵمان حەقی گلەی هەیە ،کەسی دی نا

مامۆستا یادگار موهاجیری

2 weeks, 3 days ago

ئاگاداری زمانت بە لە خێر نەبوو مەیدوێنە

مامۆستا یادگار موهاجیری

3 weeks, 1 day ago

قَالَ: يَا عُمَر هِيَ أَيَّامٌ وَنَمضِي.

فەرمووی ؛ عمر ئەوانە ڕۆژانێکن و ئێمە دەڕۆین ..

3 months, 2 weeks ago

فمن بلغته رسالة محمد صلى الله عليه [وآله] وسلم، وبلغه القرآن فقد قامت عليه الحجة فلا يعذر
هەرکەســێ پەیامی محمد صــلی الله علیە وسلم ـی گەیشـتێ و قوڕئانی گەیشتێ ئەوا ئیقامە حوجەکـــراوە وعوزری بــۆنیە .

[ الدرر السنية ١٠/ ٣٦٥ ]

‏⑩ الشيخ إسحاق آل الشيخ ـدەفەرموێت

كل من سمع بالرسول ﷺ وبلغه القرآن فقد قامت عليه الحجة.

هەموو کەسێ ناوی پێغەمبەری بیستبێت و قوڕئانی پێ گەشتبێت ئەوا ئیـقامە حوجەکراوە .
[ تكفير المعين /صـ - ١٤ ]

①①شێخ سليمان بن سحمان ـدەفەرموێت

فمن سمع الآيات القرآنية والأحاديث النبوية، فقد قامت عليه الحجة وإنْ لم يَفهمْها.

هەرکەسێ ئایەتە قوڕئانیەکان و فەرموودەکانی پێغەمـبەرصلی الله علیە وسلم ـی بیست ئەوا ئیقامە حوجەکراوە ئەگەرچــی لێشی تێنەگات

[ كشف الأوهام (١١٧-١١٨) ]

3 months, 2 weeks ago

ئەوکەســەی قــورئان ـی پێ گەشتبێ ئیقــامە حوججە کــراوە
موڕجیئەکــان قوڕئان وسونەت بەئیقامەحوجە نازانن بەڵــکو بڕوایان وایە ئیقامە حوجە بریتیە لەفەتوای زاناکانی خۆیـان و ئیقامە حوجە بەدی نایەت بەگەیشتنی قورئان وسونەت بەخەڵکــی

الله تعالى: ـدەفەرموێت
{قُلْ أَيُّ شَيْءٍ أَكْبَرُ شَهَادَةً قُلِ اللَّهُ شَهِيدٌ بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَأُوحِيَ إِلَيَّ هَذَا الْقُرْآَنُ لِأُنْذِرَكُمْ بِهِ وَمَنْ بَلَغَ أَئِنَّكُمْ لَتَشْهَدُونَ أَنَّ مَعَ اللَّهِ آَلِهَةً أُخْرَى قُلْ لَا أَشْهَدُ قُلْ إِنَّمَا هُوَ إِلَهٌ وَاحِدٌ وَإِنَّنِي بَرِيءٌ مِمَّا تُشْرِكُونَ} [الأنعام: ١٩].

پێیان بـــڵێ شایەتی کێ لەهەموو شایەتیەکـ مەزنترو گرنگتـــرە بۆ ڕاستیى پەیامبەرێتى من؟
بڵێ زاتی الله کــــە لەهەموو شایەتێک گەورەترو بە ئاگاترە لە نێوانماندا شایەتە بۆ ڕاستیى من
وە من ئەم قورئانەشـــم بۆ ڕەوانە کـــــراوە
کە ئێوەو هەرکەسێکى تریش دەنگى ئەم قورئانەى دەگاتێ بی ترسێنم و ئاگادار کەمەوە بەقورئان
چۆن ئێوە ئەى کافرو بێ باوەڕان! شایەتى دەدەن کە لەگەڵ (الله)دا چەند پەرستراوێـــکى کــە
هەبێ؟
پێیان بڵێ: ئەگەر ئێوە شایەتى وابدەن، دڵنیابن کەهەرگیز من شایەتى نادەم کـەوا الله هاوبەشى ببێ
بڵێ: ئەو زاتـــــە هەر تاک و تەنیایەو کەسێ تر شایەنى پەرستن نیە جگە لەالله وە من بەریئم لەوەی شەریک بۆالله بڕیارئەیەن

