وشەنامەی زمانناسی

Description
(۲۳هەزار وشەی پسپۆڕی لقەکانی زمانناسی)
سەرچاوە: وشەنامەی زمانناسی لە ژێر چاپدایە
لینکی کاناڵ
https://t.me/joinchat/AAAAAEnihw-t_HQDy0Aw2g
ئینستاگرام:
https://www.instagram.com/key_terms_in_linguistics

بەڕێوەبەر:
@Critical_Linguist
Advertising
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 2 weeks ago

Last updated 2 months, 3 weeks ago

1 month, 1 week ago

هەبوونی چەمکانێکی وەک «زمانی پێوەر»، «زمانی ستانداردStandard language» ، «زمانی هاوبەشCommon language» ، «زمانی نەتەوەییNational language» ، «زمانی فەرمیOfficial language»  لە بنەڕەتدا لە هەموو ئاستەکانی زانستی زمانناسیدا نەتەنیا زانستی نیین بەڵکوو وشەڕۆنانی ئەم چەمکانە لەسەر بنەمای وەهم و ئەفسانە داتاشراون. تواندنەوە و یەکاندنی زمانەکان لە ژێر ناوی ئەم جۆرە چەمکانەدا بە واتای پەراوێزخستنی جۆراوجۆریی زمانییە و زمانەکانی دیکە لە تایبەتمەندییە کەلتوورییەکانی خۆیان پووچەڵ دەکاتەوە کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی تێکدان و ڕووخاندنی گەنجینە و خەزێنەی کەلتووریی وڵاتێک. ئاماژەکردنی ئەم جۆرە ناوانە خۆی لە خۆیدا دەبێتە هۆی نرخپێدان و بەهادارکردنی زمانە باڵادەستەکان و زمانەکانی دیکە لە بەها و بایەخ و پرێستیژی خۆیان دەسڕێتەوە.
بە وتەیەکی تر، ئەم جۆرە بیرۆکەیە خەسار و زیانێکی زۆری کۆمەڵایەتی و کەلتووری بە دوای خۆیدا دەهێنێت و ئەگەر هەستی نەتەوایەتیی ئاخێوەران لە ئاستی ئەو نیشتمانەی کە تێیدا دەژین داببەزێت، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ئەفسانە و چیرۆکانەی کە لە ژێر ناوی «یەک زمان‌ـ‌یەک نەتەوە»دا پەرەیان پێ‌ دەدرێت؛ چونکە ئەم دیاردەیە هەستیاریی ئاخێوەرانی زمانە کەمینەکان دەورووژێنێت و دەبێتە هۆی پارچەپارچەبوونی کۆمەڵگا و لە هەمووی گرینگتر «لێبوردەیی کۆمەڵایەتی social tolerance» ی ئاخێوەران تێک‌ دەدات و هەستی نەتەوایەتییان دادەبەزێنێت.

@Key_Terms_in_Linguistics

5 years, 8 months ago

#copy_editor
#هەڵەگری_زمان

هەڵەگەلی فەننی، ناکۆکییەکان، هەڵەگەلی ڕێنووسی،ئیملای وشەکان و هەڵەکانی ناوەرۆکی ڕاست دەکاتەوە.بەگشتی هەڵەگری زمان، ئەرکی هەڵەچنیی دەق لە بواری ڕێنووسی، ڕێزمانی، خاڵبەندی و هتد لە ئەستۆ دەگرێت.

جۆرەکانی هەڵەگر:
1⃣content editor هەڵەگری ناوەڕۆکی
2⃣line editor هەڵەگری زانستی
3⃣structural editor هەڵەگری پێکهاتەیی
4⃣proofreader هەڵەچنی

مەرج ئەوەیه کە هەڵەگر لەگەڵ چ جۆرە دەقێک سەروکاری هەبێ، چونکە هەڵەگر بەپێی ڕێسای زمانی فەرمی، زمانی پێوانەیی، زمانی زانستی، پیجین، کڕیوڵ هتد، دەقەکە ئەیگونجێنێ و ڕێکی دەخا. هەڵەگری دەق، له هەموو زمانەکانی دونیادا وەکوو پیشەیەک دێتە ئەژمار و نابێت چاوەڕوانی قوتابی بین کە وەکوو هەڵەگری نووسەرێک بەبێ هەڵە بنووسێت.