وقال تعالى: {هَذَا بَيَانٌ لِلنَّاسِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةٌ لِلْمُتَّقِينَ} [آل عمران: ١٣٨].

ئەم قورئانە وتارو ڕوونکردنەوەیەکى گەورەیە بۆگشــت خەڵـــکی
هەمووشتێ ڕووندەکاتـــەوە
وە ڕێنمایى و ئامۆژگارییشە بۆ خۆپارێزان لەکوفر وتاوان

وقال تعالى: {تَبَارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَى عَبْدِهِ لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيرًا} [الفرقان: ١].

بڵندو گەورەیە پیرۆزە ئەو زاتــەی کە جیاکەرەوەى ڕاست لە ناڕاستى ناردە سەر بەندەى خۆى موحەممەد -صلی الله علیه وسلم- واتە قورئان تاببێتە هۆى بێدارکەرەوەو ترسێنەر بۆ جیهانەکانى پەریى و ئادەمـــیــزاد

①عبد الرزاق، لە معمر لــە قتادة دەیگێڕێتەوە لەڕاڤــەی ئایەت ـی {لِأُنْذِرَكُمْ بِهِ وَمَنْ بَلَغَ} فەرموویــەتی (أن النبي - صلى الله عليه وسلم - قال: «بلغوا عن الله، فمن بلغته آية من كتاب الله فقد بلغه أمر الله»)

پێغەمــبەر صــلی الله علیە وسلم فەرموویەتی لەالله بیگەیەنن ئەگەر هەرکەســێ ئایەتێکی لەکتاب ـی الله گەیشــتێ ئەوا فەرمانی الله ـی پێ گەیشتوە .
تفسير عبد الرزاق (ص٢٠٥)،

②ئیمــــام ـی ابن عباس ڕەزای الله ـی لێ بێت دەفەرموێت "من بلغه القرآن فهو له نذير". رواه ابن أبي حاتم (رقم ٧١٦٣).

هەرکەســێ قورئان ـی گەیشتێ ئەوا ئاگادارکرەوەیە بۆی .

③ئیمام محمد بن كعب لەڕاڤەی ئــایەت ـی: {وَمَنْ بَلَغَ} ـدەفەرموێت
"من بلغه القرآن فكأنما رأى النبي - صلى الله عليه وسلم - وكلمه".
تفسير ابن أبي حاتم (رقم ٧١٦٥)، وابن جرير (رقم ١٣١٢٠).

هەرکەسـێ قوڕئان ـی گەیشتێ وەکـو ئەوە وایە پێغەمبەری بینی بێت صــلی الله علیە وسلم و قسەی لەگەڵ کردبێت .

④مقاتل ـدەفەرموێت ("من بلغه القرآن من الجن والإنس فهو نذير له")
هەرکەسـێ قوڕئان ـی گەیشتێ لە جنۆکە و لەمرۆڤ ئەوە قوڕئان ئاگادارکەرەوەیە بۆی

⑤ئیمام ـی البغوي رحمە الله ـدەفەرموێت
"يعني من بلغه القرآن من العجم وغيرهم من الأمم إلى يوم القيامة"
واتـا هەرکەسێ قوڕئان ـی گەیشتێ لە عەجەم و جگە لە عەجەم لەئومەتەکان ـی کـە تاڕۆژی قیامەت .
تفسير البغوي (٣/ ١٣٣).

⑥شـێخ ـی الإمام محمد بن عبد الوهاب ـدەفەرموێت

وأما أصول الدين التي أوضحها اللّه وأحكمها في كتابه، فإن حجة اللّه هي القرآن، فمن بلغه القرآن فقد بلغته الحجة.

بەڵام بنەماکان ـی دین کەالله ڕونی کردۆتەوە بەموحکەم ـی لەقورئانەکەیدا ئەوا حوجەی الله قورئان ـە هەرکەس قورئانی گەیشـتێ ئەوا حوجەی پێ گەیشتوە .

[ الرسائل الشخصية ٢٤٤ ]

⑦شــــێخ عبد الله بن الإمام محمد رحمە الله ـدەفەرموێت
كثيرا من العلماء يقولون: من بلغه القرآن فقد قامت عليه الحجة، كما قال تعالى: ( لأنذركم به، ومن بلغ ﴾ [الأنعام: 19].

زۆرێــک لەزانایان دەڵێن هەرکەسێ قـوڕئان ـی گەیشتێ ئەوا ئیقامە حوجە کراوە وەکـ الله ـدەفەرموێت
(پێیان بڵێ بەم قوڕئانە ئاگادارتان دەکەمەوە و هەرکەسێکیش کەئەم قوڕئانەی پێ ئـەگات )

[ مجموعة الرسائل والمسائل ج١ ص٧٩ ]

⑧شــــێخ حمد بن ناصر بن معمر رحمە الله ـدەفەرموێت

وكل من بلغه القرآن فليس بمعذور
[ الدرر السنية: ١١ / ٧١ ]

هەموو کەسـێ کەقوڕئانی پێگەشتبێت عوزری بۆنیە .

⑨شــیخ عبد الله أبا بطين رحمە الله ـدەفەرموێــت

3 months, 2 weeks ago

ئیمام احمد لەگەڵ قورئان ـدا
عبد الله بن أحمد رحمە الله ـدەفەرمووێت
(كان أبي يقرأ القرآن في كل أسبوع ختمتين ، إحداهما بالليل ، والأخرى بالنهار .
وقد ختم الإمام أحمد القرآن في ليلة واحدة بمكة ، مصلياً به .)

بــاوکم لەهەموو هەفتەیەکدا دووجار خەتم ـی قورئان ـی دەکرد یەکیـان بەشەو یەکیان بەڕۆژ وە خەتم ـی قورئان ـی کرد لەیەک شەودا لەمەککە لەناو نوێژدا .

ئیمام احمد کەســێکی دوونیا نەویست بوە لەهەرلایەکەوە دوونیای بۆهاتبایە ڕەدی دەکردەوە
أبو عمير عيسى بن محمد بن عيسىی ـدەفەرمووێت
بەڕاستی ئیمام احمد لەسەر دوونیا زۆر ئارامگربوو زۆر لەپیاوچاکانی پێشوو دەچوو دونیایی خرایە بەردەست ڕەدی کردەوە بیدعەی بینی دژی وەستایەوە

محمد بن الحسن بن هارون :ـدەفەرموێ ( رأيت أبا عبد الله إذا مشى في الطريق ، يكره أن يتبعه أحد .)

ئیمام احمدم ئەبــینی کەبەڕێگادا ئەڕۆشت پێی ناخۆش بوو خەڵک لەپشتیەوە ڕێ بــکات .

المروذي :ـدەفەرمووێت بەئیمام احمدم وت چۆن ڕۆژت کــردەوە ؟
فەرمووی
: كيف أصبح من ربه يطالبه بأداء الفرائض ، ونبيه يطالبه بأداء السنة ، والملكان يطلبانه بتصحيح العمل ، ونفسه تطالبه بهواها ، وإبليس يطالبه بالفحشاء ، وملك الموت يراقب قبض روحه ، وعياله يطالبونه بالنفقة ؟
چۆن ڕۆژم کــردەوە کەپەروەردگارم داوای فەرزەکانم لێ ئەکات و پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم داوای جێ بەجێکردنی سونەتەکانم لێ ئەکات و دو فریشتەکان داوای چاککردنی کارەکانم لێ ئەکەن و نەفسم داوای هەواو ئارەزوو ئەکات و مەلک الموت چاودێری ئەکات بۆ ڕاکێشانی ڕوحم و ماڵ ومنداڵ داوای خەرجیم لێ ئەکەن