لینکی کاناڵ👇
@Key_Terms_in_Linguistics

5 years, 9 months ago

لەم لێكۆڵینەوەیەدا ڕادەی بەبەرهەمی پرۆسەی لێكدان لەزمانی كوردیدا و ڕادەی بەبەرهەمییان دەستنیشان کراوە. سەرەڕای گرنگیی پرۆسەی لێكدان بۆ دەوڵەمەندكردنی فەرهەنگی زمان، لەسەرچاوە كوردیەکاندا باسی بەبەرهەمی لە پرۆسەی لێكداندا نەكراوە. لە لێكۆڵینەوەکەدا په‌یڕه‌وی ڕێبازی وه‌سفی كراوه و‌ بۆ ئامارەکەش به‌رنامه‌ی (مایکڕۆسۆفت ئه‌كسل) پشتی پێبەستراوە‌، بۆ پۆلێنكردنی جۆره‌كانی وشه‌ی لێكدراویش بۆچوونی (بیستۆ و سكالیس) لەبەرچاوگیراوە‌.
@Key_Terms_in_Linguistics

5 years, 9 months ago

#Language_attitude
#تێڕوانینی_زمانی 

تێڕوانینی زمانی، ڕوانین و بیرکردنەوەی ئاخێوەرانی زمانە و یەکێ لە بابەتە گرینگەکان بۆ مانەوە و پەرەسەندنی زمانێک، تێڕوانینی ئاخێوەرانی ئەو زمانەیە بۆ زمانەکەی خۆیان. لە پێککەوتنی زمانەکاندا، کە بابەتێکی گرینگی زمانناسیی کۆمەڵایەتییە، زمانە بندەستەکان زیاتر تووشی گۆڕان و تەنانەت زۆر جار فەوتانیش دەبن. بۆ ئەوەی پێگەی ناسنامەییی زمانی کوردی، بپارێزرێ، پێویستە بەپێی پلانێکی زمانی، کار بۆ دروستکردنی تێڕوانینی ئەرێنیی ئاخێوەرانی زمانەکە لە زمانەکەی خۆیان بکرێت. ئەمە لە هەر دوو باری ستوونی (دەسەڵات) و باری ئاسۆیی (خێزانەکان، قوتابخانە و دامەزراوە مەدەنی و میدیایییەکان)، دەکرێ بەڕێوە بچێت.

سەرچاوە:
▪️سورخی،ڕەحیم(2018)، ئایدیۆلۆژیی زمانیی دەوڵەتەکان و تێڕوانینی ئاخێوەرانی کورد بۆ زمانەکەیان:پێنووس.
▪️Garrett, P., Coupland, N. and Williams, A. (2003) Investigating Language Attitudes:
Social Meanings of Dialect, Ethnicity and Performance, Cardiff: University of Wales
Press.
▪️Ryan, E. B. Giles, H. 1982. Attitudes towards Language Variation. Edward Arnold. London
لینکی کاناڵ👇
@Key_Terms_in_Linguistics

5 years, 10 months ago
[#ئــاگــاداری](?q=%23%D8%A6%D9%80%D9%80%D8%A7%DA%AF%D9%80%D9%80%D8%A7%D8%AF%D8%A7%D8%B1%DB%8C)

#ئــاگــاداری

هاوڕێیان و خۆشەویستان
هەرکەسێک ئەتوانێ لەم بوارانە بە شێوەی زانستی و ئاکادمیک کارمان لەگەڵ بکات( بە زمانی کوردی)، تکایە لەگەڵ ئەم لینکە پەیوەندی بگرێت.👇
@Critical_Linguist2

▪️Phonetics
▪️Phonology
▪️Morphology
▪️Syntax
▪️Semantics
▪️Pragmatics
▪️Discourse Analysis
▪️Applied Linguistics
▪️Cognitive Linguistics
▪️Computational Linguistics
▪️Corpus Linguistics
▪️Dialectology
▪️Etymology
▪️Folk Linguistics
▪️Forensic Linguistics
▪️Functionalism
▪️Graphology
▪️Historical Linguistics
▪️Lexicolography
▪️Linguistic Anthropology
▪️Linguistic Ecology
▪️Linguistic Typology
▪️Neurolinguistics
▪️Psycholinguistics
▪️Sociolinguistics
▪️Stylistics
▪️Textology
▪️Translation Studies
▪️Mathematical linguistics
▪️literary linguistics
▪️Linguistic philosophy
▪️Semiology/Semiotics