زكريا بن يحيى الضرير : ئەفەرمووێت بە ئیمام احمد ـم وت
كم يكفي الرجل من الحديث حتى يكون مفتياً ؟ يكفيه مئة ألف ؟ فقال : لا ، إلى أن قال : فيكفيه خمس مئة ألف حديث ؟ قال : أرجو .

پیاو بۆئەوەی فەتوابــات سەدهەزار فەرموودەی لەبەر بێت باشە ؟ فەرمووی نەخێر
تا وتم ئەی ئەگەر 500 هەزار فەرموودەی لەبەربێت باشە بۆئەوەی فەتوا بات ؟
فەرمووی ئومێد ئەکەم باش بێت (هاوار بەحاڵی ئــێمە کە هی وا هەیە دە فەرموودەی لەبەر نیە فەتوای وا ئەیـات هاوەڵان لێی ترســاون )

قتيبة ـدەفەرمووێت
: لولا الثوري لمات الورع ، ولولا أحمد بن حنبل لأحدثوا في الدين

گەر سوفیان ـی ثەوری نەبا وەرع لەناو ئەچوو گەر احمد بن حنبل نەبایە بیدعە لەدین دادەهێنرا

يحيى بن معين :ـدەفەرمووێت
ما رأيت مثل أحمد ، صحبناه خمسين سنة ما افتخر علينا بشيء مما كان فيه من الخير .

کەسم نەبینیوە وەک احمــد پەنجا ساڵ لەگەڵی بوین ڕۆژێ لەڕۆژان شانازی بەسەرەوە نەکردووین بەهۆی ئەو هەموو فەزڵ وچاکەیەی کەهەیبوە .

ژیــانی خێزانی ئیمام احمد
الإمام أحمد رحمه الله : ـدەفەرمووێــت (تزوجت أم صالح فأقامت معي ثلاثين سنة ، فما اختلفت أنا وهي في كلمة واحدة .)
کەهاوسەرگیرم لەگەڵ دایـکی صاڵح کــرد 30ساڵ پێکەوە بوین ڕۆژێ لەڕۆژان لەیەک وشەشدا ناکۆک نەبوین

ئیمام احمد 7 منداڵی هەبوو لەوانەی کەزانابوون

①صاڵح کە قاضی بوو لە اصبهان لەساڵی 266 وەفاتی کردوە
②عبدالله کەنازناوەکەی ابو عبدالرحمن ـە زانای فەرموودە بوە لەبەغداد وەفات ـی کردووە لە ساڵی 290

خەڵکــانێ ئەیان ویسیت واپیشان بـەن ئیمام احمد ناکۆکە لەگەڵ ئیمام شافعی بەڵام ئیمام احمد ئەیفەرموو
ما رأت عيناي مثل الشافعي ، وقال : إني لأدعُ الله للشافعي في صلاتي منذ أربعين سنة .
چاوانم کەسی وەکو شافعیان نەبینیوە من ماوەی چل ساڵە دووعا بۆ شافعی دەکەم لەنوێژەکانم ـدا

ئیمام احمد وکارکردن ـی بەسونەت
المروذي ـدەفەرموێت
: قال لي أحمد : ما كتبت حديثاً إلا وقد عملت به ، حتى مر بي أن النبي صلى الله عليه وسلم احتجم وأعطى أبا طيبة ديناراً _ متفق عليه _ فأعطيت الحجام ديناراً حين احتجمت .

ئیمام احمد پێی وتم هیچ فەرموودەیەکم نەنوسیوەتەوە ئیلا کارم پێ کردوە تا گەشتم بەوفەرموودەیەی کەپێغەمبەر صلی الله علیە وسلم کەڵەشاخ ـی کردووە دینارێکی یاوە بە ابا طیبە منیش کەڵەشاخم کرد دینارێکم یـا بەوەی کەبۆی کردم.

وەفــاتی ئیمام احمد
صاڵح ـی کوڕی ئەیفەرموو باوکم بەردەوام شایەتومانی ئەهێنایەوە لەسەرەمەرگدا لەتەمەنی 77 ساڵیدا وەفات ـی کرد

کتێبەکانی سیرە ئەڵین ئەوەندە موسڵمان ئامادەی سەر جەنازەی ئیمام احمد بون کەلەژماردن نەدەهات (ملێونێ زیاتر لەپیاوان و600هەزار ئافرەت ئامادەی بون و زۆرێ لەجولەکە وگاوران لەوڕۆژەدا موسڵمان بونی خۆیان ڕاگەیاند)

بۆیە ئیمام احمد رحمه الله خۆی ئەیفەرموو
: قولوا لأهل البدع : بيننا وبينكم الجنائز ،
بەئەهلی بیدەع بڵێن لەنێوان ئێمە وئێوەدا ڕۆژی جەنازە هەیە (مەبەسـتی ئەوەبوە ئەهلی بیدەع کەم کەس ئامادەی جەنازەیان ئەبێت بەپێچەوانەی مردووی ئەهلی سونەت)
رحمـە الله لەڕۆژی هەینیدا وەفاتی کرد لە 12 ـی ربیع الاول ـی ساڵی 241 هیجری

3 months, 2 weeks ago

ئیمام ئەحمــەد کوڕی حەنبەل رحمــە الله کێیە؟.......
..
...

ئیمام ـی ذهبی رحمـە الله لەسـیر اعلام ـدەفەرمووێت (احمد کوڕی حنـبل پێشەوایە بەهەق وە شـێخ ـی ئیسلامە بەڕاسـتی (ئەبو عبــدالله احمـد بن محمد بن حنبـل بن هلال بن اسد بن ادریس بن عبدالله بن حیان بن عبدالله بن أنس بن عوف بن قاسط بن مازن بن شيبان بن ذُهْل بن ثعلبة بن عُكابة بن صعب بن علي بن بكر بن وائل الذهلي الشيباني المروزي پـاشان البغدادي
) یەکــێکە لەزاناگەورەکانی ئــیسلام

باوکی ئیمام احمــد موجاهید بوە لە مرو لەتەمەنی 30ساڵیدا وەفاتی کــردووە
ئیمام احمد بێ باوک ئەبێت لەکاتێکدا احمد لەناوسکی دایکیدایە هێشتا نەهاتۆتە دوونیاوە
پاشان کەلەدایک ئەبێت لەساڵی164 ـدا لەبەغداد
دایکی بەخێوی ئەکــات وبەجوانی پەروەردەی ئەکات و ئەیهێنێت بۆمزگەوت وقورئان لەبەر دەکات
لەتەمەنی 15 ساڵیدا طەلەبی علم ـی شەرعی دەکات
ئیمام احمد پیاوێکی ئەسـمەر ڕەنگ بوە بۆ گەڕان بەدوای زانستی شەرعیدا زۆربەی وڵاتان گەڕاوە تا گوێ لەدەرسی شێخەکان بگرێت دەرسی خوێندوە لەلای زیاتر280شێخ ولە 414 زانا زانستی وەرگرتوە
لەدیارترینیان
دەرسی خوێندوە لەلای (ئیمام شافعی و سوفیان بن عەیینە و عبدالرحمن ـی کوڕی مەهدی
القاضي أبي يوسف و ابو بكر بن عياش:
هُشيم بن بشير:یحيى ابن آدم.عبد الرحمن بن محمد.وكيع ابن الجراح.اسماعيل بن علية.یحيى بن سعيد القطان.يزيد بن هارون. عبد الرزاق الصنعاني.إبراهيم بن معقل بن منبه الصنعاني.)