5 years, 10 months ago
[http://kurdish.humanities.manchester.ac.uk](http://kurdish.humanities.manchester.ac.uk/)

http://kurdish.humanities.manchester.ac.uk
👆👆
گه‌وره‌ترین پێگه‌ی زانیاری له‌ سه‌ر شێوه‌زاره‌ كوردییه‌كان، هه‌رچه‌ند به‌ بێ هه‌ڵه‌ و كه‌موكووڕیش نییه‌. بۆ ئه‌وانه‌ باشه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ به‌ شێوه‌یه‌كی جیدی و مه‌یدانی (به‌ به‌ڵگه‌ی زمانی نه‌ک چیرۆک و ئه‌فسانه‌) كاری زمانناسانه‌ له‌ سه‌ر شێوه‌زاره‌ كوردییه‌كان و ته‌نانه‌ت زمانی ستانداردیش بكه‌ن. پڕۆژه‌كه‌ هاوكاری زۆره‌، به‌ڵام به‌ پله‌ی سه‌ره‌كی له‌ لایه‌ن پرۆفسۆر یارۆن ماترسه‌وه‌، له‌ زانكۆی مه‌نچه‌ستر، به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

لینکی کاناڵ:👇
@Key_Terms_in_Linguistics

6 years ago
[#Case](?q=%23Case)

#Case
#دۆخ
#Case_Marking
#دۆخنوێنی

هەموو زمانەکانی جیهان، بۆ نیشاندانی پەیوەندییە ڕێزمانییەکان لە سێ دەزگا کەڵک وەردەگرن:
۱- دۆخنوێنی(case marking)
۲- ڕێککەوتن(agreement)
۳- ڕیزبەندیی وشەیی(word order)
(ڤەیڵی، ٥:۱۹۹۷)
لەم وتارەدا، "ڕێککەوتن" و "ڕێزبەندیی وشەیی"وە لا دەنێین و تەنیا لەسەر دۆخنوێنی چڕ دەبینەوە. هەروەها هەوڵمان وایە لە داهاتوودا لەسەر دوو دەزگاکەی‌تری زمان بابەت پێشکەش بکەین.

وەک نەریتێک، دۆخ بریتییە لە دەزگایەک بۆ نیشاندانی
ناوە ناسەربەخۆکان(dependent nouns). لە ڕاستیدا، لەم دەزگایەدا، کرداری هەر ڕستەیەک، وەک سەرە(head) لە قەڵەم دەدرێ و باقی مژارەکانی ناو ڕستە، بە پاژی ناسەربەخۆ(dependent) دێنە ئەژمار (سونگ، ۲۰۰۱: ٤). کردارەکە زاڵە بەسەر پاژە ناسەربەخۆکاندا و دەبێتە هۆی نیشانداربوونیان. بۆ ڕوونبوونەوەی بابەتەکە سەرنج دەدەینە ئەم ڕستەیە لە کرمانجیدا:
[بەفرین مالێ دکرە]
لەم بەندەدا، پاشگری "ێ" نیشان دەدا کە وشەی "مال" بەرکاری ڕستەکەیە. لە ڕاستیدا وەک گوتمان، کردار (دکره) وەک "سەرە"یەک زاڵە بەسەر پاژێکی "ناسەربەخۆ"ی وەک بەرکار و نیشانداری دەکا. بە دۆخێک کە دەرخەری بەرکارە، دەگوترێ دۆخی بەرکاری(accusative case). هەروەها "کەژال" ئەگەرچی پاشگری وەرنەگرتووە، بەڵام وەک دۆخی بکەری(nominative case) دەناسرێ.
ئێستە دەڕوانینە ئەم نموونەیە:
[بەفرین-ێ مال کری]
لێرەدا، پاشگری "ێ"، بکەری کرداری تێپەڕ، لە باقی بەشەکانی ڕستە، هەڵاوێر دەکا. بەم دۆخە دەگوترێ دۆخی کارایی(ergative case).