ئیمام احمد کـاتێ دەرسی دەگوتەوە 5000 کەس ئامادەی دەرسەکانی ئەبون و 500 کەس قسەکانیان دەنوسیەوە

قوتابیەکانی ئیمام احمد یەکجار زۆربون بەڵام دیارترینیان ؛ بوخاری و
 موسلیم و
 ئەبووداوود
و عبد الملك الميموني:کە27ساڵ هاوەڵێتی ئیمام احمدی کردووە
أبو بكر المروذي:
مُهنئ بن يحيى: 
أبو بكر الأثرم: 
إبراهيم بن إسحاق الحربي:
صالح بن أحمد بن حنبل: 
عبد الله بن أحمد بن حنبل
بقي بن مخلد وزۆرێکی تر

أبو زرعة الرازي : ـدەفەرموێت ( كان أحمد يحفظ ألف ألف حديث )
ئیمام ـی ئەحمەد ھەزار ھەزار فەرمودەی لەبەربوو واتــا یـەکـ ملیۆن

الإمام الشافعي رحمه الله :لەبارەیەوە دەفەرمووێت
خرجت من العراق فما خلفت فيها رجلاً أفضل ولا أعلم ولا أتقى لله منه .

لەعێراق دەرچوم هیچ پیاوێکـم تێدا نەبینی باشتر وزاناتربێت و موتەقی بێت وەک احمد بن حنبل

لەســەردەم ـی ئیمامی احمد موعتەزیلە و جەهمیەکان پەیــدا بون دەیانگوت قورئان دروستکراوی الله یە ونابێت بوترێ قورئان قسەی الله یە
جا خەلیفەی ئەوکاتەی عەباسیەکان کەناوی مەئمون بوو ڕۆشتە سەر ئەم عەقیدەیە
کە ئەیانووت قورئان دروستکراوی الله نەک وتەی الله بێت بۆیە سزا وئەشکەنجە و زیندانیکردن و کوشتنی ئەوانەی دەست پێکرد کە نەیان دەگوت قورئان مخلوقە
ئیمام احمد ڕووبەڕوی ئەم هەڕەشانە بویەوە چاونەترسانە دەیــگوت قورئان وتەی الله یە هەرکەس بڵێت مەخلوقە کـــافرە
زۆر لە زانا و پێشەواکان وایان دەرخست کە ڕازین بەو ڕایە لە ترسی مەئموون و والییەکانی، بەپێی ئەم ئایەتە پیرۆزە، إلا من أكره وقلبه مطمئن بالإيمان واتە؛ جگە لەوانەی کە ناچار دەکرێن وشەی کوفر بێت بەسەر زاریاندا لەکاتێکدا دڵیان پڕە لە ئیمان، پاشان
پاش مردنی مەئموون ئیمام ئەحمەد گەڕاێنرایەوە بۆ بەغدا و و بەند کرا پاشان لە خیلافەتی معطسم ـدا ئیمام احمدی تاقی ئەکردەوە و زۆر بە توندی لێیاندا، و ماوەی ٢٨ مانگ بەندکرا، و کاتێک لەپاش معطصم واثق خیـلافەتی گرتە دەست ئەویش هەرجەهمی بوو لەپاش واثق
متوەکیلی کوڕی معطصم برا بچووکی واثق حوکمی گرتە دەست، بە پێچەوانەی مەئموون و موعتەسیم و واثقەوە بوو لە بڕوای خەلقی قورئاندا، و گفتوگۆی ئەو بابەتەی دوایی پێ ھێنا، و ڕێزێکی گەورەی لە ئیمام ئەحمەد کوڕی حەنبەل ناو دیاری و بەخششی بۆ ئەنارد بەڵام ئیمام بەخششەکانی ڕەتکردەوە.

لەکەڕامەتەکانی ئــیمام ـی احمد رحمە الله
من كراماته :
عباس الدوري ـدەفەرموێت علي بن أبي فزارة وتی دایــکم قاچەکانی بۆماوەی 20 ســاڵ لەکارکەوتبون ڕۆژێکـ پێی وتم بڕۆ بۆلای احمـدی کوڕی حنبل پێی بڵێ دووعام بــۆبکات
منیش ڕۆشتم لەدرگام یــا ئیمام احمدم وتی کێیەوە ؟
وتم پیاوێکم هاتوم دوعای چاکبونەوە بۆقاچەکانی دایـکم بکەی کەپەکی کەوتوە
ئیمام احمد توڕەبوو وتی ئێمە خۆمان پێویستمان بەوەیە خەڵکــ دووعای خێرمان بۆبکات
بۆیە منیش پشتم هەڵکرد ویستم بڕۆم بینیم پیرەمێردی دەرچوو وتی ئیمام احمــد خەریــکە دووعا بۆ دایـکت دەکات
کە گەڕامەوە بۆماڵەوە بینیم دایــکم بەپێیەکانی خۆی هاتە دەرەوە

ابن الجوزي ـدەفەرمووێت پێم گەیشــتوە لە علي بن الحسين الزينبي کەماڵەکەیان ئاگری تێ بەربوو هەرچی هەبوو لەماڵەکەیــاندا سوتا ئیلا کــتابێ نەبێت کە نوسراوی ئیمام احمــد بوو

3 months, 2 weeks ago

أبن قدامة رحمة الله دەفەرمووێت :
**وقد كان السلف يحبُّون من ينبههم على عيوبهم ونحن الآن في الغالب أبغض الناس إلينا من يعرفنا عيوبنا وهذا دليل على ضعف الإيمان .

سەلەف پێیان خۆشبو لە عەیبەڪانۍ خۆیان ئاگادار بڪرێنەوە وە ئێمە ئێستا زۆربەۍ جار ئەوەۍ لە هەمووان زیاتر ڕقمان لێیەتۍ ئەوانەن کە لە عەیبەڪانمان ئاگادارمان دەڪەنەوە وە ئەوەش بەڵگەیە لەسەر لاوازۍ ئیمان .

فصل في الطريق الذي يعرف به الإنسان عيوب نفسه «مختصر منهاج القاصدين»**

3 months, 3 weeks ago

.
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت:هەر کەسێك نییەتی شەو نوێژ بهێنێت و خەو نەهێڵێت بیکات، هەر کەسێك عادەتی بیت • شەو نوێژ • بکات، بەڵام خەو زۆۆری بۆ بێنێت و بخەوێت ئەوا خوای گەورە پاداشتی نوێژەکەی بۆ دەنووسێت و خەوەکەشی بۆی دەبێتە خێر و چاکە.. (صحیح النسائي //1784 )

3 months, 3 weeks ago

ئینسانێک بێنین دوو پێشنیاری بدەینێ

یەکێکیان : مانەوە لە خۆشترین خانوو بەڵام بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکی کەم

ئەویتر : مانەوە لەخانوێکی سادە و بچوک بەڵام بۆ هەتایی

هەر کەسێک ئەو دوو پێشنیارەی بدرێتێ دڵنیام ئەو خانووە هەڵەبژێرێ کە هەتاییە

جا ئەم دونیایەش وایە دونیا مانەوەیەکی کاتیە ئاخیرەت مانەوەی هەتاییە

ئیش بۆ ئاخیرەت بکە چونکە دەمێنێتەوە بەڵام ئیش کردن بۆ دونیا دەڕوا و نامێنێ

{ مَا عِندَكُمۡ یَنفَدُ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ بَاقࣲۗ }

سورة النحل ٩٦

We recommend to visit

Last updated 2 weeks ago

ھەوالی پەروەردەی شاری کرکوک
https://instagram.com/kirkuk_star_

Last updated 5 days, 5 hours ago

چەناڵی فەرمیی ئێن ئاڕ تی لە تێلێگرام

Last updated 2 months, 2 weeks ago