درێژەی بابەتەکە👇
http://keflingustics.blogfa.com/post/13
فواد محەمەدی

6 years ago

#Phonological_Processes
#ڕەوتی_دەنگی

هەر گۆڕانێک کە لەسەر چەشن، شوێن و ژمارەی واجەکان، یان پێکهاتەی بڕگە، کاریگەری هەبێت، وەک ڕەوتی دەنگی ئەژمار دەکرێ.
هێندێک لە ڕەوتە دەنگییەکان، بریتین لە:

▪️لێکچوونی (Assimilation)
▪️نالکێچوونی (Dissimilation)
▪️جێگۆڕکێ(Metathesis)
▪️تێچوون یان سڕانەوە (Elision)
▪️سەرخستن (Insertion)
▪️سادەسازی (Simplicity)

پێشتر چەند جار باسی زۆرێک لەم ڕەوتانەمان کردووە. دەبێ بزانین هەر یەک لەمانە پێناسەی تایبەتی خۆی هەیە و نابێ لەگەڵ یەک تێکەڵ بکرێن. هەروەها هەر کام لەم ڕەوتانە، چەند ژێرڕەوتی هەیە. لە ڕاستیدا، ئەم مژارە، بەرهەمی چالاکیی زانستیی دوو مەکتەبی پراگ و لەندەنە. وەک چەندین کەڕەت گوتوومانە، ئەم دیاردانە هەموانین و لە گشت زمانەکانی جیهاندا دەردەکەون. شایانی ئاماژەیە کە بابەتێکی ئاوا، پەیوەندی بە زانینی زمانی کوردییەوە نییە و زمانناسان لێکیان داوەتەوە.

لینکی کاناڵ👇
@Key_Terms_in_Linguistics

6 years ago
ئەم لاپەڕانە، لە چوار فەرهەنگ وەرگیراوە. …

ئەم لاپەڕانە، لە چوار فەرهەنگ وەرگیراوە. فەرهەنگی مەکێنزی، فەرهەنگی فەروەشی، فەرهەنگی پەرتەوە کە تێیاندا وشەی "نەخشاگ" بە مانای "باش، چاک، جوان" هاتووە. هیچ پەیوەندییەکی بە وشەی "نەخش"ـەوە نییە.

لە فەرهەنگی ڕەچەڵەکناسیی ئەلێکساندێر لۆبۆتسگی، کرداری نەخش نەهاتووە. ئەم فەرهەنگە، یەکێک لە بەپێزترین فەرهەنگەکانی سەبارەت بە زمانە کۆنەکانە.
@Key_Terms_in_Linguistics

6 years ago

ڕەوتی دەنگی لەم وشانەی خوارەوەدا:

▪️دەنگی "چ" لە وشەی "هەڵووچە"دا، نێوانبزوێنییە (intervocalic). واتە "چ" کەوتۆتە نێوان دوو بزوێن و وازی لە نەرمبوونەوەیە. بۆیە تووشی نەرمبوونەوە دەبێ و دەبێتە "ژ".

▪️"ناقض" نابێتە (ناخس) چونکە داوی ئەوە دەنگی بزوێنی e هاتووە نەک نەبزوێنێکی خشۆکی. نابێت بەپێی ڕێنووس بڕیار بدەن،سەرنج بدەن کە لێرەدا دەنگی "ق"، بە پێچەوانەی "نقش"، نەکەتۆتە هاوسێیەتیی دەنگێکی خشۆکی. بەڵکوو لێرەدا، هاوسێکانی دەنگی "ق"، دوو دەنگی بزوێنن.

▪️لە زمانە کۆنەکاندا بەرانبەر بە وشەی (نەقش) وشەی نیگار nikar و nikarak هەیە و ڕەسەنبوونی ئەم وشە شتێکی ڕوون و ئاشکرایە.بەڵام وشەی "نەخش" "نقش"ی عەرەبییە کە بەپێی لێکچوونی پاشڕەو،گۆڕدراوە.دوای لێکچوون، لە ڕەگی "نەقش"ئەم وشانە دروست بوونە: نەخشین، نەخشان، نەخشاندن، نە‌خشاو؛ نە‌خشیو؛ نە‌خش‌کراو؛ بە‌نە‌خش؛ نە‌خشدار؛ نە‌خشاندی‌ کە ئەوە شتێکی ئاساییە،چونکە کاتێک وشەیەک وەردەگرین، بەپێی زمانی پێگە ڕەوتی دەنگی ڕوو دەدات و پاشان ئاستی سەرفییەکەیشی دەگۆردرێت.

@Key_Terms_in_Linguistics

We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 1 month, 1 week ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 7 months, 2 weeks ago

Last updated 2 months, 3 weeks ago